لاوێكى پیرانشارى خۆى هه‌ڵواسى
خه‌باتمێدیا: لاوێكى پیرانشارى خۆى كوشت. یه‌كێك له خزمه‌كانى ئه‌و هاوهلاتیه له ووتوێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان

وێراى باس كردنى ئه‌و هه‌واڵه ووتى: به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه ٢٤ى رێبه‌ندان، سابر پ كه به‌رگدوور وخه‌ڵكى پیرانشار بووه خۆى له‌ماڵه‌وه له‌سێداره داوه. ناوبراو زیادى كرد: هۆى خۆكوشتنى ئه‌و لاوه ٢٦ ساڵه‌یه كێشه‌ى خانه‌واده‌یی و كۆمه‌لایه‌تى بووه.
به‌رپرسا
نی نه‌خۆشخانه‌ی قودسی ماكۆ نه‌خۆشێكیان وه‌ده‌رنا لێپرسراوانی نه‌خۆشخانه‌ی قودسی شاری ماكۆ نه‌خۆشێكی موعتادیان به‌هۆی نه‌بوونی پشتیوانیی ماڵی، له‌و نه‌خۆشخانه‌یه وه‌ده‌ر ناوه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی كوردپا ، نه‌خۆشێكی موعتاد كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژ بۆ چاره‌سه‌ری له‌و نه‌خۆشخانه‌یه راگیراوه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی دهسكۆرتی و هه‌ژاری ئه‌و نه‌خۆشه له‌لایه‌ن لێپرسراوانی نه‌خۆشخانه‌ی قودسه‌وه وه‌ده‌ر ده‌نرێت. ئه‌و هاووڵاتیه به ناچاری له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قودس له شه‌قامی سه‌ره‌كیی شاری ماكۆ له هه‌وای ساردی زستانیدا هه‌تا به‌یانی ماوه‌ته‌وه. ئه‌و نه‌خۆشه له حاڵی حازردا له ناوه‌ندی ته‌ركی ئیعتیاددا راگیراوه. به وته‌ی شایه‌تحاڵان، نه‌خۆشخانه‌ی قودسی شاری ماكۆ پێشتریش چه‌ندین كاری له‌و چه‌شنه‌ی ئه‌نجام داوه و له وه‌رگرتنی نه‌خۆش خۆی بواردووه.
مر
دنى كرێكارێك له ئیلام به هۆى به‌ربوونه‌وه له سه‌ربانه‌وه كرێكارێكى بینا له ئابدانان سه‌ر به پارێزگاى ئیلام به هۆى كه‌وتنه خواره‌وه له بیناێكى نیوه كاره گیانى دا. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان محه‌ممه‌د حوسێن سه‌فه‌رى لاوى ٢٥ ساڵى دێى حه‌وت چێشمهى ئابدانان له كاتى كاركردن له بیناێك له ته‌به‌قه‌ى پێنجه‌مى بیناكه‌وه كه‌وته خواره‌وه و به توندى بریندار بوو. ناوبراو له‌دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه به هۆى قورس بوونى برینه‌كانیه‌وه گیانى دا. ده‌وترێ ئه‌و لاوه به تازه‌یی هاوسه‌رى داهاتووى ماره كردبوو و حه‌وتووى داهاتوو رێوره‌سمى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى بووه.
ناردنى چه
ك بۆ لوبنان و سوماڵى ئێریتره له لایه‌ن رژیمه‌وه له دانیشتنێكى تایبه‌ت كه به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى سه‌رویسه ئیتلاعاتیهكانى وه‌لاتانى عه‌ره‌بی كه‌نداوى فارس له ریاز پێكهاتبوو، سه‌رۆكى سازمانى ئه‌منیه‌تى عه‌ره‌بستان ئاشكراى كرد كه رژیمى ئێران بۆ چه‌كداران له لوبنان و سوماڵى ئێریتره چه‌ك ده‌نێرێ. به پێى ووته‌ى لێپرسراوانى عه‌ره‌بستان له‌دواى نائارام بوونى سوریا، رژیمى ئێران له‌رێگه‌ى دیكه‌وه چه‌ك و چۆڵ بۆ حیزبوڵلاى لوبنان قاچاخ ده‌كا.
پۆلیسى تایله‌ند به‌دواى ٢ ئێرانى دیكه‌ى به‌رپرس له هێرشه ترۆریستیهكهوهیه
پۆلیس

ى تایله‌ند به‌دواى ٢ هاوه‌لاتى ئێرانیهوهیه كه ده‌گووترێ، له گه‌لاڵه‌ى هێرش بۆ سه‌ر دیپلۆماته ئیسرائیلیه‌كانه‌وه له‌و وه‌لاته ده‌ستیان هه‌بووه. وێناى تونگسۆن كومیسیرى پۆلیسى تایله‌ند، رۆژى هه‌ینى ٢٨ى رێبه‌ندان رایگه‌یاند كه یه‌كێك له‌و دووانه به‌ئه‌گه‌رى زۆر چه‌ند رۆژ پێش رووداوه‌كه ، سێ ئێرانیه گیراوه‌كه فێرى شێوه‌ى كار كردن به مه‌وادى ته‌قینه‌وه كردوون. رۆژى سێ شه‌ممه دوو هاوه‌لاتى ئێرانى له‌دواى چه‌ند عه‌ملیاتى ته‌قینه‌وه له شارى بانكۆك ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ده‌وترێ ئه‌و كه‌سانه ویستوویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر دیپلۆماته ئیسرائیلیه‌كان له تایله‌ند.
ئا‌مریكا ئابل
ۆقهكانى خۆى بۆ سه‌ر ئێران په‌ره پێده‌دا به پێى هه‌واڵى ههواڵدهرىریانووستى: ئا‌مریكا رۆژى پێنجشه‌مه ئابلۆقهكانى خۆى له سه‌ر ئیران زیاتر كرد و بریارى له‌سه‌ر ته‌حریم خستنه سه‌ر ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژێمدا. له راگه‌یه‌ندراوى ویكتۆریا نۆلهند، وتهویبَژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئا‌مریكا وتراوه كه ئابلۆقهكان دژبه وه‌زاره‌تى ئیتلاعات له پێناو به‌شدارى كردنى ئه‌م نیهاده له مهر پێشێل كردنى مافى مرۆڤ له ئیران، پشتگیرى له گروپى تیرۆرستى ئه‌لقاعیده، حیزبوللا و حه‌ماسدایه، ئابلۆقهكان له مهرِ پشتگیرى كردنى ئه‌م وه‌زاره‌ته له تۆندوتیژییهكانى سوریه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران چووه‌ته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه. نۆلاند هه‌روه‌ها وتی ئه‌م بریاره مافى ئه‌وه ده‌دات به ئا‌مریكا كه ئه‌و شیركه‌ت و رێكخراوانه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتن ته‌حریم بكات. نۆلاند رایگه‌یاند كه ئێمه هه‌مو هاوپه‌یمانانمان بۆ پاڵپشتى ئه‌م ئابلۆقهیهى وه‌زاره‌تى ئيتلاعات بانگهێشت ده‌كه‌ین.