هه‌لس و كه‌وتى نه‌شیاو له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكێكى فه‌رهه‌نگى له كوردستان
خةباتميَديا: دوابه‌دوا

ى سه‌ردانى چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سینفى مامۆستایانى كوردستان بۆ ده‌فته‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى راهێنانن و په‌روه‌رده‌ى ئه‌و پارێزگایه، ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ هه‌لس و كه‌وتێكى نه‌شیاو و ناحه‌ز به‌ره‌ورووبوون. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان رۆژى پێنج شه‌ممه ٢١ى ره‌زبه‌ر ژماره‌یێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سینفى مامۆستایانى كوردستان به مه‌به‌ستى پێوشوێن گرتنى بارودۆخى مامۆستاى سنه‌یی موختار ئه‌سه‌دى له ده‌فته‌رى گشتى راهێنان و په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى كوردستان ئاماده بوون و خوازیارى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوبراو بوون كه به‌رێوه‌به‌ر ووتبووى ته‌نیا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ٢ كه‌سیان دانیشتن بكا، به‌لام ئه‌وان خوازیار بوون هه‌موویان له‌گه‌ڵى دانیشتن بكه‌ن كه له‌دواى چوونه ژووره‌وه بۆ ده‌فته‌رى به‌رێوه‌به‌ر ناوبراو به ئه‌ده‌بیاتێكى نه‌شیاو قسه‌ى له‌گه‌ڵ مامۆستایان كردووه و ئه‌وانیش به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به جێ هێشتووه. جێگه‌ى وهبیرهێناننهوهیه كه ئیداره‌ى راهێنان و په‌روه‌رده ى پارێزگاى كوردستان سه‌ره‌راى تێپه‌رینى نیوه‌ى مانگى ره‌زبه‌ر ئاماده نییه موختار ئه‌سه‌دى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سینفى مامۆستایان دابمه‌زرێنێ.
دوو هاووڵاتیی شاری بوكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
رێكه‌وتی ١٩ی ره‌زبه‌ر دوو هاووڵاتیی شاری بوكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه

ى ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد گوازراونه‌ته‌وه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، قاسم ره‌حیمی ئازه‌ر فه‌رمانبه‌ری ئیداره‌ی ته‌ندروستی و جه‌لال ناسری كاسبكار، له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییهكانی شاری بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. پێشتریش ئه‌و دووكه‌سه هاورِێ له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی ئیدرس بورِنا، ئیدریس ئاگ و ناسر ناسری له رێكه‌وتی ١٦ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٨٩ به تاوانی سیاسی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. قاسم ره‌حیمی ئازه‌ر و جه‌لال ناسری دوای ٧٨ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان به بارمته‌ى ٧٠ میلیۆن ته‌مه‌ن ئازاد كراون. هه‌روه‌ها ئه‌و سێ كه‌سه‌ی دیكه‌ش پاش چه‌ند رۆژ راگیران له زیندان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون. جه‌لال ناسری و قاسم ره‌حیمی ئازه‌ر بۆ جاری دووهه‌م له رێكه‌وتی ١٩ی ره‌زبه‌ر له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و بۆ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد گوازراونه‌ته‌وه.
گرتنى یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌وزى چیا
یه‌كێك

له ئهندامنى ئه‌نجوومه‌نى سه‌وزى چیا له‌شارى مه‌ریوان گیرا. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان، یه‌كێك له ئهندامنى چالاكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌وزى چیاى مه‌ریوان به ناوى ره‌حیم باجوه‌ر رۆژى پێنج شه‌ممه ٢١ى ره‌زبه‌ر به شێوهىتهلهفوون بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگ كرا و له‌دواى سه‌ردانى بۆ ئه‌و ئیداره‌یه گیرا. جێگه‌ى وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه شه‌ریف باجوه‌ر براى ره‌حیم باجوهریش رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى ١ى گه‌لاوێژ بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگ كرا و له‌دواى سه‌ردانى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
كه‌نه‌د
ا: گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر جیهان رژیمى ئێرانه له‌دواى تۆمه‌تبار كردنى رژیمى ئێران به پیلانگیرى ترۆریستى له خاكى ئه‌مریكا ئیستفان هارپێر سه‌رۆك وه‌زیرى كه‌نه‌دا ده‌وله‌تى ئێرانى به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاشتى و ته‌ناهى جیهان زانى. ئیستفان هارپێر شه‌وى هه‌ینى ٢٢ى ره‌زبه‌ر گووتى: هیچ ناككیهكى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئێران نییه به‌لام رژیمى تاران گه‌ورترین مه‌ترسیه بۆسه‌ر ئاشتى و ته‌بایی له جیهاندا. رۆژى پێنج شه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا سه‌باره‌ت به پیلانى ترۆریستى ئێران له ئه‌مریكا هه‌ڵویستى گرت و ئاماده‌یی خۆى بۆ به‌ره‌وسه‌ر بردنى فشاره‌كان له‌دژى رژیمى ئێران دهربرِى.
هه‌وڵى به‌ربلاوى ئه‌مریكا بۆ ته‌حریم خستنه سه‌ر بانكى ناوه‌ندى رژیم
لێپرسراویكى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به دواى راكێشانى پشتیوانى جیهانى بۆ ئابلۆقه خستنه

سه‌ر بانكى ناوه‌ندى ئێرأنه. جێگرى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا به كومیته‌ى پێوه‌ندییه‌كانى مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكاى ووت: ئێمه له هه‌وڵداین تا پشتیوانیه‌كى چه‌ند لایه‌نه وه‌ده‌ست بخه‌یت تا به‌شێوه‌یێكى كارامه ئابلۆقه بخه‌ین سه‌ر بانكى ناوه‌ندى رژیمى ئێران. جێگه‌ى باسه ئه‌گه‌ر بانكى ناوه‌ندى ئێران گه‌مارۆى بخرێته سه‌ر ئابوورى ئێران فه‌له‌ج ده‌كرێ و كاریگه‌رییه‌كى خه‌راپى بۆ سه‌ر نیزامى بانكى و پیوه‌ندییه پوولیهكانى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه ده‌بێ.
بان كى مۆن: رژیمى ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێشێلكارى مافى مرۆڤ
بان كى مۆن له راپۆرتێكى ١٨ لاپهرِهیی بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ٦٦ى كۆمه‌ڵى گشتى ئه‌و رێكخراوه‌یه، نه‌ته‌نیا له‌به‌رده‌وامى پێشێلكردنى مافى مرۆڤ له ئێران نیگه‌رانى دهربرِى، به‌ڵكو لهبهرهوسهرچوونى رێژه‌ى سه‌ركووتى چالاكانى مافى مرۆڤ، داكۆكیكارانى مافى ژنان، رۆژنامه‌وانان و نه‌یارانى ده‌وڵه‌ت له ئێران له‌لایه‌ن لێپرسراوانى رژیمى ئاخوندى له‌ساڵى

رابردوو هه‌واڵى دا. لهوراپۆرتهدا سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌بردنى شكه‌نجه و برینى ئه‌ندامانى له‌ش و گرتنى سه‌ره‌رۆیانه و موحاكهممه ناعادیلانهكان له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه ئیشاره كراوه. به‌رێوه‌به‌رى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به به‌ره‌وسه‌رچوونى ئیعدام له‌ساڵى ٢٠١١ به‌تایبه‌ت له‌به‌رچاوى گشتى له‌وه‌لاتى ئێرانى به جێگه‌ى سه‌رنج ناوبرد. بان كى مۆن سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی رژیمى ئێرانیش له‌گه‌ڵ رِێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و باقی رِێكخراوهكانی تری مافی مرۆڤ ، ئاماژه‌ى به كه‌م تهرخهمیهكانی ئێران له‌وبواره‌دا كرد و ووتى، رژیمى ئێران له هاوكاری كردنی نێرده‌ی تایبه‌تی رِێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆی ده‌دزێته‌وه و له‌ساڵی ٢٠٠٥ وه تا ئێستا هیچ نێرده‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مۆڵه‌تی سه‌فه‌ركردنی بۆ ئێرانی پێنه‌دراوه.
نامه‌ى عه‌ره‌بستان به شوراى ئه‌منیه‌ت به‌مه‌به‌ستى كرده‌وه دژى رژیمى ئێران
ده‌فته‌رى نوێنه‌رایه‌تى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى له سازمانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نامهییًَك داواى له شوراى ئه‌منیه‌ت

كرد كه لێكۆڵینه‌وه له بابه‌تى ده‌ست تێدابوونى رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به ترۆرى باڵوێزى سه‌عوودى له واشینگتۆن بكات. به پێا راپۆرتى سایتى عه‌سرى ئێران، هاوكات سوزان رایس نوێنه‌رى ئه‌مریكا له سازمانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راوێژهكانى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى شوراى ئه‌منیه‌ت سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ده‌ست پێكردووه. لێپرسراوانى ئه‌مریكا و عه‌ره‌بستان پێش ئه‌وه‌ش له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فوونى سه‌باره‌ت به دانى بابه‌تى ده‌ست تێدابوونى رژیمى ئێران له گه‌لاڵه‌ى ترۆرى باڵوێزى سه‌عوودى بۆ شوراى ئه‌منیه‌ت رێكه‌وتبوون.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نیگه‌رانیه‌كان له‌سه‌ر ناوه‌رۆكى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى رژیم
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فرانسه سه‌رچاوه دیپلۆماتیكهكانى رۆژئاوایی ده‌ڵێن، راپۆرتى نوێى ئاژانسی نێ,ده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم كه له مانگى نوامبرى داهاتوو بلاودهكرێـتهوه، نیگهرانیهكانى له‌سه‌ر ناوه‌رۆكى نیزامى چالاكیه ناوكه‌ییه‌كانى رژیمى ئێران به‌رز ده‌كاته‌وه. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیادیان كردووه كه راپۆرتى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم كه به‌تایبه‌تى باسی چالاكیه ئهتۆمیهكانى رژیم كراوه، كامیلتر ده‌بێ و شیمانه‌ى ئه‌وه ده‌كرێ كه زۆر به روونى و ئاشكرا باسی ئه‌و لایه‌نه بكرێ. له‌مانگى سیپتامبرى رابردوو به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئاژانس نیگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكى نیزامى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كان راگه‌یاندبوو.
٩٩ له‌س
هدى كرێكاران ئه‌منیه‌تى كارییان نامێنێ نوێنه‌رى كرێكاران له شانده‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكیه‌كان رایگه‌یاند: ٥٥ له‌سه‌د له یاساكانى كار به قازانجى ده‌وڵه‌ت كارى پێده‌كرێ. داود ئه‌خه‌وان سه‌باره‌ت بهئهمنیهتى كاریی كرێكاران ووتى: به دڵنیاییه‌وه به په‌سه‌ند كردنى پێش نووسی ئێستاى قانونى كار ٩٩ له‌سه‌د له حه‌شیمه‌تى كرێكار ئه‌منیه‌تی كارییان نامێنێ.