بانگهیشتى سێ خویندكارى كورد بۆ ئيداره‌ى ئیتلاعات
خهباتمێد

یا: سێ خویندكارى زانكۆى په‌یامى نورى مه‌ریوان بۆ ناوه‌ندى ئیتلاعاتى ئه‌و شاره بانگهێشت كران. به پێى هه‌والى ناوه‌ندى ههوالدهرى موكریان سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه بیست و سێى رێبه‌ندان سێ خویندكارى زانكۆى په‌یامى نورى مه‌ریوان به ناوه‌كانى ژیار سه‌لامه‌تیان خویندكارى به‌شى ماف، ئیسمائیل ره‌وانگه‌رد خویندكارى به‌شى جۆغرافیا و عه‌زیز تازیك خویندكارى به‌شى زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى مه‌ریوان بانگهیشت كراون و تا نوسینى ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریك له بارودۆخى ئه‌م سێ خویندكاره كورده له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
سه‌پاندنى سزاى زیندان به‌سه‌ر شارۆمهندێكى سه‌قزى
شارۆمهندێكى

سه‌قزى له لایه‌ن دادگاى شۆرشى ئه‌و شاره‌وه به زیندان مه‌حكوم كرا. به پێى هه‌واڵى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان مه‌حه‌مه‌د سالح خۆسرهوى خه‌ڵكى ئاوایى جۆملو له نزیك شارى سه‌قز له لایه‌ن دادگاى شۆرشى ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تى ته‌بلیغات دژ به رژیم به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكوم كرا. جی"َهى باسه ئێستا محه‌ممه‌د ساڵح خوسره‌وى له زیندانى ناوه‌ندى سه‌قز ماوه‌ى حوكمه‌كه‌ى تێده‌په‌رێنێ.
كرێكارانى پهرریسى سنه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه
نه‌بوون

ى بازارى فرۆشتن، كه‌مبوونى مه‌وادى سه‌ره‌كى پێویست، به‌ره‌وسه‌رچوونى هاورده و قاچاخى كه‌ل و په‌ل له كێشه‌كانى به‌رده‌م ئه‌م یه‌كه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌یه. چالاكێكى كرێكارى له شارى سنه وتى : كرێكارانى كارخانهى پهرریسى سنه زیاتر له ٩ مانگه پووڵى خۆیان وه‌ر نه‌گرتوه. ئیقبال ره‌زایى، چالاكى كرێكارى له كوردستان به وتنى ئه‌م هه‌واڵه رایگه‌یاند كه زۆربه‌ى كرێكارانى ئه‌م یه‌كه به‌رهه‌م هینهرهى ده‌زووى لۆكهیى و ده‌سكرد به هۆى دوا كه‌وتنى حه‌ق ده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوهتهو و به‌ته‌واوى لهدانى حه‌قده‌سته‌كانیان ناهومێد بوونه. .
كورته فیلمێكی كوردی له سێ فێستیڤاڵی جیهانیدا نمایش ده‌كرێت
كورته فیلمی "سنووری شكاو" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد، كه‌یوان كه‌ریمی، هاوكات به‌شداری له سێ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كات. سنووری شكاو" یه‌كێك له فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی چوارده‌یه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی دیكیۆمێنتی تسالونیكا له یۆنانه، ئه‌و فێستیڤاڵه یه‌كێك له كۆنترین و به ناوبانگترین فێستیڤاڵه‌كانی ئه‌و وڵاته

یه كه ئه‌مساڵ په‌نجاو دووه‌مین خولی ئاسایی خۆی و چوارده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی دیكیۆمێنتاری بهرِێوه ده‌بات. ده‌رهێنه‌ری فیلمی سنووری شكاو، كه‌یوان كه‌ریمی، سه‌بارت به فیلمه‌كه‌ی بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی: "مرۆڤه‌كان كاراكتێری سه‌ره‌كیی سنوور و قاچاخن"، ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن له پێناویدا نان و ره‌نج به ده‌ست دێنن، ونبوو له‌ناو شاخه‌كاندا، له دێهاته‌كان و ریگاكانی سنوور، ئه‌وان هیچیان نه‌وت، ته‌نها كاری خۆیان ده‌كرد، منیش هیچم نه‌وت". كه‌یوان كه‌ریمی، له دایكبووی شاری بانه‌یه، برِوانامهی به‌كالیۆریۆس بواری راگه‌یاندنی زانكۆی تارانی هه‌یه. كورته فیلمه‌كانی ده‌رهێنه‌ر له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه.
ریبه‌رى ئیران
داواى له حه‌ماس كرد له‌سه‌ر دژایهتیهكانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رده‌وام بێ رێبه‌رى رژیم، عه‌لى خامنه‌یی له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسماعیل هه‌نیه له رێبه‌ره توندرهوهكانى حه‌ماس خوازیارۆى درێژه‌دان به شه‌ره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بوو. ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆك وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى حه‌ماس له نهواۆى غه‌ززه له‌دواى رێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ جولانه‌وه‌ى فه‌تح بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ رژیمى ئاخوندى رۆیشتۆته تاران. ناوبراو له دواى چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ خامنه‌یی له كۆنفرانسێ:ى هواڵدهرى ووتى: درێژه‌دان بهشهرِ هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه خهلًَكى فه‌له‌ستینیش داواكرین.
به‌ڵگه‌ى ن
ههێنى سه‌باره‌ت به یارمه‌تى یه‌ك میلیاردى ئێران به سوریه رۆژنامه‌ى هائارێتس به هێنانه‌وه‌ى هێندێك به‌ڵگه‌ى نه‌هێنى هه‌واڵى یارمه‌تى یه‌ك میلیارد دۆلارى ئێرانى به رژیمى سوریه بلاوكرده‌وه. ئامانج له‌و یارمه‌تیه به هێزكردنى سوریه بۆ بازدان به‌سه‌ر تهحریمهكانى وه‌لاتانى رۆژئاوایی و عه‌ره‌بی بووه. رۆژى یه‌كشه‌ممه رۆژنامه‌ى ئیسرائیلى هائاراتیس بلاویكرده‌وه كه رژیمى ئاخندى پشتیوانى ماڵى له رژیمى سورۆیا ده‌كا. به‌پێى ئه‌و راپۆرته رژیمى ئێران ده‌یهه‌وێ به به‌ستنى رێكه‌وتننامه‌ى تیجارى یه‌ك میلیارد دۆلارى یارمه‌تى سوریا بكات. ئه‌و یارمه‌تیانه وا ده‌كا رژیمى سوریا تواناى به‌رگه‌گرتنى ته‌حریمه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى ببێ. ئه‌و زانیارییانه له‌دواى ده‌ستراگه‌یشتن به ئیمه‌یله‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن ههككهرهكانى "ئانونیموس" بلاو بوونه‌ته‌وه.
له‌ئه‌گه‌ر
ى تهحریمهكانى نه‌وتى رژیم، نه‌وتى پیویست بۆ جیهان هه‌یه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رز، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه له پاریس كه به‌سه‌ر بازارى نه‌وتى وه‌لاتانى گه‌شه‌سه‌ندوو چاودێرى ده‌كات، رایگه‌یاند: به پێى پێویست نه‌وت بۆ پێش كه‌ش كردن له جیهاندا هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ نه‌وتى ئێران ته‌حریمى بخرێته سه‌ر پێش یه شۆكى نرخى نه‌وت ده‌گیردرێ.
توركیا بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ستپێكرده‌وه
جارێك

ی تر بۆردومانی فرِۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه. دوێنێ شه‌و فرِۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا جارێكی تر به بیانووی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومانكردنه‌وه. فرِۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی "زاب، نێروه و رێكان و گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری نهێل"یان كردبووه ئامانج. بۆردومانه‌كه دوای ئه‌و زنجیره هێرشانههاتن كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رِابردوو گه‌ریلاكانی "په‌كه‌كه" كردبوویانه سه‌ر ١٠بنكهی سه‌ربازی سوپای توركیا له چهلێو به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی "په‌كه‌كه" له‌و هێرشانه‌دا ٤٣ سه‌رباز كوژراون، به‌ڵام توركیا رایگه‌یاند ته‌نیا یه‌ك سه‌ربازی لێكوژراوه.
سوریا: له هه‌فته‌ی رابردودا ٦٨٧ كه‌س كوژراون
چالاكوانانی

سوریا ئاشكرایانكرد، به‌هۆی به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌دژی گه‌لی سوریا، ته‌نها له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا نزیكه‌ی ٦٨٧ كه‌س كوژراون، كه زۆرینه‌یان له‌شاری حهمسن، لیژنه هه‌ماهه‌نگیه‌كانی ناوخۆی سوریاش رایانگه‌یاندوه، له‌و ژماره‌یه ٥٩ منداڵی تێدایه.
برِیاریشه ئهمرِۆ(یه‌كشه‌ممه) وه‌زیره‌كانی عه‌ره‌ب له‌باره‌ی دۆخی سوریاوه، له قاهیره‌ی پایته‌ختی سوریا سێ كۆبونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردو به‌هۆی به‌كارهێنانی وێتۆ له‌لایه‌ن وڵاتانی روسیا و چینه‌وه، پرۆژه برِیارهكهی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌رباره‌ی سوریا شكستی هێنا.
له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی سوریاوه تائێستا، زیاتر له ٧ هه‌زار كه‌س له ناوچه جیاجیاكانی سوریا كوژراون.