گه‌وره‌ترین ههرِهشهكانى به‌رده‌م گۆلى زرێوار
خه‌باتمێدیا: ناسح قادرى به‌رپرسی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی كوردستان له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی خوراسانی وتووه: زۆربوونى سه‌رچاوه‌كانى بریا

ردهر سه‌باره‌ت به كه‌ڵك وه‌رگرتن له تالاو نه‌بوونى یه‌كێتى كار بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتنى ژیرانه له گۆلى ورمێ گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی مه‌ترسین بۆ سه‌ر گۆلی زرێبار گه‌وره‌ترین گۆلى ئاوى شیرین له ئاستى ئێران‌دا. ناوبراو ووتى ٦٠٠ تا ٧٠٠ سه‌رچاوه‌ى خۆرسكى ژێر گۆڵه‌كه ئاوى گۆلى زرێوار دابین ده‌كا و له‌ناو گۆلی زرێباردا چه‌ندین جۆری ماسیی وه‌ك، خاڵدار، رهشهماسی، بووكه ماسی و ماسیی گامبۆزیا و هه‌روه‌ها ٣١ جۆر باڵنده‌ی خۆجێی و ناخۆجێی ده‌ژین. ئه‌و كارناسه ژێنگهپارێزه راشیگه‌یاندووه: زۆر بوونی ئاوهرِۆی شار و گونده‌كانی ده‌روبه‌ر و رژانیان بۆ ناو زرێبار، كه‌ڵه‌كه بوونی زبڵ، وشك بوونی به‌شێك له كانیه ژێر زه‌وییه‌كان، به‌كارهێنانی كوودی شیمیایی له‌لایه‌ن وهرزێرِانی ده‌وروبه‌ری زرێباره‌وه و هه‌روه‌ها له‌ناوچوونی زه‌وی و زاری ده‌وروبه‌ری ئه‌م گۆله له خراپتر بوونی دۆخی گۆلی زرێباردا كاریگه‌ریی زۆریان هه‌بووه. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان به‌جێ نه‌هێنانی برِیار و په‌سند كراوه‌ی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ته كه برِیار بووه زرێبار له گۆله‌وه بكرێته زۆنگاو كه ئه‌مه‌ش خۆی نارِاستهوخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شێوه‌ی بهرِێوهبهری داناوه.
ئابلۆقه‌ى نوێ و توندتر ههرِهشه له رژیم ده‌كا
ئێران د

ووههمین وه‌لاتى نێرهدهرهوهى نه‌وتى ئۆپێك، كه‌وتۆته به‌ر ههرِهشهى ئابلۆقه‌ى نوێى ئىمریكا. ئه‌مریكا ده‌ڵێ تاران ده‌بێ سه‌باره‌ت به گه‌لاڵه‌ى ترۆرى باڵوێزى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى وه‌لامده‌ر بێ. رێبه‌رى ئێرانیش باس له وهلامى به برِشتى میلله‌تى ئێران قسه ده‌كات. قورسایی ئابلۆقهكانى تا ئێستاى وه‌لاتانى رۆژئاوا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به درێژه‌دانى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران له‌سه‌ر شانى خه‌ڵكى ئێرانه. هه‌ڵبه‌ت لێپرسراوانى رژیم ده‌ڵین ئه‌و ئابلۆقانه ئابوورى ئێرانى زیاتر به هێز كردووه و به جێى ئه‌و وه‌لاتانه هاوبه‌شى نوێى وه‌ك چینیان دۆزیوه‌ته‌وه. ئێران به مه‌به‌ستى خۆدزینه‌وه له ئابلۆقهكان به جێى پووڵى فرۆشتنى نه‌وت كه‌ل و په‌ل له‌و وه‌لاتانه دێنێته ناو وه‌لات و ئه‌وه كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر رێژه‌ى پووڵى ده‌ره‌وه‌ى و به به‌رده‌وامى كه‌ڵك له ئه‌رز وه‌رده‌گرێ.
٧٠ كیلیۆ ئۆرانیۆمى ٢٠ له‌سه‌دى/ به‌رهه‌مهێنانى سووته‌مه‌نى ناوكه‌یی
وه‌زیر

ى ده‌ره‌وه‌ى رژیم رۆژى دووشه‌ممه ٢٥ى ره‌زبه‌ر له كۆى هه‌واڵنێراندا سه‌باره‌ت به ده‌ست به كار بوونى دامه‌زراوه‌ى FMP گووتى: به هه‌وڵى به‌رپرسانى سازمانى وزه‌ى ئه‌تۆمى له‌ماوه‌ى ٤ مانگ یان ٥ مانگى داهاتوو یه‌كه‌مین لاپه‌ره‌ى سووته‌مه‌نى دروستكراوى وه‌لات لهوناوهنده به‌رهه‌م دێت و له راكتۆر لێكۆڵینه‌وه‌یی تاران تاقى ده‌كرێته‌وه. ساڵحى سه‌باره‌ت به رێژه‌ى ئۆرانیۆمى ٢٠ له‌سه‌دى به‌رهه‌م هاتوو له وه‌لات ووتى: به پێى دوایین زانیارییه‌كانى من كه پێوه‌ندى به یه‌ك مانگى پێشوو هه‌یه نزیك به ٧٠ كیلیۆ ئۆرانیۆمى ٢٠ له‌سه‌دى له وه‌لات به‌رهه‌م هاتووه.
ئه‌مریكا و رژیمى ئاخوندى له‌به‌رده‌م به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى نیزامى
به پێى راپۆرتى رادیۆ ئاڵمان، سه‌رۆكى كومیته‌ى زانیارى سه‌ناى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا و رژیمى ئاخوندى له به‌ره

ورووى یه‌كدى هه‌نگاو ده‌نێن. ناوبراو هۆى ئه‌و رهوتهى به په‌ره‌سه‌ندنى چالاكى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی و ده‌ستێوه‌ردانى رژیمى ئێران له ترۆرى باڵوێزى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى له واشینگتۆن ناوبرد. دایان فاین ستاین له ووتووێژیًَكدا سه‌باره‌ت به هه‌ره‌شه نوێیه‌ى رژیمى ئێران له‌راست ئه‌مریكا ووتى: منیش سه‌ره‌تا له‌سه‌ر دهستێدابوونى سپاى قودس گومانم هه‌بوو به‌لام دوایی به بینینى به‌ڵگه‌كان پیلانهكهم بۆ ده‌ركه‌وت. سه‌رۆكى كومیته‌ى زانیارى سه‌نا به ئاماژه به دان پێانانى ئه‌رباب سه‌یار (ترۆریستى گیراو له ئه‌مریكا) پێى داگرت كه قاسمى سلێمانى فه‌رمانده‌ى سپاى قودس له جه‌ریانى پیلانه‌كه‌دا بووه. ناوبراو ووتى دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و ئێمه له ره‌وتى بهرورووبوونهوهى رژیمى ئێران ده‌رۆینه پێش.
رێبه‌رى دیكتاتۆرى رژیمى ئاخوندى له په‌نا هیتلێر و ئیستالین
دوابه‌دواى ناره‌زایه‌تى باڵوێزخانه‌ى رژیم له ئۆسلۆ به پۆستێرێك كه له لایه‌ن خوێندكارانى نوروێژى بلاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نى نێوده‌وڵه‌تى یارمه‌تى زانستگاى نوروێژ داكۆكى له مافى ئازادى بیروراى خوێندكاران كرد. به پێى راپۆرتى بی بی سی له‌و پۆستێره‌دا وێنه‌ى ٦ رێبه‌رى مێژوویی ده‌بیندرێ كه له‌به‌رانبه‌ر هێرشی خوێندكاران راده‌كه‌ن. ئه‌و رێبه‌رانه بریتین له : ئادۆلف هیتلێر، رابیرت مۆگابه، موعه‌ممه‌ر قه‌زافى، كیم ئیل سونگ، ژۆزێف ئیستالین و روحووللا خۆمه‌ینى.
بان كى مۆن: تا دره‌نگ نه‌بووه به‌شار ئه‌سه‌د ماشینى جینایهتهكهى رابگرێ
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه به‌رێوه‌به‌رى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژى دووشه‌ممه به به‌شار ئه‌سه‌دى ووت ماشینى كوشتنى تا دره‌نگ نه‌بووه رابگرێ. بان كى مۆن ووتى، زیاتر له ٣٠٠٠ كه‌س له ناره‌زایه‌تیه‌كانى سوریه كوژراون و ئه‌وه قه‌بووڵ ناكرێ. به‌رێوه‌به‌رى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێوهندییك دا به به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆمارى سوریه‌ى ووتووه تا دره‌نگ نه‌بووه كوشتارهكانى رابگرێ چوونكه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دۆخى ئێستا قه‌بووڵ ناكا. جێگه‌ى باسه یه‌كێتى وه‌لاتانى عه‌ره‌بیش ماوه‌ى ٢ حه‌وتوویان مۆڵه‌ت داوه به رژیمى سوریه تا له مهقهرى ئه‌و یه‌كێتیه له‌گه‌ڵ نه‌یارانى ووتووێژ بكا ئه‌گینا له یه‌كێـتى وه‌لاتانى عه‌ره‌ب ده‌رده‌كرێ.
یه‌مه‌ن: شه‌رێكى توند ئه‌مرۆ له سه‌نعا ده‌ستى پێكردووه
شه

رێكى سه‌خت له پایته‌ختى یه‌مه‌ن له به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه ده‌ستى پێكردووه. هه‌واڵنێرى ته‌له‌ویزیۆنى بی بی سی له راۆرتێكدا رایگه‌یاند تێك هه‌ڵچوونى خوێناوى له یه‌مه‌ن ده‌ستى پێكر دووه و لایه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵلا ساڵح سه‌رۆك كۆمارى یه‌مه‌ن و نه‌یارانى ناوبراو له سه‌نعا و مه‌یدانى گۆرِان پێك هه‌ڵپرژاون و له‌و تێكگیرانهدا ژماره‌یێك له هاوه‌لاتیان كوژراون. عه‌لى عه‌بدوڵلا ساڵح له‌دواى هاتنه‌وه و چاره‌سه‌رى له عه‌ره‌بستان ئاماده نییه به هیچ شێوه‌یێك ده‌سه‌لات به جێ بێلێ و ته‌نانه‌ت به بوونى به‌ڵێنى پاراستنى گیانى له ده‌زگاى قه‌زاییش ئاماده نییه بۆ ماوه‌ێك دهسهلاتهكهى بداته جێگره‌كه‌ى.