چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازى و وێرانكه‌ر. جێگه‌ى سه‌رنج و داخه هه‌موو كێشه و نه‌هامه‌تى و ئه‌و زیانانه‌ى كه له ئه‌نجامى حه‌ق نهبیستنى دژمناندا هاتوونه ئارا نه‌بوونه هۆى ئه‌وه تا لانى كه‌م دژمنان له‌قۆناغه جیاجیاكانى مێژوودا به خۆیاندا بچنه‌وه و ده‌ست له كوشتن و بێ ماف كردن و حاشاكردن له كورد هه‌ڵگرن. سووربوونى دژمنان له‌سه‌ر سه‌ركووت و چه‌وسانه‌وه‌ى گه‌لى ماف پێشێلكراوى كورد و مل نه‌دانیان به رێگه چاره‌ى ئاشتیانه، بۆته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى گیانى به‌رخودان و به‌ربه‌ره‌كانێ و موقاوه‌مه‌تى دانیشتووانى كوردستان. موقاومه‌ت و خۆراگرییهك كه مه‌شروعیه‌ت و رهوایهكهى له‌به‌رانبه‌ر سته‌م و ئیستبدادى دیكتاتۆرى كه بێجگه له مه‌ینه‌تى و تاریكستانى هیچى دیكه‌ى به‌دواوه نه‌بووه، وه‌ك رۆژ روونه.
له‌دواى رووخانى رژیمى شاهه‌نشاهى و هاتنه سه‌ر كارى رژیمى خومه‌ینى خه‌ڵكى كوردستان چاوه‌رێ بوون رژیمى تازه به ده‌سه‌لات گه‌یشتوو، ماف و ویسته‌كانى چه‌ندین ساڵه‌یان دابین بكا، به‌لام به پێچه‌وانه‌وه خومه‌ینى فه‌رمانى جیهاى بۆ سه‌ر گه‌لى كورد ده‌ركردوو و پاسداره چهقۆكێشهكانى بۆ كوردستان به‌رێ كرد و له‌ماوه‌ێكى كه‌م دا، ده‌یان كه‌س لههاونیشتمانانى كوردستان به‌ده‌ستى جه‌لاده‌كانى رژیم شه‌هید كران. خه‌ڵكى كوردستان كه رێگهیێكى دیكه‌یان بێجگه له موقاوه‌مه‌ت و خۆراگری له‌به‌رده‌م نه‌مابوو، ناچاربوون رووبهررووى هێزى داگیركه‌ر بوێستنه‌وه بۆ دیفاع له كوردستان و گه‌یاندنى داواى ره‌وای میلله‌تى كورد.
له مێژووى ئه‌و خه‌باته ره‌وایه‌ى گه‌لى كورد ، رۆژانى گه‌لێك دیار هه‌ن كه جێگه‌ى شانازی و بایه‌خن . ١٠ى خهزهڵوهرى ١٣٥٨ یه‌كێك له‌و رۆژانه‌یه كه له‌مێژووى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى و ماخوازى گه‌لى كورد دا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كى پرَشنگدار بۆ هه‌تایه دهمنێنێهوه. له‌ورۆژه‌دا ستونێكى گه‌وره و پرِ چه‌كى هێزى دژمن كهپاشماوهى رِژیمى شا بوون وله ژێر ناوى گاردى جاویدان ونیروى قودس هێرشیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان ده‌برد، لهعهملیاتێكى سه‌رسوورهێنه‌ر و له‌ژێر رێبه‌رایه‌تى مامۆستاى نه‌مر مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسێنى ته‌فرووتوونا كران. له‌م شهرِهدا هێزى دژمن كوژراوێكى زۆرى لێكه‌وت و ده‌یان كه‌سیشیان لێ به‌دیل گیراو و٧٠ ماشێن وتانكێكیش سوتێندرا. ئه‌م شهرِه به خوێنى ٨ پێشمه‌رگه‌ى سازمان تۆمار كرا وخوێنى ئه‌م تێكۆشه‌رانه بووه هۆى ئه‌م داستانه مه‌زنه وهدى بێ و شهرِ بۆ ماوه‌ێك بوه‌ستێ. خومه‌ینى له‌دواى ئه‌م زیانه قورسه و شكستى هێزه‌كانى له كوردستان، پاشه‌كشه‌ى كرد و رِایگهیاند "خه‌ڵكى كورد من ده‌نگى ئێوه‌م بیست". خومه‌ینى كه تامى تاڵى ئه‌و زیانه‌ى چێشتبوو له پیلانێكى گهلاڵَه بۆ دارێژراو داواى ووتووێژى كرد ،دیاره هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت كهپهیامهكهى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى تێدا نیه و مه‌به‌ست كرِینى كات و خۆئاماده‌كردن بۆ شهرِێكى گه‌وره‌تره.
ئه‌و داستان و حه‌ماسه‌یه وه‌ك رۆژى پێشمه‌رگه‌ى خه‌بات ناودێر كرا و هه‌موو ساڵێك له لایه‌ن تێكۆشه‌رانى رێبازى سازمانى خه‌بات به‌رز راده‌گیرێ. هیزى پێشمه‌رگه‌ى ده‌فته‌ر كه دواتر و له رێكه‌وتى ٥ى خه‌رمانانى ١٣٥٩ له ریزه‌كانى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران‌دا سازماندهیى كرایه‌وه، بۆ پارێزگارى له ده‌سكه‌وته‌كانى شۆرِش و پاراستنى كوردستان بۆ ماوه‌ێ رۆل و ده‌ورى به‌رچاوى گێراو له كاتى هێرشى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى رژیمیشدا ئازایانه به‌رپه‌رچى هێرشه‌كانى دژمنى داوه. به درێژایى سالانى شهرِى پارتیزانى، پێشمه‌رگه‌كانى سازمان له‌دژى رِژیمى ئاخوندى، حه‌ماسه‌ى یه‌كجار گه‌وره‌ی وه‌ك شهرِى دارساوێن و ته‌مۆغه و قهبهغلوجه و گرتنى ده‌یان پایهگاى گه‌وره و تێكشاندنى چه‌ندین ستوونى گه‌وره‌ى نیزامى رژیم و هتد....یان خۆڵقاندووه و كه‌م ناوچه‌ی كوردستان هه‌یه كه خوینى پیشمهرگهییكى سازمانى خه‌باتى تێدا نهرِژابێت .شاخ به‌شاخ ودۆڵ بهدۆڵى كوردستان شاهیدى بۆ جوامێرى وئازایه‌تى پیشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات ده‌ده‌ن. به درێژایی سالانى خه‌باتى شاخ و چه‌كدارى، رێبه‌ر و سه‌ركرده‌كانى سازمان پیشمه‌رگه ئاسا له پیشهوهبوون و بێگومان سازمانێك كه رِێبهرهكانى له پێشه‌وه‌ى شهرِ بن وله‌كاتى هه‌ڵمه‌تدا یه‌كه‌م ته‌قه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بكرێت ،پێشمهرگهكانیشى خۆنه‌ویست و ده‌ست هه‌ڵێن ده‌رده‌چن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات زۆر ئازایانه به‌رگرى كردووه،پارێزه‌رى كه‌رامه‌ت وشهرهفى خه‌ڵكه‌كه‌شیان بوون وله هه‌ر جێگهییك هه‌ست به‌بوونیان كرابێت ،خه‌ڵك هه‌ستیان به ئاسوده‌ى وئارامى كردووه. پاكى ورِاستى گرینگ‌ترین بنه‌ماكانى پیشمه‌رگه‌ى سازمانن وهه‌تا سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م رِیچكه و رِێبازه به‌رده‌وام ده‌بن وله ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هیچ جۆره خه‌باتێك له لایه‌ن سازمانه‌وه بۆ رِووخاندنى رِژیم رِهد نهكراۆتهوه، پێشمه‌رگه خۆى به‌هێزى بیر‌و باوه‌ر و زانستى سه‌رده‌م ته‌یار ده‌كات و له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ئاماده‌ى هه‌ر جۆره روو بهرِوو بوونهوهیكن.
سلاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى كه له زیندانهكانى رژیمدا به خۆراگریان له به‌رانبه‌ر زۆربێژى جه‌لاده‌كاندا سه‌ریان نه‌وى نه‌كرد و ئه‌وانیش ده‌رسێكى گه‌وره‌یان به دژمنانى ئازادى دا و گه‌یاندیان زیندان و شكه‌نجه و ئێعدام كار ناكاته سه‌ر وره‌ى پۆلایینیان .
جارێكى دیكه ١٠ى خه‌زه‌ڵوه‌ر یادگارى پێشمه‌رگه چاونه‌ترس و نهبهزهكانى سازمانى خه‌بات پیرۆز بێ.
كومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٩ى خهزهڵوهرى ١٣٩٠