ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ندى زیندانیانى سیاسی له زیندانى ورمێ
خه‌باتمێدیا

: دوابه‌دواى گواستنه‌وه‌ى ٦ زیندانى سیاسی بۆ ژوورى تاكه‌كه‌سی زیندانى ناوه‌ندى ورمێ كه‌سێك به‌ناوى مێهر عه‌لى فه‌رهه‌نگ به‌رپرسی به‌ندى سیاسی (به‌ندى ١٢) به زیندانیانى ئه‌و به‌نده‌ى راگه‌یاندووه كه ماوه‌ێكى تر به‌ندى سیاسی هه‌ڵده‌وشێته‌وه. به پێى هه‌واڵده‌رى هێرانا مێهر عه‌لى فه‌رهه‌نگ له‌ماوه‌ى مانگه‌كانى رابردوو ده‌ستى دابوویه ئازار و شكه‌نجه‌ى زیندانیانى سیاسی و ههرِهشهى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ندى زیندانیانى سیاسی كردبوو. له‌وماوه‌یه‌دا چه‌ندین زیندانى سیاسی بۆ به‌ندى زیندانیانى ماده هۆشبه‌ره‌كان گواسترابوونه‌وه.
هه‌شت كرێكاری به‌نداوی چرا وه‌یسی سه‌قز له سه‌ر كار ده‌ركران
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌شت كه‌س له كرێكارانی به‌نداوی چرا وه‌یسی سه‌قز له سه‌ر كار ده‌ركران. به‌پێی هه‌واڵ

ی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر و دوابه‌دوای گۆرِینی لێپرسراوی پرۆژه‌ی به‌نداوی چرا وه‌یس، لێپرسراوی نۆی ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌شت كه‌س له كرێكارانی كوردی ده‌ركرد. سپای پاسدارانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران چاوه‌دێری به‌سه‌ر پرۆژه‌ی به‌نداوی سه‌قزدا ده‌كات. به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌و به‌نداوه، لێپرسراوی نۆی ئه‌و پرۆژه‌یه له كۆرِی كرێكاران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌نداوه‌دا رایگه‌یاندووه، هه‌تا ماوه‌یه‌كی تر سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردی ئه‌و به‌نداوه له سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن. پێشتریش كرێكارانی كورد له پرۆژه و ته‌رحه‌كانی له‌م چه‌شنه‌ی كه له ژێر چاوه‌دێری سپا دا بوون له‌گه‌ڵ كیشه و ئاسته‌نگ بهرهورِوو ببوونه‌وه و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه داوا له كورده‌كان كراوه كه دهبێكارتی ئه‌ندامه‌تیی به‌سیجیان پێبێت.
شه‌پۆلی كۆ كردنه‌وه‌ی ماهواره ناوچه‌ی سهوڵاواشی گرته‌وه
هێزه‌كانی پاسگای شاری سه‌وڵاوا به مه‌به‌ستی كۆ كردنه‌وه‌ی ماهواره چوونه گوندی "گواز"ی سه‌ر به‌و شاره. به‌پێ

ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ، هێزه‌كانی سه‌ر به پاسگای شاری سه‌وڵاوا له پارێزگای كوردستان به مه‌به‌ستی كۆ كردنه‌وه‌ی ماهواره چوونه‌ته ئاوایی گواز. ئه‌و هێزانه له ئه‌نجامدا به‌شێكی به‌ر چاو له ماهواره‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و گونده‌یان كۆ كردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مهرِ و ماڵاتی ١٢ گوندی سه‌ر به به‌خشی حوسێن ئاوای سنه له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه دزراوه و زۆرێك له‌و خه‌ڵكه له پاسگا و ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان شكایه‌تیان كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له باتی به دوادا چووندا رایانگه‌یاندووه كه پێوه‌ندیی به ئێمه‌وه نیه. ئه‌و لێدوانانه له كاتێكدایه كه هێزه ئینتزامییه‌كان رۆژ نیه بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی ماهواره سه‌ردانی گونده‌كانی كوردستان نه‌كه‌ن و زه‌خت و گوشار بۆ خه‌ڵك نه‌هێنن.
هاوهلاتیهك له ورمێ مه‌حكووم به زیندان كرا
هاوهلاتیهك

ى خه‌ڵكى ورمێ له لایه‌ن دادگاى رژیم به زیندان مه‌حكووم كرا. به پێا راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان ئه‌و هاوهلاتیه كه كوروشى پاشایی ناوه و خه‌ڵكى سۆما برادۆست سه‌ربه پارێزگاى ورمێیهو له لایه‌ن دادگاى رژیم به تۆمه‌تى هاوكارى حیزبێكى شۆرِشگێرى كوردستان به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. جێگه‌ى باسه كه ناوبراو پێشتریش ماوه‌ێك له گرتووخانه بووه و به دانانى بارمته له زیندان به شێوه‌ى كاتى ئازاد كراوه و ئێستا له زیندانى ناوه‌ندى ورمێ ده‌ورانى حوكمه‌كه‌ى تێده‌په‌رێنێ.
شوێنه‌وارى خه‌راپى ئابلۆقه ئابوورییه‌كان دژى رژیمى ئێران
كارناسان سه‌باره‌ت به ئاسه‌وارى خه‌راپى ئابلۆقه ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران باس له‌زیانه‌كانى بازارى گه‌نمى ئه‌و وه‌لاته ده‌كه‌ن. هۆى سه‌ره‌كى ئه‌و بابه‌ته‌ش سیاسی و له پێوه‌ند به چالاكیه ناوكه‌ییه‌كانى رژیمى ئێرانه كه به هیچ جۆرێك خوازی

ارى كۆتایی هێنان پێى نییه. به پێى راپۆرته‌كان دۆلارى ئه‌رزى كه قه‌راره پوولى گه‌نم به‌و پووڵا بدرێ، تووشی به‌رزى و نزمى زۆر توند بووه له‌ماوه‌ى حهوتووهكانى رابردوو. هه‌رچه‌ند ته‌حریمه‌كان دژى به‌رهه‌مه‌كانى كه‌شت و كاڵ و هێنانهژوورهوه بۆ ئێران نییه، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه بانكه‌كان هاوكارى رژیمى ئێران ناكه‌ن، بابه‌تى بازرگانى پێوه‌ندییه تیجارییه‌كان له بوارى كشت و كاڵ و هێنانهژوورهوه و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى گه‌نمیش ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى. فرۆشیارانى گه‌نم له‌ئێستادا به سه‌رنجدان به كه‌مبوونى پوولى ده‌ره‌وه ناتوانن گه‌نم پێش كه‌ش بكه‌ن. له‌ئاكامدا دۆخه‌كه قه‌یراناوییه و ناردنى گه‌نم بۆ ئێران وه‌ستاوه.
كردنه‌وه‌ى چه‌ند په‌روه‌نده‌ى ترۆریستى رژیم له ئه‌مریكا
ئورگانى وه‌لى فه‌قیه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه باسی كرانه‌وه‌ى چه‌ند په‌روه‌نده‌ى ترۆریستى سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران له ئه‌مری

كا كرد و نیگه‌رانى دهرِبرى سه‌باره‌ت به ئاكامى ئه‌و ره‌وته. ئورگانى خامنه‌یی به ئاماژه دان به په‌روه‌نده‌ى ترۆریستى رژیم دژى باڵوێزى عه‌ره‌بستان له ئه‌مریكا و حوكمى دادگایێك له‌سه‌ر ده‌ست تێدابوونى رووداوى ترۆریستى ١١ى سێپتا‌مبر و هه‌روه‌ها دیارى كردنى خه‌لاتى ١٠ میلیۆن دۆلارى له لایه‌ن ئه‌مریكا بۆ ئهندامێكهى ئه‌لقاعیده‌ى داڵده‌دراو له لایه‌ن رژیمى ئێران، نووسی: سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مریكاییه‌كان راسته‌وخۆ دژى ئێران له‌هه‌وڵ دان، ماوه ماوه به بیانووى مافى مرۆڤ برِیارنامهیێك له رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژى رژیمى ئێرَان وه‌كوو ئامێرێكى فشار په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. ئه‌و خالانه ده‌ریده‌خان كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ فشاره سیاسی و ئابوورى و ههرِهشهكانى نیزامى خه‌ریكى شه‌رێكى نه‌رمى یاساییشین دژى ئێران.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم: جیهان بۆ ئاڵۆزكردنى ئێران یه‌كى گرتووه
وه‌زیرى ده

رهوهى رژیمى ئاخوندى به ئاماژه‌دان به هه‌ستیارترین قۆناغه‌كانى مێژووى ئێران گووتى: دژمنانى نیزامى ئیسلامى هه‌موو هه‌وڵ و توانایێكیان بۆ ئاڵۆز كردنى دۆخى ناوخۆ وهگهرِ خستووه. ساڵحى له كۆبوونهوهێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، وێراى ئاماژه‌دان به فشاره سیاسی و ئابوورى و ئه‌منیه‌تى و شه‌رى نه‌رم گووتى: ئێمه له‌رێگه‌ى دیپلۆماسی و غه‌یره دیپلۆماسی ئامانجه‌كانى شۆرِش و نیزام ده‌بینه پێش و پاسدارى له ده‌سكه‌وته‌كانى سیاسی رژیم له ناوچه‌كه و جیهان ده‌كه‌ین.
ههرِةشهى گرتنى باریكه‌ى هۆرمز/ ئو‌وروپا له‌سه‌ر تهحریمهكانى به‌رده‌وام ده‌بێ
له‌دواى

ههرِشهى رژیم سه‌باره‌ت به به‌ستنى باریكه‌ى هۆرمز ئه‌گه‌ر ته‌حریمى نه‌وتى دژى ئێران به‌رێوه بچێ، ووته‌بێژى كاترین ئیشتۆن رایگه‌یاند، یه‌كێتى ئورووپا له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانى بۆ ته‌حریم خستنه سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێ. مایكڵ مان، ووته‌بێژى كاترین ئیشتۆن سه‌رۆكى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئورووپا رۆژى چوارشه‌ممه به هه‌واڵده‌رى فهرانسهى گووت: یه‌كێتى ئورووپا سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سه‌پاندنى خوولێكى نوێى ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئێرانه و ئێمه له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنى ئه‌و ته‌حریمانه سوورین. ئێران رۆژى سێ شه‌ممه هه‌ره‌شه‌ى كرد كه ئه‌گه‌ر ته‌حریمى نه‌وتى دژى رژیمى ئێران بسه‌پێ ئێران پێش به گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له‌رێگه‌ى باریكه‌ى هۆرمز ده‌گرێ.
نارازیى تونێسی بوو به كه‌سایه‌تى ساڵى ٢٠١١ى رۆژنامه‌ى تایمز
رۆژنا

مه‌ى بریتانیایی تایمز محه‌ممه‌د بوعهزیزى لاوى ٢٦ ساڵى تونێسی وه‌كوو كه‌سایه‌تى ساڵى ٢٠١١ ى خۆى ناساند. محه‌ممه‌د بوعهزیزى ده‌ست فرۆشێك بوو كه به خۆسووتاندنى خۆى سه‌ره‌تاى ئاڵوگۆرێكى گه‌وره‌ى له جیهانى عه‌ره‌بی پێك هێنا. حه‌وتووى رابردوو حه‌وتوونامه‌ى ئه‌مریكایی تایم نارازییانى سه‌رانسه‌رى جیهانى وه‌كوو كه‌سایه‌تى ساڵى ٢٠١١ خۆى ناساندبوو.