گرینگ، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى مه‌جلیسى نۆیه‌مى رژیم له ئێران قسه‌ى كرد. به‌رێز كاك بابه‌شێخ حوسێنى له‌قسه‌كانى دا ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه شتێك به ناوى ریفۆرم و ئیسلاح هه‌رگیز له چوارچێوه‌ى نیزامى ئاخوندى وهدى نایه و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كه بناغه و پێناسه‌ى دیموكراسیه به پێى رێوشوێنه یاسایی و باوه‌كانى، له‌وه‌لاتى دیكتاتۆر لێدراوى ئێران به‌رێوه ناچێ و رژیم ته‌نیا بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامى دهسهلاتهكهى و هه‌روه‌ها وه‌ك چه‌كێك بۆ بهگژداهاتنهوهى جه‌ماوه‌ر و ئازادیخوازان به كارى دێنێ.
سكرتێری سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له‌میانه‌ی باسه‌كه‌ی هاته سه‌ر بارودۆخی بزاڤی كوردی له‌كوردستانى ئێران و بهئاوردانهوه له ئه‌زموونی ئه‌و جولانه‌وه‌یه ووتى: به‌داخه‌وه جولانه‌وه‌ی كورد له‌ماوه‌ی ئه‌و ٣٠ ساڵه‌دا ، به سازمانی خهباتیشهوه، نه‌یتوانیوه ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیه گرنگه‌ی خوی جێبه‌جێ بكات. نه‌یتوانیوه وه‌ك پێشره‌وی خه‌لك‌و وه‌ك هانده‌ری خه‌لك خوی ده‌ربخات. ناوبراو دووپاتیكرده‌وه جوولانه‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران له په‌رته‌وازییه‌كی بێ مانادایه. جیابوونه‌وه له ناو حیزبه‌كان‌و دروستبوونی بالی جیا‌و نه‌بوونی متمانه به یه‌كتر وایكردوه كه جولانه‌وه‌ی كورد وه‌كوو جولانه‌وه‌یه‌كی راكتو قه‌تیس ماوه بمێنیته‌وه، ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئیمه كه سازدان‌و یهكیهتیهو هاندانی خه‌لكه به‌راستی له بیركراوه.
به‌رێز كاك بابه‌شێخ حوسێنى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى دا ئاماژه‌ى به دۆخى كه‌مپى ئه‌شره‌ف شوێنى نیشته‌جێ بوونى ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران كرد. ناوبراو له‌قسه‌كانى دا وێراى ئاماژه‌دان به فشاره‌كانى سه‌ر ئه‌شره‌ف و مۆڵه‌تى دیارى كرا‌و بۆ به جێ هێشتنى وه‌لاتى عێراق، له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنى ئوسولى و مرۆڤانه‌ى كێشه‌ى موجاهیدین پێى داگرته‌وه و هه‌روه‌ها ووتى: كوشتن و فشاره‌كان بۆسه‌ر موجاهیدین به پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ و مافى په‌نابه‌رێتیه و به برواى من واباشتره حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ خه‌ت و جیبههى رژیمى ئاخوندى نه‌بێت.
له‌دواى قسه‌كانى كاك بابه‌شێخ سیمیناره‌كه به به‌شدارى ئاماده‌بووان و پرسیار و وه‌لام درێژه‌ى كێشا.