ته‌قینه‌وه‌ی مین له سه‌رشیوی سه‌قز دوو منداڵی بریندار كرد
خهباتمێد

یا: به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له گوندی "كه‌چه‌ڵ میان"ی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز دوو منداڵی كوردی ته‌مه‌ن ٧ و ٨ ساڵان كه‌م ئه‌ندام بوون. هه‌واڵنێری سه‌قز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له گوندی "كه‌چه‌ڵ میان"ی ناوچه‌ی سه‌رشیو به چاو و ده‌ستی دوو منداڵی ته‌مه‌ن ٧ و ٨ ساڵان به ناوه‌كانی "زانیار و سه‌یوان" كه‌م ئه‌ندام كردووه. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه به هۆی قووڵیی برینه‌كانیانه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سه‌قز كران، ئه‌و دوو منداڵه یهكاین چاوی له ده‌ست داوه و ئه‌وی دیكه‌شیان ده‌ستی.
لاوێكى مه‌هابادى پاڵه‌وانى پاڵه‌وانانى كێبهركێكانى پاورلیفتینگی باشگاكانى ناو ئێران بوو
لاوێكى م

ههابادى به نێوی ئه‌میر ئه‌میری، توانى به پله‌ى پاڵه‌وانى پاڵه‌وانانى شازده‌هه‌مین خولى كێبهركێكارانى پاورلیفتینگی باشگاكانى ناو ئێران بگات. ناوبراو توانى به ٤٥٠ خاڵ ،به پله‌ى پاڵه‌وانى پاڵه‌وانانى كێبهركێكارانى پاورلیفتینگی باشگاكانى ناو ئێران، بۆ خۆی تۆمار بكات. ،ئه‌و له حاڵێك دایه كه له كێبركێیه‌دا له ٢٠ پارێزگاى ئێرانه‌وه وه‌رزشوان هاتبوون.
به‌له‌مێكى هه‌ڵگری شه‌كر به‌ره‌و ئێران له‌لایه‌ن دزانى ده‌ریاییه‌وه دزرا
هه‌واڵده‌ر

ى رۆێتێرز راپۆرتى دا به‌له‌مێكى هه‌ڵگری ٦٣هه‌زار ته‌ن شه‌كر له برێزیلهوه به‌ره‌و ئێران ده‌چوو، رۆژى دووشه‌ممه له ئێقیانووسی هێند دزراوه. به‌له‌مى ئێگلانتێن، هه‌ڵگری ٢٣ كه‌سیش بووه وئه‌گه‌ری زۆره له لایه‌ن دزه ده‌ریاییه‌كانى سووماڵیهوه دزرابێت. هه‌رچه‌ند له رابردوودا،به‌له‌مێكی زۆر له نزیكه‌ى كه‌نداوى عه‌ده‌ن ،كه‌وتوونه‌ته داوى دزه‌كانى سوومالییهوه،به‌ڵام تائێستا وانه‌بووه كه له‌شوێنێكى ئاوا دوور بتوانن عه‌مه‌لیات به‌رێوه ببه‌ن.
كه‌ل وپه
ل و داراییه‌كانى ته‌له‌ویزیۆنى رژیمی ئێران له له‌نده‌ن ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا ٢مانگ له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى رێپێدانى، پرێس تى ویی له ئینگلیس ،رۆژنامه‌ى ده‌وڵه‌تى بریتانیا( ئهفكام )هه‌ره‌شه‌ى له‌و رایڵكه هه‌واڵده‌رییه به‌داخستن و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى داراییه‌كانى كرد. ئهفكام" بێجگه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى رێپێدانى چالاكى پرێس تى ویی ،ئه‌و رایڵكهیهى به ١٠٠هه‌زار پۆندیش سزا دابوو.ئیستا هه‌ره‌شه‌ى كردووه كه ئه‌گه‌ر پرێس تى وی نه‌توانێ له كاتى خۆێدا،پاره‌ى مانگانه‌ى سزاكه‌ى بداته‌وه،ده‌فته‌ری ئه‌و رایڵكهیه داده‌خا و ده‌ست به‌سه‌ر داراییه‌كانى داده‌گرێت.
پێشێلكردنى ئابڵۆقهكانى دژ به ئێران له‌لایه‌ن شیركه‌ته‌كانى ئاڵمانه‌وه
بازرگانى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران ،قازانجێكى زۆرى بۆ پیشه سازییهكانى ئاڵمان هه‌یه،ئه‌و شیركه‌تانه له رێگه‌ی هه‌ڵگرتنى پو

وڵ له ناو چه‌مه‌دان دا و هه‌روه‌ها ناردنى پوڵ له رێگه‌ى ولاتانى سێهه‌مه‌وه درێژه به موعاملهكانى خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌دن.رۆژنامه‌ى "فایننشیال تایمزی ئاڵمان ده‌نووسێ : به‌شێك له چالاكانى ئابوورى ئاڵمان، خوشحال نین به ئابڵۆقهكانى دژ به رژیمى ئێران و ئاماده نین بازه‌رگانیه پرِ له قازانجه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران رابگرن.
بانكى ئینگ
لیسی پێش به دانى پووڵى نه‌وتى ئێرانى گرت رۆیتێرز رایگه‌یاند: رۆیال بانكى ئیسكاتله‌ند به بۆنه‌ى ئابڵۆقهكانهوه پێشی دانى پووڵ به خاوه‌نى به‌له‌مێكى یوونانى كه هه‌ڵگرى نه‌وتى ئێران به‌ره‌و هێند بووه،راگرتووه. به پێی راپۆرتى رۆیتێرز، رۆیال بانكى ئیسكاتله‌ند له راگه‌یاندنێك دا، بڵاوى كرده‌وه،به پێی ئابڵۆقهكانى ماڵی ونه‌وتى رۆژئاوا دژ به ئێران ،پێشی ئه‌و هه‌نارده مالیهى گرتووه.به پێی سهرچاوهیكى ئاگادار: رۆیال بانكى ئیسكاتله‌ند به سه‌رنج دان به ئابڵۆقهكانى ماڵی دژبه رژیمى ئێران وتوویه‌تى،ناتوانین رێ به ناردنى ئه‌و پووڵه بده‌ین .