خومه‌ینى لابرا، ئێستا خامنه‌یی وه‌بیرى كه‌وتۆته‌وه و پێى باشه؟ له حاڵێكدا لابردنى سه‌رۆك كۆمار له رژیمدا به پێى ناوه‌كه‌ى كارێكى نه‌گونجاوه و ئاسان نابێت چوونكه رژیم خۆى به ده‌سه‌لاتێكى"كۆماری" پێناسه ده‌كا.
خامنه‌یی له سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ر كارى ئه‌حمه‌دى نژاد ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى ئه‌وى لهوهكانى پێشتر پێ باشتر بوو و به ته‌واوى پشتیوانى لێ ده‌كرد، به‌لام له دهورهى دووهه‌مى كابینه‌كه‌ى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد و له دواى ئه‌و هه‌موو هه‌را و فهوزایهى له سه‌ر شانۆگه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى رژیم ساز بوو و خامنه‌یی هه‌موو هه‌وڵى دا كه به هێزه‌كانى ژێر فه‌رمانى خۆى، نارِهزایهتیهكان سه‌ركوت بكات و حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد جێگیر بكات، چۆنه ئێستا پێى باشه ده‌سه‌لاتى یه‌كه‌مى ئیجرایی رژیم له سه‌رۆك كۆماریه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرى بگۆرِێ و له‌لایه‌ن پارلمانه‌وه دیارى بكرێ؟
خامنه‌یی به دانانى ئه‌حمه‌دى نژاد ته‌نیا مه‌به‌ستى ئه‌وه بوو كه به‌و مۆره‌ى خۆى ده‌سه‌لات یه‌كده‌ست بكات و كاره‌كان به پێى مه‌یل و ره‌غبه‌تى خۆى بێ، به‌لام له ده‌ورى دووهه‌مى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌حمه‌دى نژاد دا و كێشه و نزاعى نێوان خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نژاد له سه‌ر دانانى ئه‌سفه‌ندیارى ره‌حیم مه‌شایی به جێگرى سه‌رۆك كۆمار و هه‌روه‌ها له‌دواى فه‌رمانى وه‌لا خرانى حه‌یده‌رى موسلحى وه‌زیرى ئیتلاعات له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دى نژاد و دانانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ سنووردار كردنى ده‌ورى خامنه‌یی له كار و بارى به‌رێوه‌به‌رى رژیمدا، پێوه‌ندى نێوان خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نژادى به‌ره‌و ئاقارێكى خراپ بردوه به‌شێوه‌یێك ئه‌حمه‌دى نژاد ماوه‌یێك مانى گرت و ئاماده نه‌بوو له به‌رێوه‌بردنى ئه‌ركه‌كانى دا. پێوه‌ندى نێوان ئه‌حمه‌دى نژاد و خامنه‌یی تا ئێستا باش نه‌بووه و ئه‌حمه‌دى نژاد سووره له سه‌ر به‌رنامه‌كانى و ئاماده نیه به ئاسانى پێ ملى خامنه‌یی و داروده‌سته‌كه‌ى بێ.
له‌و پێوه‌نده‌دا ده‌توانین ئیشاره به‌وه بكه‌ین كه له مه‌سه‌له‌ى تۆمه‌تبار كردنى رژیم به هه‌وڵ بۆ ترۆرى سه‌فیرى عه‌ره‌بستان و ئیسرائیل له واشینگتۆن و سكالاى ئه‌مریكا و عه‌ره‌بستان له رژیم له رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دواى ئه‌وه‌ى خامنه‌یی سێ جار زۆر به توندى هاته گۆ له‌و باره‌وه، ئه‌حمه‌دى نژاد به شێوه‌یێكى كرچ و كاڵ ئیشاره‌ى پێ دا و ووتى "ترۆر كارى مرۆڤه بێ فهرههنگهكانه".
له لایێكى دیكه‌وه كێشه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌جلیس و پێ مل نه‌بوون و به‌رنامه‌كانى مه‌جلیس و سه‌پاندنى بریاره‌كانى ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دى نژاده‌وه، به گشتى ئه‌زموونى ده‌ورى دووهه‌مى ئه‌حمه‌دى نژاد هۆى سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ى خامنه‌یی و داروده‌سته‌كه‌ى به‌و ئاكامه گه‌یشتبن كه پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرى زیندوو كه‌نه‌وه.
هۆیێكى دیكه ئه‌وه‌یه كه شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى له‌مه‌به‌دوا بۆ رژیم بێ كێشه نابێ و خامنه‌یی له‌و باره‌وه ووتى كه هه‌ڵبژاردن كه ئێران كێشه‌ى به‌دواوه‌یه و نابێ ئه‌وه زه‌ربه له ئاسایشى وه‌لات بدا. بۆیه له رێگه‌ى مه‌جلیسه‌وه كابینه دیارى ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر رۆژێك بێ و كه‌سێكیان لێ په‌یدا بێ وه‌ك ئه‌حمه‌دى نژاد لاسارى كرد ئه‌وه ئاسانتر ده‌توانن كونترۆڵى بكه‌ن یان ئه‌وه‌ى كه هه‌ر له رێگه‌ى مه‌جلیسه‌وه ده‌ستى پێ له‌كار بكێشننه‌وه.
له كۆتایی دا به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه ئه‌و گۆرانكاریانهى كه بانگه‌شه‌ى ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه دایره‌ى ده‌سه‌لات زیاتر له‌رابردوو به‌رته‌سكتر بكات كه له‌وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێكدا دیكتاتۆریه‌ت و ئیستبدادى رژیم چه‌ند ئه‌ونده‌ى رابردوو زیاتر ده‌بێ.