چالاكێكى خوێندكارى كورد به دوو ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا
خهباتمێدی

ا: به پێى هه‌واڵى دانیشجوو نیوز، له درێژه‌ى سه‌پاندنى حوكمى به ناو ده‌زگاى دادوه‌رى و فشار بۆ سه‌ر خوێندكارانى كورد و یه‌كێتى دیموكراتیكى كورد، دلێر ئه‌سكه‌نده‌رى، ده‌بیرى هاوئاهه‌نگى پێشووى یه‌كێتى دیموكراتیكى كورد له لایه‌ن دادگاى شۆرشه‌وه به دوو ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا، كه ئه‌م حووكمه بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ هه‌لپه‌سێردراوه. ئه‌م چالاكه خوێندكارییه له وتووێژ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان رایگه‌یاند، كه لقى دووى دادگاى شۆرِشى سنه به تۆمه‌تى هه‌وڵدان دژبه ئه‌منیه‌ت به دوو ساڵ زیندان كه بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراوه مه‌حكوم كردووه. به پێى ئه‌م هه‌واڵه له ماووهى چه‌ند مانگى رابردوو زیاتر له ٨، خوێندكارى ئه‌ندامى یه‌كێتى دیموكراتیكى كورد، به هۆكارگه‌لێكى نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى گرتووخانه‌ى پارێزگاى كوردستان كراون.
خوێندكارێكی كوردی ئێران وه‌ك سیمبۆلێك ٢ هه‌زار ناسنامه‌ی بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ساز كرد
خوێندكارێكی كوردی خه‌ڵكی سنه، وه‌ك سیمبۆلیك و بۆ یادی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، له دووتوێی پرِۆژهیهكی هونه‌ریدا ٢ هه‌زار ناسنامه‌ی بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ساز كرد. ئاگرین لوتفوڵڵازاده، خوێندكاری كوردی رشته‌ی هونه‌ر له زانستگای "هونه‌ری سووره"ی تاران، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا زانیاریی زیاتری لهمهرِ كاره هونه

ریهكهی خسته روو وتی: "به مه‌به‌ستی زیندوو راگرتنی یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، ده‌ستم دایه كارێكی هونه‌ری و ٢هه‌زار ناسنامه‌م بۆ قوربانیانی شیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه ساز كردووه". ئاگرین لوتفوڵڵازاده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كاره له چوارچێوه‌ی تێرمێكی رشته‌ی هونه‌ریی خۆیدا كه "وێنه‌كێشان"ـه، ئه‌نجام دراوه و هونه‌رێكی واتاییه و له قاڵبی هونه‌ری مۆدێرِنیزمدا كاری له‌سه‌ر كراوه و بۆ یادی ٢٤ ساڵه‌ی شیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه له‌و شاره پیشان ده‌درێت. ئه‌و خوێندكاره كورده وتیشی: "له‌به‌ر روانینی ئه‌منیه‌تی له ئێران بۆ ئه‌م كاره، لایه‌نه پێوهندیارهكان یارمه‌تییان نه‌كردووم، چونكه ئه‌و كاره‌ی منیان به "ساخته‌كاریی به‌ڵگه" له قه‌ڵه‌م ده‌دا، هه‌ر بۆیه بۆ كامڵ كردنی ئه‌م پرِۆژهیه زۆر دژواریم بۆ هاتهرِێ، به‌ڵام سه‌ره‌نجام توانیم جێبه‌جێی بكه‌م".
٨١ كه‌س له ئازهرباییجانى رۆژئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كران
له

سه‌ره‌تاى ئه‌مساله‌وه ٨١، كه‌س له ئازهرباییجانى رۆژئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، له زارى سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، سه‌رۆكى پۆلیسى ئه‌منیه‌تى گشتى فه‌رمانده‌ى ئینتزامى ئازهرباییجانى رۆژئاوا وێراى وتنى ئه‌م هه‌واڵه رایگه‌یاند كه ئه‌م كه‌سانه بریتین له‌و ئیرانیانهى كه مافى رۆیشتن له وولاتیان نه‌بووه، كه‌سانى ده‌ره‌كین كه مافى هاتن بۆ ئیرانیان نه‌بووه، كه به شێوهوى غه‌یره قانوونى له كاتى هاتن یان رۆیشتن له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
پێنج كه‌سیتر ئه‌مرۆ له قه‌زوێن و مه‌شهه‌د ئیعدام كران
به پێى ه

هواڵى رۆژنامه حكومهتێهكان، پێنج كه‌سیتر ئه‌مرۆ له شاره‌كانى قه‌زوێن و مه‌شهه‌د ئیعدام كران. سێ كه‌س له‌م ئیعدامیانه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ له زیندانى چووبینى قه‌زوێن ئیعدام كران، كه رژیم تۆمه‌تى ئه‌م كه‌سانه‌ى بازرگانى به مادهسركهرهكان ناوبرد. دووانی تر به تۆمه‌تى ته‌جاوز به له‌رێگه‌ى زۆر له شارى مه‌شهه‌د له‌به‌ر چاوى گشتى له سێداره دران. یه‌كێك له ئیعدامیه‌كان خه‌ڵكى ئه‌فغانستانه، ئه‌مه له حالێكدایه كه جه‌واد لاریجانى به‌رێوه‌به‌رى مافى مرۆڤى رژیم رۆژى رابردوو به به‌رپرسانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ژنێوى راگه‌یاندبوو كه ئیمه شانازى ده‌كه‌ین كه ئالا هه‌ڵگرى مافى مرۆڤین له جیهاندا.
باسى بۆمبى ئه‌تۆم و سه‌ركۆت كردنى خه‌ڵكى ئیران له شۆراى ئه‌منیه‌ت
ئالێن

ژوپه،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه رۆژى چوارشه‌مه له كۆبوونه‌وه‌ى شۆراى ئه‌منیه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتى، بارودۆخ له ئیران نایاساییه، گهلالهى ئه‌تۆمى ئیران گهلالهێكى نیزامیه. رژیمى ئیران له وولاتانى دراوسێ ده‌ستیوه‌ردانى تیكدهرانه ده‌كات و خه‌ڵكى خۆى سه‌ركۆت ده‌كات. به‌م پێیه ده‌ستراگه‌یشتنى ئه‌م رژیمه به چه‌كى ئه‌تومى جێگه‌ى قه‌بوڵ نییه. هیلارى كلینتۆن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكایش له‌م كۆبوونه‌وه‌دا وتى كه رژیمى تاران به شێوه‌ى درندانه خه‌ڵكه‌كه‌ى سه‌ركووت ده‌كات، له سهركۆتى خه‌ڵكى سوریه‌ش پشتیوانى ده‌كات.
تێپه‌راندنى هێلى سوورى ئه‌تۆمى له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌یه‌ك ساڵدا
ئۆلى هاینتۆن

، جێگرى سكرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى ئه‌تۆمى له وتووێژێكى ته‌له‌فزیونى وریایی دا كه رژیمى تاران له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌یه‌ك سالدا هێڵى سوورى ئه‌تۆمى تێپه‌راندووه. ناوبراو كه له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى سی،ئێن ئین، قسه‌ى ده‌كرد وتى كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له بوارى فهننى برِوانینه كرده‌وه‌كانى رژیم ، رژیمى تاران له كۆتایی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو ده‌گاته خالى بێگهرِانهوه، كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بۆمبى ئه‌تۆم به‌رهه‌م بێنن ده‌توانن.
ده‌وله‌تى ژاپۆن ئابلۆقه خسته‌سه‌ر بانكى تیجاره‌تى رژیمى ئێرانى
ههواڵد

هرى رۆێتێرز بڵاوى كرده‌وه كه ژاپۆن بانكى تیجاره‌تى رژیمى ئێرانى خسته ناو لیستى بانكه ئابلوقه سه‌ر خراوه‌كان. به راپۆرتى پێى هه‌واڵده‌رى مێهر ،رۆێتێرز نووسی: ژاپۆن ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه سێ هه‌مین بانكى گه‌وره‌ى ئێرانى ،به هۆى ئه‌وه كه لهناوبرنامهى ناوه‌كى ئێران‌دا ده‌ستى هه‌یه، خسته ریزى بانكه ئابلۆقه سه‌ر خراوه‌كان. رۆێتیرَز هه‌روه‌ها وتى : ده‌وڵه‌تى ژاپۆن سێ هه‌مین وڵاتێكه كه نه‌وت له ئێران ده‌كرێ و ده‌یهه‌وێ كرِینى نه‌وت له رژیمى ئێران كه‌م بكاته‌وه .
خۆكووژی زیندانیهكى سیاسی به هۆى شكه‌نجه‌ى تاقهتپرۆكێن
ئه‌سه‌دوڵا ئه‌سه‌دى زیندانى سیاسی رۆژی یه‌ك شه‌ممه ٢١ ى ره‌شه‌ممه‌ى ١٣٩٠ له‌ژووری ٣٥٠ ى زیندان هه‌وڵى خۆكووژى دا

،بڵام له‌ڵایه‌ن هاوبه‌ندیه‌كانیه‌وه رزگار كرا. ئه‌سه‌دۆڵا ئه‌سه‌دی كه له شاری ته‌ورێز خه‌ریكى كارى پزیشكى بوو ، له ٢١ ى مانگى پووشپه‌رى ١٣٩٠ بۆ ماوه‌ى ٥مانگ له‌ژووری تاكه‌كه‌سی گرتوخانه‌ى ئه‌منیه‌تى شاری ته‌ورێزدا راگیرابوو. ناوبراو دواى راگوازتن له گرتوخانه‌ى ته‌ورێز ،٤مانگیش له ژووره تاكهكسیهكانى ٢٤٠و٢٠٩ى ئه‌وین دا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه و تا ئیستا زیاتر له ٢٠ مانگه چاره‌نووسی نادیاره .ناوبراو تاوان باره به پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى نه‌یارى رژیم . به هۆى شكهنجهدانى جۆراجۆر له سه‌ر دوكتوور ئه‌سه‌دى به شێوه‌ى زۆر ناحه‌ز وه‌ك :هه‌ره‌شه به ئیعدام ،فرێدانى ناوبراو بۆ ناو بیری فازڵاو ، زینده به چاڵ كردن و لێدانى سه‌ر و چاویی و راوه‌ستانى به‌زۆر له‌سه‌ر لاق بۆ ماوه‌ى ٥ شه‌و و رۆژ، بۆته هوَى درووست بوونى ئازارى له‌راده‌به‌ده‌رى رۆحى ناوبراو وهه‌وڵی خۆكوشتنى داوه .
نه‌یاران
ى رژیمى سوریه خوازیارى ده‌ست تێوه‌ردانى خیراى نیزامین به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ئێستانبوول ، شۆراى نه‌ته‌وه‌یی سوریه رۆژی دوشه‌ممه ،له دواى بڵاوبونه‌وه‌ى راپۆرت گه‌لێك سه‌باره‌ت به كوشتنى دیان ژن ومندال له شاری حه‌مس به ده‌ستى هێزه‌كانى رژیمى ئه‌سه‌د،خوازیاری ده‌ست تێوه‌ردانى خیراى نیزامى له لایه‌ن هێزه‌كانى وڵاتانى ده‌ره‌وه بوون . وته‌بێژى ئه‌و شۆرِایه له كوبونهوهیهكى رۆژنامه‌وانى دا له ئیستانبوول وتى : به مه‌به‌ستى راگرتنى ماشێنى كوشتارى رژیمى ئه‌سه‌د ،ئیمه خوازیارى ده‌ست تێوه‌ردانى به‌په‌له‌ى هێزه‌كانى وڵاتانى ده‌ره‌وه بوون .
كوشتنى ٢
٥٠كهس له هێزه‌كانى به‌شارئه‌سه‌د به‌ده‌ستى ئه‌رته‌شی ئازادى سوریه سه‌رهه‌نگ مۆسته‌فا عه‌بدوول كه‌ریم : وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئازادى سوریه بهتهلهویزیۆنى ئهلجهزیرهى وت ،هێزه‌كانى ئه‌رته‌شی ئازادى سوریه٢٥٠ كه‌س له هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌دیان له نزیكه‌ى شاری ده‌مێشق كووشت و٢ تانكى ئه‌وانیان له ناو برد.