ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى سێ چالاكوانى كورد له دێى، گوڵ میرانى دێولان
خه‌باتمێدیا: به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى چاودێرى مافى مرۆڤى كوردستان، بایزیدى محمدى ، حسین محمدى و على محمدى لهچالاكانى كورد له دێى گوڵمیرانى سه‌ر به شارى دێولان له پارێزگاى كوردستان له لایه‌ن هێزى ئینتزامى ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كران .سهرهرِاى ئه‌وه‌ى كه دوو حه‌وتوو له گرتنى ناوبراوان تێپه‌ر ده‌بێ، هێشتا هیچ پیوندییهكان له‌گه‌ڵ ماله‌وه نه‌بووه و هه‌ر ئه‌وش بوته هوى نیگه‌رانى بنهمالهكیان و هیچ هه‌والێكیان له شوێنى گرتنى ئه‌وان نییه.
٣ هه‌زار كه‌س له پارێزگاى كرماشان تووشی وایرۆسی HIV بوون
٣ هه‌زار كه‌ی له پارێزگاى كرماشان تووسی وایرۆسی ئیدز بوونه. به پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان، به‌رپرسی نه‌خۆشی گوازراوه‌كان ناوه‌ندى بیهداشتى پارێزگاى كرماشان ووتى: زۆرترین رێژه‌ى ته‌مه‌نى تووش ووان به‌و نه‌خۆشیه له ته‌مه‌نى ٢٥ تا ٣٥ ساڵدان. دوكتور حوسێن بیگله‌رى له درێهدا ووتى: ٩١ له‌سه‌دى تووشبووانى ناسێندراو پیاون و ٩ له‌سه‌دیش ژنن. ناوبراو ووتى: زۆرترین رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و وایرۆسه له رێگه‌ى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كوتانى ده‌رزییه كه ٦٥ له سه‌دى حاڵه‌ته‌كان تایبه‌ت ده‌كا به خۆى و پێوه‌ندى سكسیش ١٩ له‌سه‌دى حاڵه‌ته‌كان تایبه‌ت ده‌كا به خۆى. هه‌ڵبه‌ت ئه‌ىو سه‌رژمێرییانه ناتواندرێ پشتى پێ ببه‌سترێ چوونكه زۆرێك له تووشبووان له به‌ر ترس و تانه و ته‌شه‌رى كۆمه‌ڵگا خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن. دوكتور بیگله‌رى ووتى: له ئاساتى جیهانى له ساڵى ١٩٨١ تا ئێستا ٧٠ میلیۆن كه‌س تووشی وایرۆسی HIV بوونه كه له‌و راده‌یه ٣٠ میلیۆن كه‌س گیانیان داوه. ژماره‌ى تووشبووان به‌و نه‌خۆشیه له ئاستى ئێرانیش تا هاوینى ساڵى ١٣٩٠، ٢٣ هه‌زار و ١٢٥ كه‌س بووه.
سازكردنی كۆنسێرتێكی خێرخوازیی گرووپی ژوانا له سنه
كۆنسێرتی موزیكی گروپی "ژوانا" به ده‌نگی سه‌عدوڵڵا نه‌سیری، بۆ پاڵپشتیی له منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌ست، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له شاری سنه بهرِێوهچوو. ئه‌م كۆنسێرته به سه‌رپه‌رشتی و ئاوازدانه‌ری و به ده‌نگی گۆرانیبێژی سنه‌یی سه‌عدوڵڵا نه‌سیری، به مه‌به‌ستی پاڵپشتیی له منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌شت و هه‌ژاری كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له هۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری سنه بهرِێوهچوو. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى په‌یامنێر، له‌و كۆنسێرته‌دا چه‌ندین گۆرانی و به‌سته‌ی نوێ له هه‌ر دوو ده‌زگای ماهوور، شوور و ئاوازی به‌یاتی ئیسفه‌هان به سه‌رپه‌رشتیاری و ئاوازدانه‌ریی سه‌عدوڵڵا نه‌سیری له ماوه‌ی ئه‌و سێ شه‌وه‌دا پێشكه‌ش هۆگرانی هونه‌ری موزیكی ره‌سه‌نی كوردستان كرا. ئه‌و كۆنسێرته به هاوكاری ده‌زگای خێرخوازی "ئاسۆی بێ نیازی كوردستان" و به پاڵپشتیی گروپی موزیكی "ژوانا" ساز كرا.
هێرش بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌ى بریتانیا: چاوه‌روانى ئاكامه خهراپهكانى بن
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له له‌نده‌ن، ده‌وڵه‌تى بریتانیا رۆژى سێ شه‌ممه له‌دواى پێكهێنانى كۆبوونهوهێكى به په‌له بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌و وه‌لاته له تاران ، سه‌باره‌ت به ئاكامه خهراپهكانى ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى رژیم وریاییان دا. ده‌یوید كامێرۆن سه‌رۆك وه‌زیرى بریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هێرش بۆ سه‌ر 
باڵوێزخانه‌ى ئه‌و وه‌لاته له تارانى به كرده‌وه‌ێك كه جێگه‌ى پشتیوانى نییه زانى. ناوبراو ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى به شه‌رماویی زانى و سه‌باره‌ت به ئاكامهكانیشى وریایی دا. جێگه‌ى باسه پاسداره جل و به‌رگ تایبه‌ته‌كانى رژیم و به كرێگیراوانى به‌سیجى رژیم، باڵوێزخانه‌ى رژیمیان له تاران دایه به‌ر هێرش و له‌دواى داگیركردن و زیان گه‌یاندن به كه‌ل و په‌ل و بیناى باڵوێزخانه ٦ كه‌س له كارمه‌ندانى ئه‌وێشیان به دیل گرت. ئه‌و هێرشه له‌دواى راگه‌یاندنى ته‌حریم خستنه سه‌ر بانكى ناوه‌ندى له لایه‌ن بریتانیا به‌رێوه چوو. شوراى ئهومنیهت له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى مه‌حكووم كرد و له راگه‌یه‌ندراوێكدا به نیگه‌رانى قووڵه‌وه ، خاڵى بنهرِهتى پاراستنى نوێنه‌ر دیپلۆماتیكه‌كان و به‌ڵێنى وه‌لاتانى خانه‌خوێ له بیناى باڵوێزخانه كان به پێى كونوانسیۆنى ١٩٦١ى ویهنى بیر هێنایه‌وه و داواى له رژیم كرد یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێبه‌جێ بكات.
گواستنه‌وه‌ى ١٧ ژنى زیندانیی له به‌ندینخانه‌ى قزلحه‌سار به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئیعدام
١٧ ژنى زیندانى به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئیعدامیان گواستراونه‌ته‌وه بۆ ژووره تاكه‌كه‌سیه‌كان. به پێى راپۆرتێكى تر ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌ریش بۆ كۆنترۆڵى زیاترى زیندانیان ئاڵوگۆرى زۆر به‌ربلاو به‌رێوه چووه. به‌رپرسانى جینایهتكارى زیندان ده‌یانهه‌وێت به دروست كردنى ترس و تۆقان پێش به گرتنى نارِهزایهتى و شۆرِشى زیندانیان بگرن.
ئه‌حمه‌د شه‌هید لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ له ئێران للهرێگهى ئێرانیهكانى دانیشتووى وه‌لاتانى ده‌ره‌وه ده‌ست پێده‌كا
ئه‌حمه‌د شه‌هید، راپۆرتدهرى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به كاروبارى مافى مرۆڤ له ئێران له رێگه‌ى ئێرانیهكانى دانیشتووى ئورووپا لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ست پێده‌كا. ناوبراو گووتى: ده‌چێته وه‌لاتانى فه‌رانسه و ئاڵمان و به‌لژیك تا زانیارى سه‌باره‌ت به پێشێلكردنى مافى مرۆڤ له‌ئێران كۆ بكاته‌وه.