گهرِهك و شاره جوان و ئاوهدانهكاندا.
جیگه‌ی داخه وه‌ك ٣٣ ساڵی رابردوو به هۆی بوونی ده‌سه‌لاتی ئاخوندانی سته‌مگه‌ر و دژ به ئازادی و دژ به هه‌موو خوشیهكانی ژیان، جه‌ماوه‌ر نه‌یان توانیوه وه‌ك پێویست خۆشی له هیچ بۆنهییكی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی ببینن. دیاره له‌گه‌ل هه‌موو كهندو كۆسپ و ههرِهشهی ده‌سه‌لاتداران و بهكرێگیراوان، به خوشیه‌وه جه‌ماوه‌ری تینوی ئازادی، بۆنه و جێژنه نهتهوهوییهكانیان به‌رێوه بردوه و له هه‌مانكاتدا له‌خه‌بات له‌به‌رانبه‌ر سته‌مگه‌ران نهوێستاونهوه و دژ به ده‌سه‌لاتی گۆرِ په‌ره‌ستی ئاخونده‌كان خۆرِاگرییان كردوه.
هاونیشتمانه بهریزهكان!
حه‌ق بوو به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و هاتنی به‌هاری رِازاوه، موژده‌ی خۆشتان له‌به‌ره‌وپێش چوونی جوولانه‌وه‌ی ئازادیخوازی و مافخوازی گه‌لی كورد پێ بدانایه، به‌لام به داخه‌وه چه‌نده دوژمنان دل ره‌ق ومرۆڤ كوژن وخۆیان بۆ له‌ناوچوونی كورد ئاماده كردوه، له به‌رانبه‌ردا لایه‌نه‌سیاسیه‌كان كه‌مته‌رخه‌من له حاست داهاتووی گه‌لی كورد و ته‌نانه‌ت داهاتووی سازمان و حیزبه‌كانیان. لانی كه‌م ده‌بوو له‌به‌رانبه‌ر خۆ به‌هێز كردن وخۆ ته‌یار كردنی دوژمن‌دا، به‌ره‌ی شۆرِش به یه‌كگرتوویی وبه هاوكاری، له لاییك له به‌رانبه‌ر دوژمن بوێستانایهوه له لاییكی دیكه دڵی جه‌ماوه‌ریان به یه‌كگرتوویی نێوانیان خۆش بكردایه. به‌لام به پێچه‌وانه‌ی ویستی جه‌ماوه‌ر و ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی ویستی پێشمه‌رگه تێكوشه‌ر و ووشیارهكان، ناكۆكیه‌كان به‌رده‌وامن، كه زه‌ربه‌تی گه‌وره و قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ی لهجولانهوهی مافخوازی كورد داوه.
له كاتیكدا كه ده‌بوو حه‌قیقه‌ت و راستیی و سه‌داقه‌ت و ئه‌ركی شۆرِشگێرانه و ئازادیخوازانه پیناسه و سه‌ره‌تای ئه‌رك و كاره‌كان بوایه، ده‌بینین ناراستی، مه‌رایی كردن، به‌ڵێ به‌ڵێ كردن ئه‌ویش ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی خۆ ده‌رخستن، بۆته دیاردهییكی قێزون كه له راستیدا شۆرِشگێری خاوه‌ن بناخه و ریشه‌دار بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی شۆرِشگێریی به مه‌به‌ستی خۆ ده‌رخستن ناكاته قوربانی، بۆیه ئێستا شێواویێك و جۆرێك له خراپ حاڵی بوون رووی له جوولانه‌وه‌ی كورد كردوه، شێواویێكی ئه‌وتۆ كه جاری وایه خراپ به چاك خۆ ده‌نوێنێ و باشه‌كانیش به له‌به‌رچاو گرتنی ئوسوولی شۆرِشگێرانه وسادقانه و لێبراوانه به خراپ ده‌ژمێردرێن. ره‌نگه یه‌كیك له هۆكانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دیارده‌یه، نه‌بوونی زانیاری دروست له‌سه‌ر راستیه‌كان وهه‌روه‌ها كه‌می ووشیاری سیاسیه، وای كردوه وه‌زع بگاته ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌بیندرێ.
سهرهرِای هه‌موو كه‌م و كورییه‌كان، هومێدواریم زۆره به چاك بوونی هه‌ل و مه‌رج و به‌ره‌وپێش چوونی جوولانه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان، به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه ئه‌و به‌ڵینه دووپات بكه‌ینه‌وه كه هه‌میشه رێبواری ریگه‌ی ئازادیخوازی بین و هیچ كات له‌خه‌باتی راست و بێ گه‌ردی شۆرِشگێرانه دوور نه‌كه‌وینه‌وه. هیوادارم خودای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات تا له‌خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمام سه‌ركه‌وتوو بین.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران وه‌ك هێزێكی ره‌سه‌ن و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و به ٣١ ساڵ تێكۆشان، به‌رده‌وام ده‌بێ له ئه‌ركی پیرۆزی شۆرِش وهیچ كات ئاماده نابێ بنه‌ما نه‌ته‌وه‌ییه‌كان فیدای قازانجه ته‌شكیلاتی وسازمانیهكان بكا، وه‌ك هێزیكی ریشه‌دار بۆ به‌ره‌وپێش چوونی خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد و روخانی رژیمی ئاخوندی به‌رده‌وام ده‌بێ له تێكۆشانی بی په‌له.
به‌و هومیدهی به خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه و یه‌كگرتوانه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و به یه‌كگرتوویی هێز و لایه‌نه شۆرِشگێِرهكانی كوردستان و ئێران، كۆتایی به ده‌سه‌لاتی سته‌مگه‌رانه‌ی رژیمی ئاخوندی له ئێران‌دا بێ و سه‌روه‌ری خه‌ڵك و ئازادی و دیموكراسی و مافی به‌رانبه‌ر بۆ ژنان و مندالان و دانیشتوانی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێ و خه‌ڵكی كوردستان به مافه بنهرِهتیهكانی بگا، هومیدوارم ساڵی نوێ ساڵیكی پرِ پیت و به‌ره‌كه‌ت و خێر و خۆشی بێ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ئێران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان و كه‌س وكاری شه‌هیدان و كوردانی ئاوره و نیشته‌جی له‌و ولاته جیاجیاكانی جیهان و غه‌می دووری له نیشتمان و ئازیزانیان به زوویی كۆتایی پێ بێ و هه‌موو به نیشتمان و دانیشتووانی ئازیز شاد بنه‌وه.
له‌گه‌ل پیرۆزبایی دووباره‌م و دڵنیا بوونم به‌وه‌ی كه خۆری ئازادی له نیشتمانمان سه‌ر هه‌ڵده‌دا و ئاسه‌وارێك له‌سته‌م و بێدادی نامێنێ.
بابه‌شێخ حوسه‌ینی
سكرتیرى گشتى
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
نه‌ورۆزی ١٣٩١ كوچی خوری