ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك له سالیادى ٢٥رێبهندانى ١٣٨٩ كه بوو بو هۆى كۆژرانى دو كه‌س له نارازیان به ناوه‌كانى مه‌حه‌مه‌د مۆختارى و سانعى ژاله، قه‌رارى كۆبونه‌وه‌یان دا، كه به‌م هۆیه‌وه كهشوههواێكى ئه‌منیه‌تى له ناو شاره‌كان و له زانكۆى تاران له لایه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به رژیم خۆلقا، به جۆریك كه هاتوچۆى خویندكاران له لایه‌ن حه‌راسه‌تى زانكو به ته‌واوى كۆنترۆڵ ده‌كرا.له رۆژى ٢٥ ى رێبه‌ندان هێزه‌كانى رژیم له تاران، ئیسفه‌هان، كرماشان و ئه‌هواز كه‌وتنه ترساندن و تۆقانى خه‌ڵك و رێگریان له‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌كرد، ئه‌م هێزانه هه‌روه‌ها كه‌وتنه لێدان و ئازاردانى خه‌ڵك به جۆرێك كه بۆ بلاوه پێ كردنیان له گازى فرمێسك رێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرت. ئه‌مه له حالێكدایه كه ژماره‌ێك خه‌ڵكیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى شۆێنێكى نادیار كرد. له مهرِ سه‌پاندنى حۆكمى ئیعدام به‌سه‌ر چالاكانى سیاسى له لایه‌ن دادگاى شۆرِشهوه، له مانگى رابردوو ره‌زا ئیسماعیلى كۆرى تۆفێق ٣٤ ساله و خه‌ڵكى گۆندى دهربهك له ناوچه‌ى سه‌ڵماس به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا له رێگه‌ى چالاكى و هاوكارى یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانى نه‌یارى رژیم به‌م حوكمه دژه مرۆڤانه‌یه مه‌حكووم كرا. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا په‌روه‌نده‌ى لۆقمان و زانیار مۆرادى دو زیندانى سیاسى كورد كه به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا له رێگه‌ى كوشتنى كۆرى ئیمام جومعه‌ى مه‌ریوان به ئیعدام مه‌حكوم كرابون بێ ئاگادار كردنه‌وه‌یان بۆ ئێجراى ئه‌حكامى زیندانى ره‌جایى شارى كه‌ره‌ج نیردراوه. هه‌روه‌ها قازى سهلهواتى سه‌رۆكى لقى ١٥ى دادگاى شۆرِشى تاران مێهدى عه‌لیزاده فهخرئابادى ٣٠ ساله و خه‌ڵكى مه‌شهه‌د به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا به ئیعدام مه‌حكوم كرد. سه‌عید مهلهكپور و وه‌حید ئه‌سغه‌ریش به تۆمه‌تى هاوشێوه به ئیعدام مه‌حكووم كرابوون، حه‌سه‌ن سیسهختى قوربانى دیكه‌ى ئه‌و په‌روه‌نده به زیندانى هه‌تا هه‌تایى مه‌حكوم كرابوو. له مانگى رابردوو ده‌ست راگهیشتنى كاربهرانى ئینترنتى به سایته ده‌ره‌كیه‌كان پچرا، پۆلیس له ژێر ناوى گه‌لاڵه‌ى ئه‌منیه‌تیی، بووكهكانى "باربى" له دوكانه‌كان كۆكرده‌وه و چه‌ند دوكانیشى داخست. له مانگى رێبه‌ندان مسته‌فا عه‌لیزاده كرێكارى به‌شى ره‌نگى گروپى به‌همه‌ن( مه‌زدا ) له حه‌وشه‌ى كارگاكه به هۆى ده‌ركردنى له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى ده‌ستى دایه خۆكوژى. مندالێك له تاران به نیوه گیانى له لایه‌ن كارتۆن خه‌وێكه‌وه كه له‌ناو زبلهكاندا بۆ خواردن ده‌گه‌را دۆزرایه‌وه. له مهر نه‌ته‌وه و كه‌مینه‌كان له ئیران هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ٦٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه كه‌سێك له گرتووخانه گیانى دا. هه‌روه‌ها به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد داخستنى گۆڤارى سه‌ر چشمهى راگه‌یاند.
به پێى راپۆرتى نههادى مافى مرۆڤ له ١٩١ راپۆرتى پێشێل كردنى مافى مرۆڤ له رێبه‌ندان ١٨٩٤ حاڵه‌ت پێشێلكارى روى داوه كه ١٣٩٤ حاڵه‌تى پێشێلكارى راسته‌وخۆى مافى مرۆڤه له ئاست ئیعلامیهى نێونه‌ته‌وه‌یى مافى مرۆڤ، ٥٠٠ حاڵه‌تیش پێشێلكارى باساییه كه له چوارچێوه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى ئه‌ژمار ناكرێ. شایانى باسه كه ئه‌م راپۆرته به هۆى رێگه نه‌دانى رژیم به چالاكى ههوالنێرانى مافى مرۆڤ ته‌نیا به‌شێكى چكۆله‌یه له ئاست پێشێلكارى مافى مرۆڤ له ئیران.
له بوارى كه‌مینه دینیه‌كان ٦٢ حاڵه‌ت پێشێلكارى مافى كه‌مینه دینیه‌كان روى داوه كه خۆى له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٣٥ شارۆمه‌ندى به‌هایى، ئه‌هلى حه‌ق، ئه‌هلى سۆنه‌ت و مه‌سیحیدا ده‌بینێته‌وه. هه‌روه‌ها ٤ كه‌س له كه‌مینه دینیه‌كان به ٩٦ مانگ زیندان و ٦٠ مانگ بێبه‌شى له مافى شارۆمه‌ندى مه‌حكوم كراون. به پێى ئاماره‌كان پێشێل كردنى مافى كه‌مینه دینیه‌كان له چاو سالى رابردوو ٦٥ له سه‌د كه‌مى كردوه به‌لام له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ مانگى رابردوو ١٥له سه‌د زیادى كردوه.
كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان)
له مانگى رابردوو ١٣ راپۆرت تۆمار كراوه كه ٩٥ حاڵه‌تى پێشێل كردنى مافى كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ئیران بووه. له‌م پێناوه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٧٥ شارۆمه‌ند و سه‌پاندنى یه‌ك سال زیندان و دادگایى كردنى ١٤كهسیتر له پێشێلكارییه‌كانى مافى كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى ئیرانه.
به پێى ئاماره‌كان پێشێلكارى مافى كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌راورد له‌گه‌ڵ سالى رابردوو ٤٦له سه‌د كه‌مى كردوه به‌لام به به‌راورد به مانگى رابردوو ٧٥ له سه‌د زیادى كردوه.
پیشه‌وه‌ران)
له‌مانگى رابردوو ١١٣ حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى ئه‌سناف له ئیران روى داوه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سالى رابردوو ٣٠له سه‌د كه‌مى كردوه ، له‌چاو مانگى رابردوو ٤٤ له‌سه‌د زیادى كردوه.
فه‌رهه‌نگى)
پێشێلكارى مافى فه‌رهه‌نگیان ٨ حاڵه‌ت بووه كه له‌گه‌ڵ سالى رابردوو هیچ فه‌رقى نه‌بووه ، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى رابردوو١٢ له‌سه‌د زیادى كردوه.
ئیعدام)
له مانگى رابردوو ٣٧ حاڵه‌تى سه‌پاندنى حوكمى ئیعدام و به‌رێوه بردنى ئیعدام له زیندانه‌كان و له پێش چاوى خه‌ڵك روى داوه. به‌و پێیه ١٣ شارۆمه‌ند به تۆمه‌تى مه‌وادى مۆخه‌دیر، قه‌تل، دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا و ته‌جاوز به ئیعدام مه‌حكوم كراون، ١١كهسیش به تۆمه‌تى قه‌تل، مه‌وادى مۆخه‌دیر، ته‌جاوز و دزى ئیعدام كراون. به پێى ئاماره‌كان له به‌راورد له‌گه‌ڵ سالى رابردوو ٤٥ له‌سه‌د كه‌مى كردوه به به‌راورد به مانگى رابردوو ٥١ له‌سه‌د كه‌مى كردوه.
خویندكاران)
له مانگى رابردوو ١٧ حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى خوێندكاران له ئیران روى داوه.كه به‌و پێیه سێ خوێندكار ده‌ستبه‌سه‌ر و سێ خویندكار به ٩٦ مانگ زیندان مه‌حكوم كراون. هه‌روه‌ها ٤ خوێندكاریش له مافى خوێندن بێبه‌ش كراون.
زیندانیان)
له مانگى رابردوو ١٣٦ حاڵه‌ت پێشێلكارى مافى زیندانیان رووى داوه كه خۆى له ٢١ حاڵه‌تى شكه‌نجه، ٢٠ حاڵه‌تى پێرانهگهیشتنى داوده‌رمان، ١٥ حاڵه‌تى بێ به‌ش كردن، ٨ حاڵه‌ت جێگۆركێ پێكردنى ئیجبارى و ٤ مهورد فشار و ترساندنى زیندانیان. هه‌روه‌ها ٢٠ حاڵه‌ت نادیارى چاره‌نووس و ٢ حاڵه‌ت مانگرتن له خواردن له پێشێلكارییه‌كانى مافى زیندانیان بووه.
ئازادى به‌یان)
له مانگى رابردوو ٤٥٠ حاڵه‌ت پێشێلكارى ئازادى به‌یان له ئیران رووى داوه، كه به‌م پێیه ٢٤كهس ده‌ستبه‌سه‌ر، سێ كه‌س بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگهێشت كراون، ٣٧٨ كه‌سیش له دادگاكان موحاكمه كراون، هه‌روه‌ها ١٤كه‌س له چالاكان به ٨٨٠ مانگ زیندان و ١٠مێلیۆن ریال جه‌ریمه و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكوم كراون.