حوكمى زێنه‌ب جه‌لالیان له ئیعدامه‌وه كرا به زیندانى هه‌تاهه‌تایی
حوكم

ى ئیعدامى زینه‌ب جهلالیانى ته‌مه‌ن ٢٧ سالان، زیندانى سیاسی كورد له لایه‌ن دیوانى بهرزوه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ناوبراو به تاوانى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا به زیندانى هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرا. دوكتور محه‌ممه‌د شه‌ریف پارێزه‌رى زێنه‌ب جه‌لالیان به راگه‌یاندنى ئه‌و هه‌واڵه به كومیته‌ى راپۆرتدهرانى مافى مرۆڤ گووتى: له‌دواى پێوشوێن گرتنێكى زۆر دوو حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر حوكمى ئیعدامى زێنه‌ب كه‌م كرایه‌وه بۆ زیندانى هه‌تاهه‌تایی. زێنه‌ب جه‌لالیان له سه‌رماوه‌زى ساڵى ١٣٨٨ به‌تاوانى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا و هاوكارى حیزبه شۆرِشگێرهكانى نه‌یارى رژیمى ئاخوندى به ئیعدام مه‌حكووم كرا. زێنه‌ب جه‌لالیان ئێستا له زیندانى كرماشان به‌ندكراوه.
كووره‌ى باشوور ئابلۆقهكانى دژ به ئێرانى په‌ره پێدا
كووره‌ى باشوور له‌سه‌رداواى ئه‌مریكا ئابلۆقهكانى دژ به ئێرانى په‌ره پێدا. ٩٩شیركهت و ٦ كه‌س چوونه ناو لیستى ته‌حریمه نوێیه‌كانى ئه‌و وه‌لاته‌وه، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه دارى كووره رایگه‌یاند كه ئابلۆقهكان هێنانى نه‌وتى خاو له ئێرانه‌وه

ناگرێته‌وه.
ئه‌و ده‌وڵه‌ته رایگه‌یاند كه مهعامهلاتى ماڵى خوى له‌گه‌ڵ ١٠٠ شێركهتى تایبه‌تى كه پیوه‌ندى گوماناویان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى ناوه‌كى ئێران هه‌یه كه‌م كردۆته‌وه. ئه‌و راگه‌یاندنه‌ى خه‌زێنه‌دارى كووره به‌شێكه له هه‌وڵه نێوده‌وڵتیه‌كان به سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا بو زیاتر كردنى ئابلۆقهكان دژ به ئێران . ئه‌مریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو كه تاران به‌رنامه‌ى ناوه‌كى نیزامى خۆى په‌ره پێداوه، بهلاَم ئێران ده‌ڵێ به‌رنامه ناوكهییهكهى ته‌نیا به مه‌به‌ستى ئاشتى خوازانه‌یه. كووره‌ى باشوور پێشتریش له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئابلۆقه‌ى دژ به ١٢٠دامهزراوهى ئێران سه‌پاندبوو. وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌و وه‌لاته راینه‌گه‌یاندووه ئه‌و ئابلۆقانه چ ده‌سته و تاقمێك ده‌گرێته‌وه و ته‌نیا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌و ئابلۆقانه هێنانى نه‌وتى خام له ئێران ناگرێته‌وه.
١٠٠٠ كه‌س له به‌رده‌م كومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران و ناوه‌ندى كومیساریاى مافى مرۆڤ زنجیرى مرۆڤى پێك دێنن
رۆژى

هه‌ینى ١٦ى دیسامبر یه‌ك هه‌زرا كه‌س له ژێنۆ باره‌گاى ئورووپایی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بنه‌وه و به شێوه‌ى زنجیرێكى مرۆڤى دهفتهرهكانى كومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران و ناوه‌ندى كومیساریاى به‌رزى مافى مرۆڤ له كۆشكى ویلسۆن به یه‌كه‌وه پێوه‌ند ده‌ده‌ن. ٨ مانگه كه نه‌یارانى رژیمى ئاخوندى و پشتیوانانى شۆراى میللى موقاومه‌ت ى ئێران له مه‌یدانى ناسیۆنى ژێنۆ مانیان گرتووه. له‌چه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ره‌وه دۆخى كه‌مپى ئه‌شره‌ف له عێراق بۆته بابه‌تی بهرهورووبوونهوهیكى جیددى دیپلۆماتیك.به پێى كاته دیارى كراوه‌كه‌ى نورى مالیكى موجاهیدین ده‌بێ ٣١ى دیسامبر ئوروودگاى ئه‌شره‌ف چۆل بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه نیگه‌رانیه‌كان به‌رز بوونه‌ته‌وه و ئه‌و بابه‌ته له كۆبوونه‌وه‌ى شۆراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی لێوه كرا.
هاوئاهه‌نگى زیاتر بۆ په‌ره‌دانى ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئاخوندى
به پێ

ى راپۆرتى رۆیته‌رز، دانیێل پونمهن، جێگرى وه‌زاره‌ت خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا ووتى: ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ته‌حریمى نوێ دژى رژیمى ئاخوندى له پێوه‌ندى نزیكدایه له‌گه‌ڵ باقى لایه‌نه‌كانى وه‌ك چین...ئه‌و قسانه‌ى دانیێل پونمهن ١ رۆژ دواى ئه‌وه ده‌كرێ كه مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا گهلاڵهێكى په‌سه‌ند كردووه كه به پێى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه ته‌حریمه‌كان له‌دژى رژیمى ئێران په‌ره‌ى پێ ده‌درێ.
هه‌لس و كه‌وتى رژیمى ئیران قه‌بووڵ ناكرێ
مالپه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: ویكتۆر یا نولهند ووتاهبێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له وهلامى پرسیارێك سه‌باره‌ت به سه‌فه‌رى موسلیحى وه‌زیرى
ئیتلاعاتى رژیم بۆ عه‌ره‌بستان ووتى: هه‌لس و كه‌وتى رژیمى ئێران له‌ناوچه‌كه نه بۆ عه‌ره‌بستان و نه بۆ ئێمه و باقى وه‌لاتان قه‌بووڵ ده‌كرێ. ئه‌و عه‌ره‌بستان بوو كه پێش نووسی بریارنامه‌ى مه‌حكووم كردنى ئه‌و كرده‌وانه‌ى له كۆمه‌ڵى گشتى پێش كه‌ش كرد.