شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ده‌ستی پێكرد
خه‌باتمێدیا: شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان رۆژی چوارشه‌ممه به بهرِێوهچوونی رێورِهسمێكی تایبه‌ت به به‌شداریی ٣٥ گرووپی شانۆیی له سه‌رانسه‌ری ئێران و پێنج وڵاتی دیكه‌ی جیهان له مهر

یوان ده‌ستی پێكرد. ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی كوردپرێس بڵاوی كرده‌وه، رێورِسمی ده‌سپێكی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان كه پاش فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فه‌جر گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی شانۆی ئێرانه، به بهرِێوه چوونی كارناڤاڵی مووزیك له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی شاری مه‌ریوان ده‌ستی پێكرد. له رێورِهسمهكهدا هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار به پۆشینی جلوبه‌رگی ناوچه‌یی و خۆماڵی كۆلكهزێرِینهیهكی رازاوهیهان له فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌ند و جۆراوجۆره‌كانی ئێران ساز كرد و یه‌كه‌م شانۆ له پاركی میلله‌ت و یاریگای سه‌ره‌كیی ئه‌و شاره بهرِێوه چوون. شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان پێكهاتووه له: به‌شه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، پێشبرِكێی ئێران، ئایینی، لاوه‌كی و هه‌روه‌ها كارگه‌كانی ئامووزشی. له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریواندا زیاتر له ٣٠٠ هونه‌رمه‌ند كه پێكهاتوون له ٣٥ گرووپی شانۆیی له پارێزگاكانی كوردستان، ئیلام، كرماشان، ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، گیلان، هورمزگان، هه‌مه‌دان، تاران، خووزستان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران و هه‌روه‌ها وڵاتانی فه‌رانسه، توركیه، تاجیكستان و هه‌رێمی كوردستان هونه‌ره‌كانی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. بهرِێوه چوونی سه‌ركه‌وتوانه‌ی پێنج خولی پێشووی ئه‌م فێستیڤاڵه له مه‌ریوان ئه‌و شاره‌ی كردۆته پێگه و پێشه‌نگی شانۆی سه‌رشه‌قام و كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر كولتووری ناوچه هه‌بووه. شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان له رۆژی ٢٠ی ره‌زبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه و هه‌تا ٢٤ی ره‌زبه‌ر ده‌خایه‌نێ و له ١٦ شوێنی جۆراوجۆری ئه‌و شاره شانۆكان پیشان ده‌درێن.
هاوه‌لاتیه‌كى كورد به ٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا
دادگا

ى رژیم له‌شارى خۆى هاوه‌لاتیه‌كى خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ى به زیندان مه‌حكووم كرد. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان، دادگاى رژیم له‌شارى خۆى هاوه‌لاتیه‌كى ئه‌و شاره‌ى به ناوى محه‌ممه‌د شێخ كانلو كه ماوه‌ى یه‌ك ساڵه له زیندان دایه به تۆمه‌تى هاوكارى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانى رژیم به ٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. جێگه‌ى باسه كه محه‌ممه‌د شێخ كانلوش ئێستا له زیندانى ناوه‌ندى شارى خۆى ده‌ورانى حوكمه‌كه‌ى تێده‌په‌رێنێ. رۆژى رابردووش ٣ هاوه‌لاتى خه‌ڵكى سارۆقامیشى بۆكان هه‌ر كام به ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كران.
په‌سند كردنى حوكمی ئێعدامی دوو زیندانی سیاسی كورد
دیوانی به‌رزى رژیم

ى ئاخوندى حوكمی ئێعدامی دوو زیندانی سیاسی كوردی به‌ندكراوی له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج په‌سند كردووه و حوكمه‌كه‌شی پێ راگه‌یاندوون. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رى هێرانا، ئه‌م حوكمه له كاتێكدا به‌و دوو زیندانیه راگه‌یه‌ندراوه كه پارێزه‌ری ئه‌م دوو زیندانیه سیاسیه كورده بێ هه‌واڵی خۆی یهبارهت به په‌سندكردنی ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دیوانی به‌رزى رژیمه‌وه، راگه‌یاندووه. زانیار و لوقمان مورادی كه تاوانباركراون به كوشتنی كورِی پێشنوێژی مه‌ریوان و دوو كه‌س له هاورِێیهكانی به فه‌رمانی سازمانى جاسوسی بریتانیا و به هاوكاریی لایه‌نێكی سیاسیی كورد، پاش ده‌ركردنی برِیاری یه‌كه‌م له لایه‌ن لقی ١٥ دادگای شۆرِشی تاران به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر سه‌ڵواتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی دانپێنانی ته‌له‌فزیۆنی له‌مباریه‌وه به ئێعدام به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه مه‌حكوم كران. جێگه‌ى باسه له‌دواى گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو زیندانیه بۆ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج به بڵاوكردنه‌وه‌ی رهنجنامهی خۆیان باسیان له شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی له زیندان كرد و دانپێانانهكانی خۆیان به دانپێانانی بهزۆرهملى و له ژێر شكه‌نجه و فشاری هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیم راگه‌یاند.
دانیشتنى ئۆباما و مه‌لیك عه‌بدوڵلا و ئاگادارى خامنه‌یی له گه‌لاڵه‌ى ترۆریستى
به پێى راپۆرتى ئه‌لعه‌ره‌بی باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا و مه‌لیك عه‌بدوڵلا پاشاى عه‌ره‌بستانى سهعوددى رۆژى چوارشه

ممه دانیشتنیان كرد و و سه‌باره‌ت به پیلانى رژیم بۆ كوشتنى باڵوێزى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى له ئه‌مریكا ووتووێژیان كردووه و له ئاكام دا سه‌باره‌ت به وه‌لامێكى جددى و توند رێكه‌وتوون. لێپرسراوێكى ئه‌مریكایی به رۆیته‌رزى گووتووه كه رێبه‌رى رژیتمى ئاخوندى له گه‌لاڵه‌ى ترۆرۆ باڵوێزى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى له راستى دا ئاگادار بووه. هاوكات سه‌رۆكى پێشوى عه‌ره‌بستان به توندى له‌به‌رانبه‌ر رژیمدا هه‌ڵوێستى گرت و ووتى ده‌بێ كه‌سێك وهلامدهرى ئه‌و پیلانه جینایه‌تكارانه‌یه بێ له ئێران. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا رۆژى پێنج شه‌ممه ٢١ى ره‌زبه‌ر پیلانى ترۆرى باڵوێزى عه‌ره‌بستانى له واشینگتۆن به هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ى رژیمى ئاخوندى بۆ پشتیوانى كردن له ترۆریزم ناساند. ویلیا‌م هیگ له پارله‌مانى بریتانیا ووتى،ئه‌و پیلانه پێشێلكردنى ئاشكراى یاساكانى نێوده‌وڵه‌تى و مهترسیهكى یه‌كجار گه‌روه‌یه له لایه‌ن رژیمى ئاخوندى كه پشتیوانى له ترۆریسم ده‌كا. جێگه‌ى باسه رژیم دووهه‌م دژكرده‌وه‌ى خۆى دهربرِى و محه‌ممه‌د خه‌زاعی نوێنه‌رى رژیم له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و تاوانه‌ى وه‌درۆ خسته‌وه و به درۆێكى گه‌وره‌ى دایه ئه‌ژمار.
داوده‌رمان تا ٣٠ له‌سه‌د گران بووه
به‌ره‌وسه‌رچوونى نرخى داوده‌رمان له ناوخۆى ئێران لێكدانه‌وه وسهرژمێرى جیاجیاى له‌سه‌ر ده‌درێ. شێواوى نرخى داوده‌رمان

و جیاوازى له رێژه‌ى به‌ره‌وسه‌رچوونى داوده‌رمان به رادهێكه كه هه‌ركام له ده‌رمانخانه‌كانیش رێژهیێك له به‌ره‌وسه‌رچوونى نرخه‌كان پێش كه‌ش ده‌كه‌ن. ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌ر جێگرى داوده‌رمانى وه‌زاره‌تى بێهداشت هه‌واڵى به‌ره‌وسه‌رچوونى ١٧ له‌سه‌دى داوده‌رمانى دا، له‌به‌رانبه‌ریش دا درمانخانهكانى شارى تاران به‌ره‌وسه‌رچوونى ٣٠ له‌سه‌دیان ئاشكرا كرد. كاریگه‌رى سه‌پاندنى گه‌لاڵه‌ى ئامانجداركردنى یارانه‌كان له‌سه‌ر به‌ره‌وسه‌رچوونى نرخى داوده‌رمان زۆر خراپ بووه و داوده‌رمان له‌گه‌ڵ به‌ره‌وسه‌ر چوونى نرخى ٣٠ له‌سه‌دى به‌ره‌وروو بووه. ته‌حریمى هێ،دێك له كه‌ل و په‌لى شیمیایی له دجاودهرمان دروست كردن و به‌ره‌وسه‌ر چوونى نرخى ئه‌رز، به‌رێوه‌بردنى ئامانجداركردنى یارانه‌كان و كاریگهورى له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنان و هێنانه‌ناوه‌وه‌ى بێ كۆنترۆڵى داوده‌رمان دهرمانسازهكانى تووشی نوشووستى و شكست كردووه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تى بێهداشتیش پشتیوانیان لێ ناكرێ.
هه‌موو رۆژێ ٢٠ حاڵه‌تى ئازادانى منداڵ
سه

رژمێرییهكان ده‌ریده‌خات ئۆرژانسی كۆمه‌لایه‌تى له ساڵا رابردوو پێراگهیشتنى به ٧٤٠٠ حاڵه‌تى ئازاردانى مندال كردووه. به پێى راپۆرته‌كان سه‌رژمێرى ئازاردانى منداڵ به راده‌ێ: ترسناكه كه ناتواندرێ گریمانه‌ى بكه‌ین. رۆژانه زیاتر له ٢٠ حاڵه‌تى ئازار و شكه‌نجه‌ى مندالان تۆمار دهكرێَ و ئه‌وه ته‌نیا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ن كه راپۆرت ده‌درێن. لێكۆڵینه‌وه مه‌یدانیه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه سه‌رژمێرى راسته‌قینه‌ى ئازاردانى منداڵ ٢٠ ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رژمێرییه بلاوكراوهكانى ئێستایه. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ٩٠ له‌سه‌دى ئازارى مندالان له ژینگه‌ى ماڵه‌كان به‌رێوه ده‌چێ و باوكان ٤٨/٥ له‌سه‌د و دایكان ٢٣/٨ له‌سه‌د له ئازاردانى مندالانیان به‌رده‌كه‌وێ و وا دێـه به‌رچاو كه دایكان و باوكان تۆڵه‌ى رۆژگار له منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و ناره‌حه‌تیه‌كانى ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تى وسۆزداریان له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان خاڵى ده‌كه‌ن.