هێرشى هێزه به‌كرێگیراوه‌كانى رژیم بۆسه‌ر كۆڵبهرانى دێى ساوجى
خه‌باتم

ێدیا: به پێى راپۆرته‌كانى بلاوكراوه، سپاى جینایهتكارى پاسداران رۆژى دووشه‌ممه ٢١ى سه‌رماوه‌زى ١٣٩٠ هێرشیان كرده سه‌ر دێى ساوجى سه‌ر به‌شارى سنه و ٢ كه‌س له كۆلبهرانى ئه‌و دێهاته‌یان دایه به‌ر هێرش و لێدان و به توندى برینداریان كردن. لهدژكردهوه به كاره درِندانهیه خه‌ڵكى ئازا و چاونه‌ترسی ساوجى ناره‌زایه‌تیان دهربرِى و به به‌رد هاویشتن ئه‌و هێزه بهكرێگیراوهیان له دێ ده‌ركرد.
شه‌پۆلی كۆ كرنه‌وه‌ی ماهواره ناوچه‌ی "پیرانشار"یشی گرته‌وه
هێزه ئینتزا

مییهكانی رژیمى ئێران له پێرانشار به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه و زه‌وت كردنی ماهواره‌ی هاووڵاتیان روویان كرده گونده‌كانی پیرانشار. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، گونده‌كانی "كهوپهرِ و هه‌نگه‌وێ" كه‌وتنه به‌ر شه‌پۆلی كۆ كردنه‌وه‌ی ماهواره له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه. جێگه‌ى باسه له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه به خه‌ڵكی گونده‌كانی كهوپهرَ و ههنگهوێراگهیهندراوه ئه‌گه‌ر بێت و جاریكی دیكه ماهواره‌یان لێزه‌وت بكرێلهگهڵ سزای توند به‌ه‌رو رِوو ده‌بنه‌وه.
١٠ هاووڵاتیی نه‌وسوودی به زیندان و سزای نه‌غدی حوكم دران
ده‌زگای قه‌زایی حكوومه‌تی ئێران ١٠ هاووڵاتیی نه‌وسوودی به زیندان و سزای نه‌غدی مه‌حكووم كرد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئه‌و ١٠ هاووڵاتییه‌ی كه به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به كوژرانی هاووڵاتێكی شاری نه‌وسوود له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به زیندانی كردن حوكم دران.
ناوی حوكم دراوه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
ـ به‌ختیار خه‌ندانی كورِی محه‌ممه‌د، حوكمی ١١ مانگ زیندانیی و سێمیلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن سزای نه‌غدی.
ـ موخ

تار خه‌ندانی كورِی محه‌ممه‌د، ٦ مانگ و چوار رۆژ زیندانیی و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن سزای نه‌غدی.
ـ شاهروخ خه‌ندانی كورِی محه‌ممه‌د، ٣ مانگ و دوو رۆژ زیندانی و ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن سزای نه‌غدی.
ـ حشمه‌ت ره‌زایی كورِی نعمه‌ت، ٧ مانگ زیندانیی و ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن سزای نه‌غدی.
ـ ئه‌فشین ره‌ئووفی كورِی ئه‌مین، ٣ مانگ و دوو رۆژ زیندانی و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن سزای نه‌غدی.
ـ هێرش عوسمانی، كورِی ته‌ها ـ ئه‌نسار و ئه‌فشار شاوه‌یسی، كورِی میر ئه‌حمه‌د ـ سوبحان ره‌حیمی، كورِی جه‌ماڵ و ماكوان كه‌یخوسره‌وی، كورِی ئه‌حمه‌د هه‌ر كامه‌یان به ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن سزای نه‌غدی حوكم دراون. ئه‌و ده لاوه نهوسوودییه به تاوانی به‌شداری له ئیعتراز به كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌و شاره به ناوی "پوورمه‌ند مه‌دحه‌ت نیا" له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتریش دادگایی كران. له‌و خۆپیشاندانانه‌دا له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كان چوار هاووڵاتیی بریندار بوون و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش ده‌ستبه‌سه‌ركران. دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیانی نه‌سوودی، هێز ئینتزامییه‌كان سه‌ری چه‌ند كه‌سیان تاشی و خستیانه به‌ر بیر ورای و چاوی گشتی له شاری پاوه. ئه‌و كرده‌وه نایاساییه‌ی نیزامیانی نه‌وسوود كه پێشێل كردنی ئاشكرای مافی مرۆڤ بوو، تووِهیی زیاتری هاووڵاتیانی لێكهوتهوه. پوورمه‌ند مه‌دحه‌ت نیا رۆژی ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوی "جاوید" فه‌رمانده‌ی هه‌نگی مه‌رزی نه‌وسووده‌وه گیانی لێئه‌ستێنرا و دواتر ئه‌و فه‌رمانده‌یه بێلێپرسینهوه ئازاد كرا. ئه‌و نیزامیانه‌ی كه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه، ئه‌وانیش ئازاد كراون.
پارلمانتارانی پارلمانی ئاڵمان داوای راگرتنی حوكمی ئیعدامی زانیار مورادی ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمى ئێرانه‌وه هه‌ر یه‌ك له زانیار و لوقمان مورادی به تۆمه‌تی كوشتنی كورِی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان حوكمی ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پا، له سه‌ر داواكاریی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی كوردس

تان، ژماره‌یه‌ك له پارلمانتارانی پارلمانی ئاڵمان له نامه‌یه‌ك دا بۆ عه‌لی خامنه‌یی، سادق و جه‌وادی لاریجانی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه ده‌كه‌ن. له‌م باره‌وه رۆژهه‌ڵات تایمز له زمان فوئاد زیندانی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی كوردستان بلاوى كرده‌وه كه له‌سه‌ر داواكاری فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی كوردستان ئهمرِۆ دوو په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانی نامه‌یان بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانی رِاوێژكار خاتوو ئه‌نجیلا مێركهڵ ناردووه داوایان كردوه حكومه‌تی ئه‌ڵمانی رِۆڵی خۆی ببینێ بۆ رِاگرتنی سزای له‌سێداره‌دانی گیراوی سیاسی كورد زانیار مورادی ، به‌تایبه‌تی كه له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ته‌مه‌نی له ١٨ ساڵ كه‌متر بووه. له نامه‌كه‌دا داوای رِاگرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی لاوی كورد زانیار مورادی ده‌كرێت ، وه پێیان وایه شكه‌نجه و له‌سێداره‌دان چاره‌سه‌ری كێشه سیاسیه‌كان ناكه‌ن ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كان له كۆمه‌ڵگا زیاتر ده‌كه‌ن .
راپۆرتى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى، ئیعدامه‌كان له‌ئێران سێ به‌رانبه‌ر بوونه
به پێى راپۆرتى رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى ئیعدامه‌كان له ئێران به‌ره‌وسه‌ر چووه، به‌لام كێشه‌ى ئیعتیاد هه‌ر

وه‌ك خۆیه‌تى. لهمساڵىزایینیدا ٤٨٨ كه‌س له ئێران له‌پێوه‌ند به مادههۆشبهرهكانهوه ئێعدام كراون. لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى ، راپۆرتێكى سه‌باره‌ت به ئیعدامه‌كان له‌ئێران بلاوكرده‌وه. له‌و راپۆرته كه له‌ژێر ناوى (موعتاد به مردن) ئیعدامه‌كان به هۆى تاوانى پێوه‌ندیدار به ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ئێران رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٤ى سه‌رماوه‌ز بلاوكرایه‌وه هاتووه، له‌ساڵى ٢٠١١ سه‌رجه‌م ٦٠٠ كه‌س ئێعدام كراون كه ٤٨٨ كه‌سیان تۆمه‌تبار بوونه به قاچاخ و هه‌ڵگرتنى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان. به‌م جۆره ژماره‌ى ئیعدامه‌كان كه له‌پێوه‌ند به ماده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه چوونه، سه‌باره‌ت به ساڵى ٢٠٠٩ لانى كه‌م ٣ به‌رانبه‌ر بووه. لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌و راپۆرته‌دا، لێپرسراوانى رژیم بانگ ده‌كا كۆتایی به سزاى ئیعدام بێنێ. لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كه له‌پێوه‌ند به بهرهبهرهكانێ له‌گه‌ڵ قاچاخى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان هاوكارى ئێران ده‌كه‌ن، بانگ ده‌كا به‌ڵێن و زه‌مانه‌ت بده‌ن كه هاوكارییه‌كانیان به مه‌به‌ستى پێشێلكردنى مافى مرۆڤ به‌كار نابرێ.
ته‌حریمى بانكى ناوه‌ندى رژیم له مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا
مه

جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا له چوارچێوَهى تهحریمهكانى نوێ دژى رژیمى ئاخوندى كه شه‌وى چوارشه‌ممه په‌سه‌ند كرا، ده‌نگیان دا به ته‌حریمى بانكى ناوه‌ندى ئێران. ته‌حریمى بانكى ناوه‌ندى رژیمى ئاخوندى له‌دواى په‌سه‌ندكردنى كۆنگره و ئیمزاى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وه‌لاته ده‌چێته خانه‌ى به‌رێوه‌بردن. به پێى ئابلۆقهكانى نوێى كۆنگره‌ى ئه‌مریكا دژى رژیمى ئاخوندى كه به ٤١٠ ده‌نگى ئه‌رێنى له‌به‌رانبه‌ر ١١ ده‌نگى نه‌یار په‌سه‌ند كرا، ئه‌مریكا بانكى ناوه‌ندى ئێران ته‌حریم ده‌كات و تهحریمهكانى پێشووى پیشه‌سازى نه‌وت و گازیش توندتر ده‌كات.
ده‌سپێكردنى پالاوتهكردنى ئۆران‌یۆم له دامه‌زراوه ژێرزهوییهكانى فه‌ردوو
به

پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه حكوومهتیهكانى رژیم، دیپلۆماته رۆژئاواییه‌كان ده‌ڵێن كه ئێران ده‌توانێ به زوویی چالاكى پالاوته كردنى ئۆران‌یۆم له دامه‌زراوه ژێرزهوییهكانى فه‌ردۆ له‌نزیك قۆم ده‌ست پێبكات. به پێى راپۆرته‌كان، ماشین و دام و ده‌زگا و ماده ناوكه‌ییه‌كانى پێویست گواستراونه‌ته‌وه بۆ فه‌ردۆ و ئه‌و گومانه هه‌یه كه كارى پالاوتهكردنى ئۆران‌یۆم تا ئێستا له‌دامه‌زراوه‌كانى نه‌ته‌نز پێوشوێن گیراوه و هه‌ركاتێك ئێران بیهه‌وێ چالاكیه‌كانى له دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى فه‌ردۆ له ژێر زه‌وى ده‌ست پێده‌كات.