پرسی ژنانی كورد ده‌برێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
به به‌شداری فه‌رمی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چواره‌مین كۆنفرانسی خۆ

ی له سه‌ر مافی كهمایهتییهكان له ژێر ناوی “پاراستنی مافی ژنانی سه‌ر به كه‌مایه‌تی یه‌كان” له رۆژه‌كانی ٢٩ و ٣٠ نوامبری ٢٠١١ له شاری ژنێڤ بهرِێوهدهبات. كۆنفرانسی ئه‌م جاره له سه‌ر ”پاراستنی مافی ژنانی سه‌ر به كه‌مایه‌تی یه‌كان”، به‌شداری كاریگه‌ری ژنانی سه‌ر به نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تی یه بنده‌سته‌كان له بواره جیاوازه‌كانی كاروباری وڵات. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ بۆ ساڵێ چواره‌م به‌شداری فه‌رمی ئه‌و كۆنفرانسهیهو رِاپۆرتێك له سه‌ر پرسی ژنانی كورد به گشتی و كوردستانی ئێران به تایبه‌تی به چواره‌مین كۆنفرانسی رِێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و به‌شداری رِاستهوخۆی ئاماده‌كردنی رِاسپاردهكانی رِێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ دابینكردنی مافی ژنان. كۆنفرانسی رِێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر كه‌مایه‌تیی یه‌كان، پلاتفۆرمێكی سه‌ره‌كی ئه‌و رِێكخراوهیه بۆ تاوتوێ كردنی كێشه‌ی كهمایهتییهكان و ساڵی جارێك كۆده‌بێته‌وه و رِاپۆرت و ئاكامی ئه‌م كۆنفرانسه پێشكه‌شده‌كات به ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤ.
هاووڵاتییه‌كی شنۆیی له زیندانی ورمێ مانی له خواردن گرت
هاووڵاتییه‌ك

ی كوردی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له زیندانی ورمێ دوای زیاتر له یه‌ك ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، چاره‌نووسی نارِوونه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی كوردپا له شاری شنۆ، مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی كورِی محه‌ممه‌د به نیشانه‌ی نارِهزایهتیی دهربرِین به نارِوونیی چاره‌نووسی، له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ مانی له خواردن گرتووه. ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه كورده رێكه‌وتی ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٨٩ به تاوانی هاوكاریی له‌گه‌ڵ حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی دژبه‌ری حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی له‌سه‌ر برِیاری لێپرسراوانی زیندانی ورمێ براوه‌ته به‌ندی تاكه‌كه‌سیه‌وه.
٨ هاوه‌لاتى كرماشانى له‌سێداره دران
سه‌رله

به‌یانى ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه ٨ى سه‌رماوه‌ز ٨ هاوه‌لاتى له‌شارى كرماشان له‌سێداره دران. به پێى راپۆرتى ئاژانسی موكریان، تاوانى ٦ كه‌سیان به پێى ئیدعاى سه‌رچاوه دادوه‌رییه‌كان قاچاخى ماده هۆشبه‌ره‌كان بووه و تاوانى ٢ كه‌سی دیكه‌یان به‌ناوه‌كانى حامید حه‌قى مه‌نجه‌ق ته‌په و مه‌یسه‌م روخساره كه له‌به‌رچاوى گشتى له‌سێداره‌دران ته‌عدا بۆسه‌ر پیرۆزییه‌كانى كۆمه‌ڵگا راگه‌یه‌ندراوه.
كوژران و بریندار بوونی پێنج كاسبكاری كورد
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو پێنج كاسبكاری كورد له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و مه‌ریوان به هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمى ئێران كوژران و بریندار بوون. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌رى رۆژهه‌لات ، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینتزامییه‌كانی رژیمى ئاخوندى له قهلهرِهشێی سه‌رده‌شت سێ كه‌س به ناوه‌كانی ناسر باپیری، نه‌وزاد كورِی سمایل و سه‌لام كوری ره‌حمان خه‌ڵكی بێورانی خوارێ، بریندار بوون ئه‌و سێ شارۆمه‌نده كورده ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری قه‌ڵادزێی كراون و تا ئێستا یه‌كێكیان به‌هۆی خه‌ستی برینه‌كانیه‌وه له ژێر چاودێری

پزیشكی دایه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر له‌سه‌رده‌شت شه‌وی سێشه‌ممه، ١ ی سه‌رماوه‌ز پۆلێك كاسبكاری كورد له ده‌شتی مردواوێی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت كه‌وتوونه ناو كه‌مینی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان. له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم كه‌سێك به ناوی "ره‌حمان تاڵ" خه‌ڵكی مه‌هاباد بریندار ده‌بێ و دوای گیرانی به برینداری ده‌كوژرێ.له هه‌مان كاتدا هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه، رۆژى دووشه‌ممه لوقمان حه‌مه‌ی شیری كاسبكاری كورد خه‌ڵكی ئێنگیجهی سه‌ر به مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینزامییهكانی رژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و بریندار بووه. ئه‌و شارۆمه‌نده كورده به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سنه كراوه. له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا زیاتر له ١٥٠ كاسبكار و كۆڵبه‌ری كورد به هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمى ئاخوندى له‌سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان كوژراون.
رۆژین محه‌ممه‌دی هه‌روا له زیندان دا راگیراوه
دوای

ئه‌وه‌ی رۆژی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز كچه خوێندكاری كورد رۆژین محه‌ممه‌دی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتیه‌كانی رژیمى ئاخوندى له فرۆكه‌خانه‌ی میهرابادی شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، تا ئیستا ناوه‌نده به‌رپرسه‌كانی رژیمى ئاخوندى ئاماده‌نه‌بوون له بابه‌ت ئه‌م كرده‌وه‌یان لێدوانێك بده‌ن و زانیاریه‌ك له بارودۆخی ناوبراو له ده‌ست دا نییه. رۆژین محه‌ممه‌دی كه له به‌شی پزیشكی و له یه‌كێك له زانستگاكانی وڵاتی فیلیپین ده‌خوێنێ، رۆژی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز بۆ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی گهرِایهوه ئێران به‌ڵام له گه‌ڵ دابه‌زینی له فرۆكه‌خانه‌ی میهراباد به هۆكارێكی ناروون ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. كۆمیته‌ی هه‌واڵنێرانی مافی مرۆڤ له ئێران له تازه‌ترین زانیاری دا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی رۆژین محه‌ممه‌دی رایگه‌یاندووه كه ناوبراو له گرتوخانه‌ی سپای پاسداران دا ده‌ستبه‌سه‌ره و تا ئیستا رێگه نه‌دراوه هیچ پێوه‌ندیه‌ك له نێوان ئه‌و و بنه‌ماڵه یان پارێزه‌ره‌كه‌ی پێك بێ.
زۆرترین رێژه‌ی بێكاری له پارێزگای ئیلام
پارێزگای ئیلام یه‌ك

ێك له‌به‌رچاوترین شوێنه‌كانی وڵاتی ئێرانه كه پرِۆژهی گه‌وره‌ی سه‌نعه‌تی له‌و پارێزگایه‌دا بوونی نیه و ئه‌گه‌ریش هه‌یه به نیوه‌چڵی مانه‌ته‌وه. هه‌شت كۆمپانیای گه‌وره‌ی سه‌نعه‌تی كه‌له به‌ڵێنیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م به خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه بووه، هه‌تا ئێستا هیچكام له‌و به‌ڵێنیانه وه‌دی نه‌هاتوون. داریووش قه‌نبه‌ری نوێنه‌ری خه‌ڵكی ئیلام له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هۆكاری بهرِێوه نه‌چوونی ئه‌و ته‌رحانه‌ی گهرِاندۆتهوه بۆ كه‌مترخه‌میی ده‌وڵه‌ت به نیسبه‌ت خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه. ئه‌و نوێنه‌ره ئاشكرای كردووه، رێژه‌ی بێكاری و په‌ره گرتنی ئابووری پارێزگای ئیلام له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو هیچ گه‌شه‌یه‌كی نه‌كردووه و خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بێكاری بهرهورِوون. پارێزگا كوردنشینه‌كان وه‌كوو ئیلام و لورِستان زۆرترین رێژه‌ی ئاماری بێكارییان له‌ناو پارێزگاكانی ئێران‌دا هه‌یه
مه‌حموود عوسمان: عێراق له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه فشارێكی زۆری له‌سه‌ره بۆ جێبه‌جێ كردنی برِیارى ده‌ركردنى موجاهیدین
د. محمود عوسمان ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، سه‌باره‌ت به كێشه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران له‌ناو خاكی عێراقدا ، له‌لێدوانێكدا بۆ رِۆژههڵات تایمز وتی"هه‌رچه‌نده عێراق سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌و برِیارهی كه داویه‌تی سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران له‌خاكی

عێراقدا ، به‌ڵام ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و مرۆییانه ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت". ناوبراو پێى داگرت"حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه گوشارێكی زۆری له‌سه‌ره بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م برِیاره ، چونكه حكومه‌تی ئێستای عێراق دۆستی نزیكی ئێرانه". ناوبراو وتیشی"ساڵی پار ئه‌مریكا ئه‌و هێزه‌ی به‌عێراق فرۆشت و پاراستنی ئاسایشی كامپهكهشی دایه‌وه ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق و ئه‌وانی جێهێشت".
ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه داوایكرد كێشه‌ی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران دور له‌تووندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێت ، وتیشی "ئه‌مریكا فێره خه‌ڵك بفرۆشێت ، كاتی خۆیشی گه‌لی كوردی فرۆشت". هه‌ر له‌وباره‌وه ، د.عومه‌ر نوره‌دینی ئه‌ندامی پارِلهمانی كوردستان ، له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵق له‌عێراقدا پێویسته مامه‌ڵه‌ی په‌نابه‌رییان له‌گه‌ڵدابكرێت ، وتی"مافی په‌نابه‌رێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه ئه‌ندامانی موجاهیدین رِووبهرِووی ئه‌شكه‌نجه و زیندان و سزای مه‌رگ ببنه‌وه و رِادهستی ئێران بكرێنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارِلهمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه عێراق له‌باری یاساییه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوا بكات ئه‌ندامانی موجاهیدین خاكی عێراق جێبێڵن ، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌زۆره ملێ ئه‌م كاره‌بكات و ئه‌و گروپه رِووبهرِووی ده‌ستگیركردن و كوشتن و رِادهستكردنهوهیان به ئێران بكاته‌وه". ناوبراو وتیشی"به‌پێ ی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، موجاهیدینی خه‌ڵق له‌ناو عێراقدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ مامه‌ڵه‌ی نایاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
هێرشی ترۆریستهكانى رژیم بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى بریتانیا له تاران
به پێى راپۆرتى فه

رانسه هێرش كرایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى بریتانیا له فه‌رانسه. له‌خۆپیشاندانێك رۆژى سێ شه‌ممه ٨ى سه‌رماوه‌ز خۆپیشانده‌ران چوونه ناو بیناى باڵوێزخانه‌ى بریتانیا و ئالاى ئه‌و وهلاتهیان داگرت. هه‌واڵده‌رییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشانده‌ران له‌به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ى بریتانیا له‌تاران به به‌رد و ئامێرى ته‌قینه‌وه‌ى ده‌ستى هێرشیان كردۆته سه‌ر بیناكه و له‌پاش چوونه ناو دهفتهرهكانى بیناكه هێندێك له به‌ڵگه‌كانى باڵوێزخانه‌یان فرێداوه‌ته ده‌ره‌وه. ئه‌و هێرشه له‌به‌رچاوى مه‌ئمورانى ئینتزامى به‌رێوه چووه و هه‌واڵده‌رى فارسیش رایگه‌یاند كه مه‌ئموران نه‌یانتوانیوه پێش هێرشبه‌ران بگرن. مه‌جلیسى رژیم پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه لهدژكردهوه به تهحریمهكانى ئه‌و وه‌لاته له لایه‌ن بریتانیا بریارى كه‌م كردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ له‌نده‌ن په‌سه‌ند كرد و قه‌راره ماوه‌ێكى تر باڵوێزى ئه‌و وه‌لاته له ئێران ده‌ربكرێ. جێگه‌ى باسه وه‌لاتانى یه‌كێتى ئورووپا و روسیه ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان مه‌حكووم كردووه.
فشاره‌كان بۆسه‌ر رژیمى ئێران به‌ره‌وسه‌ر هه‌ڵده‌كشێن
ماڵپ

هرى یه‌كێتى ئورووپا بلاوى كرده‌وه كه رێبه‌رانى یه‌كێتى ئورووپا و ئه‌مریكا رۆژى دووشه‌ممه له كۆشكى سپى چاوپێكه‌وتنیان كردووه و له راگه‌یه‌ندراوێكى هاوبه‌ش دا نیگه‌ران قووڵى خۆیان ساهبارهت به لایه‌نه نیزامیهكانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى رژیمى ئێران دهربرِیوه و رایانگه‌یاندووه: ئێمه له‌سه‌ر سوور بوونمان سه‌باره‌ت به دڵنیابوون له‌وه‌ى كه رژیم پێبه‌ندى بریارنامهكانى شوراى ئه‌منیه‌ت و هاوكارى ئاژانس ده‌بێ پێداده‌گرینه‌وه. به‌سه‌رنج دان به‌وه‌ى كه ئه‌و ره‌وته تا ئێستا له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وروو بووه كرده‌وه‌كانى خۆمان له‌چوارچێوه‌ى فشارى زیاتر بۆ سه‌ر رژیمى ئێران به‌ره‌وسه‌ر ده‌به‌ین.