فێستیڤاڵی سینه‌مایی كه‌نداو به فیلمێكی كوردی ده‌ست پێده‌كات
خه‌باتمێدیا: فیلمی كوردی "دڵی سوور" له ده‌رهێنانی هه‌ڵكه‌وت مسته‌فا، وه‌ك فیلمی ده‌سپێكی پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی سینه‌مایی كه‌نداو، نمایش ده‌كرێت. ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر بڵاوی كرده‌وه، بهرِێوهبهری كۆمپانیای ف

یلم هاوسی نۆروێژی، ئیگل ئۆدهگۆرد، به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رایگه‌یاندووه، فێستیڤاڵی كه‌نداو پێی راگه‌یاندین كه فیلمی "دڵی سوور"یان بۆ ئاهه‌نگی ده‌ست پێكردنی فێستیڤاڵه‌كه هه‌ڵبژاردووه. پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی سینه‌مایی كه‌نداو، له ٢٢ هه‌تا ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه له هوتێل ئهنتیرناسیۆناڵ له شاری دوبه‌ی له ئیمارات بهرِێوه ده‌چێت. ئۆدگۆرد، ئه‌وه‌شی خسته روو، ده‌رهێنه‌ری فیلمی "دڵی سوور" هه‌ڵكه‌وت مسته‌فا كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستانه، له كاتی نمایش كردنی فیلمه‌كه‌ی له فێستیڤاڵی كه‌نداو ئاماده ببێت. له خولی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵی كه‌نداودا ١٦٠ فیلمی نمایش ده‌كرێن و چه‌ندین چالاكی سینه‌ماییش بهرِێوه ده‌چن.
هه‌ره‌شه‌ى رژیم سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى قه‌ڵغانى مووشه‌كى له كه‌نداوى فارس
سه‌رۆكى

كۆمیسیۆنى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی وسیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى پارڵمانى رژیم به ئاماژه كردن به‌وه كه دانانى قه‌ڵغانى مووشكى له كه‌نداوى فارس،بابه‌تێكى باس هه‌ڵگره، وتى : وڵاتانى ده‌وروبه‌ری كه‌نداوى فارس ده‌بێ له جیاتى پێدانى پایه‌گا به ئه‌مریكاییه‌كان ،له‌سه‌ر بناغه‌ى هاوكارییه‌كانى ئه‌منیه‌تى وڵاتانى ناوچه‌كه هه‌نگاو بنێن و پێش به هه‌ر ده‌ست تێوردانێكى بێگانه‌كان بگرن. هه‌روه‌ها وتى رژیم ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ر كردهوهیك كه به پێچه‌وانه‌ى قازانجه‌كانى وه‌لاته‌كه‌ى بێت ،دژكردهوهیكى شیاو و به‌برشتانه له خۆی نیشان ده‌دات.
خاتوو كلینتۆن : حه‌رام بوونى بۆمبی ئه‌تۆمى ده‌بێ له كرده‌وه‌دا وهدى بێ
هیلاری

كلینتۆن وتى: سه‌باره‌ت به حه‌رام زانینى درووست كردنى چه‌كى ناوه‌كى له لایه‌ن خامنه‌یی ده‌بێ هێندێك كرده‌وى عه‌مه‌لى له لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه به‌رێوه بچێت، تاكوو راستى ئاشتیخوازانه بوونى، به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران به كۆمه‌ڵی جیهانى بسه‌لمێت. وته‌كانى خاتوو كلینتۆن له كاتێك دایه كه قه‌راره رۆژه‌كانى ١٣ یا ١٤ى ئاوریل له شارى ئیستانبوول سه‌باره‌ت به كێشه‌ى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران ،وتووێژه‌كانى رژیمى ئێران وگروپی ١+٥ ده‌ست پێ كاته‌وه.
نرخى نان له ناو وڵاتى ئێران ئازاد ده‌بێت
چۆنی

هتى نرخى نان له ساڵی ١٣٩١تا دو حه‌وتووی داهاتو دیاری ده‌كرێ،هێندێك له راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كات كه كرِینى نان به شێوه‌ى نرخى ئازاد،له نێو خه‌ڵك به‌رێوه ده‌چێت. هه‌ر چه‌ند تائیستا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته،له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری رژیمى ئێرانه‌وه، به به‌رێوبه‌ری به‌شى بازهرگانى،هیچ راگه‌یاندنێك نه‌دراوه ،به‌ڵام تا ٢حهوتوى داهاتوو نرخى نان به ئه‌گه‌رى زۆر به شێوه‌ى ئازاد به‌رێوه ده‌چێت و له‌مه به‌ولاوه ده‌وڵه‌ت نرخى نان دابین ناكات .
راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستانى عێراق
به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاریا، كوردستان عێراق به هۆی نه‌دانى پاره‌ى داهاتى ئه‌و نه‌وته‌ى له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م هاتووه ،رۆژی رابردوو١٣ى خاكه‌لێوه،هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى خۆی هه‌ڵپه‌سارد. وه‌زاره‌تى سه‌رچا

وه سرووشتیه‌كانى حكوومه‌تى هه‌ریمى كوردستانى عێراق له راگه‌یاندنێك دا بڵاوی كرده‌وه: له دواى راوێژكردن له‌گه‌ڵ شیركه‌ته نه‌وتیه‌كان له به‌شی به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتى ناوچه‌ى كوردستان ،ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه بریاری داكه هه‌نارده‌ى نه‌وتى خۆی رابگرێ. راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستانى باشووربه هۆی نه‌دانى پاره‌ى ١٠مانگى داهاتى نه‌وتى ناوچه‌ى كوردستان له لایه‌ن دوهلهتى ناوه‌ندیه‌وه راگه‌یاندراوه. له‌و راگه‌یاندنه‌دا هاتوو كه ده‌وڵه‌تى ناوه‌ندى عێراق بری ١میلیون و٥٠٠میلیون دۆلار به هه‌ریمى كوردستانى باشوور قه‌رز داره.
پێش گرتن له هاتووچۆێ به‌له‌مه‌كانى رژیمى ئێران كه هه‌ڵگری ئاڵای ده‌وڵه‌تى ماڵت بوون
وه‌زاره‌تى ده‌روى ده‌وڵه‌تى ماڵت رۆژی یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند به‌ڵگه‌ى رێپێدانى به‌له‌مێكى ئێرانى كه بۆ وڵاتى سووریا ن

هوتى خاویى ده‌گواسته‌وه،به هۆی هه‌وڵدان بۆ پێشێلكردنى ئابڵۆقهكانى نێو ده‌وڵه‌تى ،هه‌ڵوشانده‌وه. به پێی راپۆرتی رۆێتێرز ،ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا شیركه‌تى "ئه‌ى ئێس ئه‌ی ئێم"ى وه‌ك یه‌كێك له‌و شیركه‌تانه‌ى كه رژیمى ئێران به مه‌به‌ستى قهلهمبازكردن به‌سه‌ر ئابڵۆقه‌كان داێمهزراندوون ناساندوه.
ئه‌گه‌رى به‌ره‌وسه‌ر چوونى ٤٠ له سه‌دى نرخى به‌نزین له ئێران
هاوكات له

گه‌ڵ ته‌واوكردنى ٢ سناریۆی رژیم به ئامانجى به‌ره‌وسه‌ر بردنى نرخى به‌نزین له ساڵى ١٣٩١ئهگهری زیاد بوونى ٢٠ تا ٤٠ له سه‌دى نرخى به‌نزین له مساڵ دا هه‌یه.به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌ری رژیم ،٦ ى خاكه‌لێوه،رژیم له كردهوهیكى چاوروان نه‌كراودا، به ناردنى ٢٨ هه‌زار تمه‌ن پووڵ بۆحیسابى سه‌رپه‌رشتیاری خیزانه‌كان،هه‌نگاوى یه‌كه‌مى بۆ به‌رێوه بردنى به‌شى دووهه‌مى یاسای ئامانجدار كردنى یارانه‌كان هه‌ڵگرت. به پێی به‌شی دووهه‌مى ،به‌رێوه‌بردنى ئه‌و به‌رنامه ئابوورییه، چاورِوان ده‌كرێ،لانى كه‌م نرخى وزه جۆراوجۆره‌كان،وه‌ك: به‌نزین،گازۆئیل،برق،گازى سرووشتى وئاو،له نێوان ٢٠ تا ٤٠ له سه‌د زیاد بێ.
پێش گرتن له ناردنى" سێرۆمى تایبه‌تى بۆ مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه
گۆمر

ۆكى ئالمان پێشى له ناردهنى ٢/٥ ته‌ن ده‌رمانى راستگۆیی"تیوپێنتال"بۆ وڵاتى ئێران گرت. ئه‌و كه‌ره‌سه‌یه كه به نێوى ده‌رمان بۆ ئێران ده‌ناردرا،ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له گرتووخانه ئه‌منیه‌تیه‌كانى رژیم كه‌ڵكى لێوه‌ربگیرێت.به پێی ئه‌و راپۆرته، رێژه‌ى ئه‌و باره ٥٠٠٠ دانه تیو پێنتاڵه.
كوفى عه‌نان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سوریا كاتى بۆ رژیمى ئه‌سه‌د دیاری كرد
كوفى عه‌نان ،نوێنه‌رى هاوبه‌شی رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى ویهكێتى عه‌ره‌ب له كاروباری سووریا،رۆژی دوشه‌ممه ٢ى ئاوریل(١

٤خاكهلێوه)له شۆراى ئه‌منیه‌ت رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای كردووه كه ٢٢ى خاكه‌لێوه، وه‌ك رۆژێكى دیاری كرا‌و بۆ به‌رێوه‌بردنى به‌شێك له پێشنیاری ئاشتى به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سووریا دابین بكرێ. له كۆبونه‌وه‌ى شۆرای ئه‌منیت،كه له پشتى درگا داخراوه‌كاندا به‌رێوه ده‌چێت،به‌رێز كوفى عه‌نان وتویهتى : ده‌بێ له‌دوای ٤٨ ساعه‌ت له كاتى دیاری كرا‌و ،له وڵاتى سووریا ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرێ. هه‌روه‌ها عه‌نان وتویهتى كه ده‌وڵه‌تى سووریا له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستى پیشنیاركراو، رزامهندى خۆی نیشان داوه.