گرتن و نادیاربوونى چاره‌نووسی ٣ هاوه‌لاتى یارسانى
خهباتمێ

دیا: به تێپه‌رینى ٢٠ رۆژ له‌كاتى گرتنى ٣ هاوه‌لاتى ئه‌هلى حه‌ق هێشتا هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه. به پێى راپۆرتى هێرانا، سه‌ید محه‌ممه‌د ئه‌كبه‌رى، خه‌یرولڵا حه‌ق جویان و سه‌ید فه‌رهاد زولنوورى ٣ كه‌س له به‌شدارانى ده‌یه‌مین سالیادى سه‌یید خه‌لیل عالى نه‌ژاد بوون كه له ٢٧ى خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانى شارى سه‌حنه گیران و بۆ شوێنێكى نادیار گواستراونه‌ته‌وه. ٢٧ى خه‌زه‌ڵ,هر هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌یه‌مین ساڵیادى سه‌ید خه‌لیلى عالینه‌ژاد یه‌كێك له گه‌وره‌پیاوانى ئایینى یارسان كۆمه‌ڵیك له په‌یره‌وانى ئه‌و ئایینه سهرهرِاى بانگ كردن و هه‌ره‌شه‌كان ١٥ كه‌سیان له‌سه‌ر گۆرى ناوبراو ئاماده‌بوون و رێزیان له‌ناوبراو گرت.
مانگرتنى دو زیندانى سیاسی له زیندانى ورمێ
دو زیندانى

به‌ندكراو له زیندانى ورمێ مانیان له خواردن گرت. به هه‌والى ناوه‌ندى ههوالدهرى موكریان، سه‌رله به‌یانى ئه‌مرۆ ١٧ ى سه‌رماوه‌ز دوو زیندانى خه‌ڵكى خۆى به ناوه‌كانى ناسر جه‌عفه‌رى و ئیبراهیم كهجهلان لو به نیشانه‌ى نارِهزایى دهربرِین سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندى لاوانى زیندانى مه‌ركه‌زى ورمێ ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن. ده‌وترێ كه جه‌عفه‌رى به تاوانى هاوكارى له‌گه‌ڵ یه‌كیك له حزبه‌كانى نه‌یارى رژیم به یه‌ك ساڵ زیندان و كهجهلان لویش به تومه‌تى تێكوشان به سودى یه‌كیك له حیزبه نه‌یاره‌كانى رژیم به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكوم كراوه. به‌پێ دوایین هه‌واڵ ئه‌م دو زیندانیه دواى مانگرتن له‌خواردن بۆ قه‌ره‌نتینه‌ى زیندانى مه‌ركه‌زى ورمى گوازراونه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ێك شاروچكه‌ى دادگوسته‌ر كرماشانى هه‌ژاند
سهرلهبهیا

نى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ١٧ى سه‌رماوه‌ز ته‌قینه‌وه‌ى چه‌ند كهپسولێكى گاز، شاروچكه‌ى دادگوسته‌رى كرماشانى هه‌ژاند. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكوومه‌تى میهر به ئاگر گرتنى ژماره‌یێك كه‌پسولى ١١ى كیلیۆیی گاز له عهنبارى ماڵك له شاروچكه‌ى دادگوسته‌رى شارى كرماشان ته‌قینه‌وه‌ێك له‌و ماڵه پێكهات. به‌خۆشیه‌وه ئه‌و رووداوه زیانى گیانى به‌دواوه نه‌بووه.
ئێران گه‌وره‌ترین زیندانى رۆژنامه‌وانان له جیهان
رادیو فه‌رانسه بلاوى كرده‌وه كه كومیته‌ى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى له رۆژنامه‌وانان راپۆرتى سالانه‌ى خۆى بلاوكر

دۆته‌وه. ئه‌و كومیته‌یه ئه‌مساڵیش بۆ دووهه‌مین ساڵى به‌رده‌وام ئێران وه‌ك گه‌وره‌ترین زیندانى رۆژنامه‌وانان له جیهان ناساند. له‌و راپۆرته‌دا هاتووه كه له‌مسالدا ژماره‌ى زۆرى رۆژنامه‌وانانى زیندانى له‌ماوه‌ى ١٥ ساڵى رابردوو بێوێنه بووه. به پێى راپۆرتى ئه‌و كومیته‌یه ئه‌مساڵ ١٧٩ رۆژنامه‌وان له‌زینداندان. كومیته بیردێنێته‌وه كه ئێران به ٤٢ رۆژنامه‌وانى زیندانى ئێستا له پله‌ى یه‌كه‌مى جیهاندایه و له‌دواى ئێرانیش ئریتره، چین، میانمار و ویه‌تنام جێ ده‌گرن.
پێراگه‌یشتن به بابه‌تى بانگ كردنه‌وه‌ى باڵوێزه‌كانى ئورووپا له تاران
وه‌زیرى

ده‌ره‌وه‌ى ئۆتریش هه‌واڵى پێراگه‌یشتن به بابه‌تى بانگكردنهوهى باڵوێزى ئه‌و وه‌لاته له تاران هه‌واڵى دا. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، مایكڵ ئیشپیندلگر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئۆتریش رایگه‌یاند، وه‌لاته‌كه‌ى له حاڵى پێراگه‌یشتن به بانگكردنهوهى باڵوێزه‌كه‌ى له تارانه به هۆى رووداوى هێرش كردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى بریتانیا له ئێران. ناوبراو زیادى كرد كه بابه‌تى هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى بریتانیا له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژه‌كانى پێنج شه‌ممه و هه‌ینى به‌رپرسانى وه‌لاتانى ئه‌ندامى یه‌كێتى ئورووپا له برۆكسێل دێته به‌ر باس. یه‌كێك له پێشنیاره‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێ كردنى بانگردنهوهى سه‌رجه‌م باڵوێزى وه‌لاتانى یه‌كێتى ئورووپا له تارانه.
نرخى بێكارى تا ٣٠ له‌سه‌د به‌رز ده‌بێته‌وه
وه‌زیر

ى كارى رژیم له‌كاتێكدا به‌ڵێنى وهدى هاتنى نرخى بیكارى یه‌ك ژماره‌یی تا كۆتایی ساڵ دا كه به پێى ٤٤ سه‌عات كار لهحهوتووێك نرخى بێكارى ٣٠ له‌سه‌د به‌ره‌وسه‌ر ده‌چێ. سهرهرِاى راگه‌یاندنى كه‌مبوونه‌وه‌ى ٧٢٦ هه‌زار كه‌سی خوازیارى كار له هاوینى ١٣٨٩ تا هاوینى ئه‌مساڵ، نرخى بێكارى لاوانى خوازیارى كار له پله‌ى ته‌مه‌نى ١٥ تا ٢٤ ساڵ وه‌كوو گرینگ‌ترین خوازیارانى كار زیاتر له ٢٢ له‌سه‌ده و هێشتا به حیساب كردنى كه‌سانێك كه ته‌نیا یه‌ك سه‌عات كار ده‌كه‌ن وه‌ك كه‌سانى كاردار ٦/٢ میلیۆن كه‌س بێكارن.
بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی له‌لایه‌ن دژبه‌رانی حكوومه‌تی سووریه‌وه
چالاكانی سیاسی و مافی مرۆڤ له سووریه، ئهمرِۆ پێنجشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، به مه‌به‌ستی فشاری زیاتر بۆ سه‌ر حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، بانگه‌وازیان بۆ مانگرتنی گشتی بڵاو كرده‌وه. به‌پێی ده‌قی بانگه‌وازی چالاكانی سیاسی

و مافی مرۆڤی سووریه، مانگرتنی گشتی كه برِیاره به‌یانی هه‌ینی بهرِێوه بچێت، به "هه‌ینیی كه‌رامه‌ت" ناودێر كراوه و مه‌به‌ستیان، ئازادیی زیندانیانی سیاسی، كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی نارِازییان، چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رتش له شاره جۆراوجۆره‌كانی سووریه و له ئه‌نجامدا رووخانی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، مان ده‌گرن. ماڵپهرِی ئه‌لعه‌ره‌بیه بڵاوی كردۆته‌وه، جیا له شۆرای نه‌ته‌وه‌یی سووریه، چالاكانی سه‌ربه‌خۆی سیاسی، كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگیی شۆرِش، بزووتنه‌وه‌ی لاوانی سووریه و كۆمه‌ڵێك له چالاكان و كاربه‌رانی فه‌یسبوك به‌شدارییان له‌و بانگه‌وازه‌دا كردووه. هه‌روه‌ها شۆرای نه‌ته‌وه‌یی سووریه له نامه‌یه‌كدا داوای له هه‌موو هێزه شۆرِشگێرِهكانی سووریه كردووه هه‌تا له مانگرتنی گشتیدا كه برِیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات، به‌شداری بكه‌ن.