كوردستانی ئیران ئاكهمهكهی پێكهاتنی به‌ره له كوردستانی ئێران بووه و باس له دابه‌ش بوونی هێز و لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌سه‌ر دووبه‌ره دا ده‌كا و وا به خوێنه‌ر پیشان ده‌دا كه دووبه‌ره‌ی جیا و له‌به‌رانبه‌ر یه‌كدی دروست بووه يا دروست ده بى.
به پێویستی ده‌زانین روونی بكه‌ینه‌وه كه دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌ستیار بوونی هه‌ل و مه‌رجى ئێستا و به مه‌به‌ستی راگه‌ێندراو و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش روو به خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نویه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی رژیمی ئاخوندی بووه.
بۆیه جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئوسولیی خۆى و له كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ر جه‌ریان و هێزێكی سیاسی كوردستان كه ركابه‌ری ناتهندورستى لێبكه‌وێته‌وه، به‌شدارى ناكا. سازمانی خه‌بات ی كوردستان سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیه شۆرِشگێرهكانی كوردستان به دۆست و هاوكار و هاوخه‌باتی خۆی ده‌زانێ و بنچینه‌یی پێوه‌ندییه‌كانیشی له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و به‌ربه‌ره‌كانێى رژیمى ئاخوندى و ئه‌سلی رێزی به‌رانبه‌ر دادهریژێ.
ده‌بیرخانه سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئیران
٢٢/٢/٢٠١٢