نیگه‌رانى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به دۆخى جه‌سته‌یی كه‌بودوه‌ند
خه‌باتمێدیا: رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى به بلاوكردنه‌وه‌ى راگه‌یه‌ندراوێك خوازیارى ئازادكردنى خێرا و بێ مه‌رجى

محه‌ممه‌د سدیقى كه‌بودوه‌ند رۆژنامه‌وان و چالاكى مافى مرۆڤى كورد ئێران بووه. لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى نووسیویه‌تى كه كه‌بودوه‌ند تا ساڵى ٢٠٠٤ بلاوكراوهى په‌یامى مهردوومى كوردستانى به مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێش بردنى ئامانجه فه‌رهه‌نگى و په‌ره‌دان به بنچینه‌كانى مافى مرۆڤ بلاوكردۆته‌وه، به‌لام ئه‌و بلاوكرایه‌وه له‌و ساڵه‌دا راگیرا و به‌رێز كه‌بودوه‌ند له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه گیرا. ناوبراو به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به دۆخى جه‌سته‌یی ئه‌و رۆژنامه‌وانه كورده نیگه‌رانى ده‌ربریوه و ده‌لێ، ناوبراو چه‌ندین جار له‌هۆش خۆى چووه و تووشی لاواز بوونى چاو و بینایی بووه و تووشی فهلهجى كاتى بووه و پێویستى خێراى به عه‌ملیات و نه‌شته‌رگه‌رى هه‌یه ، به‌لام ته‌نیا ده‌رمانێك كه توانیوێتى كه‌ڵكى لێوه‌رگرێ، ده‌رمانى دژه ئێش بووه.
دامه‌زرانى هێزى زیاترى نیزاميى ئه‌مریكا له كووه‌یت
به پێ

ى راپۆرتى رادیۆ فه‌رانسه به‌رپرسانى نیزاميى له وه‌زاره‌تى دیفاعى ئه‌مریكا ده‌ڵێن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستى ناردنى یه‌كه‌ى نیزاميى زیاترى ئه‌و وه‌لاته به كووه‌یت به مه‌به‌ستى بهرهرووبوونهوه له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى كووه‌یت له ووتووێژ دان. لێپرسراوێكى وه‌زاره‌تى دیفاعى ئه‌مریكا به هه‌واڵده‌رى فهرانسهى گووتووه، ووتووێژى نێوان هه‌ر دوووهلات سه‌باره‌ت به ناردنى هێزى زیاترى ئه‌مریكا درێژه‌ى هه‌یه. زیاتر له ٢٠٠٠٠ نیزامى ئه‌مریكا له ئێستا دا له كووه‌یت جێگر كراون. به پێى ووته‌ى لیئۆن پانته له ٤٠٠٠٠ نیزامیى ئه‌مریكا ٢٣٠٠٠ كه‌س له كووه‌یت جێگیركراون و ئه‌وه په‌یامێكى روونه بۆ رژیمى ئێران كه مه‌به‌ستى كه‌ڵك وه‌رگرتنى له ده‌رفه‌تى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له وه‌لاتى عێراق هه‌یه.
راپۆرتى ئاژانسی سه‌باره‌ت به رژیمى تاران وریاكه‌ره‌وه‌یه
به پێى راپ

ۆرتى رادیو ئاڵمان ووته‌بێژى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا راصۆرتى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى سه‌باره‌ت به ئێران به وریاكه‌ره‌وه ناوبرد. ناوبروا ووتى ئه‌و راپۆرته تاوانى زۆر جیددى باس ده‌كات. هاوكات ووته‌بێژى كۆشكى سپیش راپۆرته‌كه‌ى زۆر به جێگه‌ى نیگه‌رانى زانى . له‌دوایین راپۆرتى ئاژانسی كه رۆژى سیچ شه‌ممه ٨ى نوامبر بلاوكرایه‌وه، به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئه‌و نیهادهى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان سه‌باره‌ت به ره‌هه‌نده نیزامیهكانى چالاكیه ئهتۆمیهكانى ئێران نیگه‌رانى دهربرِیبوو و گووتى زانیارى گه‌لێكى له‌به‌رده‌ست دایه كه باس له هه‌وڵه‌كانى ئێران بۆ ده‌ست خستنى چه‌كى ناوكه‌یی ده‌كا.
پێشنیارى باجى ٤٠ میلیارد دۆلارى رژیم به روسیه
به پێى را

پۆرتى رادیۆ ئاڵمان، بهرێهوهبهرى رێكخراوى وزه‌ى ئه‌تۆمى روسیه هه‌واڵى داواكارى رژیمى ئێرانى بۆ دروست كردنى وزهخانهى نوێى ئه‌تۆمى دروستكراوى روسیه له‌و وه‌لاته داوه. رێكه‌وتنه‌كه ٤٠ میلیارد دۆلاره. باس كردنى ئه‌و پێشنیاره ته‌نیا ٢ رۆژ دواى بلاوبوونهوهى راپۆرتى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆم بووه و روسه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دروست كردنى وزهخانهى نوێى ئه‌تۆمى له ئێران نابێ ببێته مایه‌ى نیگه‌رانى كۆمه‌ڵگاى جیهانى.
گرینگه بۆ رژیمى ئێرانى روون بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و رێگه‌یه‌ى درێژه‌ى پێده‌دا نرخه‌كه‌ى گران ده‌بێ
لیئۆن پانت

ه وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به شكستى ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئێران گووتى: گرینگه ئێمه به سه‌پاندنى ئابلۆقه‌ى توندتر دژى رژیمى ئێران، له لاى یه‌كدى بوه‌ستین و به‌ته‌واوى بۆ رژیمى ئاخوندى روونى بكه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌روا به‌رده‌وام بێ له‌درێژه‌دان به‌م رێگه‌یه‌ى ئێستاى نرخێكى گران ده‌بێ بدا. ناوبراو زیادى كرد هێرشیى نیزامى ده‌بێ دواهه‌مین رێگه‌چاره بێ. جێگه‌ى باسه بان كى مۆن به‌رێوه‌به‌ر شتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به جیددى له مه‌به‌سته‌كانى رژیم نیگه‌رانى دهربرِى.
ته‌ماته زی
اتر له ١٢٠٠ تمه‌ن و هێلكه‌ش ٢٥٠ تمه‌ن نرخى كیلۆێك ته‌ماته سنوورى ١٢٠٠ تمه‌نى تێپه‌راند. ورده فرۆشه‌كان له شارى تاران كیلۆیێك به ١٠٠٠ تا ١٢٠٠ تمه‌ن ده‌فرۆشن و ئه‌گه‌رى به‌ره‌وسه‌رچوونى ئه‌و نرخه‌ش هه‌یه. له‌لایێكى دیكه‌وه سه‌باره‌ت به كه‌مبوونه‌وه‌ى نرخى هێلكه هێشتا هیچ وه‌لامێك نییه و نرخى یه‌ك دانه هیلكه ٢٥٠ تمه‌نه .
رژیمى سوریا تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى ئه‌نجام داوه
رێكخرا

وی نێوده‌وڵه‌تیی چاودێری مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: له حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه تا ئێستا هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له شاری حومس، لاینكه‌م ٧٠٠ كه‌سی له خۆپێشانده‌ران كوشتووه و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ی ده‌ستگیر كردووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی داون. ئه‌م كارانه‌ش وه‌ك تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ناسرێن و پێویسته له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت. به پێی هه‌واڵی بی.بی.سی، رێكخراوی نێوده‌ڵه‌تیی چاودێری مافی مرۆڤ، ده‌ڵێت: دوای ئه‌و به‌ڵێنیه‌ی سوریا به وه‌لاتانى یه‌كگرتووى عه‌ربیی داوه، هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌شاری حومس ١٠٠ كه‌سیان كوشتووه. رێكخراوه‌كه داوای له یه‌كێتى وه‌لاتانى عه‌ربی كردووه ئه‌ندامه‌تیی سوریا له رێكخراوه‌كه‌دا، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به لایه‌نگری له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رارێك دژی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م وڵاته ده‌ربكات. جێگه‌ى باسه ئه‌مرۆش خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌ریی لهشارهكانى سوریه به‌رده‌وام بوو.