بێهروز ئه‌رده‌لان رِابوونى جه‌ماوه‌رى سوریه دژبه بنه‌ماڵه‌ى ئهسهدوحكومهتهكهى، پێ ده‌نێته ساڵیك ولهم ماوه‌دا نێزیك به ١١ هه‌زار كه‌س له‌خه‌ڵكى ئازادیخوازوستهم نه‌ویست گیانى خۆیان پێشكه‌ش به‌ئازادى كردوه. راپه‌رینى خه‌لكى سوریه درێژه‌ى ئه‌و شه‌پۆله ئازادیخوازیه بووكه به‌شێك له ناوچه‌كه‌ى گرتهوهوهێندێك لهدیكتاتۆرهكانى به جوخهى مه‌رگ سپارد. ریشه‌ى ئه‌م رِابوونانه دهگهرِیتهوه بۆ رِقى په‌نگ خواردووى له مێژینه‌ى خه‌ڵك، چونكه سه‌رانى ئه‌م وهلاتانهى...
كه شۆرِش ورِابوونى جه‌ماوه‌رى رِووى تێكردن، زاده‌ى كودتا وهه‌روه‌ها داندراوى ئه‌م لاولابوون وهیچ كات نه گوێیان له‌خه‌ڵك ده‌گرت ونهحیسابیان بۆیان كرد. ئه‌م به‌ناو سه‌رۆكانه زیاتر له‌بیرى به‌ده‌ست هێنانى جێگهوپێگهدا بوون و به‌بێ ئاوردانه‌وه له مهعیشهتى خه‌ڵك ودانانى بنه‌مایێكى ئابوورى به‌هێز بۆ وهلاَتهكانیان، هه‌ر له‌بیرى گیرفان پرِكردنى خۆیان دا بوون. له‌ماوه‌ى دهسهلاَتداریاندا ئابوورى وهلاَتیان، خه‌رجى حه‌زه‌كانیان كرد‌و به له‌خۆ بایى بوون، جه‌ماوه‌ریان له‌بیر چوو. ئازادیخوازان وئه‌وانه‌ى له‌چواچێوه‌ى ئه‌و وهلاَتانهدا مافیان پێشێل ده‌كرێت وهه‌روه‌ها كێشه‌ى ئتنیكیان هه‌یه، له مه‌جال گه‌راون و له بچوكترین ده‌رفه‌تدا رِقى خۆیان به دهسهلاَت نیشان داوه. خه‌ڵكى سوریه‌ش كه ماوه‌ى نێزیك بهچواردهیهیه به ده‌ست سته‌مى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ناڵێنن وهه‌روه‌ها پێكدێن له كورد‌و عه‌ره‌ب ولهبارى مه‌زهه‌بیشه‌وه جیاوازى تێدایه، بۆ حهللى ئه‌م پرسانه، خۆیان له‌به‌ره‌ى دژه ئه‌سه‌دا بینیوه‌ته‌وه وبرِیاریان كۆتایى پێهێنانى دهسهلاَتى ئه‌سه‌د وحكومهتهكهیهتى. بۆ رِزگارى وگه‌یشتن بهژیانێكى ئینسانى خه‌ڵكى ئه‌و وهلاَتهرِابوون و بۆماوه‌ى ساڵێكهدرێژه به ته‌زاهورات له‌دژى رِژیمى ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن حیزبى به‌عس به پاڵپشتى هه‌مه لایه‌نه‌ى رِژیمى ئێران درێژه به سه‌ركوتى خۆپیشانده‌ران ده‌داو به‌ئاشكرا رِژیم پشتیوانى خۆى بۆدهسهلاَتى ئه‌سه‌د دهربرِیوه. چه‌كوچۆڵ رِهوانهى سوریه دهكاوهێزهكانى سوپاى قودسیش له رِاهێنانى بكوژه‌كانى ئه‌سه‌د درێغى ناكه‌ن. گرتنى چه‌ندكه‌س له ئه‌ندامانى سوپاى قودس له‌سوریه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شى ئازادى ئه‌و وهلاَتهوه، ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه پشت رِاست ده‌كاته‌وه‌كه رِژیمى ئێران چۆن چۆته به‌ره‌ى دژه خه‌ڵك وده‌ست وه‌ردان ده‌كات. ده‌ستێوه‌ردانى رِژیمى ئێران له سوریه له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵكاى جیهانى وبه‌تایبه‌ت وهلاَتانى عه‌ره‌ب وتوركیه، له‌هه‌وڵى كۆتایى هێنان به توندوتیژیهكانن له‌و وهلاَتهو ده‌یانهه‌وه‌ێ خه‌ڵك له‌وه زیاتر نه‌كوژرێت. له‌باره‌ى كۆتایى هێنان به توندوتیژیه‌كان ،وهلاَتانى عه‌ره‌ب چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یان گرتوه وتا ئێستاش چه‌ند برِیارنامهیكیان ده‌ركردوه كه‌یه‌كێك له‌و برِیارانه هه‌ڵپه‌ساردنى ئه‌ندامیه‌تى سوریهبووله ئه‌ندامى كۆمكارى عه‌ره‌به. هه‌روه‌ها له حاستى جیهانیشدا تا ئێستا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دوو كوبونه‌وه‌ى له‌سه‌ر پرسى سوریه گرتوه، به‌لام به پشتیوانى رِوسیهو چین و ویتۆكردنى برِیارگهلێك سه‌باره‌ت به لاوازكردنى ئه‌سه‌د، دۆخه‌كه هه‌روه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه. رِژیمى ئه‌سه‌د به‌پاڵپشتى ئه‌م دوو گه‌وره هێزه‌و هه‌روه‌ها رِژیمى ئاخوندى، هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ئه‌و وهلاَته چرِكردۆتهوهو به‌هێزى هه‌وایى وزهوینى هێرشه‌كان دریژه ده‌دات. بۆ ماوه‌ى ٢٧ رِءۆژ شارێكى وه‌ك حومسى تۆپباران كرد وقوربانێكى بێ ژمارى له‌و شاره خستهوهكه تا ئێستاش ئه‌م كوشتاره به‌رده‌وامه .بۆ به‌رگرتن له قوربانى زیاتر، ئه‌رته‌شى ئازادى سوریه چه‌ند تاكتیكێكى گرتۆته به‌ر له‌پێوه‌ند به كه‌م كردنه‌وه‌ى قوربانى خه‌ڵكى سڤیل، شاره‌كان چۆڵ ده‌كه‌ن. دیاره جولاَنهوهى چه‌كدارى و رِۆحى موقاوه‌مه‌ت، سه‌رچاوه‌گرتوو له ئیرادهوهێزى پۆلاَینى خهڵكهوئهم به‌شه لهئهرتهشى ئازاد و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌ویى له خه‌ڵك جودا نین ،به‌ڵكوو ئاوێته‌ى یه‌كن وهه‌موو پێكه‌وه لهراستاى كۆتایى هێنان به رِژیمى ئهسهدكار ده‌كه‌ن. ئه‌نجومه‌ن وئهتهشى ئازاد پشتیوانى جه‌ماوه‌ریان له پشته‌و كارى به‌رده‌وام بۆ هان دانى خه‌ڵك له دژى به‌عس وهه‌روه‌ها رِێكارى دیپلۆماسى گونجاویان گرتۆته به‌ر،به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ست هێنانى پشتیوانى وهلاَتانى جیهانیان. بێگومان به‌رین بوونه‌وه‌ى شۆرِشى گه‌لانى سوریه‌و په‌ره‌گرتنى توندوتیژى، رِۆحى تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ى له‌ناو خه‌ڵك وحكومه‌تدا زیاتر كردوه‌و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى رِیگهچاره بۆ ئه‌م كێشه نه‌بینێته‌وه، كاره‌ساتى مرۆڤایه‌تى رِوو ده‌داو خه‌ڵكى به‌ش مه‌ینه‌تى زیاتر ده‌بنه قوربانى. بۆ كۆتایى هێنان به‌م ئاڵوزیه، ووته‌بێژى شۆراى نه‌ته‌وه‌یى سوریه رِایگهیاندوه كه چه‌كوچۆڵ ده‌خه‌نه ئێختیارى ئه‌رته‌شى ئازادى ئه‌و وهلاَته و هه‌روه‌ها خوازیارى ده‌ستێوه‌ردانى نیزامى له‌لایه‌ن وهلاَتانى رِۆژئاواو عه‌ره‌بى بووه. هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا جۆرج سه‌برا گوتویه‌تى كه ده‌بێت سپهرى ئینسانى دروست بكرێت و ناووچهى دژه فرین هه‌بێت. به به‌هێز بوونى جولاَنهوهى ئازادیخوازى سوریه‌و نهپسانهوهى پشت به پشتى جه‌ماوه‌ر، رِژیمى سوریه به‌ره‌و لاوازى زیاتر ده‌چێت و سه‌ربارى پاڵپشتى كردنى له لایه‌ن دژبه‌رانى ئازادى، ته‌مه‌نى به‌ره‌و كۆتایى دهرِوات. له‌م گۆرِانكاریه خێرایانه‌دا جێگه‌ى كورد دیار‌و به‌رجه‌سته‌یه‌و پرسى ئه‌م گه‌له له‌گه‌ڵ رِابردوو جیاوازى ههیهوههروهها ئه‌م رِابوونه كاریگه‌رى ئه‌رێنى داناوه له‌سه‌ر پێشه‌وه‌چونى پرۆسه‌ى رِزگارى كورد. كورد له‌سوریه ده‌بێت له‌م هه‌له كه‌ڵك وه‌ربگرێت وئازایانه بێته مه‌یدان، هه‌ر چه‌ند رِابوونى نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌م ئاخێزهى ئێستاى سوریه بهپێشوونهتره وخه‌باتى كورد له‌مێژه بۆ ئازادى ده‌ستى پێكردوه، به‌لام ده‌بێت له ده‌رفه‌تى گونجاو كه‌ڵك وه‌رگرن. رۆژى ١٢ى مارس هاووهلاَتیانى كورد به‌بۆنه‌ى یادى ٨ساڵهى رِاپهرینى شارى قامیشلوو جاێكى دیكه یه‌ك ده‌نگ ویه‌ك رِهنگ نایان بهرِژیم گوتهوهوبهدانى دروشمى ئازادى ومردن بۆ دیكتاتۆر، پاڵپشتى خۆیان بۆ ئاخێزى سه‌رانسه‌رى دووپاته كرده‌وه.ئه‌و یادكردنه‌وه له‌كاتێكدا بووكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌سه‌ده‌وه كه‌وتنه به‌رپه‌لامار و٧كهس له خۆپیشاندران بریندابوون. له‌مه‌یداندا بوونى كورد و پێشوونهى خه‌باته‌كه‌ى، واى كردوه كه حیسابى تایبه‌تى بۆ بكرێت وله كایه سیاسیه‌كاندا ده‌ورى چالاك بگێرِێت. ئه‌م بارودۆخه‌ى كورد واى كردوه كه به‌پێى رِاى میدیاكانیش ،كورد فاكته‌رێكى به‌هێزى باروودۆخى سوریه بێت. كارایى كورد له‌وبه‌شه قورسایى خۆی په‌یدا كردوه‌و گه‌لى سورى سلاو بۆ كورد ده‌نێرن و هه‌ینیه‌ك به ناوى وه‌فادارى بۆ رِاپهرینى كورد ناوزه‌د ده‌كه‌ن. بێگومان له‌گه‌ڵ تێپه‌راندنى گیروگرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى رِزگارى گه‌لى سوریه، گه‌لانى ئهوهلاَته بهئامانجهكانیان ده‌گه‌ن و له‌دوایى رِمانى كۆشكى زۆردارى ئه‌سه‌د، نۆبه‌ش دهگاتهخامهنهیى وباقى دیكتاتۆرانى دیكهوهك دیكتاتۆرانى به‌ر له‌خۆیان به زبڵدانى مێژوو ده‌سپێردرێن.
ڕێکه‌وت: 2012-03-21 05:54:52
به‌شی ( پێگه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى رِزگارى سوریه‌دا )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه
پێگه‌ى كورد پێگه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى پێگه‌ى له‌پرۆسه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى پێگه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى رِزگارى پێگه‌ى رِزگارى كورد رِزگارى پێگه‌ى كورد رِزگارى له‌پرۆسه‌ى رِزگارى پێگه‌ى له‌پرۆسه‌ى رِزگارى كورد له‌پرۆسه‌ى رِزگارى پێگه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى رِزگارى سوریه‌دا پێگه‌ى سوریه‌دا كورد سوریه‌دا پێگه‌ى كورد سوریه‌دا له‌پرۆسه‌ى سوریه‌دا پێگه‌ى له‌پرۆسه‌ى سوریه‌دا كورد له‌پرۆسه‌ى سوریه‌دا پێگه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى سوریه‌دا رِزگارى سوریه‌دا پێگه‌ى رِزگارى سوریه‌دا كورد رِزگارى سوریه‌دا پێگه‌ى كورد رِزگارى سوریه‌دا له‌پرۆسه‌ى رِزگارى سوریه‌دا پێگه‌ى له‌پرۆسه‌ى رِزگارى سوریه‌دا كورد له‌پرۆسه‌ى رِزگارى سوریه‌دا پێگه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى رِزگارى سوریه‌دا پێگه‌ى كورد پێگه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى پێگه‌ى له‌پرۆسه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى پێگه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى رِزگارى پێگه‌ى رِزگارى كورد رِزگارى پێگه‌ى كورد رِزگارى له‌پرۆسه‌ى رِزگارى پێگه‌ى له‌پرۆسه‌ى رِزگارى كورد له‌پرۆسه‌ى رِزگارى پێگه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى رِزگارى سوریه‌دا پێگه‌ى سوریه‌دا كورد سوریه‌دا پێگه‌ى كورد سوریه‌دا له‌پرۆسه‌ى سوریه‌دا پێگه‌ى له‌پرۆسه‌ى سوریه‌دا كورد له‌پرۆسه‌ى سوریه‌دا پێگه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى سوریه‌دا رِزگارى سوریه‌دا پێگه‌ى رِزگارى سوریه‌دا كورد رِزگارى سوریه‌دا پێگه‌ى كورد رِزگارى سوریه‌دا له‌پرۆسه‌ى رِزگارى سوریه‌دا پێگه‌ى له‌پرۆسه‌ى رِزگارى سوریه‌دا كورد له‌پرۆسه‌ى رِزگارى سوریه‌دا پێگه‌ى كورد له‌پرۆسه‌ى رِزگارى سوریه‌دا