دوو هاووڵاتیی كورد له مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كران
خه‌باتمێدیا: چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه ئهمنهیتییهكانی حكومه‌تی ئێران هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی دوو هاوو

ڵاتیی خه‌ڵكی گوندی "دزڵی"ی سه‌ربه شاری سه‌وڵاوا و دوو كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌ت هێرشان كردۆته سه‌ر ماڵی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی گوندی دزڵی به‌ناوه‌كانی "باسام سوهرابی" كورِی عوسمان و "ئیسماعیل ره‌حیمی" كورِی عه‌لی و هه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون و بۆ زیندانیان راگواستوون. دواتر ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌ر كۆمپیۆتێر و كه‌لوپه‌لی "باسام سۆهرابی"دا گرتووه.
سێهه‌مین گۆڤاری رِهسمی له بۆكان مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پێ درا
به‌رپر

سی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرِشادی رژیم له بۆكان رایگه‌یاند كه مۆڵه‌ت به ده‌رچوونی گۆڤارێكی رِهسمی له‌م شاره ده‌رچووه و به‌مه‌ش شاری بۆكان ده‌بێته خاوه‌نی سێ بڵاوكراوه‌ی فه‌رمی. به پێی رِاپۆرتی ئاژانسی موكریان و له زمان سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و هه‌واڵده‌ریه، رِهزا عه‌بباسی زیاتر له سه‌ر پێناسه‌ی ئه‌م گۆڤاره دوا و رایگه‌یاند كه گۆڤاره‌كه به فۆرِمی دوو حه‌وتوونامه ده‌رده‌چێ و بابه‌تگه‌لی كڵتورِی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له خۆ ده‌گرێ. هاوكات ئاشكراشی كردووه كه یه‌كه‌م ژماره‌ی دووحهوتونامهكه به ناوی "هه‌لی به‌رانبه‌ر" له حهوتووهكانی داهاتوودا ئاماده ده‌كرێ و ده‌كه‌وێته بازاری چاپهمهنیهكانهوه. شیاوی ئاماژه‌یه كه پێشتریش ئیزنی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاره‌كانی "مه‌رزداران" و "جووتیاران" ده‌رچوبوو.
وه‌رزشوانێكی كوردی ئیلامی میداڵی زێرِی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ده‌ستهێنا
وه‌رزشوانێ

كی ئیلامی له رشته‌ی دووچه‌رخه سواریدا توانی میداڵی زێرِ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ده‌ست بهێنێت. مه‌حموود ره‌سووڵی له پێشبرِكییهكانی دووچه‌رخه سواری له ئاستی ئاسیادا توانی به‌سه‌ر رهكهبهرهكانی دیكه‌دا سه‌ركه‌وێ‌و میداڵی زێرِ بۆ پارێزگای ئیلام به دیاری بهێنێت. ئه‌و پێشبرِكییانه له وڵاتی ماڵزی بهرِێوه چوون. مه‌حموود ره‌سووڵی هه‌تا ئێستا بۆ چه‌ندین جار بانگهێشتی یانه‌ی میللیی دووچه‌رخه سواری ئێران كراوه.
هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌ت له بۆكان هاووڵاتییه‌كی كوردیان كوشت
له ئه‌نجامی

دهسترِێژی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له ده‌وروبه‌ری شاری بۆكان له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا هاووڵاتییه‌كی كورد گیانی لێ ئه‌ستێنرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ، شه‌وی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز هێزه نیزامییه‌كانی رژیمى ئێران له‌سه‌ر جاده‌ی نێوان گونده‌كانی بۆگه‌به‌سی- حه‌سار له ناوچه‌ی تورجانی بۆكان دهسترِێژییان له ماشینی پژۆی شه‌خسیی هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی"ئاوات ره‌حیمی" كورِی محه‌ممه‌د كردووه و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌واڵنێری كوردپا له درێژه‌دا رایگه‌یاندووه، ئاوات ره‌حیمی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵان و خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد بووه. هه‌تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری دهسترِێژ و كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه كورده له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی ئێرانه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
خۆ سووتاندنى ژنێكى لاو له سه‌رده‌شت
به پێ

ى هه‌واڵى ههوالدهرى موكریان ماوه‌یك له‌وه پێش كه ژنێكى لاو له شارى سهردشت خوى سوتاندبوو بههوى سه‌ختى سووتانهكهى گیانى دا . به پێى ههوالدهرى موكریان ئه‌و ژنه لاوه كه خوى سوتاندبوو ناوى مه‌هتابه و روژى رابردو له نه‌خوشخانه‌ى ورمى گیانى دا. ده‌وترێ كه ئه‌و ژنه خه‌لكى كۆڵهسهى سه‌روو سه‌ر به سهردشت پارێزگاى ورمى دواى خۆسووتانى رِهوانه كرا بو نهخۆشخانهیك له پارێزگاى ورمى، به‌لام به هوى سه‌ختى سووتانهكهى جه‌ند روژ دواتر گیانى دا . جێگه‌ى وبیرهێنانه‌وه‌یه به پێى لێكۆڵینه‌وه به‌رێوه چووه‌كان خۆسووتان له كوردستان په‌ره‌ى سه‌ندووه.
ئاگر گر
تنى دارستانى گۆلى زرێبارى مه‌ریوان جارێكى دیكه ئاگر دارستانى گۆلى زرێبارى مه‌ریوانى گرته‌وه. به پێى هه‌والى ههوالدهرى موكریان به‌یانى رۆژى رابردوو چوارشه‌ممه ٣٠ى سه‌رماوه‌ز بو چه‌ندمین جار زیاتر له ٣هه‌زار هیكتار دارستانى زرێبارى مه‌ریوان له ئاگردا سووتان . به‌وته‌ى شاهیدانى روداوه‌كه ئاگره‌كه له چه‌ند كیلومترى ده‌بیندرا.
كاته دیاریكراوهكهى سه‌ر دانیشتووانى ئه‌شره‌ف هه‌ڵوه‌شایه‌وه
له ئه‌نجامى فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، نووری مالكی ناچار بوو كاته دیارى كراوه‌كه بۆ چۆڵ كردنى كه‌مپى ئه‌شره‌ف هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و بۆ شه‌ش مانگی تر كاته‌كه‌ى دواخست تا دانیشتوانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف، خاكی عێراق به‌جێ

بهێڵن. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به نیازه هه‌ژمارێك له ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵق رِهوانهی ئه‌ورووپا بكات. ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵ رِایانگهیاند كه "نووری مالكی"، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له لێدوانه‌كانی پێشووی سه‌باره‌ت به داخستنی كه‌مپی ئه‌شره‌ف تا كۆتایی ٢٠١١، پاشگه‌ز بۆته‌وه و ئهمرِۆ رِایگهیاندووه كه شه‌ش مانگی تر ده‌رفه‌ت ده‌داته، ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵق، تا كه‌مپی ئه‌شره‌ف چۆل بكه‌ن. داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كراوه، هه‌رچی زووتر لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستپێبكات. له‌هه‌مان كاتدا خاتوو مه‌ریه‌مى ره‌جه‌وى دووباره ئاماده‌یی خۆى بۆ دانیشتن و ووتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراقى به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان ده‌برێ.
رێكه‌وتن بۆ توندتر كردنى ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئێران له وتووێژه‌كانى رۆم
رایگه‌یاند، به‌شداربووان له ووتووێژهكانى رۆم سه‌باره‌ت به توندتركردنى ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئێران سێهه‌مین وه‌لاتى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وتى خاوى جیهان رێكه‌وتن. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا به بلاوكردنه‌وه‌ى بهیانیهیێك رایگه‌یاند، به‌شداربووان له كۆنفرانسی ناسراو به كۆنفرانسی وه‌لاتانى هاوبیر پێیان داگرت رژیمى ئێران ده‌بێ روونكردنه‌وه بدا به كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا زیادى كرد به‌شێك له راوێژهكان به ئامانجى په‌ره‌پێدانى ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئێران به‌رێوه چوو و به‌شداربووان رایگه‌یاند هاوكارى یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ درێژه‌دان به ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئێران .
١٣ ت
هقینهوه له‌ماوه‌ى یك رۆژ له به‌غدا به پێى راپۆرتى ئه‌لجه‌زیره، ژماره‌ى ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌مرۆى شارى به‌غدا گه‌یشته ١٣ حاڵه‌ت. وه‌زاره‌تى بێهدارى عێراق رایگه‌یاند: به هۆى زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌مرۆ ١ى به‌فرانبار تا ئێستا ٥٧ كه‌س كوژراون و ١٢٧ كه‌سیش بریندار بوونه.
ئه‌یاد عه‌لاوى: ده‌ستێوه‌ردانى رژیمى ئێران له عێراق كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه
ئه‌یاد عهلاو

ى رێبه‌رى ئه‌لعه‌راقیه له ووتووێژێكدا سه‌باره‌ت به كۆنفرانسی هه‌واڵده‌رى رۆژى رابردووى نوورى مالیكى گووتى: قسه‌كانى مالیكى ده‌رخه‌رى شێواوى ده‌وڵه‌ته و ئه‌و دۆخه به هۆى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژیمى ئێرانه. به هۆى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژیمى ئێران كاره‌ساتێكى گه‌وره خه‌ریكه له عێراق روو ده‌دا. ئه‌و كاره‌ساته به هۆى پاوانخوازى له‌ده‌سه‌لات و ده‌ركردنى بریاره سیاسیه‌كانه.