ئیعدامى زیندانیه‌ك له ئیلام
خه‌بات

مێدیا: جێگرى دادستانى گشتى ئیلام گووتى: به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه ٢٧ى سه‌رماوه‌ز زیندانیه‌ك له دواى ٥ ساڵ دیارنه‌بوونى له‌سێداره درا. به پێى راپۆرتى موكریان نیوز به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه تۆمه‌تبار "ح ، ئه‌لیف" به ئاماده‌بوونى دادستانى گشتى و سه‌رۆكى زیندانى ناوه‌ندى ئیلام و كۆمه‌لێك له زیندانیانى ئه‌و زیندانه له‌زیندانى ناوه‌ندى ئیلام له‌سێداره‌درا. تاوانى ح ئه‌لیف له‌لایه‌ن به‌رپرسانى قه‌زایی قاچاخى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و رفاندنى مرۆڤ راگه‌یه‌ندراوه.
یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ئه‌ده‌بیاتی كوردی "پرژه" له كامیاران بهرِێوه ده‌چێت
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بیی شیوا، له كامیاران ، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌ژێر ناوی "پرژه" بهرِێ

وه ده‌بات. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپهرِی ناوه‌ندیی ئیداری گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی رژیم له پارێزگای كوردستان، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ئه‌ده‌بیاتی كوردی، به رێكارێكی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه‌یی و له دوو به‌شی شێعر و وتاردا بهرِێوه ده‌چێت و دوایین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی بابه‌ت كۆتایی مانگی به‌فرانباره. به پی وته‌ی جه‌لال قه‌لعه شاخانی، به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی كامیاران ، له به‌شی شێعردا به‌شداربوان ده‌توانن به زاراوه جۆراوجۆره‌كانی كوردی به‌رهه‌م بنێرن و وتیشی: به‌شی وتاره توێژینه‌وه‌كانی فێستیڤاڵ ته‌رخان كراوه بۆ تاوتوێی كردنی ئه‌ده‌بیاتی كوردیی زاراوه‌ی كهلهورِی. یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ئه‌ده‌بیاتی كوردی "پرژه" تایبه‌ت دهبێبه ئه‌دیب، نووسه‌ر و توێژه‌رانی پارێزگاگانی: ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، ئیلام، كوردستان، كرماشان و لورِستان و له رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا له كامیاران بهرِێوه ده‌چێت.
سه‌ربازێكی كورد به شێوه‌یه‌كی نارِوون گیانی دا
سه‌رب

ازێكی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به شێوه‌یه‌كی نارِوون له شوێنی خزمه‌تی سه‌ربازییه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ره‌سووڵ سه‌عاده‌ت، ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی "قشڵاخ ئه‌فغانان"ی سه‌قز، به شێوه‌یه‌كی نادیار له كرماشان گیانی داوه. ته‌رمی ره‌سووڵ سه‌عاده‌ت، راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه. هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری گیان دانی ئه‌و سه‌ربازه كورده روون نه‌بۆته‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له چه‌ند مانگی رابردووه هه‌تا ئێستا چه‌ند سه‌ربازی دیكه‌ی كورد به شێوه‌یه‌كی گوماناوی له شوێنی خزمه‌ت كردنیاندا گیانیان داوه و ده‌توانین ئاماژه به گیان دانی دوو سه‌رباز له شاره‌كانی سه‌رده‌شت و سه‌قز بكه‌ین.
كاریگه‌رى ئابلۆقهكانى سه‌ر رژیمى ئێران به هێمنى ده‌رده‌كه‌ون
رادیۆ فه‌رانسه له لێكدانهوهێك له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى ئێران ده‌نووسێ، به پێچه‌وانه‌ى ئیدعاكانى به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى

به هێمنى ئابلۆقهكانى سه‌ر وه‌لاتى ئێرَان خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و هێندێك له به‌رپرسانیش دانى پێداده‌نێن. به پێى لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وته‌كانى كاریگه‌رى ئابلۆقهكان له هێنانهژوورهوهى ئه‌و وه‌لاته خۆى ده‌رده‌خات. به پێى ووته‌ى یه‌حیا ئالى ئیسحاق خه‌رجى هێنانهژوورهوهى ئێران ٢٥ له‌سه‌د به‌ره‌وسه‌ر چووه. له‌هه‌مانكاتدا راده‌ى نادردنهدهرهوه له‌چاو خاكه‌لێوه‌ى رابردوو ٢٠ له‌سه‌د كه‌م بۆته‌وه. له‌به‌رانبه‌ریش دا داهاتى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى ئێران زیاتر بووه و ١٢٠ میلیارد دهاتى فرۆشتنى نه‌وتى بووه. به پێى ووته‌ى كارناسانى ئابوورى له‌و ژماره‌یه راستیه‌ك شاردراوه‌ته‌وه كه كه‌متر باس ده‌كرێ و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌شێكى زۆرى پوولى فرۆشتنى نه‌وت له چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنى به‌رانبه‌ر ده‌گاته ده‌ستى ئێران. وه‌لاتانى كرێارى نه‌وت به جێى دانى پووڵى نه‌خد ئیعتبار ده‌ده‌ن به شیركه‌ته ئێرانیه‌كان و له‌ئاكامدا داهاتى بانكى ناوه‌ندى كه‌م ده‌بێته‌وه.
كه‌نه‌دا دژایه‌تى كردنه‌وه‌ى ده‌فته‌رى كونسولگه‌رى رژیم له وهنكۆوێرى كرد
به پێ

ى راپۆرتى سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌تى له كاتێكدا كه رژيم ده‌یهه‌وێ له وهنكۆوێرى كه‌نه‌دا نووسینگه‌ى كونسولگه‌رى بكاته‌وه له ژێرناوى خزمه‌ت به هاوهلاتیانى ئێرانى یاساكانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ پێشیان به‌وه كاره گرت. ده‌وڵه‌تى كه‌نه‌دا ئیزنى كردنه‌وه‌ى ده‌فته‌ر كونسولخانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئۆتاوا به رژیمى ئێران نه‌دا و به پێى سیاسه‌تى پێوه‌ندى كۆنترۆڵكراو كه پێوه‌ندییه‌كانى دوو وه‌لات به‌ربه‌ست ده‌كا ئێران ئیزنى كردنه‌وه‌ى ده‌فته‌رى كونسولخانه و هه‌روه‌ها دروست كردنى هێلى ئاسمانى نێوان دوو وه‌لاتى نییه.
ئێران له‌بوارى ئازادى ئابووريى له پله‌ى ١٧١/به‌حره‌ین له پله‌ى ده‌یه‌م
پێوانه‌ى

ئازادى ئابووريى ساڵى ٢٠١١ له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ههریتیچ بلاوكرایه‌وه و تێیدا ئێران له‌بوارى ئازادى ئابووريى له‌پله‌ى ١٧١ و له‌ریزى خه‌راپترین وه‌لاتى جیهان جێ ده‌گرێ . ئه‌و وهلاتانهى كه له پله‌ى یه‌كه‌م تا ده‌یه‌مین هه‌یه بریتین له: هۆنگ كۆنگ، سه‌نگاپوور، ئۆسترالیا، نیوزله‌ند، سوئیس، كه‌نه‌دا، ئیرله‌ند، دانمارك، ئه‌مریكا و به‌حره‌ین.
سبه‌ى دانیشتنى ١١ وه‌لات بۆ ته‌حریم خستنه سه‌ر رژیم به‌رێوه‌ده‌چێ
رۆژنامه‌ى ئه

مریكایی والیستریت ژۆرِناڵ له راپۆرتێكدا هه‌واڵى دانیشتنى نوێنه‌رانى ١١ وه‌لات كه ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى ٧ و عه‌ره‌بستان و ئیمارات و كوره‌ى باشوورى و ئوسترالیایان به مه‌به‌ستى سه‌پاندنى ئابلۆقه‌ى زیاتر بۆسه‌ر رژیمى ئێرانى بلاوكرده‌وه. به پێى نووسراوه‌ى والیستریت ژۆرناڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئورووپاییه‌كان و هێندێك له‌وه‌لاتانى عه‌ره‌بی له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى رێگاچارهیێك بۆ سه‌پاندنى تهحریمهكانى نه‌وتى رژیمى ئاخوندى به بێ زیان گه‌یاندن به بازارى جیهان وزه، ووتووێژ ده‌كه‌ن.
گه‌لاڵه‌ى پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران له كۆبوونه‌وه‌ى سالانه‌ى وه‌لاتانى شۆراى هاوكارى كه‌نداوى فارس
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه وه‌لاتانى شۆراى هاوكارى كه‌نداوى فارس ئه‌مرۆ دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى سالانه‌ى

خۆیان به‌رێوه برد. پێشتر یۆسف بێن عه‌لاوى عه‌بدوڵلا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ممان به هه‌واڵده‌رى فهرانسهى گووتبوو: چه‌ندین بابه‌تى ناوچه‌یی له‌و كۆبووانهوه باس ده‌كرێن و له نێویاندا بابه‌تى پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران و دۆخى سوریه و یه‌مه‌ن باس ده‌كرێن.
نیگه‌ران عه‌ره‌بستان لهبهرهوسهر چوونى دهستێوردانهكانى رژیمى ئێران له‌ناوچه‌كه
ژێنراڵ ما

رتین دیمپس سه‌رۆكى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌مریكا گووتى: لێپرسراوانى عه‌ره‌بستان نیگه‌رانى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژیمى ئێران له عێراقن. ئه‌وان دهیانههوێـ دڵنیا ببنه‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ى ئێران مهجاڵى ده‌ستێوه‌ردان له عێراقى نه‌بێ ئێمه ده‌مانهه‌وێ چى بكه‌ین. ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن كه پاشه‌كشه‌ى ئێمه ده‌رگا به‌ره‌ورووى رژیمى ئێران له وه‌لاتى عێراق بكاته‌وه. ئه‌وان هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن كه دهستیوهردانهكانى رژیمى ئیران له به‌حره‌ین ده‌بێـه هۆى دانهمهزراویی له‌ناوچه‌كه.
رێبه‌رى نوێى كوره‌ى باكوور
ته‌له‌ویزیۆنى ده‌وڵه‌تى كوره‌ى باكوور به ره‌سمى پشت راستى كرده‌وه كه كیم جونگ ئیل رێبه‌رى ٦٩ ساڵه‌ى ئه‌و وه‌لات

ه سه‌عات ٨ و ٣٠ ده‌قیقه‌ى به‌یانى رۆژى شه‌ممه له‌سه‌ردانێكدا بۆ ده‌ره‌وه‌ى پایته‌خت له‌ناو شهمهندهفرِ به هۆى سه‌كته‌ى دڵ كۆچى دوایی كرد. له‌دواى كۆچى دوایی كیم جونگ ئیل رێبه‌رى كوره‌ى باكوور قه‌راره كوره‌كه‌ى، كیم جونگ اون ببێته جێگرى ناوبراو. كیم اون ته‌مه‌نى ٢٩ ساڵه و ماوه‌ێك له سوئیس خوێندویه‌تى و له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو له ناو خه‌ڵك ده‌رنه‌كه‌وتبوو. له‌دواى مردنى كیم جونگ ئیل كه رێبه‌رى كۆمارى دیموكراتیكى خه‌ڵقى كوره له ساڵى ١٩٩٤ له‌باوكیه‌وه بۆى به میرات گه‌یشتبوو، یه‌كێك له كوره‌كانى ده‌بێته میراتگرى ناوبراو. ئه‌و هه‌واڵه رۆژى دووشه‌ممه ٢٨ى سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى كوره‌ى باكوور په‌سه‌ند كرا.