نیشتمانه‌كه‌ى له بنده‌ستی دا ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ده‌چه‌وسێته‌وه، زۆر پێویسته، خاوه‌ن گوتارێكی یه‌كگرتوو بێ، لانی كه‌م گرینگ ده‌بوو له دوای رووخانی رژیمی به‌عس له عێراق هه‌وڵه‌كان چرِتر بكرایه بۆ پێكهێنانى كۆنگرهیێكى هه‌مه‌لایه‌ن و گشتگیر، چوونكه له‌و كاته‌وه ئاڵووگۆرِی بنهرِهتی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستى پێكردووه و وه‌ك ده‌یبینین ئاڵ و گۆره‌كان له‌ئێستاشدا زیاتر بوون.
به هاتنی به‌هاری عه‌ره‌بی و رووخانی چه‌ند دیكتاتۆرێك و به‌رده‌وامی مه‌وجی گۆرِان له ناوچه‌كه‌دا و نزیكبوونه‌وه‌ى كۆتایی ده‌سه‌لاتى رژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كه له لێواری مه‌رگدایه، له‌هه‌مانكاتدا رژیمی ئێرانیش پێگه‌ی له ئێران و له‌ناوچه‌كه و جیهاندا له‌ق بووه و دوور نیه له داهاتوویێكی زۆر نزیكدا گۆرِانی بنهرِهتی له‌ئێرانیش بێته ئاراوه، هه‌روه‌ها توركیه‌ش وه‌ك وه‌لاتێكی به‌هێزی ناوچه‌كه ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری كورد له كوردستانى باكوور دان و به‌و پێیه‌ى هێندێك كرانه‌وه‌ى سیاسی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی ئه‌و وه‌لاته‌وه هاته ئاراوه، بوونی گوتاری یه‌كگرتوو بۆ كورد ده‌ورێكی گرینگ ده‌گێرێ كه به یه‌كگرتوویی ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌و وه‌لاتانه ناتوانن ده‌ور و كاریگه‌ری كورد له به‌رچاو نه‌گرن.
بوونی گوتارى یه‌كگرتووی كورد له ئێستا له‌لایێك ده‌توانێ كاردانه‌وه‌ی جیهانی هه‌بێ و قورسایی كورد له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌رخا، له‌لایێك كورد ده‌توانێ یه یه‌كگرتوویی زیاتره‌وه به‌ره‌و رووی ئاڵ و گۆرِهكانی ناوچه‌كه و ئه‌و وه‌لاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه ببێته‌وه. دیاره بۆ هاتنه دى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه پێویسته یه‌كیه‌تی و ته‌بایی له ناو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان په‌ره بگرێ و ئه‌و كه‌لێن و درزانه‌ی له ئێستادا به‌دی ده‌كرێ نه‌هێڵدرێ كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتى نه‌بێ راسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر چاره‌نووسی كورد و ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گه‌لى كورد. هه‌ر چه‌ند به هۆی فشاره ناوچه‌ییه‌كان و هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌كه تا ئێستا نه‌توانرا وه ئه‌و كونگره به‌رێوه بچێ به‌لام ئه‌گه‌ر كورد هاوكات له‌گه‌ڵ ئاڵووگۆرِهكانی ناوچه خاوه‌ن قسه و گوتاری خۆی نه‌بێ به دڵنیاییه‌وه هه‌لێكی زێرین له ده‌ست ده‌چێ و ده‌رفه‌تێكه مه‌حاڵه وا به زوویی ههڵكهوێتهوه. له‌و چوار چێوه‌دا پێویسته ئه‌زموون له رابردوو وه‌ربگرین. خۆ ئه‌گه‌ر له دوای شهرِی یه‌كه‌می جیهانی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌كان، گه‌لى كورد خاوه‌ن گوتارێكی یه‌كگرتوو بایه و قورسایی خۆی له‌و كاته‌دا ده‌رخستایه، هیچ كام له زلهێزه‌كان و ده‌سه‌لاته‌كانی ناوچه‌كه‌ش نه‌یانده‌توانی ئینكاری نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ن. بۆیه ئه‌وه ئه‌ركی هه‌ر كام له هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانه كه به له‌به‌رچاو گرتنی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر كام له پارچه‌كانی كوردستان په‌له بكه‌ن له به‌ستنى ئه‌و كونگره‌یه. به‌تایبه‌ت هێزه سیاسیه‌كان و سه‌ركردایه‌تی كورد له هه‌رێمی كوردستان كه له ئێستادا سه‌نته‌رێكی سیاسی و جێی دڵخۆشی كورد له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه به تێكرِا، پێویسته میكانیزمێكی باش بگرنه به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. به‌و هیوایه‌ی به هه‌ست كردن به به‌رپرسایه‌تیه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگیرێ بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویێكی نزیكدا به‌هاری كوردیش ده‌ست پێ بكا و كوردیش وه‌ك باقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به مافه ره‌واكانى بگا و كۆتایی بێ به سته‌م و بێدادى و چه‌وسانه‌وه‌ى دانیشتووانى كوردستان.