ئه‌و هه‌موو كانزا و سامانه سروشتى و ژێر خاكه‌ی خۆی، روو بكاته كارێك كه سه‌ر و ماڵی له سه‌ر دانێ؟.
گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ رابردوو ده‌بینین له دواى هاتنی ده‌سه‌لاتی ئاخونده مێشك ووشكه‌كان، گه‌لی كورد ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی نای به‌و ده‌سه‌لات و سیسته‌مه دژى دیموكراتیه وتووه كه‌وتۆته به‌ر په‌لامارى سه‌ربازی و ئابڵۆقه‌ی جۆراجۆریشی خراوه‌ته سه‌ر، له حاڵێكدا سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین قازانجی بۆی هه‌بێ، له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتداران و ده‌ست و پێوهندهكانیانهوه به تالان ده‌برێ.
له به‌رانبه‌ردا به‌شێكى به‌رچاو له هاونیشتمانانى ماف خورا و ماڵ به تالان براوى كوردستان، بۆ بژیوی ژیان هه‌موو رێگهیێكی سه‌خت و ناخۆشی وه‌ك، چوون بۆ ناوچه جیاجیا و دووره ده‌سته‌كانی ئێران یا روو له ناوچه سنووریه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ست ده‌ده‌ن كاری كۆڵبه‌ری. وه‌ك له ناوه‌كه‌ی دا دیاره كۆڵبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه به كۆڵ كه‌ل و په‌ڵ له سنووره‌كانه‌وه ده‌گوازنه‌وه له دوورى ده‌خه‌نه‌وه بۆ شوێنى ئارامتر، كه له‌م رێگه‌دا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هێزه داگیركه‌ره‌كانی رژیمه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر هێرش و راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێ.
به پێی ئاماره ناره‌سمیه‌كان به‌راورد كراوه مانگانه زیاتر له ١٨ كه‌س له كۆڵبه‌ران ده‌كوژرێن و ژماره‌یێكی دیكه‌ش بریندار ده‌بن. له هه‌مانكاتدا زۆر جار برینداره‌كان له ترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كرێن و نه‌كه‌ونه به‌ر لێكۆڵینه‌وه و تۆمه‌تی جیاجیان بۆ درووست نه‌كه‌ن، به ناچار ناچنه نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌ر له ماڵه‌كانی خۆیان و به شێوه‌ی سه‌ره‌تایی تیمار ده‌كرێن یان ئه‌وه‌ی كه به دزیه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شاره سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وێ ده‌رمان ده‌كرێن.
سه‌ره راى ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌ره‌و سه‌رچوونی هه‌لاوسانی ئابووری له ئێران و بێكاری زیادله حه‌د رۆژ له دوای رۆژ دیارده‌ی كۆڵبه‌ری له چه‌ند ساڵى رابردوودا به شێوه‌یێكی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندوه، هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رژیم له داهاتووى خۆی هه‌یه‌تى و به‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كوردستان، ده‌سه‌لاتداران سیاسه‌تی میلیتاریزه‌كردنی كوردستانیان كردۆته كارێكى سه‌ره‌كى ده‌سه‌لاته‌كه‌یان، هه‌ر به بوونى سیاسه‌تى میلیتاریزهكردنى كوردستان و ده‌ست ئاوهڵهكردنى هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان كوژرانی كۆڵبه‌ران هیچ جۆره به‌دوادا چوون و لێكۆڵینهوهیێكى لێ ناكرێ و به گشتی ئه‌و جینایه‌تانه وه‌ك به‌شێك له سیاسه‌تى به‌ناو پارێزگارى له ئه‌منیه‌تى وه‌لات درێژه پێ ده‌ده‌ن.
به داخه‌وه به سه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلكاریانه، به‌رامبه‌ر به كۆڵبه‌ران و باقی چین و تووێژه‌كانی كوردستان، هێزه سیاسیه‌كان و رێكخراو و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ وه‌ك پێویست بایه‌خ به‌و كاره‌ساته مه‌ترسیداره ناده‌ن و نه‌توانراوه و نه‌یانتوانیوه ئه‌و مه‌سه‌له به ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت راپۆرتده‌ری ناوه‌ندی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگه‌یینن. له‌و باره‌دا ده‌كرێ ئیشاره به راپۆرتی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌حمه‌دی شه‌هید بكرێ كه له چاو ئه‌و هه‌موو پێشێلكاریانه‌ی رژیم له كوردستان ده‌كرێ به‌لام له‌و راپۆرته‌دا ئیشارهیێكی ئه‌و تۆ به مه‌سه‌له‌ی كوردستان و كوژرانى رۆژانه و به‌رده‌وامى كۆڵبهرانى كورد نه‌كراوه.
كۆتا قسه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركی حیزب و سازمانه كوردستانیه‌كان و چالاكانی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بده‌ن ناوه‌نده جیهانیه‌كان و به‌تایبه‌ت راپۆرتده‌ری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاتر ئاگادار بكه‌نه‌وه له كوژرانی كۆڵبه‌ران و تا جینایه‌ته‌كانی دیكه‌ى رژیم له كوردستان له راپۆرته‌كانی دا بگونجێنێ بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی جیهانی بۆ لاى ئه‌و جینایه‌ته دژى ئینسانیانه، راكێشرێ.