فرمێسكى شادى ده‌تكێ له‌ئه‌شكه‌وت وخارى تۆ
زووخاوى داخه دێ له ده‌مى پرِ جهخارى دڵ
سروه به زارى خونچه گهیى زوو گه‌شایه‌وه
سروه‌ى هیوا له كوێیه كه بدرێ له زارى دڵ
خۆرى به‌هارى دای له له‌شى شین و زینده‌وار
تیشك بژێشكه دیار نیه بۆ ده‌رده‌دارى دڵ
خهمڵى به كۆرِى سوێسن و نێرگس بنارى تۆ
سووتاوى بێ به‌هاریه ده‌شت و بنارى دڵ
دڵ ویستى كۆچه‌رى بێ له‌گه‌ڵ كهوبوارى تۆ
په‌رژینى درِكى خه‌م بوو كهنهى دا بوارى دڵ
نایێمه سه‌یرى دیمه‌نى گوڵزارى ناسكت
نه‌ك لێى درێ ههلاوى كڵى كڵپهدارى دڵ
گوڵزارى و گوڵت ده‌نوێنێ به‌بێ ژمار
من چیم بێ بۆ تۆ جوێ له خه‌مى بێ ژمارى دڵ
داده‌گرێ كۆڵى چاتره و گوڵ رێبوارى تۆ
دادهمرێ بێ گومان كڵ و كۆى رێبوارى دڵ
ئاواره بێ ده‌واره له گوڵزار و جێ هه‌وار
سینه‌م ده‌واره چش له دڵم ها ده‌وارى دڵ
ئاوا بێ شار و گوند و كه‌ژ و جێ هه‌وارى تۆ
با هه‌ر پهكوو پهكووی بێ پهپووى جێ هه‌وارى دڵ
ده‌كرێ له زه‌رد و ماهێ بنوسم به خوێنى دڵ
تا یادگارى من بێ له‌گه‌ڵ شوێنه‌وارى دڵ؟
(ئه‌ى نیشتمان له كۆنه‌وه مات و پهژارى تۆم
مات و پهژارى تۆیه وه‌كوو من هه‌ژارى دڵ)
ماوه‌ت ٧ى خاكه‌لێوه‌ى ١٣٦٦ ك خ