بۆ ساڵه‌كانى ١٣٢٢ له‌ناو ته‌شكیلاتى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى كۆمه‌ڵه‌ى ژیانه‌وه‌ى كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه كه له‌ناو ئه‌و رێكخستنه به سوێندى نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵینى دڵسۆزى و خزمه‌ت به كوردستان ده‌دا. مامۆستا وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كى ئایینى نیشتمانپه‌روه‌ر به راده‌یێك پێگه و خۆشه‌ویستى له‌ناو جه‌ماوه‌رى كوردستان به‌رز دهبَێتهوه كه له‌دواى راپه‌رینى گه‌لانى ئێران و هاتنهسهركارى رژیمى ملهورى ئاخوندى ئه‌ركى رێبه‌رایه‌تى كردنى بزووتنه‌وه‌ى كوردستانى پێدهسپێردرێ و وه‌ك نوێنه‌رى كوردستان له‌به‌رانبه‌ر حكوومه‌تى ناوه‌ند هه‌ڵده‌سوورێ و داكۆكى له ویست و مافه‌كانى كورد ده‌كا. هه‌رچه‌ند به هۆى حه‌ق نهبیستى و دیكتاتۆرى ده‌سه‌لاتى تازه‌پێگه‌یشتووى ئاخوندى له‌كۆى هه‌وڵه‌كانى مامۆستا وه‌ك رێبه‌ر و شاندى نوێنه‌رایه‌تى كورد ، كوردستان به مافه‌كان نه‌گه‌یشت و ئامانجه‌كان ده‌سته‌به‌ر نه‌بوو،به‌لام حاشا هه‌ڵنه‌گره كه ده‌ور و نه‌خشی یهكجاربههێزى مامۆستا و بزووتنه‌وه‌ى كورد له‌وسه‌رده‌مه‌دا ره‌وایی و مه‌شروعیه‌تى داواكانى كوردى سه‌لماند و كۆمه‌ڵگاى كوردستانى وه‌ك كۆمه‌لێكى ئاشتیخواز و دیموكرات و حه‌قخواز و تیگه‌یشتوو و بهبرِشت بۆ دژمن و دۆست پیشان دا و هه‌موو تۆمه‌ت و بیانووكانى وه‌ك ته‌جزیه‌ته‌له‌بی و سه‌ر به بێگانهبوونى له‌ده‌ستى ده‌سه‌لات سه‌نده‌وه و سه‌لماندى كه خه‌باتكارانى كورد به تێگه‌یشتنێكى ته‌واوه‌وه به‌شوێن ده‌سته‌به‌ركردنى مافه ره‌واكانى خۆیانن و ئاماده‌شن نرخى ده‌ستراگه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان بده‌ن و پاشه‌كشه ناكه‌ن و مل بۆ زوڵم و سته‌م نه‌وى ناكه‌ن. له‌دواى ئه‌و قۆناغه مامۆستا له‌سه‌ر دڵسۆزییهكانى له‌راست خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌رده‌وام بوو و تا دوایین هه‌ناسه‌ى له ئامۆژگارى و گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموون و روانگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى به‌رده‌وام بوو.
ده‌ور و نه‌خشى مامۆستا شێخ عیزه‌دین وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كى لیوانلێو نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى كه سه‌رجه‌م بیروبۆچوونه لیكجیاوازهكانى كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى تیدا گونجابوو، هه‌رگیز له‌بیر ناكرێ و ئه‌وه ته‌نیا كه‌سایه‌تى مامۆستا بوو كه توانى سه‌رنجى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان راكێشێ و وه‌ك نوێنه‌ر و رێبه‌رى راسته‌قینه‌ى كوردستان له لایه‌ن داگیركه‌رانى خاك و نیشتمانى كورد ده‌ركه‌وێ. كه‌سایه‌تى ئه‌و زاته پاكه له‌مێژووى گه‌له‌كه‌مان كه‌م وێنه بووه و به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵكه‌وتووه تاكێك بتوانێ پرِاوپرِ ته‌عبیر له‌گشت بكا و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندى و جیاوازییه‌كان له خۆى دا كۆبكاته‌وه.
به‌راستى كۆچى دوایی مامۆستا شێخ عیزه‌دین خه‌ساره‌تێكى گه‌وره بوو بۆ كوردستان و نه‌بوونى به‌رێزیان له ئێستا و داهاتوو دا هه‌ستى پێده‌كرێ. پێویسته رۆڵه‌كانى كوردستان به شوێنكه‌وتنى روانگه و ئه‌ندێشه و هه‌لس و كه‌وتى مامۆستا رێگه‌كه‌ى درێژ پێبده‌ن و به‌و روحه‌ى تا دوایین هه‌ناسه مامۆستا خۆشه‌ویسته‌كه‌ى كوردستان په‌یره‌وى لێ‌كرد، خۆمان ته‌یار كه‌ین و نه‌وه‌كانى داهاتوو په‌روه‌رده بكه‌ین.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له یادى یه‌كه‌مین ساڵى كۆچى دوایی مامۆستا شێخ عیزهدینى حوسێنى كه‌سایه‌تى ناودار و بیرمه‌ندى كوردستان سلاو و درود ده‌نێرێ بۆ روحى پاك و نیشتمانپه‌روه‌رى مامۆستا و هیوا ده‌خوازێ به ته‌بایی و یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی هیوا و ئاواتى مامۆستا و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كوردستان وهدى بێ و كوردستانێكى ئازاد و ئاوه‌دان كه وه‌لاتى هه‌موو فكر و بۆچوونه جیاوزازهكانى پێكهێنه‌رى كۆمه‌ڵگا بێ دابمه‌زرێنین.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٩ى فێوریهى ٢٠١٢ به‌رانبه‌ر به ٢٠ى رێبه‌ندانى ١٣٩٠