مه‌حكوومی
هتى شارۆمهندێكى كورد به زیندان خه‌باتمێدیا: شارۆمهندێكى خه‌ڵكى شنۆ له لایه‌ن دادگاى شۆرشه‌وه به زیندان مه‌حكوم كرا، به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، مسته‌فا مسرى خهڵكىشنۆ كه ماوه‌ى شه‌ش مانگه له زینداندایه، له لایه‌ن دادگاى شۆرشه‌وه به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى به ٣ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. جێگه‌ى باسه كه مسرى پێشتر له زیندانى شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و دوایى به دانانى بارمته له زیندان به شێوه‌ى كاتى ئازاد كرابوو، ئیستا له زیندانى ناوه‌ندى ورمێه و ماوه‌ى زیندانیهكهى تێدهپهرِێنێ.
ئاماری خۆكوژی له ئێران/ ئیلام و كرماشان له ریزی پێشه‌وه‌ن
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه و ئاماره‌كان له ساڵی ٢٠٠١ هه‌تا ٢٠١٠ پارێزگا كوردنشینه‌كانی رۆژئاوای ئێران زیاترین رێژه‌ی "مه‌رگی گومان به خۆكوژی"یان له سه‌رانسه‌ری ئێران بۆ خۆیان ته‌رخان كردووه. له "كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریی خۆكوژی" كه رێكه‌وتی ١٠ هه‌تا ١٢ی ره‌شه‌ممه له شاری زه‌نجان بهرِێوه چوو، پزیشكی قانوونیی ئێران له لێدوانێكدا ئاماری خۆكوژیی ژنان و پیاوانی له هێندێپارێزگاكانی ئێران خسته روو. هه‌واڵده‌ریی ئیسنا له‌زاری "سه‌عدوڵڵا مورادی"یه‌وه بڵاوی كرده‌وه: له زستانی ٨٨هوه هه‌تا پاییزی ٨٩ دوای تاران، كرماشان به ٢٤٧ كه‌س، لورِستان ٢٢٨كهس، به نیسبه‌ت حه‌شیمه‌ت زیاترین رێژه‌ی مه‌رگی گومان به خۆكوژی تێیاندا رووی داوه. ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه له درێژه‌دا به ئاماژه به‌وه‌ی كه‌له هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌تی ئێران نزیك به ٧/٤ كه‌س به‌هۆی مه‌رگی ئاساییه‌وه نه‌مردون، رایگه‌یاند: زیاترین رێژه‌ی مه‌رگی گوماناوی له پارێزگای ئیلام بووه و پارێزگاكانی لورِستان و كرماشانیش هه‌ركام به ١٣ كه‌س له به‌رامبه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌ت، پله‌ی دووه‌م و سێیه‌می خۆكوژییان له ئاستی ئێران‌دا هه‌یه. مورادی كه ئه‌و ئامارانه‌ی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا له كۆبوونه‌وه‌ی زه‌نجان خستبووه روو، باسی له رێژه‌ی ٤/٢ی خۆكوژیی پیاوان به نیسبه‌ت ژنان له سه‌رانسه‌ر ئێران كرد و وتی: زیاترین ئاماری خۆكوژیی ژنان به نی

سبه‌ت پیاوان له پارێزگای ئیلام دایه به ١/٢٥ كه‌س و هه‌روه‌ها پارێزگای لورِستانیش به ٤/١٢ كه‌س له پله‌ی دووه‌م دایه. ناوبراو رێژه‌ی ئه‌و دۆسیه له‌مێژینانه‌ی كه پێوه‌ندیان به مه‌رگی گوماناوییه‌وه هه‌یه، به ٣٥٠ هه‌زار دۆسیه له قه‌ڵه‌م دا. جێگری لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی قانوونیی ئێران له هۆكاری زیاد بوونی خۆكوژییه‌كانی له رۆژئاوای ئێران خۆی بواردووه و ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌و مه‌سه‌له‌یه كرد و رایگه‌یاندووه، ده‌بێ"روانینێكی ناوچه‌یی بۆ ئه‌م بابه‌ته" و "په‌ره‌وه‌رده‌ی پسپۆرِانی ده‌روونناسی" و هه‌ناردنیان بۆ ئه‌و ناچایهمان هه‌بێت. كارناسان ته‌ندروستیی، ده‌روون و كۆمه‌ڵ، خه‌مۆكی، هه‌ژار و ده‌سته‌نگی و بێكاری و هه‌روه‌ها هه‌وڵدانی ده‌وڵه‌ت له راستای هه‌رچی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ستێنی لاوان به گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی خۆكوژی له ئێران له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی راده‌گه‌یه‌نن كه نرخی بێكاری و هه‌ژاری و ده‌سته‌نگیی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان له ریزی پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی ئێرانه‌وه‌ن. به‌پێی راپۆرتی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌مه‌نی خۆكوژی له ئێران ١٥-٢٤ ساڵه كه له‌ناو خوێندكارانی ئێرانی پاش رووداوی هاتوچۆ، خۆكوژی دووه‌مین هۆكاری مه‌رگه.
داخرانى ٣٠ شیركه‌ت و بێكارى ٣٣هه‌زار كه‌س له یه‌ك پیشه‌دا
به‌رێوه‌به‌رى یه‌كێتى تهعاونیهكانى به‌رهه‌م هێنانى تۆپى دهستدور رایگه‌یاند كه پێرانهگهیشتنى به‌رپرسان بووه به هۆى داخ

رانى ٣٠شیركهت و بێكارى ٣٣ هه‌زار كه‌س له كرێكارانى ئه‌و پیشه‌یه. به پێى هه‌واڵى بازتاب، ئه‌مانى وتى كه سیسته‌مى پالپشتى ته‌عاون ناكارایه و به‌رپرسانیش ئه‌م تهعاوهنیانهیان بێ پالپشت كردوه. ناوبراو رایگه‌یاند كه شیركهتهكهمان له حالێكدا بووه به ئه‌ندامى تهعاوهنى كه هیچ یارمه‌تى و ئیمتیازێكمان له لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه پێنه‌گه‌یشت و هه‌ر ئه‌مه بوو به هۆى له ناو چوونى شیركه‌ته‌كه و بێكارى ٣٣ هه‌زار كرێكارى ئه‌م به‌شه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتى ته‌نیا تهعاوهنیێكى تۆپى دهستدۆر له پاوه بوو كه دوو هه‌زار كرێكارئهندامى بوون كه داخراوه.
تاوانى ٦ میلیارد دۆلارى ده‌وڵه‌ت له ساڵى جیهادى ئابوورى
چه‌ند مانگ

دواى زانینى ئیختیلاسى ٣ هه‌زار میلیاردى له سیسته‌مى بانكى و ماڵى ئێران، ئه‌مجاره مه‌جلیس سه‌باره‌ت به دزى و تاوانى ماڵى ٦ میلیاردى ده‌وڵه‌ت له داهاتى نه‌وتى ئێران هه‌واڵى دا. به پێى هه‌واڵى خه‌به‌ر ئانلاین، كۆمیسیونى بهرنامهوبووجهى مه‌جلیس له باره‌ى به‌رێوه نه‌چوونى خاڵه‌كانى به‌شی (ب) به‌ندى یه‌ك و یاساكانى به‌ندى ٢ى قانونى بووجه‌ى ساڵى ١٣٩٠ وولات راپۆرتێكى له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌مرۆ خوێنده‌وه كه ئه‌م به‌ندانه‌ى گه‌لاڵه‌ى بووجه‌ى ٩٠ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دابه‌ش كردنى داهاتى نه‌وتى ئاماژه پێده‌كات، به پیى ئه‌م راپۆرته نرخى نه‌وتى فرۆشراوى ئێران تا خه‌رمانانى ئه‌مساڵ ٥٣:٠٢ میلیارد دۆلار بووه. كه ٦ میلیاردى بۆ بانكى ناوه‌ندى و حیسابی پاشهاتى ئه‌رزى نهگهرِاوهتهوه، كه ده‌بێ له ماوه‌ى حه‌وت رۆژدا ئه‌م پاره‌یه بۆ خه‌زینه بگه‌رێته‌وه. ئه‌م دزی و تاوانه‌ى ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه ده‌نگدانى له‌سه‌ر كراوه و دواجار به په‌سه‌ند كردنى وه‌ك سزاى مالى ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌زگاى قه‌زایى نێردرا.
ساخته كارى له زمان خوشكى ئه‌حمه‌دى نژاد
په‌روین ئهح

مهدى نژاد خووشكى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد كه له شانوى هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌راوێز خرابوو ئیعترافى به بوونى ساخته‌كارى له گه‌رمسار كرد و و ووتى : وه‌ك خۆم نارازاى بوونم سه‌باره‌ت به سه‌ر پێچى كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان به زۆرینه‌ى خه‌ڵكى گه‌رمسار پیشان داوه و به نوسراوه پێش كه‌ش به شارهدارم كردووه و چاوه‌روانى وه‌ڵامى به‌رپرسانى پێوه‌ندیدار ده‌بم سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته.
خۆكو
وژیی به‌ندكراوێك بۆ رزگاربوون له هه‌لوومه‌رجی تاقهتپرۆكینى زیندان به پی هه‌والی چالاكوانانى مافی مروڤ و دیمۆكراسی له‌ئیران ،یه‌كێك لهبهندكراوانی ژوری ٤ى زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج بۆ رزگاربوونى له هه‌لومه‌رجی ناله‌بار وكرداری نامرۆڤانه‌ى ناو زیندان ،كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. به‌ند كرا‌و حه‌میدره‌زا بیابانی ته‌مه‌ن ٣٨ ساله و نزیكه‌ی ١٤سال له‌به‌ندی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج دابوو.
مه‌جلیس: هاوسه‌رگیرى كاتى(سیغه) به سێ مه‌رج كارى پێده‌كرێ
له كۆبوون

وهى ئه‌مرۆى مه‌جلیس ماده‌ى ٢٢ى گه‌لاڵه‌ى پشتیوانى له خانه‌واده له‌سه‌ر دیاریكردنى مه‌رجه‌كانى سێ جۆره‌ى به‌ستنى هاوسه‌رگیرى كاتى كه برتین له (دوو گیان بوونى هاوسه‌ر، ره‌زامه‌ندى لایه‌نه‌كان و مه‌رجى ماره‌كردن په‌سه‌ند كرا. له پێى راپۆرتى سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌تى هاوسه‌رگیرى كاتى (سیغه) به پێى رێوشوێنه‌كانى شه‌رعى و یاساكانى قانونى مه‌ده‌نیه و به پێى ئه‌و سێ مه‌رجه زه‌رورییه و كارى پێده‌كرێ.
روونكردنه‌وه‌ى خاته‌مى سه‌باره‌ت به‌به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى مه‌جلیس
له‌دواى ئه‌وه‌ى كه به‌شدارى كردنى محه‌ممه‌دى خاته‌مى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى رژیمى ئێران كۆمه‌لێك گازه‌نده و ره‌خنه‌ى له ل

ایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه به‌رز كرده‌وه محه‌ممه‌دى خاته‌مى ووتى: به‌شدارى من له هه‌ڵبژاردنه‌كانى مه‌جلیسى نۆیه‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بروا و بۆچوونى سیاسی و فیكرى من. ناوبراو ده‌لێ، من باوه‌رم به ئیسلاحات و ده‌ستراگه‌یشتن به ئامانجه‌كانى شۆرِشى ئیسلامى و یاساى بنهرِهتى ئێران و دابین كردنى مافى خه‌ڵك هه‌یه. ده‌نگدانى خاته‌مى له‌كاتێكدابوو كه پێشتر رایگه‌یاندبوو به‌شدارى لهههڵبژاردنێكناكا كه هیچ دهرووێكى ركابه‌رى و كرانه‌وه و ئازادى تێدا نه‌بێ و بایكۆتى ههڵبژاردنهكاى كردبوو. ئه‌و ههڵوێسهى خاته‌مى وه‌ك مردنى سیاسی خاته‌مى هاته ئه‌ژمار له لاى باوه‌رداران به ئیسلاحات له رژیمى ئاخوندى دا.
له شۆرِشێكى چه‌كدارانه له سوریا نیزیكین
تهلوزیونى سى ئێن ئێن رایگه‌یاند: ئه‌رته‌شى ئازادى خوازى سوریا ورده ورده ده‌ست ده‌داته هێرشى چه‌كدارى و رێكخراو. له فیلمێك كه روژى شه‌ممه له لایه‌ن دژبه‌رانى حكوومه‌ت له یوتییۆب دا بڵاو كرابۆوه، تانكێكى ئه‌رته‌شى سوریا كرا به ئامانج،سه‌رجه‌م نیشانه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شۆرِشى سوریا خه‌ریكه ده‌بێته شۆرِشێكى چه‌ك دارانه.
ساخته كارى به‌ربڵاو له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى روسیا
رێبه‌رانى ئۆپۆزسیون و چاودێرانى روسى رایانگه‌یاند هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى ئه‌و وه‌ڵاته كه ولا

دمێر پوتین سه‌روك وه‌زی ئێستا تێیدا سهركهوَت، ساخته‌كارى تێدایه. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى سى بى ئێس نیوز، ئیلنا شیبانووا چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاژانسى سه‌ربه‌خۆى گولوس رایگه‌یاندووه كه ریكخراوهكهى هێندێك راپۆرتى له‌سه‌ر سه‌رپێچى ناسراو به ده‌نگدانى چه‌ندین جاره پێ گه‌یشتووه كه به‌و پێ یه ئوتوبوسه كانى هه‌ڵگرى گروپى ده‌نگدان چه‌ندین جار ده‌نگده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه چه‌ندین جار بۆ دانى ده‌نگه‌كانیان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ لقه‌كانى ده‌نگ دان . میخایڵ كاسپانوف یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرى ولادمێر پوتین كه دوایى په‌یوه‌ست بووه به ئۆپۆزسیون، له وباره‌وه ووتى : ئه‌وهه‌ڵبژاردنانه عادڵانه نیه، ئێمه سه‌رۆك كومارێك كه به هوى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه به ده‌سه‌ڵات ده‌گات به ره‌سمى ناناسین.