بووه و وه‌ك داكۆكیكارێكی رِاستهقینه كاری كردوه و له‌م پێوه‌ندیه‌دا به پێى توانای خۆی له پرِۆسهی رِزگاری و كۆتایی هێنان به چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان تیكوشاوه.
دیاره گه‌شه‌ی هه‌ر شۆرِش و رِابوونێك بۆ رِزگاری، پێویستی به پیشره‌و هه‌یه تا به ئامانج بگات. له‌سه‌ره‌تاوه هێندیك كه‌س ولایه‌ن بوونه سه‌رقافڵه بۆ خه‌باتی ژنان تا بتوانن خه‌باته‌كه‌یان شكڵ پێبده‌ن و به ئازادی بگه‌ن، ئه‌و چینه پیشرهوه له خه‌بات بۆ رزگار پێیان داگرت وله ماوهییكی كه‌م و به ههزینهیێكی زۆری مه‌عنه‌وی وجه‌سته‌یی درِیاندا به‌شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی و چرای رِووناكی ورِزگاریان بۆ هه‌تاهه‌تایه داگرساند. تیشكی خه‌باتی ژنان هه‌موو شوێنێكی گرتۆته‌وه و ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ئه‌رێنیه رِهوتی به‌ره‌و پێش چوونی خۆی ده‌پێوێ. له‌گه‌ڵ گه‌رم وگۆرِی موباره‌زه‌ی ژنان بۆ رِزگاری له‌كۆت و به‌ندی سووننه‌تی، چه‌وسانه‌وه‌ی ژن له‌ته‌واوی جیهان به‌پێی رِێژه درێژه‌ی هه‌یه وئێستاش كه چه‌رخی پێشه‌وه‌چوونی زانستی و پیشه‌سازی له‌لووتكه دایه به داخه‌وه ژماره‌یك هه‌ر له دواكه‌وتوویی ماونه‌وه و به پشتیوانی زۆرى ده‌وڵه‌ت ولایه‌ن بۆ بالاَدهست بوونی چینێك به‌سه‌ر چینێك كار ده‌كرێ. له به‌شیك له كۆمه‌ڵگاكاندا ئه‌م ره‌وته درێژه‌ی هه‌یه و له‌زۆر قۆناغدا گه‌یشتۆته حاڵه‌تی مه‌ترسیدار، به تایبه‌ت له‌ئێران ئه‌م دیارده دزیوه به‌زوری به‌رچاو ده‌كه‌وی و پێخوست كردنی ماف وئازادی ئینسان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ژنان بۆته كاریكی ئاسایی.
ژنانی شوَرِشگێر و ماندویی نه‌ناسی كوردستان !
وه‌ك ئاشكرایه گه‌له‌كه‌مان له‌كوردستانی ئێران،لهههرجورێك ئازادی و مافی نه‌ته‌وه‌یی بێبه‌ش كراوه و به گشتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌وتۆته ژێر قورسترین فشار و زه‌بروزه‌نگی كۆنه‌په‌رستی رِژیمی ئاخوندی و ده‌رووی هه‌ر جۆره كرانهوهیێكی به‌سه‌ردا داخراوه. له‌گه‌ڵ چه‌وسانه‌وه‌ی تاكی ئینسان له‌م وهلاَته، سته‌م سه‌باره‌ت به‌چینی ژنانی وهلاَتهكهمان چه‌ند قاته و به‌شێوه‌ی سیستماتیك و گهلاَلهبۆدارِێژراو مافیان پێشێل ده‌كرێت. یاسای رِژیمی ئاخوندی سه‌باره‌ت به‌ماف وئازادی ژنان یاساێكی دواكه‌وتوانه‌یه و ئه‌م نیوه‌ی كۆمه‌ڵه وه‌ك پله دوو چاویان لێده‌كرێت. ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌ئێران پهیرِهودهكرێت له‌گه‌ڵ یاسای سه‌ده‌كانی نێوهرِاست به‌رانبه‌ر ده‌كرێت و هیچ وێچوونێكى له‌گه‌ڵ جارِنامهى مافی مرۆڤ نیه. رژیم بۆ به‌رگرتن له خه‌باتی ژنان كه خۆی له‌چوارچێوه‌ی ئازادی و به‌رانبه‌ری دا ده‌بینێته‌وه، رِێگه له شكڵ گرتنی رِێكخراو و رێكخراو بوونى ژنان ده‌گرێت و هه‌ل و مه‌رج لهكودستان له چاو باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران حه‌سته‌متر كردوه و هه‌رجوره هه‌وڵدانێك بۆ دروست بوونی رِێكخراوێكی ژنان ،به تاوان ولادان له‌به‌رنامه‌ی خوی ده‌داته قه‌ڵه‌م. بۆ به‌رگرتن له خه‌باتی ژنان و هێشتنه‌وه‌یان له تاریكی دا، رِژیم ههزینهیێكی زۆری ته‌رخان كردوه و به‌هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵ ده‌دات به‌ر به رِۆشنبیری ئافره‌تان له‌كوردستان بگرێت. به‌مه‌به‌ستی ترساندنیان و هه‌روه‌ها هێشتنه‌وه‌یان له‌چواچیوه‌ی بیری ته‌سكی ئاخوندی، له‌زیادكردنی یاسای دژه ژن به‌رده‌وامه وبه‌دوای چرِكردنهوهیهتی. بهلاَم ئه‌م فشار و سه‌ركوتانه‌ی رِژیم كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌باتی ژنان له‌كوردستان دانه‌ناوه و تا ئیستا نه‌یتوانیوه تۆزقالێك له‌وره‌ی شۆرِشگێرانهیان كه‌م بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی رِژیم سه‌باره‌ت به ژنان، ئه‌م چینه له‌خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان به‌رده‌وامن وكۆمهڵیك ژنی چالاكَ وه‌ك پێشرِهوی جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازانه، خۆیان بۆ هه‌رئه‌گه‌رێك ئاماده‌كردوه. به‌قوربانیدانی خۆیان وپاڵپشتی لایه‌نه ئازادیخواز و ماف ویسته‌كانی كوردستان، خه‌بات بۆ ئازادی ژن په‌ره‌ده‌ستێنێ و رِۆژلهدوای رِۆژ به‌ستێنی گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌و جولانه‌وه‌یه له‌بارتر ده‌بێ . ئهمرِۆ له‌كوردستان ده‌یان ژنی چالاكی پێگه‌یشتوو و هه‌ڵكه‌وتوون و بۆ گه‌یشتن به‌ژیانێكی ئازاد تێده‌كۆشن. خه‌بات و تێكوَشان بۆرِزگاری له‌هه‌ر كۆت و به‌ندێك شتێكی رِهوایه، جێگه‌ی خۆیه‌تی رِێز له‌و كه‌سانه بگیردرَیت كه لهرِێگهی به‌خته‌وه‌ری ئینساندا تێدهكوَشن.
سازمانی خه‌باتی كوردستان له‌گه‌ڵ دهربرِینی پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ موباره‌زه‌ی ژنان ، پێ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌سڵه داده‌گرێت وه كه نه خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی به‌بێ ژن به ئامانج ده‌گات و نه خه‌باتی چینی ژنیش به بێ پشتیوانی گه‌ل ده‌گاته مه‌به‌ست. به‌م پێیه ده‌بێت ئازادی تیكرایی له‌پێشه‌وه دابنرێ و به بێ لادان له‌م رێبازه، هه‌موو وێكرِا هه‌وڵی رِزگاری بده‌ین. كومیته‌ی ناوه‌ندى سازمانی خه‌بات به به‌رده‌وامی كارده‌كات بۆ ئازادی ژنان و له‌پێوه‌ند به رِۆشنبیری و رِۆشنگهری زیاتری ئافره‌تانی كوردستان چالاك بووه.
له‌م رِۆژه دا جاریكی دیكه پیرۆزبایی گه‌رم پیش كه‌ش كومیته‌ی ئافره‌تان و ژنانی تیكوشهرى كوردستان ده‌كه‌ین، سلاو ده‌نێرین بۆ تێكۆشه‌رانی ناوخۆ و ژنانی كورد لهوهلاَتهكهمان .
پیرۆزبێت ٨ی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یه ژنان
كومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
١٨ى ره‌شه‌ممه‌ى ١٣٩٠