ئیزن نه‌درا ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی چرای پیرانشار رێورِهسمی نه‌ورۆز بهرِێوه به‌رێت
خه‌باتمێدیا: له كاتێكدا چه‌ند رۆژ پێشتر "ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی چرا" له پیرانشار له هه‌وڵی ئاماده‌كاری بۆ به‌رز را‌گرتن

ی جێژنی نه‌ورۆزدا بوو، هێزی ئینتزامیی حكوومه‌ت له‌و شاره پێشی پێ‌گرتن. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی چرا له‌و شاره كه چه‌ند رۆژ پێشتر ئاماده‌كارییان بۆ بهرِیوه چوونی جێژنی نه‌ورۆز كردبوو، رۆژێك به‌رله بهرِیوه چوونی جێژنی نه‌ورۆز ٤ هاووڵاتی له‌و شاره لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، كه دواتر به‌هۆی زه‌خت و فشاری خه‌ڵك و كه‌س وكارییان ئازاد كراون. ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی چرای پیرانشار یه‌ك له ئه‌نجومه‌نه‌ی چالاكه‌كانی ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێرانه كه‌له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا جیا له بهرِێوه بردنی دوو فێستیڤاڵی شێعری هاوچهرخهرخی كوردی، چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیی دیكه‌ی بهرِێوه بردووه و كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه.
ئابڵۆقهكانى تازه‌ی یه‌كێتى ئورووپا دژ به تاران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى (( ریا نووستى )) یه‌كێتى ئورووپا له كۆبونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى خۆی دا كه قه‌راره رۆژه‌كان

ى پێنج شه‌ممه و هه‌ینى به‌رێوه بچێت،ئابڵۆقهكانى تازه دژ به رژیمى ئێران به‌رێوه ده‌بات. یه‌كێتى ئورووپا به نیازه ١٨ ناوى تازه به هۆی پێشێل كردنى مافی مروڤ له ئێران له ليستى ره‌شی خۆی دا زیاد بكات كه هه‌نووكه ناوى ٦١ كه‌س له‌و
ليستهدا هاتووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ٢٧ ده‌وڵه‌تى یه‌كێتى ئوروپا رۆژی دوشه‌ممه ٢٣ى ژانویه له كوبونهوهكانى خۆیان دا له برۆكسێل بریاریان دا هاورده‌ى نه‌وت له ئێران بۆ ولاتانى ئوروپا ئابڵۆقه بكه‌ن.هه‌روه‌ها یه‌كێتى ئوروپا به نیازه تا یه‌كه‌مى ژۆئیهى ساڵى ٢٠١٢هاوردهى نه‌وتى خۆیان له ئێران رابگرن .
١١ولاتى
جیهان راده‌ى كرینى نه‌وتى خۆیان له ئێران كه‌م كردۆته‌وه هیلاری كلینتون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وتى: ١١ولاتى جیهان راده‌ى كرِینى نه‌وتى خاوى خۆیان له رژیمى ئێران كه‌م كردۆته‌وه.ئه‌و ولاتانه بریتین له : بلژیك،كۆمارى چێك، ئالمان، یوونان، ئیتالیا، ژاپۆن، هۆله‌ند، لێهێستان، ئێسپانیا، بریتانیا و فرانسه.
نیگه‌ران
یه‌كانی تازه سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانى رژیمى ئێران به‌رپرسانى ئیتلاعاتى ئه‌مریكا وتوویانه: پێوه‌ندی تهلهفوونی،نێوان به‌رپرسانى رژیم،سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كان كه گۆێ لێگیراوه، نیگه‌رانیه‌كى نوێى ،سه‌باره‌ت به رای ئه‌و رژیمه بۆ درووست كردنى چه‌كى ئه‌تۆمى پێك هێناوه. به‌پێی راپۆرتی نیویورك تایمز: ئه‌و بابه‌ته،هاورێ له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و هه‌موو زانیارییه، ده‌توانێ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به روون بوونى هه‌ڵوێستى خۆی وگۆرِانى سیاسه‌ته‌كانى سه‌باره‌ت بهرژیمى دیكتاتۆری ئێران رازى بكات.
هه‌وڵى وزارهتى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌وسه‌ربردنى ئابڵۆقه‌كان دژبه رژیمى ئێران
دهێوید

كۆهه‌ن،جێگرى ده‌ره‌وى خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا له كاروباری تیرۆریسم وئیتلاعاتی مالی، بۆ وتووێژكردن، سه‌باره‌ت به به‌ره‌وسه‌ربردنى ئابڵۆقه‌كان بۆسه‌ر رژیمى ئێران وسوریه، له‌و حهوتوویهى داهاتوودا، بۆ ولاتانى عێراق ولوبنان وئێماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بى سه‌فه‌ر ده‌كات. وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا له بابه‌تێك دا،بڵاوى كرده‌وه: دهێوید كۆهه‌ن بۆ چاو پێكه‌وتن و وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و نوێنه‌رانى بانكه‌كان ،سه‌باره‌ت به به‌ره‌وسه‌ربردنى ئابڵۆقه‌كان دژ به رژیمى ئێران بۆ ئه‌و ولاتانه سه‌فه‌ر ده‌كات.
ئیسرائیل: كاتێكى زۆر بۆپاراستنى دامه‌زراوه ناوهكیهكانى ئێران نه‌ماوه
ئێهوود باراك، وه‌زیرى دیفاعى ئیسرائیل رۆژی دوشه‌ممه وتى كه«خۆراگری له به‌رانبه‌ر هه‌ره‌شه‌ى ئێرانى ناوكه‌یی بۆ ده‌وڵه‌تى ئی

سرائیل له چاو دهوڵاتانى دیكه‌ى جیهان گرینگیه‌كى زیاترى هه‌یه. ناوبراو وریایی داوه كه كاتێكى زۆر بۆ پاراستنى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی ئێران، له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌رى هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی نیزامی،دژبه وه‌لاته نه‌ماوه. ئێهوود باراك له‌به‌رانبه‌ر كومیته‌ى دیفاع وكاروبارى ده‌ره‌وه‌ى پارڵمانى ئیسرائیل وتى: زیاد كردنى ئابڵۆقهكانى نێوده‌وڵه‌تى دژبه ئێران به مه‌به‌ستى فشار له‌سه‌ر رژیمى ئێران،بۆ راگرتنى به‌رنامه‌ی ناوكه‌یی ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێویسته. به‌رپرسانى سه‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل پشتیوانى خۆیان له سه‌ر هێرش كردنى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئهتۆمیهكانى ئێران دهربرِی و وتویانه كه ده‌بێ پێش هاوینى ئه‌مساڵ هێرش بكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه ناوهكیهكانى رژیمى ئێران.
میت
رامنى : گه‌یشتنى رژیمى ئێران به چه‌كى ناوكه‌یی ،هه‌ره‌شه‌یه‌كى زۆرجیدییه میت رامنى خۆپاڵاوتهى سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وتویهتى: ئۆباما ده‌بێ سه‌باره‌ت به‌گه‌یشتنى رژیمى ئێران به چه‌كى ناوه‌كى،بزانێ كه ئه‌وه هه‌ره‌شه‌یه‌كى زۆرجیدی دژ به ئێمه‌و هه‌مووى جیهانه. له‌لایێكى دیكه‌وه ریك سێنترۆم،كاندیدى سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وتى: كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی ئێمه، ئێرانێكى ناوه‌كییه وباراك ئۆباما به‌رده‌وام لایه‌نى رژیمى ئێرانى گرتوته‌به‌ر. ئێمه پێویستمان به كاندیداێكه كه خالێكى روونى له‌به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران دا هه‌بێت.
تێكۆشه‌رانى مافی مرۆڤ خۆازیاری دووپات كردنه‌وه‌ى چوونى راپۆرت ده‌رى مافی مرۆڤ بۆ ئێران بوون
رێكخر

اوهكانى مافى مرۆڤ داوایان له ئه‌ندامه‌كانى شۆرِای مافی مرۆڤى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه مهئموریهتى ئه‌حمه‌د شه‌هید، راپۆرتدهرى تایبه‌تى ئه‌و شۆرایه له كاروباری ئێران دا درێژ بكه‌نه‌وه. زیاتر له ٢٠ سازمان وگرووپى مافی مرۆڤ ،رۆژی دوشه‌ممه ٢٩ ی ره‌شه‌ممه له نامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا به شۆرای مافی مرۆڤ نێوده‌وله‌تى ،چۆنیه‌تى مافی مرۆڤى ئێستاى ئێرانیان به خه‌راپ هه‌ڵسه‌نگاند و سه‌باره‌ت بههوه كه ئێران خۆی له دامه‌زراوه‌كانى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌دور خستووه ،پشتیوانى كردنى وڵاتانى ئه‌ندامى ئه‌و شۆرایهیان ،سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ى مهئموریهتى راپۆرتدهرى تایبه‌تى مافی مرۆڤ به پێویست زانیوه.
روانگه
ى ده‌وڵه‌تى روسیه سه‌باره‌ت به رژیمى ئه‌سه‌د رو به تووندیه سێرگێی لاڤرۆف،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى روسیه وتى " سه‌رۆكایه‌تى سوریه هه‌ڵه‌ى زۆری ئه‌نجام داوه.زۆركه‌س ئه‌و قسانه‌ى لاڤرۆف یان به نیشانه‌ى تووندبوونى روانگه‌ى روسیه سه‌باره‌ت به رژیمى سوریه زانیوه. سێرگێی لاڤرۆف ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى روسیه وتى : رژیمى ئه‌سه‌د له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زایه‌تیه‌كان، له وڵاته،هه‌لس و كه‌وتێكى خه‌راپی ڵه خۆی نیشان دا.
رێكه‌وتن له‌سه‌ر برِیاری شۆرِای ئه‌منیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئاشتى سوریا
٢١مارس

ی ٢٠١٢به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فرانسه-سازمانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: دیپڵۆماتهكان وتیان ، شۆرای ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی چوارشه‌ممه سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئاشتى سوریا پێكه‌وه رێكه‌وتنیان هه‌بوو. له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا داوا له ده‌وڵه‌تى سوریا ده‌كه‌ن كه به زووترین كات ،به‌رنامه‌ى ئاشتى پێش كه‌ش كرا‌و له لایه‌ن كووفی عه‌نان، نوێنه‌ری سازمانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتى وه‌لاتانى عه‌ره‌ب به‌رێوه‌ی ببات. ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریا ،ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌رێوه نه‌بات، شۆرای ئه‌منیه‌ت" كردوهیهكى زیاتر دژ به رژیمى ئه‌سه‌د ئه‌نجام ده‌دات.