ده‌بوون، ئیتر جارێكی دیكه به دیداری ناگه‌نه‌وه. به‌ڵێ ئیتر ئه‌و تۆفیق بڵهسهنیهی كه شاره‌زای هه‌موو دوڵ ولێرهوار وجێ حهوانهوهییهكی پێشمه‌رگه بوو پڵنگی چیا وههڵۆی تیژ باڵی پێ ده‌شت بوو، له هه‌موو كۆیه‌ك وله هیچ كۆیه‌ك نه‌بوو، ئیتر له ناومان نه‌ما چیا له پێ ده‌شت ده‌پرسێ بیستووته هه‌واڵی میوان چه‌ك ورهخت به كۆڵ وئازاو بوێرمان شه‌هید بووه، ئه‌ویش به ده‌ست خوێریه پیاوترین وخۆفرۆشترین خۆفرۆشه‌كانی نیشتمان، ئه‌و خۆفرۆشه‌ی كه‌پێی وابوو كه به یه‌كه‌م ته‌قه و ده‌ست رِێژ كاك تۆفیق دهخجلێ وتوانای ده‌ست كردنه‌وه‌ی نامێنێ به‌لام چه‌نده خه‌یاڵی خاو بوو ئه‌و خۆفرۆشه هه‌ر به خه‌یاڵی خاوی به زوویی له‌لایه‌ن ئه‌و قاره‌مانه‌وه دوایی به ته‌مه‌ن روو رِهشانهیی هات، به‌ڵێ به داخی گرانه‌وه شه‌وی ههینی١١ی ره‌زبه‌ری ١٣٨٢كاك تۆفیق كه‌ریم پوور له ئه‌نجامی مه‌ئموورییه‌تی سازمانی له ناوچه‌ی سوورینی بانه له لایه‌ن كرێگرته‌كانی رژێم ده‌كه‌وێته به‌ر دهسترِێژی چه‌ك وبه سه‌ختی بریندار ده‌بێ، كه به برینداربوونیش كاك تۆفیق ناخهجڵێ وده‌ست ده‌كاته‌وه و سه‌رهه‌نگ پاسدارێكی ناوزراوی رژیم به ناوی ئه‌میر به‌هرامی به سزای خه‌یانه‌تی ده‌گه‌یه‌نێ ودوای چه‌ند ساعه‌ت شه‌هید بوو، به‌لام بۆ كاك تۆفیقی هه‌میشه سه‌ربه‌رز، سه‌ربه‌رزی گه‌وره وخۆشه‌ویستی رِیزی شۆرِش وجه‌ماوه‌رى به نه‌سیب بوو.
كاك تۆفیق كه‌ریمپوور(بڵه‌سه‌نی) له ساڵی ١٣٤٧ كۆچی خۆری له دێی بڵه‌سه‌نی ناوچه‌ی بانه چاوی به دنیا هه‌ڵێنا و له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵییه‌وه هاته رِیزی سازمانی خه‌بات . له سه‌ه‌رتا دا له به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كه‌م بوو زۆری لێ ده‌كرا بگهرِێتهوه ماڵه‌وه . به لام ئه‌و مێر منداڵه سوور بوو له سه‌ر مانه‌وه له ریزی سازماندا و داوای ئه‌وه بوو هه‌ر كارێكی پێ بكرێ ئاماده‌یه به‌و شه‌رته‌ی له بنكه‌كانی سازماندا بێ. له‌چه‌ند ساڵی سه‌ره‌تایی كاك تۆفیق له بنكه‌ی سه‌ره‌كی سازماندا بوو تا به ته‌واوی رِاهات و ته‌مه‌نیشی به‌رز بۆوه ودوایی له هێزی شه‌هید سه‌ید خه‌لیل ولقی ده‌شته تاڵی ئه‌وكات چه‌كی شه‌ره‌ف و پێشمه‌رگایه‌تی له شان كرد . له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی دا له رِۆژه سه‌خته‌كانی له هه‌ڤالان وهاورِێبازانی به جێ نه‌ده‌ما وله جه‌نگ له دژی رژێمی ئاخوندی وله دیفاع له مه‌وجوودیه‌تی سازمانی خه‌بات بوێر‌و چاونه‌ترس بوو. كاك تۆفیقی فه‌رمانده وتێكۆشهر خۆشه‌ویستی هه‌ڤالان و خانوادهی پێشمه‌رگه وفیداكارانی ئۆردوگای سازمانی خه‌بات بوو. هه‌ر بۆیه به بیستنی هه‌واڵی شه‌هاده‌تی هاوار و رۆرۆ وشینی كه‌م وێنه گێردراو به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر نابه‌ڵه‌د بهاتایه بۆ ماته‌می ئه‌و قاره‌مانه نه‌یده‌زانی كێ كه‌سی نزیكی وكامه منداڵه‌كه‌یه‌تی . تۆفیق بڵه‌سه‌نی رِۆڵهی به وه‌فای سازمانی خه‌بات وگه‌لی كورد له كوردستانی ئێران ته‌نیا ئاره‌زووی ئازادی نیشتمان و رزگاری تێكرای گه‌لانی ئێران بوو، هه‌ر بۆیه زۆر دڵخۆش ده‌بوو به هاوكاری له نێوان هێزه سیاسیه‌كانی موخالفی رژیم وهاوپهیمان ودۆستانی سازمانی زۆر خۆشده‌ویست زۆری حه‌ز بوو ئه‌گه‌ر ئیمكان بووایه له هه‌ر سه‌ردان وچاوپێكهوتنێك بۆلای هێزو رِێكخراوه ئێرانی وكوردستانیه هاوپه‌یمانه‌كان به‌شداری بكردایه به‌ڵێ به شه‌هاده‌تی كاك تۆفیقی هه‌میشه زیندوو، سازمانی خه‌بات له به كه‌ڵك ترین ئه‌ندامانی سه‌كردایه‌تی خۆیی وفهرماندهیێكی شاره‌زاو چاونه‌ترسی له ده‌ستدا، به‌لام ئه‌گه‌رچی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه لهسازمانی خه‌بات وشۆرِشی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران وكوردستان كه‌وت، به‌وه سه‌ربه‌رزین كه رێبازه‌كه‌ى هه‌تا دێ ئاوه‌دانتر و پرِرێبوارتر ده‌بێ و خۆشه‌ویستى لاى كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستانه.
سلاو بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدی نه‌مر وفه‌رمانده‌ی به كه‌ڵك ولێهاتووی سازمانی خه‌بات، شه‌هید تۆفیق كه‌ریمپوور ..
(( مردن ونه‌مان بۆ چڵكاو خۆران ))