ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى چه‌ند شارۆمهنێكى كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه
خه‌باتمێدیا:

پێنج شارۆمه‌ندى خه‌ڵكى سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانى ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، حیشمه‌ت ئیبراهیمى، ره‌مه‌زان عه‌باسى، سه‌عید مه‌حمودى، واحد دووستى و ره‌حمان سبحانى خه‌ڵكى ئاوایى ته‌نگیسه‌ر سه‌ر به شارى سنه كه ماوه‌ى مانگێك پیش‌تر له لایه‌ن رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون بۆ زیندانى ناوه‌ندى ئه‌و شاره گوێزرانه‌وه. تا ئێستا هۆى گیرانى ئه‌م كه‌سانه له لایه‌ن رژیمه‌وه بلاو نه‌بۆته‌وه، به‌لام ده‌وترێ تۆمه‌تى ئه‌م كه‌سانه ئه‌منیه‌تیه.
زیندانیانى سیاسى كورد له مرهخهسى جه‌ژن بێبه‌ش ده‌كرێن
له زیندانه

كانى ناوچه كورد نشینه‌كان به‌رپرسانى زیندان به زیندانیه‌كانیان راگه‌یاندووه كه مافى رۆیشتن بۆ مرهخهسیان نییه و ده‌بێ له نووسینى نامه‌ى مرهخهسى، خۆیان ببوێرن. به پێى هه‌واڵى كوردپا، به نزیك بوونه‌وه له سه‌رى ساڵ له رۆژانى جه‌ژن به پێى ئایننامهكانى ئیداره‌ى گشتى زیندانه‌كان، زیندانى به نووسینى نامه‌ى مرهخهسى داواى خۆیان ده‌نێرن بۆ به‌رپرسانى زیندان. به‌لام له ناوچه كورد نشینه‌كان ئه‌مساڵ به‌رپرسانى زیندان رایانگه‌یاندووه كه زیندانیه‌كان مافى مرهخهسیان نییه. ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى زیندانیه‌كان له شاره‌كانى مه‌هاباد، سه‌قز و بۆكانه‌وه پشت راست كراوه‌ته‌وه.
خۆكوشتنى كرێكارێكى ده‌ركراوو به هۆى نه‌دارى
به‌كێك له

كرێكارانى ده‌ركراوى رستن و چنینى كوردستان به ناوى مه‌نسوور زارعى به هۆى بێكارى و نه‌بوونى ماڵى به هۆى دهركرانیهوه رۆژى دووشه‌ممه ١٥ى ره‌شه‌ممه خۆى كوشت. به پێى هه‌واڵى هێرانا، له‌زار كۆمیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ ناوه‌نده كرێكارییه‌كان، مه‌نسوور زارعى ٤٢ساڵه و زیاتر له ١٥ساڵ پێشینه‌ى كارى هه‌بووه، پێشتر له به‌شى تاقه‌ت پروكێنى چنینى كارخانه كارى كردووه. به پێى هه‌واڵى دامه‌زراوه‌ى سه‌رژمێرى بلاوكراوهى چالاكانى مافى مرۆڤ له ئیران له سالى رابردوو ٤٢٣٠٩ كرێكار له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان ده‌ركراون. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا مانگى رابردوو كرێكارێكى به‌شى ره‌نگى گروپى به‌همه‌ن(مه‌زدا) دواى ئه‌وه‌یكه ناوى له ناو لیستى كرێكاره ده‌ركراوه‌كاندا بینى خۆى كوشت.
ئه‌مریكا خوازیارى هه‌نگاوى به‌كرده‌وه له دژى رژیمى ئێرانه
جى كارتى راوێژكار

ى كوشكى سپى خوازیارى ده‌ركردنى بریار گه‌لێكى به برِشت له دژى رژیمى ئێرانه‌وه بوو كه سه‌رقاڵى دروست كردنى بۆمبى ناوكه‌یی دا نییه. ناوبراو ووتى ئێمه خوازیارى ئه‌وه‌ین كه رژیمى ئێران ده‌بێ سوور بێت له سه‌ر به‌ڵێنه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى خۆى و روونكردنهوهێكى جێى په‌سه‌ند پێش كه‌ش بكات و بیسه‌لمێنێ كه سه‌رقاڵى ده‌ست خستنى بۆمبى ناوكهیى نییه. ناوبراو ووتى ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان دا له‌رێگه‌ى سه‌پاندنى ئابڵوقه و هه‌نگاوه‌كانى تر بۆ ته‌ریك خستنه‌وه و فشار دژ به رژیمى ئێران كه‌متر خه‌مى ناكه‌ین .
ترسى رژیم له په‌یوه‌ندى نێوان لاوه‌كان و ماڵپه‌ره ئهلكترۆنیهكانى ئۆپۆزسیون
خامنه‌یى رۆژى چوارشه‌مه به پێى حۆكمێك بۆ كۆنترۆڵى رایڵكهى ئینته‌رنێت له ئێران، ئۆرگانێكى به ناوى شۆراى بالاى فه‌زاى مه‌جازى

به هاوكارى سه‌رانى سیاسى، نیزامى، ئینتزامى و ئه‌منیه‌تى رژیم پێك هێنا. له‌و ئۆرگانه نوێیه فه‌رمانده‌ى سپاى پاسداران، فه‌رمانده‌ى ئینتزامى و وه‌زیرى ئیتلاعات به‌شدارن. خامنه‌یى رایگه‌یاندووه كه مه‌به‌ست له پێكهێنانى ئه‌م ناوه‌نده بهرنامهدارِشتن و هاوئاهه‌نگى بۆ پێش گرتن له زهرهرهكانى ئینته‌رنێته. ئاسۆشێتدپرێس له هه‌واڵێك له تارانه‌وه نووسى، رێبه‌رى رژیم ده‌ستوورى پێكهێنانى ناوه‌ندێكى له به‌رپرسانى بالاى نیزام بۆ چاودێرى ئینته‌رنێت داوه كه ئه‌مه بێشه‌رمانه‌ترین كارى رژیمه بۆ كۆنتۆرۆلى ئینته‌رنێت، ئه‌م كرده‌وه فشارێكه بۆسه‌ر فه‌زاى سایبێرى كه داخستنى سایته‌كانى ئۆپۆزسیونیش ده‌گرێته‌وه.
كچه‌كه‌ى ره‌فسه‌نجانى حه‌وتووى داهاتوو ره‌وانه‌ى ئه‌وین ده‌كرێت
به پێى هه‌واڵى سایتى میزان خه‌به‌ر، حوكمى شه‌ش مانگ زیندانى به فائیزهى ره‌فسه‌نجانى دراوه. فائیزهى ره‌فسه‌نجانى به حوكمى لقى ١٥ى دادگاى شۆرشى تاران به تۆمه‌تى چالاكى ته‌بلیغى دژ به نیزام، به شه‌ش مانگ زین

دان و پێنج ساڵ بێبه‌شى له چالاكى سیاسى، فه‌رهه‌نگى و رۆژنامه‌وانى مه‌حكوم كراوه كه ئه‌م حوكمه له دادگاى پێداچوونه‌وه پشترِاست كراوه‌ته‌وه. ده‌وترێ كه حه‌وتووى داهاتوو ده‌بێت خۆى بۆ به‌رێوه‌چوونى حوكمه‌كه‌ى به زیندانى ئه‌وین بناسێنێت. ناوبراو به هۆى شیركه‌ت له خۆپیشاندانه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى ١٣٨٨ دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. فائیزهى ره‌فسه‌نجانى كچى ئه‌كبه‌ر ره‌فسه‌نجانى، راوێژكارى خومه‌ینى، سه‌رۆكى پێشووى مه‌جلیس، جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه نیزامیه‌كان له شهرِى ئێران و عێراق، سه‌رۆك كۆمارى پێشوو، سه‌رۆكى پێشووى مه‌جلیسى خۆبره‌گان و سه‌رۆكى ئیستاى كۆگاى لێكدانه‌وه‌ى قازانجه‌كانى نیزامه.
رژیمى ئ
ێران سه‌رقاڵى شاردنه‌وه‌ى چالاكیه نه‌هێنیه ناوكهییهكانێتى واشنگتون پوست له زمانى دیپلوماتهكانهوه نووسى : رژیمى ئێران به‌رده‌وامه لهساهر درێژه‌دان به به‌رنامه گوماناوییه ئهتۆمیهكانى و له وێنه‌ى ماهوارهیى ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و رژیمه سه‌رقاڵى پاكردنه‌وه‌ى چالاكیه نه‌هێنیه ناوكهییهكانێتى.