نه‌یان توانى به‌شدارى ته‌وه‌ره‌كان بكه‌ن، ده‌ستى پێكرد و تا كاتى نانى نیوه‌رۆ درێژه‌ى كێشا. له‌دواییدا كۆنفراس ده‌ستى كرده‌وه به كاره‌كانى كه چه‌ند بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایى پێشكه‌شى ئه‌ندامانى كۆنفراس كرا و دواتر په‌یامى كۆتایى كۆنفراس له لایه‌ن لێژنه‌ى بهرِێوبهرى كۆنفراس خوێندرایه‌وه كه پێكهاتبوو له را و سه‌رنجى سه‌رجه‌مى لاوانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان. ئه‌ندامان سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان ئاراسته‌ى لێژنه‌ى بهرِێوبهرى كۆنفراس كرد و له‌دواى پێشنیار و سه‌رنجى ئه‌ندامانى كۆنفراس له سه‌ر ٢١ خاڵ رِێك كه‌وتن كه بووه هۆى دڵخۆشى ئه‌ندامانى كۆنفراس و پێشوازییه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى لێكرا. له كۆتاییدا ئه‌ندامان به شایى و ههڵپهرِكێ كۆتاییان به كاره‌كانى كۆنفراس هێنا.
ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
٢٨ى رِشهممه ١٣٩٠
١٨-٣-٢٠١٢
خاڵه په‌سه‌ندكراوه‌كان بریتین له:
١ـ پێویسته لاوانی كورد به‌ره‌نگاری هه‌رچه‌شنه هێرشێك ببنه‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر هه‌ر چوار به‌شی كوردستان.
٢ـ سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی زمانی شیرینی كوردی به دیالێكته جیاجیاكانه‌وه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و پارێزگاری له زمانی كوردی ده‌كه‌ین.
٣ـ بانگه‌شه كردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌بێ جیاوازی بیر و بۆچوون و ئیدئولۆژی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌پێناو به دیهاتنی یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
٤ـ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێویسته رێگای ئاشتی و دێمۆكراتی و مه‌ده‌نیانه بگرینه به‌ر.
٥ـ بۆ ئه‌وه‌ی لاوانی كورد تێكۆشانی خۆیان پته‌وتر بكه‌ن پێویسته فیدراسیۆنیكی لاوان درووست بكرێت.
٦ـ داوا ده‌كه‌ین هه‌موو زیندانیانی سیاسی له توركیه و ئێران و سووریه كه به هۆی كێشه‌ی ره‌وای كورده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ئازاد بكرێن و له‌ناو ئه‌وانیشدا به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه و هه‌روه‌ها ئه‌و دۆستانه‌ی كه‌له كۆنفرانسی یه‌كه‌م له شاری ئامه‌د له لێژنه‌ی ئاماده كاری‌دا بوون و ئێستا له زیندان دان، بێنه ئازاد كردن.
٧ـ پێویسته سالانه كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی كورد و ڤێستیڤاڵی لاوانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و سێیه‌مین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی كوردستان ساز بكرێت ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه له‌بار بوو.
٨ـ پێویسته شهرِی براكوژی به هه‌ر پاساوێك دووباره نه‌بێته‌وه و هه‌ر لایه‌نێك دووباره‌ی بكاته‌وه، پێویسته له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه شه‌رمه‌زار بكرێت.
٩ـ نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه جیهان مافی برِیاردانی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه.
١٠ـ پێویسته ئه‌زموونی حوكمرِانیی باشووری كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین و له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پشتگیری و پشتیوانی بكه‌ین و به ده‌سكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یر بكرێت.
١١ـ له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ژینۆسایدی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و هونه‌ری و كلتووریدا پێویسته گه‌لی كورد تێكۆشان بكات و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه‌له رابردووش‌دا به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون شه‌رمه‌زار و پرۆتستۆ ده‌كه‌ین.
١٢ـ پێویسته له بواره‌كانی رۆشنبیری و وێژه‌یی و هونه‌ریی زمانی كوردی پێش بخرێت و ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت.
١٣ـ له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی زمانی شیرینی كوردی پێویسته هه‌موو كورد به شێوه‌زاری خۆی ئاخافتن بكات و هه‌وڵ بدرێت زمانێكی یه‌كگرتوویی كوردیی بێته ئاراوه.
١٤ـ له به‌رامبه‌ر توندوتیژی دژ به كچانی گه‌نج و هه‌موو ژنان به بیانووی به‌د ره‌وشتی و كرِینهوهی نامووس هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین و له‌م پێناوه‌دا تێكۆشان ده‌كه‌ین.
١٥ـ ده‌خوازین سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی و برِیار به‌ده‌ستانی جیهان پرِۆسهی ئه‌نفال و كیمیا بارانی باشووری كوردستان (هه‌ڵه‌بجه) به ژینوساید بناسن و رۆژی ١٦ ئازار به رۆژی ژینوسایدی جیهانی بناسرێت.
١٦ـ كۆنفرانس پشتگیری خۆی بۆ لاوانی كورد بۆ شۆرِشی ئازادیخوازی رۆژئاوای كوردستان نیشان دا و پرِۆتستۆی سیستمی حوكم و كاره‌كانی رێژیمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوكارانی ده‌كات.
١٧ـ كۆنفرانس ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كانی توركیه و ئێران بۆ سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
١٨ـ ئاڵای كوردستان ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كورده و پێویسته هه‌موو لایه‌ك رێزی لێبگرێت و له‌سه‌رووی ئاڵای حیزبه‌وه بێت.
١٩ـ كۆنفرانس سیاسه‌تی توندتیژی و تۆقاندن له هه‌مبه‌ر رۆشنبیران و نووسه‌رانی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئیدانه ده‌كات.
٢٠ـ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان و ئه‌ندامانی به‌شدار له كۆنفرانس، راسپێردران كه ته‌واوی برِیارهكانی كۆنفرانس بێته پرسی رۆژانه و جێبه‌جێ بكرێن.
٢١ـ ٢ی رێبه‌ندان رۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له شاری مه‌هاباد وه‌ك رۆژی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ناسێندرا.