چالاكێكى كرێكارى له كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
خهباتمێ

دیا: چالاكێكى كرێكارى خه‌ڵكى سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى زیندان كرا. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، یه‌كێك له ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى هاوئاهه‌نگى به ناوى پدرام نهسرۆلاهى رۆژى پێنجشه‌مه ١٨ىرهشهمه له لایه‌ن ستادى خه‌به‌رى ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. تا ئیستا هیچ هه‌والێك له چۆنیه‌تى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ئه‌م چالاكه كرێكارییه بلاونهبۆتهوه.
خۆكوژى كرێكارێكى زه‌حمه‌تكێش له كوردستان
كرێكارێكى زه‌حمه‌ت كێ

ش له كوردستان به هوى نه‌داری و بێكارى خۆى كوشت و كوتایى به ژیانى خۆى هێنا. ئه‌و كرێكاره كه مه‌نسورى زارهعى ناوه، ته‌مه‌نى ٤٢ ساڵ بوو و یه‌كێك له كرێكاره‌كانى ده‌ركراوى كارخانهى نهساجى كوردستان بوو كه به هۆى نه‌داری و بێكارى و نه‌بوونى توانا سه‌باره‌ت به دابین كردنى بژیوى و خه‌رجى ژیان و ده‌سه‌ڵاتى زوڵم و گه‌نده‌ڵى ئاخوندى خۆى كوشت. له كاتێك دا كه په‌روه‌نده‌ى دزییه‌كانى سهرسوورهێنهرى ده‌سه‌لاتداران و به‌كرێگیراوانى رژیم یه‌ك له دواى یه‌ك ئاشكرا ده‌بێت به‌رێوه بردنى گهڵالهى دژ به خه‌ڵكى ئامانجدار كردن یارانه‌كان ، شه‌پۆلى بێكارى خێراتر بووه و بنه‌ماڵه‌كانى ده‌ست كورت و چین و توێژه‌كانى هه‌ژارى كۆمه‌ڵگا خستۆته بارودوخێكى زور ئه‌سته‌م.
پشكنینى سایتى پارچین له‌وانه‌یه دره‌نگ كه‌وتبێ
الیور ترانرێت له دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كاروبارى ئاسایشى له برلین ده‌لێ : له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌و ئیمتیازانهى كه رژیمى

ئێران بیهه‌وێ له ووتووێژهكانى داهاتوو بیدا، ده‌ست گه‌یشتنى پشكێنه‌ران به سایتى پارچین بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه زۆر دره‌نگ بێت . چوونكه رژیمى ئێران له ئێستا دا تۆمه‌تبار كراوه به پاك كردنه‌وه‌ى ئه‌و سایته له ئاسه‌وارى چالاكیه ناوكهییهكان. یوكیا ئامانۆ ، به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وه‌زه‌ى ناوكهیى ووتى، زانیارییه‌كانى ماهواره‌یی به ئێمه ده‌ڵێن كه هه‌ر چى زووتره بۆ ئه‌و شوێنه بچین باشتره.
عێراق به هوى ئابڵوقهكانى سه‌ر ئێران توانای دانه‌وه‌ى پوڵى به رژیمى ئێران نییه
دیكتاتورى ئاخوندى به هوى ئابڵوقهكانى نێوده‌وڵه‌تى ناتوانێ قه‌رزى ٥٠٠ میلیۆن دولارى خۆى له ده‌وڵه‌تى مالكى سه‌با

ره‌ت به هه‌نارده‌ى برق وه‌ربگرێ. نامجو وه‌زیرى وزه‌ى رژیم ووتى به جێى ئه‌وه له‌عێراق شتومه‌ك دێنین. به گشتى له سێ ساڵى رابردوو عێراق له شوێنى هێنانى برق له ئێران نیزیكهى نیو میلیارد دۆلار به ئێران قه‌رزداره له‌و دواییانه دا ووتووێژێك كراوه بو وه‌گرتنى قه‌رزى ٥٠٠میلیون دولارى برقى فرۆشاراو به عێراق. یه‌كێك له شێوه‌كانى وه‌رگرتنى ئه‌و قه‌رزه له عێراق وه‌رگرتنى شتومه‌ك به جێى پوڵه له وه‌ڵاتى دراوسێ . هه‌روه‌ها رژیمى ئێران پێى داگرت دیسان بۆ ده‌وڵه‌تى مالیكى برق هه‌نارده ده‌كات. هه‌نارده‌ى كاره‌با به بێ پوڵ بو ده‌وڵه‌تى مالیكى له كاتێك دایه كه له زۆر ناوچه و ته‌نانه‌ت له شاره گهوركانیش كێشه‌ى جیددى برق هه‌یه.
به‌نزین به‌م زوانه گران ده‌بێت
سه‌رۆ

كى یه‌كێتى پیشه‌یی به‌نزینخانه‌كان له زیاد كردنى نرخى به‌نزین له ١٤ى خاكهلیوهى داهاتوو هه‌والى دا و وتى به پێى برِیار نرخى به‌نزین بۆ ١٠٠٠تا ١٢٠٠تمهن گران ده‌بێت. بیژه‌ن حاج مه‌حه‌ممه‌د ره‌زا، وێراى ره‌خنه گرتن له پرس نه‌كردنى ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ به‌شى تابیهتى وتى، به پێى عاده‌ت بریاره‌كان له پشت ده‌رگاى داخراوه ده‌گیرێن و ده‌وڵه‌ت له گران كردنى نرخه‌كان له‌گه‌ڵ به‌شى تابیهتى هیچ راوێژێك ناكات.
١١ هه‌زار موشه‌كى رژیم ئاماده‌ى هاويشن بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا
غه‌زنفه‌ر روكن ئابادى باڵوێزى رژیمى ئێران له لوبنان ئه‌گه‌رى هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ى ئه‌تومى ئێرانى به لا

واز ناوبرد، به‌ڵام خوازیار بوو ئێران بۆ بهرهوروبونهوه له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره هێرشێك ئاماده‌بێ. هه‌واڵده‌رى میهرى رۆژى شه‌ممه، ٢٠ى ره‌شه‌ممه نووسى غه‌زنفه‌ر روكن ئابادى ئه‌و قسانه‌ى له دانێشتنێك له دامه‌زراوه‌ى حه‌كیم له ناوچه‌ى سوڵتان ئیبراهیمى بیروت كردووه. به پێى ئه‌و هه‌واڵه ناوبراو ووتى ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌راستى بیهه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه‌ى ناوكهیى رژیم ئه‌وه به بێ هیچ قسه‌و هه‌ڵوێست گرتنێكى پێش وه‌خت هێرش ده‌بات . ناوبراو زیاد ده‌كا هه‌ڵبه‌ت رژیمى ئێران كه‌مترین ئه‌گه‌ریش به جیددى داده‌نێ و ئێمه خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین و ئێستا ١١ هه‌زار موشه‌ك ئاماده‌ى هاویشتنن به‌ره‌و ئه‌مریكا و ئێسرائیل و قازانجه‌كانى ئه‌وان له جیهان. ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره كه لێپرسراوێكى پله به‌رزى رژیم له ژماره‌ى ئه‌و موشه‌كانه كه له ناچه‌ى جیا جیاى جیهان جێگیر كراون هه‌واڵ ده‌دات.
به رپرسانی سوپاى پاسدارانی رێژیم له لیستی قاچاغ چیانی ماده هۆشبه‌ره‌كان
ده‌وله‌تى ئه‌مریكا ناوى یه‌كێك له‌به‌رپرسانی سوپای پاسدارانى رێژیمی نارده ناو لیستی قاچاغچیانی ماده هۆشبه‌ره‌كان .پا

سدار باغبانی تاوان باره كه له به‌رانبه‌ر یارمه‌تى دانى قاچاغچیان ئه‌فغانى،كه‌ڵكى له‌وان بۆ ناردنى چه‌ك و چۆڵ بۆ هێزى تاڵیبان وه‌رگرتووه . وزارهتى خه‌زێنه‌دارى ئه‌یاله‌تى هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا رۆژی چۆار شه‌مه (٧مارس )له وتارێكدا ، غۆلام ره‌زا باغبانی ،له به‌رپرسانى سه‌ره‌وه‌ى "هێزى قۆدسی سوپای پاسداران "ى وه‌كوو قاچاغچی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ناو برد و ناوبراوی خسته ژێر چاودێری دادورییهوه .به‌پێی وتارى وه‌زارتى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا ،بڵگهگهلێك به ده‌ست هاتووه كه‌باس له‌وه ده‌كات،غۆلام ره‌زا باغبانی رێگه‌ى به قاچاغچیانى ئه‌فغانى داوه كه له خاكی ئیرانه‌وه بۆ ئورووپا ماده‌هۆشبه‌ره‌كان بنێرن و له جیاتی دا له‌وان بۆ ناردنی چهكوو چۆڵ بۆ هێزه‌كانى تاڵیبان كه‌ڵك وه‌رگرێ .
پانهتا : ئه‌مریكا زۆرله‌مێژه ،بیر له هێرشێكی برنامهدارێژراو بۆسه‌ر ئیران ده‌كاته‌وه
لێئۆن پانهتا وه‌زیری دیفاعی ئه‌مریكا وتویهتى كه پێنتاگۆن له حالى ئاماده‌كردنى هێندێك له گه‌لاڵه‌ى نیزامیه، بۆ هێرش كردنه سه‌ر دامه‌زراوه ناوهكیهكانى ئیران،لهوكاتێكدا كه هه‌وڵی دیپڵۆماسی و ته‌حریمه‌كان شكست بخۆات. به‌پێی راپ

ۆرتى پێنتاگۆن : له كاتی سه‌رۆك كۆمارى جۆرج بوشه‌وه بۆهێرش بردنه سه‌ر ئیران برنامه رێژی كراوه . به‌رێز پانهتا چه‌ندرۆژ له‌وه پێش لهكۆبونهوهى كۆمیته‌ى پیوه‌ندیه گشتیه‌كانى ئه‌مریكا وئیسرائیل (اپێك )له واشنگتۆن وتبووى : له كاتێكدا دیپڵۆماسی له ئیران "راگرتنی ئیران بۆ گێشتن به چه‌كى ناوكه‌یی " كارساز نه‌بێت ،ئه‌مریكا ده‌ست به هێرشى نیزامی ده‌بات . وه‌زیری دیفاعی ئه‌مریكا وتى : "هه‌له نه‌كه‌ن ، ئهگةر ناچار بین ، هێرشی نیزامی ده‌كه‌ێن ."
ده‌ربرینى
خۆشحالی ئه‌مریكا له هاوده‌نگی كۆره‌ى باشوور بۆ فشار هێنانه سه‌ر ئێران وه‌زیرى ده‌روه‌ى ئه‌مریكا ووتى : وتووێژ كردن له‌گه‌ڵ كۆره‌ى باشوور بۆ به‌رێوبردنى ته‌حریمه تازه‌كانی سه‌پێندراو به‌سه‌ر ئێران دا له حالى پێش كه‌وتن دایه. هیلاری كلینتۆن كه رۆژی هه‌ینى ١٩ ى ره‌شه‌ممه له كۆنفرانسی هه‌واڵده‌رى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كیم هۆنگ سوان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆره‌ى باشوور،قسه‌ى ده‌كرد ، له هاو ده‌نگی ئه‌و ولاته بۆ فشار هێنانه سه‌ر ئێران خۆشحالی خۆی نیشان دا‌و وتى ،ده‌مانهه‌وێ ئێران قورسایی فشاری كۆماڵگهى نێو ده‌وله‌تى هه‌ست بكات .
تایله‌ند خوازیارى راده‌ست كردنه‌وه‌ى ٢ ژنى گومان‌لێكراو ئێرانىسهبارهت به ته‌قینه‌وه‌ى مانگى رابردوو بوو
لێپرسراوان

ى تایله‌ند داوا له رژیمى ئێران ده‌كه‌ن ئه‌و ٢ ژنه گومانلێكراوهى كه به ده‌ست تێدا بوون له ته‌قینه‌وه‌ى بانكوك كه له مانگى رابردو دا رووى دا راده‌ستى تایله‌ندیان كاته‌وه، به‌ڵام لێپرسراوانى تایله‌ند ووتیان كه له‌لایه‌ن رژیمى ئێران تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تى تایله‌ند ووتى كه پۆلیس به‌ڵگه‌ى زۆرترى هه‌یه له باره‌ى ده‌ست تێدا بوونى ئه‌و كه‌سانه له كرده‌وه ترۆریستیهكهدا وه‌كوو پێوه‌ندى ته‌له‌فوونى له‌گه‌ڵ گروپى گومانلێكراوانى مانگى رابردو له هێندوستان.
ریك سه‌نترۆم هێرش نه‌كردن بۆ سه‌ر ئێران بارودوخه‌كه بهرهوئاڵوزى زیاتر ده‌بات
ریك سهنتروم پاڵوێراوى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا له حیزبى كۆماریخواز له باره‌ى به‌رنامه‌ى ناوكهیى رژیم و ئه‌گه‌رى به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى نیزامى ، به ته‌له‌فیزیۆنى سى ئێن ئێن ووتى : هێرش نه‌كردن بۆ سه‌ر رژیمى ئێران به مه‌به‌ستى پێش‌گرتن له ده‌ست گه‌یشتنى ئه‌و وه‌ڵاته به چه‌كى ناوكهیى بارودوخه‌كه به‌ره‌و ئاڵوزى زیاتر ده‌بات.
پروفسور ریموند تهنتێر: رژیمى ئێران ساڵانێكه درۆ ده‌كات
پروفس

و‌ر ریموند تهنتێر، ئه‌ندامى شۆراى ئه‌منیه‌تى ئه‌مریكا له ده‌وڵه‌تى ریگان و سه‌رۆكى كومیته‌ى سیاسه‌تى ئێران له ووتووێژ له گه‌ڵ ته‌له‌ویزیۆنى ئه‌لجه‌زیره ووتى : رژیمى ئێران به به‌ڵێنه‌كانى خۆى به كۆمه‌ڵگاى جیهانى پێبه‌ند نه‌بووه. رژیمى ئێران له ساڵانى رابردو دا ده‌یووت كه هیچ چالاكیه‌كى نه‌هێنى پاڵاوتهكردنى نییه به‌ڵام له ئاكامى ئاشكرا كردنى گروپى ئۆپۆزسیونى ئێران و به هوى ئه‌و ئاشكرا كردنه ده‌زانین كه رژیمى ئێران ساڵیانێكه درۆى كردووه.