گرتنى مه‌نسوورى ئه‌رباب سهیاریشان بلاوكرده‌وه . پیلانه‌كه به‌م جۆره بووه كه سپاى قودسی لقى ده‌ره‌وه‌ى سوپاى پاسداران له رێگه‌ى كه‌سێكى خۆى به‌ناوى مه‌نسوورى ئه‌رباب سه‌یار و غولام شهكوورى و به هاوكارى مافیاكانى ماده هۆشبه‌ره‌كان له مه‌كزیك و ته‌رخان كردنى ١ میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار دۆلار، گهلاڵهیێكى ترۆریستى بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى هه‌ردوو باڵوێزخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى و ئیسرائیل له وه‌لاتى ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها كوشتنى باڵوێزى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى به‌رێوه‌بردووه. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بوو، جیدیه‌ت و لێدوان و هه‌ڵویستى توندى به‌رپرسانى بالاى ئه‌مریكا و له‌وان باراك ئۆباما بوو كه به متمانهیێكى زۆره‌وه په‌نجه‌ى تۆمه‌تیان خسته سه‌ر ئێران و ههرِهشهى ئه‌وه‌شیان له‌رژیم كرد كه ئه‌و تاوانه‌ى هه‌روا به‌سه‌ره‌وه ناچێ و ده‌بێ دڵنیا بێ كه وهلامهكهى به‌فشاره ئابوورییه‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه و ته‌نانه‌ت دووباره بیریشیان هێنایه‌وه كه هیچكام لهبژاردهكانى روبهروووبوونهوهى مه‌ترسیه‌كانى رژیمى ئێران وه‌لا ناخه‌ن و به‌شێوه‌یێك مه‌ترسیه‌كانى هێرشێكى نیزامى له‌راست ده‌سه‌لاتدارانى ئێران به‌رز كرایه‌وه. هه‌رچه‌ند ئێران لهههڵوێستێكى لاواز دا تۆمه‌ته‌كانى وه‌درۆ خسته‌وه و حاشاى له ئاگاداربوونى له‌وه‌ها پیلانێك كرد و ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكاى تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ى كه مه‌به‌ستى به‌لارێدابردنى بیروراى گشتى له هه‌ستانى ئیسلامى له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌و بابه‌ته‌ى ورووژاندووه، به‌لام ئۆباما له لێدوانێكدا ووتى ئه‌گه‌ر یه‌ك زهرِرِه گومانم له‌سه‌ر ده‌ست تێدابوونى ئێران هه‌بووایه هه‌رگیز رامنهدهگهیاند كه پیلانێكى له‌م جۆره له‌لایه‌ن سپاى قودس به‌رێوه‌چووه. هه‌ر له‌دواى ئاشكرابوونى ئه‌و پیلانه‌ش ٥ لیپرسراوى سپاى قودس و له‌وان قاسمى سلێمانى سه‌رۆكى سپاى قودس كه‌وته ناو لیستى ئابلۆقهكان و ئه‌و ئابلۆقانه ئه‌وه‌نده‌ى تر مكۆر بوونى ئه‌مریكاى له‌چوارچێوه‌ى دڵنیابوونى به‌رێوه‌بردنى ئه‌و پیلانه له‌لایه‌ن رژیمى ئێران ته‌نانه‌ت به بێ موحاكهممه و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له تاوانباران ده‌رخست و نیگهرانیهكانى رژیمى زیاتر كرد. گومان له‌وه‌دا نییه كه ده‌سه‌لاتى ئاخوندى له چوارچێوه‌ى گرتنه پێشى سیاسه‌تى ترۆر له‌راست ئه‌مریكا و دۆسته‌كانى مێژوویێكى ره‌شی هه‌یه و ته‌نیا له یه‌ك عه‌ملیات دا له ساڵى ١٩٨٣ له به‌یروتى لوبنان لهكردهوهێكى ترۆریستى گهلاڵهدارێژراو له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندى و هاوكارى حیزبوڵلاى لوبنان زیاتر له ٣٠٠ كه‌س كوژران و بریندار بوون و له‌وژماره‌یه به‌شێكى زۆرى چه‌كدارانى هێزى ده‌ریایی ئه‌مریكا بوون. ئه‌و كرده‌وه ترۆریستیه نوێیه‌ى ئێران گرینگیهكهى له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه برِشت و جیددیهتى ئه‌مجاره‌ى وه‌لاتى ئه‌مریكا له‌راست رژیمى ئاخوندى پێشتر نه‌بیندراوه و ته‌نانه‌ت بۆ ترۆرهكهى ١٩٨٣ى به‌یروتیش هه‌ڵویست و لێدوانى له‌م چه‌شنه‌مان نه‌بینى كه له‌بوارى جێبه‌جێكردنى پیلان و پانتایی زهروزیانهكانى گیانى و ماڵیش جیاوازیان زۆر بوو.
هه‌نووكه ئه‌و بابه‌ته وه‌ك هه‌موو روداوێك چه‌ندین لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌ى جیاوازى له‌سه‌ر ده‌كرێ و لێكدانه‌وه‌كان له‌نیوان دوو ئه‌گه‌رى راستى و ناراستى ئه‌و پیلانگێرییه خوول ده‌خوا. له‌لایێك ده‌وترێ كه ئه‌و بابه‌ته حه‌قیقه‌تى نییه و ئه‌وه دروست كراوى ئه‌مریكایه و هاوكات بوونى راگه‌یاندنى ئه‌و هه‌واڵه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ند نه‌كردنى گه‌لاڵه‌ى باراك ئۆباما سه‌باره‌ت به دروستكردنى ده‌رفه‌تى كار و لابردنى دیارده‌ى بێكارى له مه‌جلیس بۆ به لارێدابردنى بیرورِاى گشتى ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها ئاماتۆر بوون و به جێهێشتنى شوێن پێى زۆرى ئه‌كته‌ره‌كانى ئه‌و كرده‌وه پیلانگێرییه وه‌ك فاكته‌رى به‌رى كردنى رژیم له‌و تاوانه دێننه‌وه و له‌لایێكى دیكه‌وه ده‌نگێكى به‌هێز هه‌یه له سه‌ر پشت راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و پیلانگێرییه و مێژوو و كارنامه‌ى ره‌شى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئاخوندى له ترۆر و ره‌شه‌كوژى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌وڵه‌تى و هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه ناتهندورستهكانى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ وه‌لاتى ئه‌مریكا و عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى و ئیسرائیل وه‌ك هانده‌رێك بۆ به‌رێوه‌بردنى پیلانى له‌م جۆره و هه‌روه‌ها بوونى به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گر و گرتنى بكه‌رانى ئه‌و پیلانه، له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تى ئه‌و تۆمه‌ت وه‌پاڵ خستنه خۆ ده‌نوێنن. بێگومان ده‌ركه‌وتنى هه‌ركام له‌و دوو ئه‌گه‌ره له گرینگى رووداوه‌كه كه‌م ناكاته‌وه و له‌ئه‌گه‌رى راست بوونى هه‌ركام له‌و بژاردانه كۆمه‌لێك راستیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ئاسۆى ره‌شی به‌رده‌م ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئێرانمان پیشان ده‌دات. ئه‌گه‌ر ئه‌وه دروستكراوى ئه‌مریكایه هانده‌ر و پاڵنه‌ره‌كانى دارشتنى سناریۆێكى له‌م چه‌شنه له‌م هه‌ل و مه‌رجه و له‌و ئه‌بعاد و پانتاییه دا ده‌بێ چى بن و ئه‌گه‌ر راستیش بێ ئه‌مریكا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و تهعداكارى و پێشێلكردنهى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و خستنه مه‌ترسی ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی وه‌لاته‌كه‌ى چ دژكرده‌وه و په‌رچه‌كردارێكى ده‌بێ؟
له‌راستى دا به‌چاو خشاندێك به‌سه‌ر مێژووى ٣٢ ساڵ ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندانى ئێران و بیچم گرتنى پێكهاته‌ى نیزامى ئاخوندى له‌سه‌ر قه‌یران خوڵقێنى و ناردنى ئاژاوه و ئینقلابی ئیسلامى بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى وه‌لاتى ئێران و سیاسه‌ت و كرده‌وه‌كانى ئه‌و ماوه‌یه‌ى ده‌سه‌لاتداران بۆ خستنه سه‌رى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى داهێنه‌ر و دامه‌زرێنه‌رى خومه‌ینى بوو و هه‌روه‌ها پشتیوانى و هاوكارى و پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى تاقم و گرووپه ترۆریستیهكانى ناوچه و جیهان و ئاشكرابوونى چه‌ندین كرده‌وه‌ى ترۆریستى وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ى ساڵى ١٩٩٢ى بوینێس ئایرێسى ئارژانتین لهباڵوێزخانهى ئیسرائیل و ته‌قینه‌وه‌ى ١٩٨٣ى به‌یروت و ته‌قینه‌وه‌ى ١٩٩٦ى بورجهكانى شارى خوبهرى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى كه ١٩ ئه‌مریكایی تێیدا كوژران و زیاتر له ٣٠٠ كه‌س برینداربوون و هه‌روه‌ها ده‌ست تێدابوونى رژیم له ترۆرى ره‌فیق حه‌ریرى و ته‌قینه‌وه و خراپه‌كارى له ئه‌فغانستان و عێراق و لوبنان له‌رێگه‌ى یارمه‌تى تاقمه چه‌كداره‌كانى ئه‌و وه‌لاتانه و هه‌روه‌ها مێژووى ره‌شى ئاخوندان لهترۆرى جیابیران و كه‌سایه‌تیه سیاسیه ئازادیخوازه‌كانى ئێران و كوردستان له‌ده‌ره‌وه و ناوخۆى ئێران هه‌موو ده‌رخه‌رى ده‌ستى بالاى ئاخوندانى ئێران له ترۆریسمى نێوده‌وڵه‌تین و هێمان بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و رژیمه له‌هه‌ر قۆناغ و كاتێكدا زهرفیهتى دهسپێكردنهوهى كرده‌وه وگهلاڵهى ترۆریستى تێدا مه‌وجووده و سه‌یر نییه له‌م قۆناغه‌ى كه هه‌ر رۆژه كێشه و قه‌یرانێك به‌رۆكى پێ ده‌گرێ ده‌ستى دابێته‌وه ترۆر و كرده‌وه‌ى ته‌قینه‌وه له دژى دژبه‌رانى خۆى به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى ترس و بێده‌نگ كردنى وه‌لاتانى ناكۆك له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانى و رِاكردن له كێشه قووڵه چارهسهرنهكراوهكانى . هه‌ر بۆیه ئه‌و شیمانه‌یه زۆر به هێزه كه سپاى قودسى سپاى پاسداران و خودى خامنه‌یی وه‌لى فه‌قیه نیزامى ئاخوندى له‌پشت ئه‌و كرده‌وه ترۆریستیه بن و ده‌بێ چاوه‌روان بین ئاكامى لێكۆڵینه‌وه‌كان چى ئاشكرا ده‌كه‌ن و هه‌ڵویستى ئه‌مریكا و باقى هاوپه‌یمانانى چى ده‌بێ.