چالاكێكى خوێندكاری كورد،خۆی به زیندانى سنه ناساند
خه‌بات

مێدیا: چالاكێكى خوێندكاری كوردله كوردستان خۆی به به‌ندیخانه ناساند. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌ری موكریان ،میلاد كه‌ریمى چالاكى خوێندكاریی و ئه‌ندامى یه‌كێتى دیمۆكراتیكى خوێندكاران ،به ١سال و٦ مانگ زیندان مه‌حكوم ببوو وئه‌و حوكمه له لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى پارێزگاى كوردستانه‌وه،٦مانگ كه‌م ببووه. ناوبراو ساڵی رابردوو به تۆمه‌تى ته‌بلیغات دژ به رژیم ده‌ست به‌سه‌ر وهاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سى دیكه‌ى ئه‌ندامى ئه‌و یه‌كێتیه به دانانى بارمته به‌شێوه‌ى كاتى ئازاد كرابوون.
ژماره‌یه‌ك كرێكاری شیركه‌تی "كشت و سه‌نعه‌تی" شاری مه‌هاباد له‌سه‌ر كار ده‌ركران
له ده‌سپێ

كی ساڵی تازه‌دا شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد به‌هۆی چوونه سه‌ری نرخی دانه‌وێڵه ژماره‌یه‌ك كرێكاری له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. ٢١ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ت له‌لایه‌ن بهرِێوهبهرانهوه پێیان راگه‌یه‌نراوه چیدیكه بۆیان نیه له‌و شیركه‌ته‌دا كار بكه‌ن و له‌سه‌ر كاره‌كانیان لابراون. كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان بڵاوی كرده‌وه، به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایه رایانگه‌یاندووه، به حوكمی ئه‌وه‌ی نرخی دانه‌وێڵه به شێوه‌یه‌كی سهرسورِهێنهر چوونه سه‌ری به خۆیه‌وه بینیوه و ئێمه‌ش ناتوانین له‌و باردۆخه‌دا پاره‌ی كرێكاران دابین بكه‌ین، به ناچاری له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد یه‌كێك له كه‌رته ئابوورییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه له‌سه‌ر جاده‌ی مه‌هاباد ـ ورمێ هه‌ڵكه‌وتووه و كاری سه‌ره‌كیی به‌خێو كردنی په‌له‌وه‌ره.
دوو منداڵی كرماشانی سه‌ركه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تییان له بواری وێنهكێشیدا مسۆگه‌ر كرد
دوو منداڵی كوردی وێنه‌كێشی كرماشانی دیپلۆمی شانازیی سی و نۆیه‌مین پێشبرِكێی نێوده‌وڵه‌تیی وێنهكێشیی "لیدیسه"ی وڵاتی "چێك"یان ده‌سته‌به‌ر كرد. به‌پێی هه‌واڵی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی كانوونی په‌روه‌ده

ی فكریی منداڵ و مێرمنداڵانی ئێران، له بیست و نۆیه‌مین خولی پێشبرِكێی نێوده‌وڵه‌تیی وێنهكێشیی "لیدیسه"ی وڵاتی چێك دوو دیپلۆمی شانازی درا به هه‌متا قادری ته‌مه‌ن ٦ ساڵ و نیو له كرماشان و محه‌ممه‌دره‌زا سه‌یادی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ له ئیسلام ئاباد غه‌رب. بیست و نۆیه‌مین خولی پێشبرِكێیهكانی وێنه‌كێشان به به‌شداریی منداڵانی ٦٦ وڵات له وڵاتی چێك بهرِێوه چوو كه له سه‌رجه‌م خه‌ڵاته‌كانی كۆتایی ١٩ خه‌ڵات پشكی منداڵان و مێرمنداڵی ئێرانی بووه كه دوو كه‌سیان كوردی پارێزگای كرماشان بوون. ساڵی ١٣٩٠یش مێرمنداڵێكی دیكه‌ی كورد به‌ناوی ئازین محه‌ممه‌دی له یه‌كه‌مین خولی نێوده‌وڵه‌تیی وێنهكێشیی منداڵان و مێرمنداڵانی رۆمانی و له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی ١١ وڵات‌دا خه‌ڵاتی سێیه‌می بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد.
رژیمى تاران : ده‌بێ وتووێژه‌كانى ناوكه‌یی، له وڵاتانى دۆست به‌رێوه بچێ
به‌رپرسی ده‌زگاى لێكدانه‌وه‌ى قازانجه‌كانى نیزام ووتى، كه وتووێژه‌كانى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ گروپی ١+٥له جیاتى ئیستان

بووڵ ، ده‌بێ له یه‌كێك له شاره‌كانى به‌غدا،ده‌مێشق یا به‌یرووت به‌رێوه بچێت.یه‌كێك له به‌رپرسانى رژیم (موحسینى ره‌زایی) به رێبه‌ران وكارمهندانى ده‌زگاى لێكدانه‌وه‌ى قازانجه‌كانى نیزامى وتووه، له‌به‌ر ئههو كه به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى تركیا،سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنه‌كانی پیشوومان به‌ڵێن شكێنیان كردووه،باشتر وایه كه وتووێژه‌كان له یه‌كێك له وڵاتانى دۆست به‌رێوه بچێت. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی وسیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى پارڵمانى رژیم ،سه‌باره‌ت به‌كات وشوێنى وتووێژه‌كانى گروپی ١+٥ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران وتى : وتووێژه‌كانى ئێران و١+٥ بریارى یهكلایكهرهوهى له‌سه‌ر نه‌دراوه.
به‌له‌مێكى شهرِكهری ده‌وڵه‌تى رووسیه به‌ره‌و سووریا رێكه‌وت
رۆژنامه

ى ئه‌لقودس وڵئهلعهربی،له زمانى سه‌رچاوه‌ێكى نیزامى رووسیه‌وه نووسی،به‌له‌مێكى شه‌ركه‌ری ده‌وڵه‌تى رووسیه به‌ره‌و ئاوه‌كانى وه‌لاتى سووریا وهرێكهوتووه. ئه‌و سه‌رچاوه نیزامیهى رووسیه رایگه‌یاندووه: به‌له‌مى "ئێسمیتلێفى"سه‌ر به هێزى دهریارِهشى رووسیه، پایهگاى نیزامى "سواستۆپۆڵ"ى ولاتى رووسیه‌ى به‌ره‌و ئاوه‌كانى ده‌ریاى مه‌دیترانه به جێ هێشتووه. به پێی ئه‌و هه‌واڵه ،به‌له‌مه شهرِكهرهكهى رووسیه قه‌راره له به‌نده‌رى تێرتووسی سووریا كه‌له كاتى شۆره‌ویی پێشوودادرووست كرابوو،جێگر بێ.
نوێنه‌ری رژیم: هه‌رگیز پالاوتهكردنى ئۆرانیوم دوا ناخه‌ین
نوێنه‌رى

رژیمى دیكتاتۆری ئێران له ئاژانسی نێودهوڵهنى وه‌زه‌ى ئه‌تۆمى وتى : تاران به‌دواى گه‌یشتن به ته‌كنه‌لۆژى نیزامیه‌وه نییه ،به‌ڵام له‌سه‌ر رِای خۆی سه‌باره‌ت به په‌ره پێدانى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆی سووره. عه‌لى ئه‌سغه‌ر سوڵتانیه له وتووێژ له‌گه‌ڵ رایڵكهى ته‌له‌ویزیۆنى فاكس نیووزدا، وتى ئێمه هه‌رگیز ده‌ست له چالاكى خۆمان سه‌باره‌ت به پالاوتهكردنى ئۆرانیوم هه‌ڵناگرین و دواشی ناخه‌ین.
٧٠ له س
هدى كرێكارانى ئێران له ژێر هێڵى هه‌ژاری دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌ری هێرانا: عه‌لى دێهقان كیا، ئه‌ندامى به‌رپرسانى ناوه‌ندى شۆرِاكانى كارى پارێزگاى تاران ،وتى: ٧٠ له سه‌دى كرێكاران له ژیر هێلى هه‌ژاریدان و دۆخێكى ناله‌باریان هه‌یه.
داواى لێپرسینه‌وه‌ى شیخ ئیسلامى،وه‌زیری كارى رژیم له لایه‌ن ١٩كهس له نوێنه‌رانى پارلمانى رژیمه‌وه
١٩كهس له نوێنه‌رانى پارڵمانى رژیم به ئیمزا كردنى نامه‌یه‌ك، داواى لێپرسینه‌وه‌ى شیخ ئیسلامى وه‌زیری"كار وئاسوده‌یی كۆمه‌ڵگایان پێش كه‌شی سه‌رۆكى پارڵمانى رژیمى ئێران كرد. ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌یانى به ناوبراو راده‌گه‌یه‌ندرێ وله دواى ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه، وه‌زیرى رژیم ١٠ رۆژى مۆڵه‌ت هه‌یه كه بۆ دیفاع له خۆی بێته پارڵمانى رژیم. له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه‌پێش كه‌ش كردنى داواى لێپرسینه‌وه‌ى وه‌زیری كاری رژیم به هۆی ئه‌وه بووه كه ناوبراو به پێچه‌وانه‌ى قازانجى رژیم كارى كردووه ونهیارى یاساكانى رژیم بووه و زیانى به قازانجى ٣٣میلیون كرێكاری زه‌حمه‌ت كێش گه‌یاندووه.
شیرك
هتى هیونداى كۆره‌ى باشوور،هاوكارییه‌كانى خۆی له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران راگرت به پێی راپۆرتى رادیۆ فه‌ردا: شیركه‌تى ماشین سازى هیونداى ،كۆره‌ى باشوور كه له دواى شیركه‌تى فه‌رانسه‌ویی "پێژۆ-سێترۆئۆن"دووهه‌مین كۆمپانیاى ماشین سازى له ئێران دایه، رایگه‌یاند كه هه‌موو هاوكارییه‌كان و پرۆژه‌كانى خۆی له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران راده‌گرێت.
ده‌وڵه‌تى رووسیه له به‌شارئه‌سه‌دى داوا كرد تا هێزه‌كانى له شاره‌كان دا بباتهدهرێ
واش

ێنگتۆن پۆست نووسی: ده‌وڵه‌تى رووسیه داواى له به‌شار ئه‌سه‌د كردوه كه هێزه‌كانى،له شاره‌كان سوریا دابباته ده‌رێ. سێرگیی لاورۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى رووسیه داواى له‌سه‌رۆك كۆماری رژیمى سوریاى كردووه‌كه هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردنى كیشه‌كانى سووریا هه‌ڵ بگرێت وهێزهكانى خۆی له شاره‌كان دا بباته ده‌رێ.