دورخ
ستنهوهى فهرههنگیهكى مه‌هابادى بۆ سمنان خه‌باتمێدیا: فهرههنگیهكى خه‌ڵكى شارى مه‌هاباد له لایه‌ن شاندى پێراگه‌یشتن به تاوانه ئیدارییه‌كان به دوورخستنه‌وه مه‌حكووم كرا. به پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان عه‌لى پاسیار له لایه‌ن شاندى سه‌ره‌تایی پێراگه‌یشتن به تاوانه ئیدارییه‌كانى پارێزگاى كوردستان به تاوانى هاوكارى له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانى رژیم به ٥ ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ پارێزگاى سمنان مه‌حكووم كرا. جێگه‌ى باسه عه‌لى پاسیار پێشتریش له ساڵى ١٣٨٧ گیرا و له لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباد به‌تاوانى هاوكارى له‌گه‌ڵ هێزه شۆرشگێره‌كان به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا و له‌دواى تێپه‌راندنى ماوه‌ى حوكمه‌كه‌ى له زیندان ئازاد كرا.
گۆلى زرێواریش له هه‌ل و مه‌رجێكى قه‌یراناویی دایه
كارناسی

به‌رپرسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى پاراستنى ژینگه‌ى پارێزگاى كوردستان ووتى: له ئێستا دا زه‌خیره‌ى ئاوى گۆلى زرێوارى مه‌ریوان ته‌نیا ٢٨ میلیۆن مه‌ترى چوارگۆشه‌یه و بۆ رزگارى ئه‌و گۆله ئه‌و رێژه‌یه ده‌بێ بگاته ٤٥ میلیۆن مه‌ترى چوارگۆشه. عه‌لى ئه‌كبه‌رى عامرى فه‌ر ووتى/ له ساڵى ٨٢ راده‌ى ئاوى گۆلى ورمێ ٨٢ میلیۆن مه‌ترى چوار گۆشه بوو و ساڵى ٨٥ گه‌یشتووته ٤٨ میلیۆن مه‌تر و له ساڵى ٨٩ گه‌یشتۆته ٢٨ میلیۆن مه‌ترى چوارگۆشه كه ئه‌و ره‌وته زه‌نگێكى مه‌ترسیه بۆ چاره‌نووسی گۆلى زرێوار .
٥٦ چالاكى مه‌زهه‌بی سووننى كوردستان به ١٦٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون
٥٦

كه‌س له چالاكانى مه‌زهه‌بی لهشارهكانى سه‌قز، مه‌هاباد، سه‌رده‌شت، بۆكان، سنه، حوانرۆ، پیرانشار و شنۆ له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایی به ١٦٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا، ٢٦ كه‌س له مه‌حكووم كراوان له به‌ندى ٢ و ٤ و ٦ى زیندانى ره‌جایی شارى كه‌ره‌ج له ٥ رۆژ پێش مانیان گرتووه. ئه‌و چالاكانه له رێكه‌وتى ١٤ى مانگى ره‌زبه‌ر به هۆى هه‌ڵس و كه‌وتى خراپى سوڵتانى سهرۆتكى زیندان و گوێ نه‌دان به داواكارییه‌كانیان مانیان له خوراحدن رگتووه. به پێى زانیارییه‌كان ٥٦ كه‌س له چالاكانى سووننه مه‌زهه‌ب سه‌رجه‌م به ١٦٤ ساڵ زندان مه‌حكووم كراون.
ناوى كه‌سانى نارازیی به‌مجۆره‌یه:
سه‌قز:
مامۆستا عوسمان ئه‌مینى پوور ٦ ساڵ ، عادڵ خودایی ٥ ساڵ، مامۆستا فه‌رهاد سه‌لیمى ٢١ مانگ بێ دیاربوونى چاره‌نووسی له زیندان راگیراوه.
مه‌هاباد:
مامۆستا عه‌بدولره‌حمان فه‌تاحى، ئیبراهیم ره‌سولى، مه‌نسوور مه‌عروفى، یۆسف ئه‌حمه‌دیان، حه‌عفه‌ر غهففورى ٤ ساڵ، ئیبراهیم غه‌دیر فهرِ ٣ ساڵ، قاسم كاكهڵلا پوور ١ ساڵ و قاسم ئابسته، خوسره‌و به‌شاره‌ت، كامران شێخه، داوود عهبدوڵلاهى، ئه‌نور خزرى و ئه‌یوب كه‌ریمى ٢ ساڵ به بێ دیاربوونى چاره‌نووس له زیندانه.
سه‌رده‌شت:
مامۆستا هادى هیمه‌ت زاده ٢ ساڵ، خالید حاجى زاده ٦ ساڵ، حه‌سه‌ن ئه‌مینى ٦ ساڵ، كاوه مهدهوى ١ ساڵ، سه‌ید برایم سه‌ییدى ١ ساڵ، حجاز عه‌لیزاده ٦ ساڵ، ناسر شێخى ٥ ساڵ، یۆنس ٣ ساڵ و سۆران عه‌لیپوور به بێ دیاربوونى چاره‌نووسی له زیندانه.
سنه:
فوئاد ره‌زازاده ٥ ساڵ، ئارمان به‌همه‌نى ٣ ساڵ، رامین كه‌ریمى ٦ ساڵ، خه‌بات مینبه‌رى ١ ساڵ، سه‌یید سه‌لاح مه‌هده‌وى ١ساڵ، فه‌خره‌دین عه‌زیزى ٢ ساڵ له نادیارى و به بێ حوكم له زیندان راگیراوه.
بۆكان:
مامۆستا محه‌ممه‌د به‌رائى ١٠ ساڵ، حوسه‌ین جه‌وادى ٦ ساڵ، عوسمان ئهحسهنى ٦ ساڵ، عه‌بدوڵلا خوسره‌وزاده ٦ ساڵ، هێمن ته‌ختى ٥ ساڵ، حیسام محه‌ممه‌دى ٥ ساڵ، ره‌سوڵ ماوه‌ت ٧ ساڵ و ٦ مانگ، نامیق دڵدڵ ١ ساڵ به چاره‌نووس نادیارى له زیندانى ئێوین راگیراوه.
جوانرۆ:
سه‌یید خه‌لیل حه‌میدى ٢ ساڵ، جه‌ماڵ سلێمانى ١ ساڵ، لایق كوردپوور ٥ ساڵ، په‌رویز عوسمانى ٥ ساڵ، فوئاد ره‌زایی و مه‌هدى محه‌ممه‌دى نه‌ژاد به چاره‌نووس نادیارى له زیندان راگیراوه.
پیرانشار:
ئه‌حمه‌د عهبدوڵلاهى ٦ ساڵ، عه‌لى كوگر ٥ ساڵ، جه‌لال فهروخى ٢ ساڵ، جه‌ماڵ ئودرى ١ ساڵ، حه‌سه‌ن عهبدوڵلاهى ٢ ساڵ، عه‌لى مینایی ٢ ساڵ، عه‌بدوڵلا سلێمانى و عه‌بدولره‌حیم به چاره‌نووس نادیارى له زیندان راگیراوه.
شنۆ :
خوسره‌و زرستان ٧ ساڵ، عه‌بدولره‌حمان په‌نام ٢ ساڵ، مه‌سعود ره‌سوڵى ٣ ساڵ حوكمیان هه‌یه.
یه‌كێتى ئورووپا ٢٩ لیپرسراوى دیكه‌ى رژیمى خسته ناو لیستى ئابلۆقهكانهوه
به پێى ر

اپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ئورووپا رۆژى دووشه‌ممه ١٨ى ره‌زبه‌رى ١٣٩٠ ناوی ٢٩ لێپرسراوی دیكه‌ی ئێرانی‌یان به‌هۆی پێشێلكاری مافی مرۆڤ خسته ناو لیسته‌ی ئابلۆقهكانیانهوه. پێشتر ٣٢ لێپرسراوى رژیم خرابوونه به‌ر ئابلۆقهكانى ئه‌و یه‌كێتیه. ویلیا‌م هیگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا و وته‌بێژی كاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئورووپا رایگه‌یاندووه: نه‌دانی ویزا و داخستنی حیسابه بانكییه‌كان ئه‌و رێكارانه‌ن كه‌له هه‌مبه‌ر ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیانه‌دا ده‌گیردرێته به‌ر و له داهاتووشدا گه‌مارۆی توندتر به‌دژی ئێران ره‌چاو ده‌كرێ. له دانیشتنی ئهمرِۆی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئورووپا كه له لۆكزامبۆرگ بهرِێوه چوو، ته‌ئكیدیان كردۆته‌وه كه‌له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی رابردوودا پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له ئێران توندتر بوونه‌ته‌وه و ده‌كرێ وه‌ك نموونه ئاماژه به ئیعدامی مێرمنداڵان بكرێ.
١٢٠ زیندانى ئیعدام كراون و ٣٠٠ زیندانى دیكه‌ش چاوه‌رێى به‌رێوه‌چوونى حوكمى ئیعدامن
شوراى میللى موقاومه‌تی ئێران له راگهیهندراوێ:دا وریایی ده‌دات له ئاست ئیعدامی بهرنامهبۆدارِێژراوی سه‌دان زیندانی له زیندانه‌كانی قزڵحیسار و گهورههردهشت. رژێمی ئاخوندی به‌نیازه ژمارێك له زیندانییه سیاسییه‌كان وه‌ك تاوانكارانی ئاسایی ئیعدام بكات.
لهراگهیهندراوهكهى شوراى میللى موقاوه‌مه‌ت دا هاتووه، به پێی راپۆرتی باوهرِپێكراوی گه‌یشتوو، زیاتر له (٣٠٠) زیندانی له كۆتایی مانگی خه‌رمانان له زیندانی قزڵحیسار برِیاری ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه كه ژمارێكیان زیندانیی سیاسی و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی قۆناغی راپهرِینن. (١٢٠)كه‌سیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له رۆژی ٢٤ی مانگی ره‌شه

مه‌ی رابردوو دژ به ئیعدامی یه‌كێك له زیندانییه‌كان نارِهزایهتییان دهربرِی و راپهرِین. سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی برِیاری ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ندی ٢ی زیندانی قزڵحیسار كه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی له سه‌روبه‌ندی ئیعدامكردندان. نارِهزایهتیی زیندانییه‌كان بۆته هۆی توورِهیی و گوشاری جه‌للادان بۆ سه‌ر زیندانییه‌كان. هاوكات له كۆتایی مانگی خه‌رمانان (٧٤) زیندانی له زیندانی گه‌وهه‌رده‌شت مه‌حكوم به ئیعدام كراون كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ندی ئه‌و زیندانییانه‌ی له چاوهرِوانیی ئیعدامدان. رژێمی ئاخوندی ته‌نها له مانگی سێپته‌مبه‌ردا لانیكه‌م (١٠٠) زیندانیی له شاره جیاجیاكانی ئێران‌دا له سێداره داوه. ئیعدامی زیندانییه سیاسییه‌كان له ژێر پۆششی قاچاخچیانی مه‌وادی بێهۆشكه‌ر یان تاوانكاری ئاسایی شێوازێكی ناسراوی ئاخوندهكانه له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا.
دایكێك منداڵه ١٦ رۆژه‌كه‌ى به زه‌ربى ١٦ چه‌قۆ كوشت
منداڵێكى ١٦ رۆژه به‌زه‌ربی چه‌قۆ له لایه‌ن دایكى له مه‌شهه‌د كوژرا. منداڵێك كه له‌شی ناسكى به زه‌ربی چه‌قۆ به توندى بریندار كرابوو له نه‌خۆشخانه‌ى هاشمى نژادى مه‌شهه‌د دوكتورهكانى له‌ده‌ور كۆببۆوه و هه‌وڵ بۆ رزگارى ئه‌و منداڵه ١٦ رۆژه‌یه ده‌درا. چه‌ندین عه‌ملیات له‌سه‌رى به‌رێوه چوو به‌لام بێ سو‌و مانه‌وه و له ئاكامدا منداڵه‌كه مرد. به‌دواداچوونه‌كان سه‌باره‌ت به‌م رووداوه ده‌ریخست كه كاتێك منداڵه‌كه له‌باوه‌شى دایهگهورهى دابووه و ده‌ستى كردووه به گریان دایكى منداڵه‌كه كه له ئاشپه‌زخانه بووه به تۆره‌یی و به چهقۆێك دێته ده‌ره‌وه و به‌ره‌ورووى منداڵه‌كه هێرش

هبات له‌یه‌ك وه‌شاندنى چه‌قۆكه ٢ زه‌ربه له‌سه‌ر سینگى منداڵه‌كه ده‌درێ و دایهگهورهى كه حهپساوه له بینینى ئه‌و دیمه‌نه هه‌وڵ ده‌دا نه‌هێلێ منداڵه‌كه بكوژرێ و له‌باوه‌شی دایكى ده‌ریبێنێ، به‌لام ئه‌وه‌یش له‌چندین شوێنه‌وه تووشی پێكان و برین سه‌خت ده‌بێ. له‌دواى ئه‌و رووداوه دایكه‌كه به چه‌قۆكه به سه‌ختى خۆى بریندار ده‌كا و هه‌وڵى خۆكوژى ده‌دا. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریخستووه كه خه‌مۆكى دوای زاوزێ هۆكارى ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه بووه دایكان له‌دواى منداڵ بوون تووشی خه‌مۆكى ده‌بن و هه‌ربۆیه ده‌بێ چاودێرى بكرێن و سه‌ردانى رهزانپزیشك و پسپۆرى نه‌خۆشیه‌كانى ده‌روونى بكه‌ن. ئه‌و دیارده‌یه به تایبه‌ت له ناو ئه‌و دایكانه‌ى كه بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌بنه دایك به رێژه‌یێكى زۆرتر خۆ ده‌رده‌خا.
په‌رده لادان له دزییه سهرسوورهێنهركان له رژیمى ئاخوندى
به به‌ره

وسه‌ر چوونى كێشه‌ى نیوان باڵه‌كانى رژیم و ئاشكرا بوونى دزی و وه‌لاخستنى پوولێكى زۆر، میدیاكانى سه‌روه ئه‌و بالانه په‌رده‌یان له‌ه‌سر چه‌ندین دزى دیكه لادا. ههواڵدهرییهكهى حكوومه‌تى سه‌روه باڵى خامنه‌یی به بلاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتێك لهسهردامهزراندنى ٣ بانكى ئاریا و گه‌شتوگوزارى و تات به پشتیوانى لێپرسراوانى پله‌به‌رزى رژیم نووسی، خاوه‌نى بانكى تات پێش هاتنهسهركارى پاكترین ده‌وڵه‌تى مێژوو فرۆشیارێكى ساكار بووه و ئێستا بۆته سیماێكى كاریگه‌رى یه‌كێك له تیمه‌كانى گه‌وره‌ى تۆپی پێى تاران و گۆردراوه به بازارێكى به‌رهه‌مهێنه‌رى پووڵ له‌تاران. میدیاێكى حكوومه‌تیش هه‌واڵى دزى و وهلاخستنێكى ١٢ ژماره‌یی له ئیسفه‌هان بلاو كرده‌وه.
كۆشكى
قه‌زافى له سێرت له لایه‌ن شهركهرانى رزگارى ده‌ستى به‌سه‌ر داگیرا شهركهرانى ئه‌رته‌شی رزگاریكهرى نه‌ته‌وه‌یی لیبى، به ته‌واوى ده‌ستیان به كۆشكى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى له سێرت داگرت و چه‌ند كه‌س له هێزه‌كانى ئه‌مه‌گدار به ناوبراویان گرت. له لایه‌كى دیكه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌مبوونى داوده‌رمان و ئیمكاناتى پێویست به‌ره‌وروو بوونه.
ئه‌رته‌شی سوریه شارى حه‌مس گولله‌باران ده‌كا
سه‌رچاوه‌كانى سورى رایانگه‌یاند كه ژماره‌ى كوژراوانى ناره‌زایه‌تیه‌كانى رۆژى رابردوو له سوریه ٣١ كه‌س بووه. چاو‌دێر

ى مافى مرۆڤى سوریه رایگه‌یاند، نیوه‌ى ئه‌و كه‌سانه له شارى حه‌مس كوژراون و ٨ كه‌سیشیان له هێزه‌كانى ئه‌رته‌ش بوونه. راپۆرتاهكان باس له‌وه ده‌كا كه هێزه‌كانى ده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ ژماره‌یێك له نیزامیانى جیابۆوه له ئه‌رته‌ش تێكگیراون و كوژراون. هێزه ئاسمانیه‌كانى سوریه شارى حه‌مسیان بۆ چه‌نده‌مین جار بۆمباران كردووه و وێنه‌كان باس له زهروزیانێكى زۆر ده‌كه‌ن. ماڵ و ماشین و ده‌رمانخانه‌كان له لایه‌ن تانكه‌كانى ئه‌رته‌ش كه‌توونه‌ته به‌رهێرش و زیانێكى زۆریان پێك هێناوه.