كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد له مه‌ریوان به دهسترِێژی هێزه ئینتزامییه‌كان بریندار كرا
هێزه ئینت

زامییهكانی حكوومه‌تی ئێران له سنووری سه‌ردۆشی مه‌ریوان به دهسترِێژی راسته‌وخۆ كۆڵبه‌رێكی كوردیان بریندار كرد. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ، چه‌ند شه‌و له‌مه‌به‌ر هێزه ئینتزامییه‌كان له "دۆڵه‌بی"ی مه‌ریوان هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ر و كاسبكارانی كورد و له ئه‌نجامی دهسترِێژی راسته‌وخۆ كۆڵبه‌رێك به‌ناوی لوقمان ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و كورِی حه‌مه شێخه خه‌ڵكی گوندی "یه‌نگیجه" به توندی بریندار بووه. دواتر به برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "بووعه‌لی"ی مه‌ریوان كراوه.
بۆ چاپی كتێبێك فشار خراوته سه‌ر چالاكێكی فه‌رهه‌نگی له ئیلام
چاپی په‌رتووك و نامیلكه‌ی كوردی له ئیلام به دژواری مۆڵه‌تیان پێده‌درێت و به‌م بۆنه‌وه فشار ده‌خرێته سه‌ر نووسه‌ران. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، په‌رتووكێكی هه‌ڵبه‌ستی كوردیی شاعێر "وه‌لی محه‌ممه‌د ئومیدی" كه له‌لایه‌ن چالاكێكی فه‌رهه‌نگیی ئیلامه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه و ده‌یهه‌وێت چاپی بكات، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئیلامه‌وه مۆڵه‌تی چاپی پێ‌نادرێت. له ساڵی ١٣٨٦ه‌وه هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن یاسر سه‌نایی یه‌كێك له چالاكانی فه‌رهه‌نگیی ئیلامه‌وه كه دیوانی ئه‌و شاعێره كۆ كراوه‌ته‌وه، داوای مۆڵه‌تی چاپ كراوه، به‌ڵام ئه‌و داخوازه‌ی

بهبێهیچ هۆیه‌ك ره‌ت كراوه‌ته‌وه و پێش به چاپی ئه‌و دیوانه شێعره گیراوه. وه‌لی محه‌ممه‌د كه خه‌ڵكی گوندی "كارزان"ی ئیلامه، له كاتی ژیانیدا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به‌هۆی بیری نه‌ته‌وه‌یی خراوه‌ته ژێر فشاره‌وه. وه‌لی محه‌مه‌د ئومیدی كارزانی ناسراو به "وه‌لی بێگانه" خه‌ڵكی گوندی "كارزان"ی سه‌ر به شاری "شیروان چارداوڵ"ی ئیلامه كه ساڵی ١٣٠١ له‌دایك بووه كه پاش غوڵامرِهزا ئه‌ركه‌وازی له شێوازی نووسینی شێعردا یه‌ك له شاعێرانی ناوداری به‌ره‌ی كلاسیكی ئیلامه و له‌ناو به‌ره‌ی یه‌كه‌می كاروانی شێعری كوردیدا جێگا ده‌گرێت و هۆنراوه‌كانی به زاراوه‌ی كهلهورِی جنووبی( فه‌یلی) داناوه و هاوكات تێكه‌ڵاوێكه له زاراوه و ئه‌ده‌بی گۆران.
ناره‌زایه‌تى كرێكارانى كارخانهى پهردیسى سنه
كرێكاران

ى كارخانهى پهردیسى سنه به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به نه‌دانى ٨ مانگ حه‌ق ده‌سته‌كانیان رۆژى سێ شه‌ممه ١ى سه‌رماوه‌ز مانیان گرت و كارخانه‌یان داخست. ئه‌و كرێكارانه له ره‌شه‌ممه‌ى ساڵى ٨٩ تا ئه‌م رێكه‌وته ته‌نیا یه‌ك مانگ حه‌ق ده‌ستیان پێدراوه كه به له‌به‌رچاوگرتنى جێژنانه زیاتر له ١٠ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه. ده‌وترێ ته‌ناه‌ت نیگهبانهكانى كارخانهش مانیان له‌كار كگرتووه و له كرده‌وه‌ێكى یه‌كگرتووانه ده‌زگاكانی كارخانه‌یان كوژاندۆته‌وه و چوونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین: رژیمى تاران هه‌روا ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات
به پێى راپۆرت

ى حكوومهتيى ئیسنا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وه‌لاته له قسهگهلێكى دژمنانه دا ئیدعاى كرد كه ئێران ده‌ستى له هاندان و شه‌رى راگه‌یاندن دژى به‌حره‌ین هه‌یه. خالید بێن ئه‌حمه‌د خه‌لیفه له ووتووێژ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌ویزیۆنى ئه‌لجه‌زیره ووتى هێندێك بابه‌ت هه‌یه كه وامان لێده‌كا سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانى ئێران له‌كاروبارى ناوخۆى به‌حره‌ین هه‌ڵویست بگرین و قسه بكه‌ین. ناوبراو له درێهدا ووتى: راگه‌یاندنى رژیمى ئێران ده‌ستى له هاندانى خه‌ڵك بۆ توندوتیژى دا هه‌یه و ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ئێمه‌ى تووشی كێشه كردووه.
به‌ڵگه‌ى بوونى ده‌ستى رژیم له كوشتنى نووسه‌رى ئازه‌ربایجانى
له‌دواى ك

وشتنى رافق ته‌قى نووسه‌رى ئازه‌ربایجانى رۆژنامهێكى حكوومه‌تى رژیم وێراى دهربرِینى پێخۆش بوونیان له كوشتنى ئه‌و نووسه‌ره ناراسته‌وخۆ ئیشاره‌ى به ده‌ستێدابوونیان له ترۆرى ناوبراو دا كرد. رۆژنامه‌ى حكوومه‌تى جمهورى ئیسلامى بلاویكرده‌وه: دوابه‌دواى كوشتنى سه‌لمان روشدى كۆمارى ئازه‌ربایجان محه‌ممه‌د جه‌واد فازڵى لهنكهرانى له پهیانێكدا بۆ خه‌ڵكى ئازه‌ربایجانى راگه‌یاند: دژمنانى ئیسلام بزانن كه موسلمانان و لاوانى به غیره‌ت ئیزن ناده‌ن پیلانه شوومهكانى ئیستكبارى جیهانى و سههیونیزمى نێوده‌وڵه‌تى له چوارچێوه‌ى سووكایه‌تى به پیرۆزییه‌كانى ئیسلام سه‌ربگرێ و كه‌سانى دین فرۆش به سزاى كارى خۆیان ده‌گه‌ن. جێگه‌ى باسه ئاخوند فازڵى لهنكهرانى فه‌تواى حه‌لاڵ بوونى خوێنى ئه‌و نووسه‌ره‌ى دابوو.
بریتانیا : وه‌لامێكى قایم ده‌ده‌ینه‌وه به رژیمى ئێران
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له له‌نده‌ن، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا رۆژى یه‌كشه‌ممه ٦ى سه‌رماوه‌ز په‌سه‌ند كردنى گه‌لاڵه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى رژیمى تارانى له‌گه‌ڵ بریتانیا به جێگه‌ى داخ زانى. ووتهبێژێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا له‌وباره‌وه گووتى، بریارى مه‌جلیسى رژیمى تاران سه‌باره‌ت به ده‌ركردنى باڵوێزى ئێمه جێگه‌ى داخه و ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران به‌مجۆره هه‌لس و كه‌وت بكا ئێمه‌ش له راوێژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان وه‌لامێكى توندیان پێ ده‌ده‌ینه‌وه. نوێنه‌رانى مه‌جلیسى رژیم سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ گه‌لاڵه‌ى كه‌م كردنه‌وه‌ى پێوندییهكانیان له‌گه‌ڵ بریتانیا په‌سه‌ند كرد و تا ٢ حه‌وتووى تر باڵوێزى بریتانیا له‌تاران ده‌رده‌كرێ.
ئاشكرا بوونى دزییكى میلیاردى تر له بانكیكى ده‌وله‌تى
له دوا

ى لیكۆلینه‌وه‌ى ئه‌م دواییانه له یه‌كێك له بانكه‌كانى ده‌وڵه‌تى له پارێزگاكانى ناوه‌ندى ولات چه‌ند كه‌س له كارمه‌ندانى ئه‌م بانكه به تۆمه‌تى دزى میلیاردى ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ژنێكیش كه یه‌كێك له هاوبه‌شه‌كانى ئه‌و بانكه بووه، له‌م دزییه‌دا ده‌ستى هه‌بووه كه ئه‌ویش گیراوه.
دزینى چالاكانى خۆیندكارى له به‌ره‌به‌رى ١٦ى سه‌رماوه‌ز
به پاى را

پۆرتى كۆمیته‌ى ههوالدهراتى مافى مرۆَڤ ، مه‌حه‌مه‌د ره‌شید هیدایه‌تى، له چالاكانى خۆیندكارى زانستگاى ئازاد، له رۆژانى رابردوو له لایه‌ن هیزه ئهمنییهتییهكانةوه گیراوه و بۆ شوینیكى نادیار گۆازراوه‌ته‌وه. مه‌حه‌مه‌د ره‌شید هیدایه‌تى، له چالاكانى خۆیندكارى زانستگاى ئازادى ئیسفه‌هان، دوانیوه‌رۆى سى شه‌ممه یه‌كه‌مى سه‌رماوه‌زى ئه‌مسال، له كاتێكداا كه له زانستگاوه بۆ مال ئه‌گه‌رایه‌وه، له به‌ر ده‌رگاى زانستگا له لایه‌ن دانیشتووانى ناو ماشینێكهوه بانگ كراوه و دواى چه‌ند ده‌قیقه پرسیار و وه‌لام به زۆر و لیدان، سوار ماشێنه‌كه‌یان كردووه و بۆ شوینێكى نادیار گواستراوه‌ته‌وه. مه‌ئمورانى ئه‌منییه‌تى رۆژى دوایى رۆیشتونه‌ته مالى ئه‌م چالاكه خۆیندكارییه و دواى پشكنینى ماڵه‌كه‌ى ده‌ستیان به سه‌ر كه‌یس، كامپیۆته‌ر، كتێب و سی دییهكانیدا گرتووه و هه‌روه‌ها ههرِهشهیان له بنهمالهكهى كردووه كه نابێت گرتنى ره‌شید بۆ مێدیاكان باس بكه‌ن.
په‌سه‌ند كردنى ته‌حریمه‌كان دژى ده‌وڵه‌تى سوریه له‌لایه‌ن وه‌لاتانى یه‌كێتى عه‌ره‌ب
له‌دواى ئه‌وه‌ى كه وه‌زیرانى دارایی یه‌كێتى وه‌لاتانى عه‌ره‌ب له كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان له قاهیره لیستى نوێى ته‌حریمه ئابوورییه‌كان

دژى رژیمى سوریه‌یان به مه‌به‌ستى په‌سه‌ند كردن دا به وه‌زیرانى ده‌ره‌وه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى خۆیان وه‌زیرانى ده‌ره‌وه به ١٩ ده‌نگى ئه‌رێ تهحریمهكانیان په‌سه‌ند كرد. . به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه ئه‌و لیسته بریتیه له قه‌ده‌غه بوونى چاوپێكه‌وتنى لێپرسراوانى سورى له سه‌رجه‌م وه‌لاتانى عه‌ره‌بی و به‌ستنى داراییه‌كانى رژیمى سوریه و راگرتنى پێوه‌ندییه بازهرگانیهكان له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندى سوریه و راگرتنى سه‌رجه‌م رێكه‌وتنه بازهرگانیهكان. سه‌رۆك وه‌زیرانى قه‌ته‌ر له كۆنفرانسی كۆتایی وه‌زیرانى عه‌ره‌ب ووتى: ناتوانین تا سالێك ووتووێژه‌كان به‌رده‌وام بكه‌ین له كاتێكدا كه خه‌ڵكى سوریه رۆژانه ده‌كوژرێن. جێگه‌ى باسه وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د ره‌خنه‌ى له‌و بریاره گرتبوو و وه‌لاتانى یه‌كێتى عه‌ره‌بی تۆمه‌تبار كردبوو به هه‌وڵدان بۆ ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى به جێى وتووێژ.
ئاوی پیس رۆژانه ٤ هه‌زار منداڵ له ئه‌فریقا ده‌كوژێت
راپۆرتێكی رێكخراوی ۆتهر ئاد ئاشكرای كردووه وڵاتانی باشووری بیابانی ئه‌فریقا پێویستیان به ٢٠ ساڵ زیاتر هه‌یه بۆ رێكخ

ستنه‌وه‌ی تۆرِی ئاوی خواردنه‌وه و خاوێنكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه پیسه. له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخی دارایی ئه‌و وڵاتانه به‌رده‌وام روو له خراپییه، ئه‌و كاره ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه هه‌یه. پسپۆرانی ژینگه گوتیان تێكچوونی ئاوهرِۆی ئه‌و وڵاتانه و و شكانی به‌رده‌وامیان ده‌بێته هۆی پیسبوونی زیاتری بیره‌كانی ئاو كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و خراپ بوونه به‌رده‌وامه نه‌كرێت كاره‌سات دروست ده‌كات. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ئاوی پیس رۆژانه ده‌بێته هۆی مردنی ٤ هه‌زار منداڵ له‌و وڵاتانه. و راپۆرته‌كه ئاشكرای كردووه له هه‌موو جیهاندا له هه‌ر ٥ كه‌س یه‌كێكیان بێ ئاوی خواردنه‌وه‌یه و ساڵانه ٣٠٤ ملیۆن كه‌س ساڵانه به‌هۆی ئاوی پیسه‌وه ده‌مرن.