سه‌ركه‌وتنی تیمی كاراته‌ی كوردستان له پێشبرِكێیهكانی ئێران
خه‌باتمێدیا: تیمی كاراته‌ی پارێزگای كوردستان له پێشبرِكێی "سی شین كای و كوبودو" له رشته‌ی كاراته به ده‌ست

به‌به‌ر كردنی سێ میداڵی زیو و چوار میداڵی برۆنز سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. هه‌واڵده‌ریی ئیرنا بڵاوی كردۆته‌وه له‌و یارییانه‌دا كه‌له شاری "شه‌هریار"ی تاران بهرِێوه چووه، ٤٨٠ وه‌رزشوان له چوارچێوه‌ی ١٠ تیمدا به‌شدار بوون كه‌له كۆتاییدا شه‌هاب قه‌هره‌مانی له تیمی كوردستان و له كۆمیته‌ی تاكه‌كه‌سیی گه‌وره ساڵان له كێشی كه‌متر له ٧٠ كیلۆدا میداڵی زیوی به‌ده‌ستهێنا. له رشته‌ی لاوانیشدا ئارمین كه‌مانگه‌ر و نیما یووسف زاده به ریز له كێشه‌كانی سه‌رووی ٧٠ و خوار ٦٠ كیلۆ میداڵی زیویان به‌ده‌ستهێنا و هه‌روه‌ها "ئارمان بیگله‌ری، كاوان عه‌بدی و سرووش به‌شاره‌ت"یش له رشته‌ی مێرمداڵاندا میداڵی برۆنزیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كرد. تیمی كاراته‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رستیی مسته‌فا ساڵحی و راهێنه‌ریی جه‌لال عه‌بدی له‌و پێشبرِكێیانهدا بهدشارییان كردووه.
یه‌كه‌مین پێشانگای كه‌له‌پووری كوردی له مه‌هاباد
پێشانگای كه‌له‌پووری كوردی له زانكۆی په‌یامی نووری شاری مه‌هاباد كرایه‌وه. له یه‌كه‌مین پێشانگای كه‌له‌پووری كوردی كه به هاوكاری بنكه‌كانی زانستی و ئه‌نجومه‌نه‌كانی خوێندكاریی زانكۆی په‌یامی نوور له‌و زانكۆیه له شاری مه‌هاباد كراوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م كه‌له‌پوور و داب و نه‌ریت و رێورِهسمهكانی كوردستانی ئێران به چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر نمایش كراوه. ئه‌م پێشانگایه هێمایه‌كه له تایبه‌تمه‌ندی و گرینگی و بایه‌خه‌كانی كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌ی كورد و له ٩ ژوور

ی جیاواز پێكهاتووه و بریتییه له رووبه‌ری هه‌زار مه‌تری چوار گۆشه. یه‌كه‌مین پێشانگای كه‌له‌پووری كوردی بریتییه له ژووره‌كانی: خواردن، جل و به‌رگ، گژوگیا ده‌رمانییه‌كان، گژوگیایهكانی خۆرسك بۆ خواردن، ئامێره‌كانی موزیك، كه‌رسته‌كانی كشت و كاڵ، ژینگه، كه‌رسته‌كان و پێداویستییه‌كانی ژیان و داب و نه‌ریته جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌م پێشانگایه به مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری گه‌لان و ئایینه‌كان و ناساندن و راگه‌یاندنی به هه‌موو چین و توێژه‌كانی خه‌ڵك و دانیشتووانی ئێران بهرِێوهدهچێت. هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشانگایه كه ماوه‌ی سێ رۆژ له شاری مه‌هاباد به‌رده‌وام ده‌بێت و هاتن بۆ هه‌مووانه، زیاتر له هه‌زار به‌رگی كتێب به ٤٠٠ ناونیشان و له بابه‌ت گه‌لی جۆراوجۆردا نمایش كراوه. یه‌كه‌مین پێشانگای كه‌له‌پووری كوردی له شوێنی زانكۆی په‌یامی نوور له شاری مه‌هاباد پێشوازیی به‌ربڵاوی خه‌ڵك و قوتابیانی به‌دواوه بووه‌و سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
پشتیوانى ئاڵمان له ته‌حریمى كرِینى نه‌وتى رژیمى ئاخوندى
رۆژنامه

ى زوددویچهتسایتۆنگ له دارشتنى گهلاڵهیێك هه‌واڵى دا كه تێیدا ئاڵمان بۆ ته‌حریم خستنه سه‌ر نه‌وتى ئێران پێش كه‌ش به وه‌لاتانى ئورووپایی ده‌كات. هه‌روه‌ها قه‌راره به په‌ره‌دانى ته‌حریمه بانكیه‌كان فشاره‌كان بۆسه‌ر ئێران زیاد بكرێن. قه‌راره وه‌لاتانى ئه‌ندامى یه‌كێتى ئورووپا رۆژى پێنج شه‌ممه ١٠ى سه‌رماوه‌ز سه‌باره‌ت به به‌ره‌وسه‌ر بردنى ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئاخوندى بریار ده‌ده‌ن. ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسی: گیدۆ وێسترۆله وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان پێشنیارێكى بۆ وه‌لاتانى ئوروپایی ئاماده كردووه كه بریتیه له راگرتنى هێنانهژوورهوهى نه‌وت له ئێران و ته‌حریمى بانكه تیجارییه‌كان . له‌و راپۆرته‌دا ئامانجى سه‌ره‌كى وێسترۆله به‌ربه‌ست كردنى سه‌رچاوه ماڵیهكانه كه ده‌توانێ له خزمه‌ت په‌ره‌دانى به‌رنامه ناوكه‌ییه‌كانى ئێران بێ.
دزیێكى میلیاردى دیكه ئه‌مجاره له كرمان
هێشتا م

اوهێكى زۆر له گرتنى سه‌رۆك و كارمه‌ندانى ئیداره‌ى سهبتى ئه‌حواڵى شارستانى جیرۆفت به‌تاوانى فرۆشتنى هه‌زاران ناسنامه به ئه‌فغانیه‌كان تێپه‌ر نه‌بووه كه هه‌واڵه نوێیه‌كان باس له گرتنى سه‌رۆك و جێگرى كومیته‌ى ئیمدادى شارستانى جیرۆفت به تاوانى دزیی میلیاردى له پووڵى حهقدهستوهرگرانى ئه‌و شارستانه ده‌كه‌ن. دزین و كه‌ڵكى نابهجیسَ وه‌رگرتن له مافى خه‌ڵك له ئێرانى بهلالێدراو ته‌واو نابێ.
یارانه پووڵیهكان خه‌ریكه هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه
یارانه‌ى پووڵیی

٥ هه‌زار تمه‌نى هه‌روه‌ك پێشتر پێش بینى كرابوو به‌رده‌وام له‌به‌رانبه‌ر هه‌لاوسان له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى نرخى زیاتر به‌ره‌وروو ده‌بێ. ئامانجداركردنى یارانه‌كان له‌هه‌مانكاتدا كه قه‌رار بوو چاكسازى نرخه رێژهییهكانى لێ بكه‌وێته‌وه و هه‌ڵبه‌ت له‌و ره‌وته‌دا ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنى دابوو كه به دانى یارانه پووڵیهكان هه‌وڵ ده‌دات كه‌مترین زیان له چینه هه‌ژاره‌كان بكه‌وێت، به‌داخه‌وه هه‌روه‌ك ره‌خنه‌گران پێ بینیان كردبوو به‌ره‌و رێگهێك هه‌نگاو ده‌نێ كه نه‌ده‌بووایه برِوات. به شێوهێكى ساكارتر ده‌توانین بڵێین كه شهمهندهفرِى ئامانجدار كردنى یارانه‌كان له رێگه‌ى ئاسنى خۆى چۆته ده‌رێ و ده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه خهرجێكى قورسی بۆ به‌رێوه‌بردنى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه كردووه، ناتوانێ بیگه‌رێنێته‌وه بۆ سه‌ر رێى خۆى. هه‌ڵسه‌نگاندنى یارانه‌ى پووڵى له‌گه‌ڵ دۆلار و زێر ده‌ریده‌خات له‌مانگى سه‌رماوه‌زى ٨٩ تا كۆتایی خهزهڵوهرى ئه‌مساڵ تواناى كرینى یارانه‌ى پووڵى له‌به‌رانبه‌ر دۆلار نزیك به ١٩ به‌رانبه‌ر و له‌به‌رانبه‌ر زێریش ٣٢ به‌رانبه‌ر كه‌م بۆته‌وه و به واتاێكى دیكه یارانه‌ى نه‌قدى خه‌ریكه له‌سندووقى ماڵه هه‌ژاره‌كان هه‌ڵده‌گیرێته‌وه.