خوێندكارێكی كورد له سه‌قز به یه‌ك ساڵ زیندان حوكم درا
خه‌باتمێدیا: د

ادگای ئینقلابی شاری سه‌قز حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتییه‌كی ئه‌و شاره برِیهوه. هاووڵاتییه‌ك به ناوی هێمن دێهقانی خوێندكاری كوردی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن لقی چواری دادگای ئینقلابه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی حوكم درا. ئه‌و هاووڵاتییه به تاوانی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ نیزامی حكوومه‌تی ئێران و پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری حكوومه‌ت حوكم دراوه. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد بڵاوی كرده‌وه، هێمن ێهقانی بۆ ماوه‌ی ٤ مانگ له زیندانی ناوه‌ندی شاری سهقزداراگیرابوو و ریكه‌وتی ٣١ی جۆزه‌ردان ساڵی ١٣٩٠ له دادگای سه‌ره‌تاییدا به ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری حوكم دراوه و پاشان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. سه‌ره‌نجام له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا ناوبراو به تاوانی پێوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری حكوومه‌ت به یه‌ك ساڵ زیندانی مه‌حكووم كرا.
رازی بوون
ى ئۆباما له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنى ئابڵۆقهكانى نه‌وتى رژیمى ئێران به پێی راپۆرتى بی بی سی، باراك ئۆباما، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌بردنى ئابڵۆقهكانى نه‌وتى وماڵى، دژ به رژیمى ئێران،ره‌زامه‌ندى خۆی ده‌ربری.به پێی راگه‌یاندنێك له لایه‌ن كۆشكى سپییه‌وه،به‌رێز ئۆباما به‌و ئاكامه گه‌یشتووه كه به‌رهه‌مى نه‌وت له جیهان دا تا ئه‌و راده‌یه زیاد بووه كه ئابڵۆقه خستنه سه‌ر نه‌وتى رژیمى ئێران،زیانێك به‌پێداویستى هاوپه‌یمانانى ئه‌مریكا ناگه‌یه‌نێ.
كاردانه‌وه
ى ئابڵۆقه تازه‌كانى نه‌وتیى دژ به رژیمى ئێران هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له راپۆرتێك دا نووسی: فه‌رمانى ئۆباما،سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌بردنى ئابڵۆقهكانى نه‌وتیى دژ به رژیمى ئێران، كاردانهوهیكى زۆری بۆ ئه‌و رژیمه هه‌یه و ته‌واوى شیركه‌ته‌كان ودامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كانى سه‌رتاسه‌ری جیهان ناچار ده‌كات له‌نێوان بازهرگانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وكرِینى نه‌وت له رژیمى ئێران یه‌كیان هه‌ڵبژێرن. ئه‌و ئابڵۆقانه به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه كه رژیمى تاران رازی بكه‌ن تا له هه‌وڵ دان بۆ درووست كردنى چه‌كى ئه‌تۆمى وپشتیوانى كردن له گرووپه تیرۆریستیه‌كان ده‌ست هه‌ڵبگرێ و دوایی به پێشێڵ كردنى مافى مرۆڤ له ئێران بێنێ.
ده‌وڵه‌تى ئۆرۆگۆئێ له به‌رانبه‌ر نه‌وت دا برینج بۆ رژیمى ئێران ده‌نێرێ
به پێى هه‌وا

ڵى هه‌واڵده‌رى ریا نووستى: ئۆرۆگۆئێ ده‌ێهه‌وێ له به‌رانبه‌ری نه‌وت دا برینج بۆ رژیمى ئێران بنێرێ. رژیمى ئێران له رابردوودا،گه‌وره‌ترین وه‌لات بووه كه له ئۆرۆگۆئێ برینجى هاورده كردووه ،به‌لام سه‌پاندنى ئابڵۆقهكانى ئهمریكاو ئورووپا، دژ بهرژیمى ئێران ،بووه هۆی ئه‌وه كه دانى پاره‌ى هه‌نارده‌ى برینج بۆ ولاتى ئۆرۆگۆئێ به‌زه‌حمه‌ت به‌رێوه بچێت. ولاتى ئۆرۆگۆئێ حه‌وتومین ولاتى هه‌نارده‌كه‌رى برینج له جیهان دایه وله ساڵى ٢٠١١ى زایینى دا ٩٠ هه‌زار ته‌ن برینجى بۆ ئێران به‌رێكردووه.
وێبلاگ نووس وچالاكى مافى مرۆڤ چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى لێ قه‌ده‌غه كرا
ره‌زا ئاكۆنیا

ن ، شاعیر،وێبلاگ نووس وئه‌ندامى پێشووى چالاكانى مافى مرۆڤ ،چوونهدهرێى له ئێران لێ قه‌ده‌غه كرا . ره‌زا ئاكۆنیان كه رۆژی ٩ى خاكه‌لێوه‌ى ئه‌مساڵ ده‌یهه‌ویست بۆ تركیا سه‌فه‌ر بكات، له فرۆكه خانه بۆ ماوه‌ى ٤ ساعه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر كرا و دوای وه‌رگرتنى پاسپۆرته‌كه‌ى پێى راگه‌یه‌ندرا كه مافى چوونهدهریى نییه. ناوبراو پێش تر، له‌كاتى روداوهكانى١٢ى رێبه‌ندانى سالی ٨٨دا، به تۆمه‌تى ته‌بلیغات و پیلانگێرى دژبه رژیم به یه‌ك سال زیندان و٦سال زیندانى هه‌لپه‌سێردراو مه‌حكوم كرابوو.
ده‌وڵه‌تى تركیا كرِینى نه‌وتى خۆی له ئێران كه‌م كرده‌وه
به پێی راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه له ئه‌نكارا، شیركه‌تى نه‌ته‌وه‌یی نه‌وتى تركیا ( تۆپراس ) ئه‌مرۆ رایگه‌یاند كه كرِینى نه‌وتى خۆی له ئێران كه‌م كردۆته‌وه. به وته‌ى چاودێران ، كه‌م كردنه‌وه‌ى هاورده‌ى نه‌وتى تركیا له ئێران، له ئاكامى پشتیوانى كردنى سیاسه‌تى ئابڵۆقهكانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا دژ به به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى رژیمى ئێرانه و به هۆیه به‌رێوه چووه.
قه‌ته‌ر
،ركابه‌رى گازی ئێران به‌شى تۆتالى فرانسهى كرٍِییهوه قه‌ته‌ر ،ركابه‌رى گازی ئێران له مه‌یدانى پارسی باشوور له‌دوای به‌رێوه چوونى جێژنى به‌رهه‌م هێنانى ٧٧میلیۆن ته‌نى وگۆرِینى به گه‌وره‌ترین شیركه‌تى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتى جیهان ،سههامى شیركه‌تى تۆتالى فهرانسهى كرِییهوه.
یارمه‌تى دانى ده‌یان میلیون دۆلاری به رژیمى ئه‌سه‌د
هه‌واڵده‌ری رۆێتێرز ئاشكراى كردكه رژیمى ئێران ٨٤ میلیۆن دۆلاری یارمه‌تى داوه به رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د. به پێی ئه‌و راپۆرته

،رژیمى ئێران ،ئاماده بووه بارێك له نه‌وتى خاوى سووریا به نرخى ٨٤ میلیون دۆلار،له ریگه‌ى یه‌كێك له تانكێرهكانى خۆییه‌وه ،به ده‌ستى شیركه‌تى چینى "ژوهایی ژن رۆنگ"بگه‌یه‌نێ .رۆێتێرز نووسی، ئه‌و كرده‌وه‌ى رژیم له حالێك دایه كه خۆی له ژێر ئابڵۆقهكانى رۆژئاوادایه و بۆ فرۆشتنى نه‌وت ،كیشه‌ى زۆری له به‌رده‌مه.
لابردنى ٢٩ میلیون كه‌س له ریزى یارانه‌ى نهغدى
ئه‌گه‌ر له ساڵى ١٣٩١بهرنامهى یارانه‌كان وه‌ك ساڵى پێشوو به‌رێوه بچێت، ٢٩ میلیون كه‌س له ریزى ناوى یارانه وه‌رگرا

ن لاده‌بردرێن. به پێی ئه‌وه كه ده‌وڵه‌ت له گه‌لاڵه‌ى بووجه‌ى سالی ١٣٩١ هیچ ئاماژهیكى به ژماره‌ى زیادبوونى داهاتى وزه‌كان یا سه‌باره‌ت به یاسای ئامانجدار كردنى یارانه‌كان نه‌كردووه و له‌و بابه‌ته دا،رژیمى ئێران به‌رنامه‌یه‌كى روون وئاشكراى بۆ خه‌ڵك نییه ،گومانى ئه‌و ده‌كرێ كه ٢٩ میلیون كه‌س له ریزى ناوى یارانه وه‌رگران لا ببردرێن.