مانگرتن له خواردنى زیندانى سیاسی مه‌حكووم به ئیعدام له شاری سه‌قز
خه‌بات

مێدیا: شێركۆ معارفی، زیندانى مه‌حكوم به ئیعدام له زیندانى ناهوندى شاری سه‌قز له رۆژى چوار شهممه١٦ ى خاكه‌لێوه‌ى ئهوسالهوه،مانى له خۆاردن گرت.شێركۆ مه‌عارفی به هۆی بارودۆخى نادیارى خۆی،مانى له خۆاردن گرتووه.وله رێگه‌ى نامه‌یه‌كه‌وه،چۆنیه‌تى خۆی به سه‌رۆكى زیندان ودادوه‌ری راگه‌یاندووه.تۆمه‌تى شێركۆ معارفی ،له لایه‌ن دادگای شۆرشی شاری سه‌قزه‌وه،دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا راگه‌یاندراوه.
له سهرپێلى زه‌هاو لاوێك له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه كوژرا
لاوێكی

كوردی ماتۆرسهوار به‌هۆیه‌كی نادیار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌یه‌كی نیزامیی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه كه‌تۆته به‌ر دهسترِێژ و گیانی لێ ئه‌ستێنراوه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، شه‌وی چوارده‌یه‌می مانگی خاكه‌لێوه له ده‌ورووبه‌ری گوندی "جوانمێری"ی سه‌ر به شاری سه‌رپێل زه‌هاو له پارێزگای كرماشان لاوێكی ماتۆرسوار به‌ناوی "كیانووش جوانمێری" له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی بنكه‌ی "بزمیرئاباد"ی سه‌ر به شاره‌دێی "پشت ته‌نگ" كه‌وتۆته به‌ر دهسترِێژ و به‌هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌ند گولله‌یه‌ك، ده‌سبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. ساڵانه كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی كورد له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن بنكه‌كانی هێزی ئینتزامییه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر دهسترِێژی گولله و گیانیان لێ ده‌ستێنرێ. هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لهمهرِ هۆكاری ئه‌و كاره‌ی هێزی ئینتزامیی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌رزایی ئاوى گۆلى ورمێ
به‌رزایی

ئاوی گۆلى ورمێ له چاو ساڵی پێشوو له‌و كاته‌دا به نزیكه‌ى ٥ سانتى مه‌تر كه‌م بۆته‌وه. له ئێستا دا به‌رزایی ئاوى گۆلى ورمێ ١٢٧١/٥٠مهتره كه له چاو ساڵی پێشوو ٥ سانتى مه‌تر كه‌م بۆته‌وه.
رژیمى سو‌و
ریا ئاماده‌یی خۆی ،سه‌باره‌ت به‌میوانداری وتووێژكانى نێوان رژیمى ئێران گرووپى ٥+١ راگه‌یاند هه‌واڵده‌ری ره‌سمى رژیمى ئێران ئه‌مرۆ به بڵاو كردنه‌وه‌ى هه‌واڵێكى سه‌یر،له زمانى سه‌رچاوه‌ێكى ئاگادراى ئێرانى له سووریا وتى كه رژیمى سووریا ده‌توانێ یه‌كێك له شوێنه‌كانى میوان داری بێ بۆ وتووێژه‌كانى،گرووپی ١+٥ و رژیمى ئێران.
ئافریقای باشوور هاورده‌ى نه‌وتى له ئێرانه‌وه به ته‌واوى رِاگرت
یه‌كێك له گه

ورهترین كرِیارهكانى نه‌وتى رژیمى ئێران له ئافریقاى باشوور ،به مه‌به‌ستى به‌ره‌وسه‌ربردنى فشاره‌كان له‌سه‌ر رژیمى ئێران ،هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له‌و وڵاته به ته‌واویی راگرت.
ده‌وڵه‌تى مالێزى به ته‌واویی هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له ئێران راده‌گرێ
به پێی راپۆرتێك له هه‌واڵده‌ری رۆێتێرزهوه، شیركه‌تى"پێترۆناس"سه‌ر به ده‌وڵه‌تى مالێزیهوه رایگ

هیاند،سه‌باره‌ت به ئابڵۆقهكانى ئه‌مریكا دژبه رژیمى
ئێران، ته‌واویی نه‌وتى هاورده‌ی خۆی له ئێرانهوهرادهگرێ. شیركه‌تى نه‌وتى پێترۆناس،رۆژانه ٥٠ تا ٦٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرد.
دژكرده‌وه‌ى وه‌زیری دیفاعی رژیمى ئێران ،سه‌باره‌ت به قه‌ڵغانى مووشه‌كی لهكهنداوی فارس
وه‌زیری دیفاع وپشتیوانى هێزه چه‌كداره‌كانى رژیمى ئێران وتى: قه‌ڵغانى دیفاعی مووشه‌كى له كه‌نداوى فارس كارى

ئه‌مریكاییه‌كان وئیسرائیلی كانه وئێمه به دۆستانى خۆمان راگه‌یاندووه كه نه‌چنه ناو ئه‌و بابه‌تانه‌وه. ئه‌حمه‌د وه‌حیدى وه‌زیری دیفاع وپشتیوانى هێزه چه‌كداره‌كانى رژیم له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى فارس وتى: ئه‌و دام و ده‌زگایه‌ى قه‌ڵغانه مووشه‌كیه كاری ولاتانى رۆژئاوایه و ده‌بێ هه‌موو بزانن كه هه‌ركه‌سێك بچێته ناو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه، وه‌ك ئه‌وه وایه كه به‌رێوبه‌ری پیلانهكانى ئه‌مریكا وئیسرائیل بێ.
ته‌له‌ویزیۆنى رژیم "پرێس تی ویی" له ماهوارهى ئاڵمانى ره‌ش ده‌كرێته‌وه
ئیداره‌ى را

گه‌یاندنى مۆنیخ (بی ئێل ئێم )له‌سه‌ر فشاری ده‌وڵه‌تى ئاڵمان ،رایڵكهى ئینگلیسى زمانى پرێس تی ویی رژیمى ئێرانى، رۆژی سێ شه‌ممه،ساعهتى ٧ ى ئیوارێ به كاتى ئاڵمان له سه‌ر ماهوارهى سێس ئاسترا راده‌گیرێت. جیگری مێدیایی سێس ئاسترا به ناردنى ئیمه‌یلێك بۆ به‌رپرسانى ده‌نگ و ره‌نگى رژیمى ئێران ،رایگه‌یاند كه رایڵكهى پرێس تی ویی رژیمى ئێران به هۆی ئه‌وه كه به‌ڵگه‌ى رێگه‌پێدراوى ئورووپاى نییه به‌ته‌واویی له سه‌ر ئهوماهواریه راده‌گیرێت.
سه‌رج
هم كرێكارانى شیركه‌تى تواندنه‌وه‌ى ئاسنى رۆژئاوای ئێران بێكار بوون سه‌رجه‌م كرێكارانى كارخانهى به‌رهه‌م هێنانى شمشی چۆدهنى شیركه‌تى تواندنه‌وه‌ى ئاسنى رۆژئاوای ئێران له یه‌كه‌مین رۆژى كاری ١٣٩١دا له سه‌ر كار ده‌ركران .نوێنه‌ری كرێكارانى ده‌ركراو له وتووێژێك دا وتى :٢٠٠ كرێكار كه له ساڵى ١٣٩٠وه له‌و كارخانه‌یه‌دا خه‌ریكى كار بوونه به بیانووى نه‌بوونى كه‌ره‌سه‌ى كارخانه له سه‌ر كاره‌كه‌یان ده‌ر كران. له لایێكى دیكه‌وه ٦٥٠ كرێكاری گرێبه‌ستیی كارگه‌ی شه‌هاب خودرِهو به‌هۆی كێشه و ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی ئه‌و كارگه‌یه، له‌سه‌ر كار ده‌كراون.