٢زیندانى سیاسی له كوردستان به دانانى بارمته ئازاد كران
خه‌بات

مێدیا: هاوولاتیكى ده‌ست به‌سه‌ركراوى سهقزیى به دانانى بارمته ئازاد كرا. پارێزه‌ری ئه‌و هاووڵاتیه له وتووێژێك له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى موكریان،وتى : سه‌لاحى مسته‌فاپوور به تۆمه‌تى شهر له‌گه‌ڵ خودا له‌لایه‌ن دادگاى شۆرشى ئه‌و شاره‌وه به ١٩سال زیندان له گرتووخانه‌ى میناب مه‌حكوم كرا و ئه‌و حوكمه له سه‌رۆكایه‌تى به‌رزى دیوانى رژیم په‌سه‌ند كراوه‌ته‌وه. له دوای به‌دواداچوونه‌وه به‌سه‌ر پهروهندهكهى و رازى بوونى به‌رپرسانى دادوه‌رى ،ناوبراو به دانانى بارمته‌ى ١٥٠ میلیونى به‌شێوه‌ى كاتى له زیندان ئازاد كرا. هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێك، له مه‌ریوانه‌وه روشهنبیرێكى مه‌ریوان به ناوى موزه‌فه‌ری شه‌ریفی ،كه رۆژی چوارشه‌ممه ٥ى رێبه‌ندانى ١٣٩٠ له لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌منیه‌تیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كرابوو، رۆژی رابردوو به دانانى بارمته‌ى ١٠میلیونى له زیندان ئازاد كرا.
تازهلاوێكى زیندانیی به ئیعدام مه‌حكووم كرا
به پێ

ی راپۆرتى چالاكانى مافی مرۆڤ ودێمۆكراسی له ئێران تازه لاوێكى زیندانى ،به‌ناوی حه‌میدى ئه‌حمه‌دى،خه‌لكى سیاهكه‌ل له‌ته‌مه‌نى ١٥سالیدا به‌تۆمه‌تى به‌شداری كردن له كوشتن دا، ده‌ست به‌سه‌ر كرا‌و و دوای ٤ سال زیندانى وگه‌یشتن به‌ته‌مه‌نى ١٩ ساڵی ، ده‌زگای دادوه‌ری رژیمى جنایه‌تكاری ئاخوندى ،ناوبراوى به ئیعدام مه‌حكووم كرد. حوكمى ئیعدامى ئه‌و تازه‌لاوه دواى ٤ ساڵ زیندانى وهێشتنه‌وه‌ى له بارودۆخێكى نا ئینسانى،به خانه‌واده‌كه‌ى راگه‌ێندراوه.
ده‌ست ب
هكار كردنى ره‌سمى، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌منیه‌تى ناوكه‌یی سێئوول به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه لهسێئوول،كۆبونه‌وه‌ى ئه‌منیه‌تى ناوكه‌یی،كه ١٥٣ ولاتى جیهانى تێدابوون، رۆژی دوشه‌ممه له سێئوول ده‌ستى پێكرد. یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌و شێوه‌یه له سالی ٢٠١٠له واشَینگتۆن به مه‌به‌ستى پێش‌گرتن لهتیرۆریسم به پلۆتونیوم یا ئۆرانیوم به‌رێوه‌چوو. ولاتانى زۆر وه‌ك قه‌زاقستان ،مه‌كزیك و ئۆكراین دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه ،مه‌وادى ناوكه‌یی خۆیان بۆ شوێنى هێمن و پارێزراوتر بردووه.
وریایی ئۆباما به رژیمهكانى یاغی تاران وپیونگ یانگ
باراك ئۆباما

له‌پێشه‌كى دوهه‌مین كۆبونه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌منیه‌تى ناوكه‌یی ،سه‌باره‌ت به "جیهانى به‌تاڵ له چه‌كى ئه‌تۆمى "قسه‌ى كرد، ئۆباما،به‌شێك له وته‌كانى،تایبه‌ت به موناقشهى ئه‌تۆمى رۆژئاوا له‌گه‌ڵ پیونگ یانگ ورژیمى ئێران كرد. باراك ئۆباما له‌و قسانه‌ى دا ، رژیمى ئێرانى تۆمه‌ت بار به رێگای فێڵ وفریودان ودان پیدانهنان كرده‌وه و له‌هه‌مانكاتیشدا ووتى به‌ڵام ئیستاش بۆ گه‌یشتن به رێكارێكى دیپڵۆماتیك ،كات ماوه‌ته‌وه. باراك ئۆباما ،سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وتى: كاتێكى زۆر نه‌ماوه.....رێبه‌رانى رژیمى ئێران ده‌بێ بزانن، كه له له‌و رێگایه‌ى بۆیان داندراوه ،هیچ رێگاى هه‌لاتنیان نییه.
٦٥له سه‌دى خه‌ڵكى ئیسرائیل رازى به هێرشی نیزامى بۆ سه‌ر رژیمى ئێرانن
به‌پێی راپۆرتى رادیۆ ئاڵمان ، له سێ به‌ش،دوو به‌شى خه‌ڵكى ئیسرائیل ،رازى به هێرشی نیزامى بۆ سه‌ر رژیم

ى ئێرانن. ٦٠ له سه‌دی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌و راپرسیه‌دا ،به‌شدار بوون ،وتویانه : ده‌بێ به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى رژیمى ئێران ،ته‌نیا به هێرشی نیزامى راگیرێت. هه‌روه‌ها له راپرسیك دا له ئه‌مریكا،نیشان دراوه كه ٦٠ له سه‌دى خه‌ڵكى ئه‌مریكا رازی به هێرشى نیزامى،دژ بهرژیمى ئێرانن.
دهوڵةتى تركیا بۆ كرده‌وى نیزامى له سوریا خۆی ئاماده ده‌كات
به پێی راپۆرتى رۆژنامه‌ى ئیسرائیلی "هائارێتس "ده‌وڵه‌تى تركیا له دواى كۆبوونه‌وه‌ى دۆستانى سوریا له‌مانگى داهاتوو،خۆی بۆ هێرشی نیزامی له سوریا ئاماده ده‌كات. له لاێكى دیكه‌وه ،سه‌رۆك وه‌زیرى تركیا، راپۆرتى داخستنی باڵوێزخانه‌كه‌ى له سوریا دا. رۆژنامه‌ى زه‌مان ،چاپی توركیا نووسی: ره‌جه‌ب تهێب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرى تركیا به مه‌به‌ستى حازربوون له كۆنفرانسی ئه‌منیه‌تى ناوكه‌یی،ئیستا له كۆره‌ى باشووره. ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه كارداری باڵوێزخانه‌ى تركیا ،ولاتى سوریاى به‌جێ هێشتووه و رۆژی شه‌ممه له لایه‌ن ولاتێكى سێهه‌مه‌وه، دێته‌وه بۆ توركیا.