دۆزینه‌وه‌ى شكهنجهگاێكى ترسناكى ئیتلاعاتى سپا له ورمێ
خه‌باتمێدیا: شكهنجهگاێكى گه‌وره‌ى نه‌هێنى ئیتلاعاتى سپاى پاسداران له شارى ورمێ ئاشكرا بوو. ئه‌و شكهنجهگایه به ناوى گرتووخانه‌ى ٨١ى ره‌مه‌زان سه‌روه ئیتلاعاتى سپاى پاسدارانه و له ناوخۆى پادگانى ئهلمههد

ى له ٢٠ كیلۆمه‌ترى جاده‌ى دهریاشارى ورمێ بۆ لاى تهوێزه. پادگانى ئهلمههدى یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پادگانهكانى سپایه له‌و پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا. ئه‌و گرتووخانه‌یه به گشتى به نه‌هێنى ماوه‌ته‌وه و له هیچ شوێنێك ناوى نه‌هاتووه. گرتووخانه‌ى ٨١ى ره‌مه‌زان سه‌روه ئیتلاعاتى سپاى پاسداران دابه‌ش ده‌بێ به‌سه‌ر دوو به‌شی چالاكانى سیاسی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شی تایبه‌ته به سپاى پاسداران و هێزى ئینتزامى و باقى ئه‌و هێزانه‌ى نارازین و دژایه‌تى رژیم ده‌كه‌ن. ئه‌و گرتووخانه‌یه ١٥٠ ژوورى تاكه‌كه‌سی هه‌یه و جگه له لێكۆڵه‌ره‌وانى ئیتلاعاتى سپاى پاسداران هیچ ئورگانێكى دیكه مافى هاتووچۆى نییه بۆ ئه‌و گرتووخانه‌یه. ئه‌و شكهنجانهى له‌و گرتووخانه‌یه به‌رێوه ده‌چن یه‌كجار وه‌حشیانه و سه‌ده نێوهراستیه كه بریتبین له : ته‌زووى برق به جۆرێك كه ئاسه‌وارى سووتان له له‌شی زیندانیانى سیاسی به جێدێلێ. ٢ـ هه‌لاوسانى زیندانى بۆ ماوه‌ێكى زۆر و به شێوه‌ى جۆر كه ئاسه‌وارى ئازار و شكهنجهكان بۆ ماوه‌ێكى دورودرێژ ده‌مێنێته‌وه. ٣ـ دروست كردنى دیمه‌نى ئیعدام بۆ زیندانیانى سیاسی ٤ـ ههرِهشه و به‌رێوه‌بردنى ته‌عداى جینسى له راست زیندانى. ٥ـ راگرتنى زیندان له سه‌رماى تاق پرۆكێن له ژووره تاكه‌كه‌سیه‌كان. ٦ـ گرتنى ئه‌ندامانى خاوخێزان وه‌ك باوك و براو و دایك و خوشك و به‌رێوه‌بردنى شكه‌نجه له پێش چاوى زیندانى بۆ وه‌رگرتنى ئیعتراف. ٦ـ پێش گیرى له خزمه‌تگوزارییه بێهداشتیه‌كان و حه‌مام بۆ ماوه‌ێكى دورودرێژ.
تێكدانى سه‌یرانگاى بێلوو له مه‌ریوان
به بیان

ووى دروست كردنى شاروچكه‌ى پیشه‌یی سه‌یرانگاى بێلوو له شارى مه‌ریوان تێك ده‌درێ. دروست كردنى شاروچكه‌ى پیشه‌یی له یه‌كێك له سه‌یرانگاكانى ده‌شتى بێلوو له ١٧ كیلۆمه‌ترى مه‌ریوان خهسارهتى قتهرهبوو نه‌كراوه له ئێكۆسیستهمى ناوچه‌كه ده‌دات. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان، له‌سه‌ره‌تاى ده‌یه‌ى هه‌شتاى كۆچى خۆرى شیركه‌ته‌كانى شاروچكه سازى به مه‌به‌ستى دروست كردنى شارچكهى پیشه‌یی داواى ته‌رخان كردنى ٣٠ هیكتار له زه‌وییه‌كانى سه‌یرانگاى بێلوویان كردووه كه ئیداره‌ى سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى شارستان و ئیداره‌ى گشتى سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى پارێزگا ره‌زامه‌ندیان دهربرِیوه به‌و داواكارییه، به‌لام ئیداره‌ى ژینگه به هۆى خه‌ساره‌ته بهربلاوهكانى ژینگه بۆ ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌لاڵه‌یه دژایه‌تیان دهربرِیوه. جێگه‌ى باسه سه‌یرانگاى بێلوو یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سه‌یرانگاكانى ناوچه‌كه‌یه كه ساڵیانێكى زۆره خه‌ڵكى مه‌ریوان رۆژى هه‌ینى بۆ به‌سه‌ر بردنى كاته‌كانیان ده‌چنه ئه‌و شوێنه.
فشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی زیندانییه‌كی سیاسیی كورد زیادی كردووه
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی زیندانیی سیاسیی كورد بێهرووز ته‌هماسبی، چه‌ندین جار بانگهێشتی ئیدار

هی ئیتلاعاتی سنه كراون و گوشاره ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ سه‌ریان زیادی كردووه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، پاش ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ته‌هماسبی به‌ناوی "كاوه ته‌هماسبی" به‌هۆی فشاره ئه‌منیه‌تییه‌كان ناچار بوو وڵات به‌جێ بهێڵێ، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو چالاكه كورده كه‌وتنه ژێر فشاره‌وه و چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه. به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، باوكی ئه‌و دوو چالاكه كورده، پاش چه‌ندین جار بانگ كران بۆ ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر لێپێچینه‌وه‌ی لێكراوه. بێهرووز ته‌هماسبی، چالاكی سیاسی و یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، به تاوانی هه‌وڵدان به‌دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی، چوار ساڵ حوكمی زیندانی پێدراوه و له زیندانی ناوه‌ندیی سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ره. نزیك به یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ریش كاوه ته‌هماسبی كورِی دیكه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌هۆی زه‌خت و گوشاره ئه‌منیه‌تییه‌كان و ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر كران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه، به ناچاری وڵاتی به‌جێ هێشت. كاوه ته‌هماسبی پێشتریش به تاوانی هه‌وڵدان به‌دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ماوه‌ی ١٨ مانگ له زیندانی ناوه‌ندیی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر بووه. ناوبراو یه‌كێك له چالاكانی مه‌ده‌نیی سنه و ئه‌ندامی "ئه‌نجومه‌نی سهوهزی كوردستان"ه.
دیارده‌ی رفاندنى منداڵ له ورمێ په‌ره‌ى ستاندووه
كرین و فرۆشتنی ئه‌ندامانی ناوه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ له ورمێ په‌ره‌ده‌ستێنێ. به پێی هه‌واڵى رۆژهه‌لات تایمز،له چه‌ن

د رۆژی رابردوو و له‌و شاره، ته‌رمی سێ منداڵ كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دزرابوون، به‌بێ ئه‌ندامانی ناوه‌وه‌ی له‌شیان،دۆزرانه‌وه. ته‌نیا له مانگی گه‌ڵارێزانی رابردوو، پازده منداڵ و مێرمنداڵ، له ناو شاری ورمێ دزراون كه تا كاتی ناردنی ئه‌و هه‌واڵه، ته‌نیا سێ ته‌رم ئه‌ویش به‌بێ ئه‌ندامانی ناوه‌وه‌ی له‌شیان دۆزراونه‌ته‌وه و گۆمانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ كه ئه‌وانی تریش كه‌وتبنه ده‌ست قاچاخچیه‌كانی ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤ و به چاره‌نووسی ئه‌و سێ ته‌رمه چووبن. شایانی باسه ئه‌و ده‌نگ و باسه،ترس و دڵهراوكێكی زۆری خستۆته ناو بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌و شاره و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداریش،ته‌نیا باس له لێكۆڵینه‌وه له‌و دیارده‌یه ده‌كه‌ن.
سه‌ناى ئه‌مریكا بانكى ناوه‌ندى رژیمى ته‌حریم كرد
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له واشینگتۆن، مه‌جلیسى سه‌ناى ئه‌مریكا پێنج شه‌ممه گهلاڵهیێكى به كۆى ده‌نگ په‌سه‌ند كرد كه به پێى ئه‌و بانكى ناوه‌ندى رژیمى تاران ته‌حریمى ده‌خرێته سه‌ر. ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى سه‌ناى ئه

مریكا به ئامانجى به‌ره‌وسه‌ر بردنى فشاره‌كان دژى رژیمى تاران به‌رێوه چووه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا پێشتر به نامه‌یێك بۆ مه‌جلیسى سه‌ناى ئه‌و وه‌لاته ، خوازیارى ته‌حریم خستنه سه‌ر بانكى ناوه‌ندى رژیمى ئێران له‌كاتێكى شیاوتردا بوو. ده‌وله‌تى ئۆباما ده‌ڵێ، ته‌حریمى خێراى بانكى ناوه‌ندى رژیمى تاران ده‌توانێ نرخى نه‌وت بهروسهر ببات و ئابوورى جیهان له‌رزۆك بكات. به پێى راپۆرتى بی بی سی، له سه‌ناى ئه‌مریكا، به مه‌به‌ستى خستنه به‌ر ئامانجى بازرگانى نه‌وتیی بانكى ناوه‌ندى رژیمى ئاخوندى، مۆڵه‌تێكى ٦ مانگه‌ى له‌به‌رچاو گرتووه هه‌تا له‌هاتنى راچلهكاندنى نه‌وتیی جیهان پێشگیرى بكات.
ئه‌فغانستان: راپۆرتى نه‌هێنى: پشتیوانى رژیم له ترۆریسته‌كان
له‌كا

تێكدا كه ئاڵمان بۆ به‌رێوه‌بردنى دووهه‌مین كۆنفرانسی گه‌وره سه‌باره‌ت به ئه‌فغانستان لهشرى بۆن ئاماده ده‌بێ، راپۆرتێكى نیزامى نه‌هێنى باس له شێواوى دۆخى ئه‌منیه‌تى له ئه‌فغانستان ده‌كا. رژیمى ئاخوندى و پاكستانیش له‌و راپۆرته‌دا به پشتیوانى له ترۆریسته‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن. له‌و راپۆرته نیزامه سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى وه‌لاتانى دراوسێ هاتووه: ئێران و پاكستان به هاوكارى هاوبه‌شیان له هێرشی ترۆریستان بۆ سه‌ر سه‌ربازانى ناتۆ پشتیوانى ده‌كه‌ن و به ناردنى چه‌ك و پووڵ و راهێنان یارمه‌تى ئه‌و تاقمانه ده‌ده‌ن.