١٧٥ ساڵ زیندان بۆ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كورد
خه‌باتمێدیا: كۆمه‌ڵێك هاووڵاتیی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی كورد له زیندانی ناوه‌ندیی ماكۆ، سه‌رجه‌م به ١٧٥ ساڵ زیندانی

حوكم دراون و له‌نێو ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراونهشدا پێره‌مێردێكی ٩٨ ساڵان وه‌به‌رچاو ده‌كه‌وێت. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی شاری ماكۆ و ده‌ورووبه‌ری له نێوان ساڵه‌كانی ١٣٨٦ ـ ١٣٨٨ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی شاری ماكۆوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه سه‌رجه‌م به ١٧٥ ساڵ زیندان حوكم دراون. ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری رژیمى ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
شوناسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان بریتین له:
ـ حاجی عه‌لی جه‌یلان ته‌مه‌ن ٩٨ ساڵ، سه‌عید عومه‌ر پوور و عه‌بدوڵڵا عومه‌ر پوور هه‌ر كامیان ١٢ ساڵ زیندان
ـ سه‌عید ئههۆز، محه‌ممه‌د عومه‌رپوور و حه‌سه‌ن جه‌یلان هه‌ر كامیان ٢٧ ساڵ زیندان
ـ ده‌روێش زه‌ندی و ئه‌رده‌شیر ده‌لایی هه‌ر كامیان به ١٥ ساڵ زیندان و دوور خستنه‌وه
ـ حه‌مید سلێمانی ٧ ساڵ زیندانی دوور خستنه‌وه
ـ ره‌سووڵ فتووحی ٦ ساڵ زیندان
ـ ئه‌حمه‌د عه‌له‌م هوولی و حه‌سه‌ن ئههوامی سه‌رجه‌م ١٥ ساڵ زیندان
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان ئه‌و دوازده ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه به‌شێكیان خزم و كه‌سی یه‌كترین و له بوونی هه‌ر چه‌شنه پارێزه‌رێك بێبه‌ش بوون.
هاووڵاتییه‌ك له شاری شنۆ به زه‌ربی چه‌قۆ كوژرا
هاووڵاتی

یه‌كی شاری شنۆ له‌لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه به زه‌ربی چه‌قۆ كوژرا. به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا: ئیدریس قادرپوور كورِی سێراجهدین و خه‌ڵكی شاری شنۆ به زه‌ربی چه‌قۆ گیانی له ده‌ست دا. هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه شوناسی بكوژه‌كان و هۆكاری كوژرانی ئه‌و هاووڵاتییه شنۆییه ئاشكرا نه‌كراوه.
داگیركردنى باڵوێزخانه‌ى بریتانیا و نارهوایهتى وه‌لاتانى جیهان
له‌دواى هێرشه‌كردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى بریبتانیا له تاران له لایه‌ن هێزه‌كانى به‌سیجى ژێر فه‌رمانى خامنه‌یی زۆرێك له وه‌لا

تانى ئورووپایی و جیهان ناره‌زایه‌تیان دهربرِى و ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان مه‌حكووم كرد. رۆژى پێنج شه‌ممه ١٠ى سه‌رماوه‌زى ١٣٩٠ باڵوێز و دیپلۆماته‌كانى ١١ وه‌لات له تاران به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى له پشت باغى قولههك كۆبوونه‌وه و خوازیارى چوونه ناو باغه‌كه بوون. ئه‌و وه‌لاتانه كه بریتى بوون له سوئیس، له‌هێستان، مه‌كزیك، چێك، مهجارسشتان، نیوزیله‌ند، قێبرس، روسیه، یۆنان و بولغارستان له لایه‌ن مه‌ئمورانى رژیمه‌وه رێگه‌ى چوونه ناو باڵوێزخانه‌یان پێنه‌درا. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌لاتانى فه‌رانسه و ئاڵمان و ئیتالیا و نوروێژ له‌دواى هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى بریتانیا باڵوێزى خۆیان له تاران بانگ كرده‌وه. وه‌لاتى كه‌نداش له راگهیهندراویًَكدا به توندى ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى مه‌حكووم كرد. جێگه‌ى باسه وه‌لاتى بریتانیا مۆَلهتى ٤٨ ساعهتى به رژیم دابوو باڵوێزخانه‌كه‌ى له‌و وه‌لاته كۆبكاته‌وه.
یه‌كێتى ئورووپا ١٨٠ كه‌س و شیركه‌تى رژیمى ئێرانى خسته ناو لیستى ئابلۆقهكانهوه
به پ

ێى راپۆرتى بی بی سی وه‌زیره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئورووپا له دانشتنێك له برۆكسێل پهرهداتن به ئابلۆقهكانى ئه‌و یهكێتیهیهى بۆ سه‌ر ١٤١ شیركه‌ت و ٣٩ كه‌سى ئێرانى په‌سه‌ند كرد. تهحریمهكانى نوێ به هۆى خۆپاراستنى به‌رپرسانى رژیم له راگرتنى چالاكیه‌كانى هه‌ستیارى ناوكه‌یی ئه‌و وه‌لاته به‌رێوه چووه. وه‌زیره‌كانى یه‌كێتى ئورووپا هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون كه ووتووێژه‌كان سه‌باره‌ت به سه‌پاندنى ته‌حریمه‌كان دژى به‌شه‌كانى ماڵی و گواستنه‌وه و هه‌ڵگرتن و وزه‌ى ئێران درێژه‌ى هه‌بێ. پێشتر ده‌وڵه‌ته‌كانى فه‌رانسه و بریتانیا رایانگه‌یاندبوو كه پێشنیارى ئابلۆقه‌ى كرینى نه‌وت له ئێران له‌و دانیشتنه دێنه به‌رباس.
ئاڵمان: ئێران ده‌یهه‌وێ هێرش بكاته سه‌ر پایگاێكى نیزامى ئه‌مریكا
لێپرسراو

انى ئه‌منیه‌تى ئاڵمان پهروهندهێكیان له‌به‌رده‌ست دایه كه هه‌ڵگرى زانیارى سه‌باره‌ت به هه‌وڵى رژیمى ئێران بۆ هێرش كردنه سه‌ر پایهگاێكى نیزامى وه‌لاتى ئه‌مریكایه له خاكى ئاڵمان. ئه‌و پایه‌گایه گه‌وره‌ترین پایهگاى نیزامى ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا له جیهاندا. دادستانى گشتى ئاڵمان گومانى هه‌یه كه رژیمى ئاخوندى له هه‌وڵى پیلانگیرى بۆ هێرش كردنه سه‌ر پایهگاێ:ى نیزامى ئه‌مریكا له خاكى ئاڵمان بێ. هارۆڵد رینگه رۆژى پێنج شه‌ممه ١٠ى سه‌رماوه‌ز له‌شارى كارولسروهێ پشت راستى كرده‌وه كه پهروهندهێكى بۆ پێراگه‌یشتن به‌و رووداوه كردۆته‌وه.
سه‌ناى ئه‌مریكا له ئابلۆقه‌ى بانكى ناوه‌ندى رژیمى تاران نزیك بۆته‌وه
مه‌جلی

سى سه‌ناى ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مین جار خاڵێكى له چوارچێوه‌ى گه‌لاڵه‌ى بووجه‌ى نیزامى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ته‌حریم خستنه سه‌ر بانكى ناوه‌ندى ئێران و كریارِانى نه‌وتى ئه‌و وه‌لاته دایه به‌ر لێكۆڵینه‌وه. كومیته‌ى پێوه‌ندییه دهرهوهییهكانى مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا ماوه‌ى ٢ حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر، گهلاڵهیێكى بۆ ته‌حریم خستنه سه‌ر بانكى ناوه‌ندى په‌سه‌ند كرد كه زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و مه‌جلیسه پشتیوانیان لێكردووه.
بژارده‌ى نیزامى نابێ وه‌لا بخرێ
وهزیرۆى د

هرهوهى ئاڵمان له‌سه‌ر زه‌روره‌تى په‌ره‌دان به ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئاخوندى پێى داگرت. سیاسهتمهدارێكى تر‌ى ئاڵمانى به ره‌خنه له جیددى نه‌بوونى هه‌لس و كه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران وه‌لاخستنى بژارده‌ى نیزامى به نادروست زانى. گیدو وێسترۆڵه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان رۆژى پێنج شه‌ممه ١٠ى سه‌رماوه‌ز پشتیوانى له بهربلاوكردنهوهى ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئاخوندى كرد. هاوكات ووته‌بێژى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى فراكسیۆنى زۆرینه‌ى پارله‌مانى ئاڵمان، فلیپ میسفلدێر ره‌خنه‌ى له جیددى نه‌بوونى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تاران گرت.
رۆژانه ٣٠٠ مێرمنداڵ ده‌چنه ناو پرۆسه‌ى ئیعتیاده‌وه
به پێ

ى راپۆرتى رۆژنامه‌ى شه‌رق، ده‌سپێكى ته‌مه‌نى ئیعتیاد روو له كه‌مبوونه و مندالانێ:ى زیاتر مه‌ترسی تووش بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كانیان لێده‌كرێ. یارمهتیدهرانى كۆمه‌لایه‌تى نیگه‌رانیان دهربرِیوه كه ده‌یان جار منداڵى ٧ و ٥ ساڵه‌ى موعتاد و یان مندالانێك كه به موعتادى له‌دایك دهبنیان بینیوه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌تى ته‌مه‌نى ئیعتیاد به ٢٩ ساڵ راده‌گه‌ێنن. به‌پێى دوایین سه‌رژمێرى راگه‌یه‌ندرا كه ته‌مه‌نى ده‌سپێكى ئیعتیاد له ١٥ تا ١٧ ساڵه و رۆژانه‌ش ٣٠٠ مێرمنداڵ دێنه ناو پرۆسه‌ى ئیعتیاده‌وه.