له‌مساڵدا زیاتر له ٥٠ كۆڵبه‌ری كورد كوژراون
خه‌باتم

ێدیا: ئاژانسی هه‌واڵی فورِات بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی ١٠ مانگی رابردوی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رژیمى ئێرانه‌وه له سنوری نێوان كوردستانى عێراق و كوردستانى ئێران، زیاتر له ٥٠ كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد كوژراون. هاوكات كه‌مپه‌ینی كۆتایی كوشتاری كۆڵبه‌رانی كورد رایگه‌یاندوه، له‌ماوه‌ی ٣ ساڵی رابردودا ١٣٠ كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد كه خه‌ڵكی كوردستانى ئێرانن، كوژراون.
ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی"ئیلام" له زانكۆكانی ورمێ، خوازیاری په‌ره پێدانی زمانی كوردیه
ئه‌نجوو

مه‌نی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی "ئیلام" له شاری ورمێبه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری به زمانی كوردی، له‌ناو زانكۆكانی ئه‌و شاره‌دا خوازیاری په‌ره پێدان به زمانی كوردییه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی كوردپا، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له رۆژانی رابردوودا به چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری تراكت و ئاگاداری به مه‌به‌ستی فێر بوونی زمانی كوردی و به پیتی لاتین و ئارامی چالاكییه‌كی چرِوپرِی ده‌ست پێكردووه. ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه فێربوونی زمانی دایكییه له‌ناو خوێندكاران و خوێنده‌وارانی زانكۆكانی "ورمێ" كه له‌لایه‌ن زۆرێك له خوێندكارانی كوردی زانستگاكانی "ورمێ"وه پێشوازیی لێكراوه. له كۆلیژه‌كانی ئابووری و ئه‌ده‌بیات و زانكۆكانی نازلو، په‌یام نوور، ئازاد و خوێندنگاكانی به‌هه‌شتی و ته‌بابایی ئه‌و بڵاوكراوانه بڵاو كراونه‌ته‌وه.ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی ئیلام ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربه‌خۆیه كه چه‌ند ساڵێكه له شاری ورمێسهرقاڵی چالاكیی فه‌رهه‌نگییه.
كوژراوانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كوردستانى تركیا گه‌یشته ٥٨٢ كه‌س
به پێى راپۆرتى ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومه‌تی توركیا ، ژماره‌ی كوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شارى وان و ده‌وربه‌رى بۆ ٥٨٢ كه

س به‌رزبۆوه، ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتۆته سه‌رووی چوار هه‌زار كه‌س. ٤٥٥ كه‌س له كوژراوان له ئه‌رگیش كه‌وتونه‌ته‌وه، به‌درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هه‌وڵه‌كانی رزگاركردن به‌رده‌وامی هه‌بووه، له دوو رۆژی رابردوو توانراوه دوو هه‌رزه‌كار به زیندوویی له ژێر داروپه‌ردووی خانووی روخاو ده‌ربێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له نزمبووندا بوو كه له شه‌ودا له سفر نزیك ده‌بێته‌وه، تا ئیستا به‌لانی كه‌م ١٨٧ كه‌س به زیندوویی ده‌رهێنراون. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مه‌ریكا و چین كاروانی یارمه‌تیه‌كانیان بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه نارد، پێشتر توركیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یارمه‌تی وڵاتان دهربرِی، هه‌ر بۆیه یارمه‌تییه‌كان له چه‌ند وڵاتێكه‌وه له ئۆكرانیا، ئیتالیا، فه‌ره‌نسا و ئیسرائیل گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌رزه‌رۆم. كه‌ناڵی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاتانی به‌ریتانیا، ژاپۆن، سویسرا، كازاخستان، قه‌ته‌ر، ئورده‌ن و میسر ئاماده‌یی خۆیان بۆ ناردنی یارمه‌تی به‌زووترین كات، دهربرِیوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سویسرا رایگه‌یاند: چادرگهیهك كه شوێنی دوو هه‌زار كه‌س ده‌گرێت داده‌مه‌زرێنێت.
جینایهتهكانى به‌شار ئه‌سه‌د له‌راست خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، رۆژى شه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا بهچرِی بۆردومانی شاری حه‌مسیان كرد‌و

هو ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نیش بونه‌ته قوربانی. له‌هێرشه‌كانی پێشنیوهرِۆی ئهمرِۆی ئه‌و شاره‌دا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون. له‌دواى ئه‌وه‌ى ده‌یان سه‌رباز له‌ریزه‌كانی سوپا جیابونه‌ته‌وه‌و چونوته به‌ره‌ی گه‌له‌وه فشاره‌كان ى رژیمى سوریه به‌رز بۆته‌وه. هاوكات به‌پێی رێكخراوی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌ماوه‌ی (ده) رۆژی رابردودا نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌شاری حه‌مس گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانیش دژی ده‌سه‌ڵات له ناوهرِاستی مانگی ئادای رابردودا، نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و شاره ده‌ستگیر كراون. جێگه‌ى باسه له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژى هه‌ینى كه به دروشمی "هه‌ینی دژه فرِین" بهرِێوهچو، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ٤٣ كه‌س كوژراون، كه ٢٢ كه‌سیان له حه‌مس و ١٦ كه‌سیشیان له حه‌ما بون، كه له‌ناویاندا ژماره‌یه‌ك منداڵ و ئافره‌ت هه‌یه.
سه‌رجه‌مى داهاتى ساڵه‌كانى ٨٩ و ٩٠ خه‌رجى هێنانهژوورهوهى كه‌ل و په‌ل و پێداویستى كراوه
له‌ماوه‌ى

ساڵا رابردوو ٤٤٩ میلیارد دۆلار كه‌ل و په‌ل و پێداویستى به شێوه‌ى نێونجى سالانه نزیك به ٧٥ میلیارد دۆلار هێنراوته ناو وه‌لات. وێراى ئه‌وه‌ى كه سه‌رژمێرى بانكى ناوه‌ندى ده‌ریده‌خات كه له ساڵى رابردوو داغهاتى نه‌وتى ئێران ٧٤ میلیارد و ٣٠٠ میلیۆن دۆلار بووه. كارناسان پێش بینى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه داهاتى نه‌وتى ئێران ئه‌مساڵ ده‌گاته ٩٠ میلیارد دۆلار و راده‌ى هێنانهژورهوهى كه‌ل و په‌ل و پێداویستى بۆ ناو وهلاتیش هه‌ر به‌و رێژه‌یه ده‌بێ، یانى سه‌رجه‌مى داهاتى نه‌وتى وه‌لات له ماوه‌ى ئه‌مساڵ خه‌رجى هێنانهژوورهوه ده‌كرێ.
ده‌بێ سیخۆرهكانى رژیمى ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و واشینگتۆن ده‌ربكرێن
سیخۆ

رهكانى رژیمى ئێران ده‌بێ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان و واشینگتۆن ده‌ربكرێن، ئه‌وه داواى سه‌رۆكى كومیاتهى ئه‌منیه‌تى ناوخۆى كۆنگره‌ى ئه‌مریكایه. ئه‌و مه‌ترسیه هه‌یه كه رژیمى ئێران سیخۆرهكانى له واشینگتۆن جێگر كردبێ وئه‌وه مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئه‌و وه‌لاته. پیتر كینگ سه‌رۆكى كومیته‌ى ئه‌منیه‌تى ناوخۆى كۆنگره‌ى ئه‌مریكا پێشنیارى كردووه ده‌ست و پێوه‌نده‌كانى رژیمى ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربكرێن. ناوبراو ئه‌و لێدوانه‌ى له چوارچێوه‌ى باسی گه‌لاڵه ترۆریستیهكهى رژیمى ئێران له ئه‌مریكا هێناوه‌ته ئارا و ووتى: به برِواى من به‌شێك یان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه وه‌ك شاندى رژیم له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان و له واشینگتۆن كار ده‌كه‌ن ده‌ستیان هه‌یه له‌و پیلانگێریه و ده‌بێ په‌یامێكى روونیان پێبدرێ.
دزیێكى دیكه و گرتنى جێگرى پارێزگا
رۆژنامه‌ى ح

كوومهتى خۆراسان ٧ى خه‌زه‌ڵوه‌ر نووسی: جێگرى یه‌كێك له پارێزگارانى رۆژئاواى وه‌لات له‌ماوه‌ى رۆژانى رابردوو گیراوه. له پشكنینى به‌ڵگه ماڵیه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه برِى ١٠٠ میلیۆن تمه‌ن دزراوه و به‌و هۆیه‌وه ناوبراو بانگ كراوه و له‌دواى ئه‌وه‌ى هێندێك وهلامى دژ به یه‌كى له‌قسه‌كانى دا بووه گیراوه.
پشتیوانى ژاپۆن بۆ بهرهورووبونهوهى ههرِهشهكانى رژیمى ئێرانى
جێگر

ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ترۆریسمى رژیمى ئاخوندى و چالاكیه ئهتۆمیهكانى به گه‌وره‌ترین كیشه‌كانى جیهان زانى و سپاس و پێزانینى وه‌لاته‌كه‌ى بۆ به‌شدارى ژاپۆن له به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى ههرِهشهكانى رژیمى ئاخوندى دهربرِِى. ویلیا‌م بێرنز له لهدیدارهكهى له ژاپۆن گووتى: له‌كاتێكدا كه ئێمه له‌گه‌ڵ ههرِهشهى نوێ له لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه به‌ره‌ورووین پێشوازى له هه‌ستى به‌رپرسیاره‌تى و به‌ڵێنه‌كانى ژاپۆن بۆ ئابلۆقه خستنه سه‌ر لێپرسراوان و رێكخراوه‌كانى به‌شدار له كرده‌وه ترۆریستیهكهى ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌ر و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێده‌رانى چه‌كى كۆكوژ له ئێران پێشوازى ده‌كه‌ین.