ده‌ركردنى كرێكارانى كارخانهى كاشى كهسراى سنه
خه‌ب

اتمێدیا: به‌رێوه‌به‌رى كارخانهى كاشى كهسراى سنه له درێژه‌ى ده‌ركردنى كرێكارانى ساڵى ٩٠ له رۆژه‌كانى كۆتایى ساڵى رابردوو ١٢ كه‌س له كرێكارانى له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان ده‌ركردووه. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى كومیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان، ١٢ كه‌س له كرێكارانى كارخانهى كاشى كهسراى سنه له حالێكدا له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان وه‌لا نراون كه ئه‌م كرێكارانه پێشوونهى ١ تا١٠ ساڵ كاركردنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌وترێ كه به‌رێوه‌به‌رى ئه‌م كارخانه‌یه له ساڵى ٧٩ له ته‌واوى كرێكارانى ئه‌م كارخانه‌یه ٢ میلیون تمه‌نى وه‌رگرتووه له ژیر ناوى تهعاوهنى مه‌سكه‌ن كه تا ئیستا هیچ كارێكى سه‌باره‌ت به مهسكهنهوه بۆیان نه‌كردووه.
هه‌شت كۆڵبه‌ری كورد له ماكۆ وێرِای شكه‌نجه و ئازار، قۆڵبه‌ست كران
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ١٧ی خاكه‌لێوه له ناوچه‌ی "بوورالان"ی سه‌ر به شاری ماكۆ له‌سه‌ر سنوور، كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانی كورد كه‌وتوونه‌ته به‌ر دهسترِێژی هێزی ئینتزامیی حكوومه‌ت و دواتر ٨ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ، كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانی كورد له شاری ماكۆ له شوێنێك به‌ناوی "قه‌ره‌سوو" له‌سه‌ر سنووری ئێران – توركیه له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه دراونه‌ته به‌ر دهسترِێژ و پاش قۆڵبه‌ست كرانی ٨ كه‌سیان، كه‌وتوونه‌ت

ه ئازار و شكه‌نجه. هه‌تا ئێستا ناوی ٣ كه‌س له‌و ٨ كۆڵبه‌ره قۆڵبه‌ست كراوه ئاشكرا بووه كه بریتین له: محه‌ممه‌د قزڵباش، جه‌ماڵ قزڵباش، عه‌لی دنوو قزڵباش كه بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون و چاره‌نووسیان نارِوونه. به وته‌ی شایه‌تحاڵان ئه‌و كۆڵبه‌ره كوردانه جیا له‌وه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئازار و ئه‌شكه‌نجه، له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامیی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه سووكایه‌تی و بێحورمهتیی زۆریان پێكراوه. به‌شێك له دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستانی ئێران، به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ره‌تانی كار به‌ناچاری بۆ بژیوی ژیانیان پیشه‌ی پرِ مه‌ترسیی كۆڵبه‌ری هه‌ڵده‌بژێرن و له‌سه‌ر سنووری ئێران و هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆوێری كه‌لوپه‌لی وه‌ك: چایی، پارچه، كریستاڵ، ئامێره ده‌نگییه‌كان و به‌نزین و گازۆڵ ده‌كه‌ن. زۆر جار ده‌كه‌ونه كه‌مینی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران و لهوپهرِی بێدیفاعیدا بریندار ده‌بن، یان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
كوژران و بریندار بوونی كرێكارانی كانگایه‌كی به‌رد له سه‌قز
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه له كانهبهردێك له شاری سه‌قز، كرێكارێك گیانی دا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. به‌پێی راپۆرتی

هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، "عهلیمحهممهد ساڵحی قاتع" ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ و كرێكاری دیكه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ماده‌ی رووخێنه‌ر له كانهبهردێك له شاری سه‌قز كوژاو و بریندار بوون. ئه‌و كانه به‌رده له گوندی "مه‌ڵ قه‌ره‌نی" له نزیك شاری سه‌قز هه‌ڵكه‌وتووه. به وته‌ی سه‌رچاوه نزیك و ئاگاداره‌كان هه‌تا ئێستا له چه‌ند رووداوی هاوشێوه‌دا، كرێكارانی ئه‌و كانگا به‌رده گیانیان داوه، ئه‌مه له حاڵێك دایه كه ئه‌و كرێكارانه خاوه‌نی هیچ گه‌ره‌نتی و ئه‌منیه‌تی كاری و پشتیوانیی بیمه‌ی كار‌و ... نین. ئه‌و كانه به‌ردینه سه‌ر به ئۆرگانه حكوومهتییهكانه و به شێوه‌ی دڵخواز ئه‌درێته به‌ڵێنده‌ران، له‌م رووه‌وه له‌به‌ر پێش‌گرتن له پهكنهكهوتنی ئه‌و كانگا به‌رده و ده‌وڵه‌تی بوونی هیچ چه‌شنه چاوهدێرییهك به‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی كاریی كرێكاران و به‌تایبه‌ت بیمه‌دا ره‌چاو ناكرێت.
به زۆرتاشینى سه‌ر وسمێلى هێندێك له ده‌ست بهسهركراوانى زیندانى شاری ماكۆ
به‌رپرسێكى گرتووخانه‌ى زیندانى شارى ماكۆ سه‌روسمێڵی هێندێك له ده‌ست بهسهركراوانى ئه‌و گرتوخانهیهى به زۆرتاشی. به پێی راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موكریان رۆژی رابردوو به‌رپرسێكى ناو گرتووخانه‌ى ماكۆ له سه‌ر وته

ى زیندانیه‌ك كه وتبووى بوونى سمێڵ هیچ پێوهندیكى به خاوێنیه‌وه نیه،له قینى ئه‌و زیندانیه،ده‌ستى كردووه به‌زۆر تاشینى سهروسمێڵى هیندێك له‌و ده‌ست به‌سه‌ر كراوانهى كه سمێڵیان هه‌بوو. ئه‌و له حاڵێك دایه كه ئه‌و كرده‌ویه، به پێچه‌وانه‌ى یاساكانى خودى رژیمى ئێرانه.
رژیمى ئیران ده‌توانێت چه‌كى ناوكهیى به‌رهه‌م بێنێت
غولا

مرهزا میسباحى مۆقه‌ده‌م، سه‌رۆكى كۆمیسیونى گه‌لاڵه‌ى تایبه‌تى ئالوگۆرى ئابوورى مه‌جلیس رۆژى هه‌ینى(١٨ ى خاكه‌لێوه) رایگه‌یاند كه رژیمى ئێران به ئاسانى ده‌توانێت كه به پیتاندنى ئورانیومى ٩٠ له‌سه‌د بۆمبى ناوكه‌یی به‌رهه‌م بێنێت، ئه‌مه له حالێكدایه كه سه‌رانى رژیمى ئێران رایانگه‌یاندووه كه ئامانجى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی ئێران به‌رهه‌م هێنانى بۆمبى ناوكه‌یی نییه، ناوبراو به روونى رایگهیاندووهكه له كاتێكدا ده‌توانین پیتاندنى ئۆرانیومى ٩٠ له‌سه‌د به‌رهه‌م بێنین به‌لام ئێران هه‌رگیز ئه‌م رێگایه هه‌ڵنابژێرێ. ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره كه به‌رپرسێكى ئێرانى رایدهگهێنێت كه ئێران توانایى به‌رهه‌م هێنانى ئۆرانیومى ٩٠ له‌سه‌د و بۆمبى ناوكه‌یی هه‌یه.
ئه‌گه‌رى هێرش بۆسه‌ر ئێران به‌هێز بووه
به پێ

ى هه‌والى هه‌واڵده‌رى ئینتێرفهكسى رووسیه، ئالێكسى بوشكۆف، سه‌رۆكى كومیته‌ى نێوده‌وله‌تى له مه‌جلیسى رووسیه، دانانى سامانه‌ى به‌رگرى موشه‌كى له كه‌نداوى فارسى بۆ یارمه‌تى ئه‌مریكاى به نیشانه‌ى تازه‌ى ئه‌گه‌رى هێرشى نیزامى بۆسه‌ر ئێران زانى. ئاماژه‌ى بوشكۆف به قه‌ڵغانی به‌رگرى موشهكیهكى نوێیه كه ئه‌مریكا به یارمه‌تى شه‌ش ولاتى عه‌ره‌بى، عه‌ره‌بستانى سعودى، كوه‌یت، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، ئیماراتى یه‌كگرتوى عه‌ره‌بى و عه‌مان قه‌راره له كه‌نداوى فارس جێگیرى بكه‌ن. ئهلێكسى بوشكۆف وێراى ده‌ربرینى نیگه‌رانى، رایگه‌یاند ئه‌گه‌رى هێرشى نیزامى دژبه رژیمى ئیران په‌ره‌ى سه‌ندووه.
مه‌جید عه‌له‌وى جێگرى به‌رپرسی پێشوى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات به ده‌ستوورى خامنه‌ئى له ده‌ره‌وه‌ى ولات جێگیر ده‌بێ
به ده‌ستوورى خا

منهئى مه‌جید عه‌له‌وى، جێگرى به‌رپرسی پێشوى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات و یه‌كێك له ههناردهكهرانى ترۆریسم له ده‌ره‌وه‌ى ولات جێگیر ده‌بێ. مه‌جید عه‌له‌وى لێكۆڵه‌رى پێشووى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات كه بۆ ماوه‌ى هه‌شت ساڵ له عه‌ره‌بستانى سعوودى و سودان مهئموریهتى نهێنى بووه، دواى ئاشكرا بوونى له سودان ده‌ركراوه و گهرِاوهتهوه بۆ تاران. ناوبراو له لایه‌ن عه‌لى فهلاحیانهوه( وه‌زیرى پێشووى ئیتلاعات) له پۆستى سكرتێرى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات لهولاتانى عه‌ره‌بى دانراوه و به‌رپرسی پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ حیزبۆڵلا و ولاتانى تیرۆریستى له ناوچه‌كه‌دا بووه. له ساڵى ٨٤ ئه‌حمه‌دى نژاد مه‌جید عه‌له‌وى جارێكی‌تر گه‌رێندراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى ئیتلاعات و كراوه به جێگرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتلاعات ، له مانگى گه‌لاوێژى ٨٨ دواى لابردنى وه‌زیرى ئیتلاعات، بووه به جێگرى به‌رپرسی وه‌زاره‌تى ئیتلاعات و له سه‌ره‌تاى ساڵى ١٣٩٠ بۆ چالاك كردنى گهلالهى تێرۆریستى رژیم له وه‌زاره‌تى ئیتلاعاته‌وه رۆیشتۆته سپاى قودس، عه‌له‌وى له رۆژى ٢٩ى به‌فرانبار چه‌ند حه‌وتوو پێش له ته‌قینه‌وه‌كانى بانكۆك له ٢٥ى رێبه‌ندانى ٩٠ كه چه‌ند كه‌س له مه‌ئمورانى رژیم تیایدا ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به ناوى خوازیارى حوسین تارانى رۆیشتۆته بانكۆك.
له یه‌كه‌مى بانهمهرِهوه بارودۆخى رژیمى ئیران ئالۆزتر ده‌بێت
رۆژنامه‌ى و

اشنگتۆن پۆست نووسى، بارودۆخى رژیم له یه‌كه‌مى ژووئیه‌وه ئه‌گه‌ر چین و یه‌كێتى ئورووپا ههرِهشهكانى خۆیان جێ به جێ بكه‌ن، ئالۆزتر ده‌بێت. ئه‌وان ههرِهشهیان كردووه كه كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانى نه‌وتى ئێران بیمه ناكه‌ن. نات كرێن(nat kern) سهردهبیرى گۆڤارى نه‌وتى فارین ریپۆرنس، وتى كه رژیمى تاران تا نیوه‌ى هاوین یه‌ك سێهه‌م له هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خۆى له ده‌ست ده‌دات. لهلاێكیترهوه جێگرى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا له‌مه‌ر ترۆریسم و ئیتلاعاتى ماڵى بۆ زیاتر كردنى فشاره‌كان بۆسه‌ر ئێران هه‌واڵیدا. ده‌یوید كوهێن وتى، رژیمى تاران توانیویه‌تى له فرۆشتنى نه‌وتى خۆى كه‌ڵك وه‌ربگرێت، ئه‌م رژیمه له چه‌ند مانگى رابردوو به سه‌ختى توانیویه پاره‌ى نه‌وته‌كه‌ى خۆى كه دهیفرۆشێت،وه‌ربگرێت.
كرێكاران به قرِان حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و به دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن
چالاكێ

كى كرێكارى له قه‌زوین وێراى ئاماژه به ناونانى ساڵى تازه وه‌كوو پاڵپشتى له كار‌و به‌رهه‌مهێنانى نه‌ته‌وه‌یى، وتى كه ده‌بێت كێشه‌ى به‌رهه‌مهێنان و گرفته‌كانى كرێكاران له بوارى كار و به‌رهه‌مهێنان چاره‌سه‌ر بكرێ. عه‌به‌د عه‌لى كه‌ریمى، ده‌بیرى به‌رێوه‌به‌رى ماڵى كرێكارانى قه‌زوین له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیلنا حه‌قده‌ستى كه‌مى كرێكارانى به یه‌كێك له گرفته‌كانى به‌شى به‌رهه‌مهێنان ناوبرد و وتى كه كرێكاران حه‌قده‌ستیان به ریال وه‌رده‌گرن و ده‌بێت به دۆلار خه‌رجى بكه‌ن. ئه‌م چالاكه كرێكارییه رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌ت ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌شه‌ى كه قه‌رزى زۆر وه‌رده‌گرن و به‌رهه‌مهێنانیان نییه و حه‌قده‌ستى كرێكاره‌كان ناده‌ن هه‌لس و كه‌وت بكات. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ده‌بێت له كرێكاره‌كان رێز بگیرێت و كێشه‌كانى ماڵى و ئابوورییان چاره‌سه‌ر بكرێت.
نزی
ك بوونه‌وه‌ى رژیمى تاران له درووست كردنى بۆمبی ئه‌تۆمى به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ریانووستى : وه‌زاره‌تى دیفاعى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه رژیمى ئێران په‌ره به پێشكه‌وتنى به‌رنامه‌ى ناوه‌كى خۆی ده‌دا وله هه‌ر كاتێك دا بیههوهێ،ده‌توانێ به چه‌كى ناوه‌كى بگات. جۆرج لیتێل،وتهوێژى وه‌زاره‌تى دیفاعى ئه‌مریكا وتویهتى: ئیمه له‌وه كه رژیمى ئێران به چه‌كى ئه‌تۆمى بگات زۆر نیگه‌رانین و نابێ رێ به رژیمى ئێران بده‌ین به چه‌كى ئه‌تۆمى بگات.
سوته‌مه‌نى فرۆكه له ناكاو ٧٤٣ تمه‌ن گران بوو
ده‌بیرى ئ

هنجوومهنى شیركه‌تى فرۆكه‌وانى ئێران له زیاد بوونى نرخى سوته‌مه‌نى فرۆكه له‌سه‌فه‌ره ده‌ره‌كیه‌كان بۆ ناوخۆ له ٤٠٠ تمه‌ن بۆ ١١٤٣ تمه‌ن هه‌واڵیدا و وتى كه له دواى بلاوبوونهوهى ئه‌م هه‌واڵه شیركه‌ته فرۆكه‌وانیه‌كان نامه‌ێكى ره‌خنه گرانه‌یان بۆ شیركه‌تى بلاوكهرهوهى سوته‌مه‌نیه‌كان نوسیوه. حه‌مید غهوابش ئه‌ندامى شۆراى بالاى فرۆكه‌وانى رایگه‌یاند كه ئه‌م زیاد كردنى نرخى سوته‌مه‌نیه له ناكاو بووه و كێشه‌ى زۆرى بۆ شیركه‌ته فرۆكه‌وانیه‌كان دروست كردووه. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه نرخى بلیت به پێى نرخى سوته‌مه‌نیه و ئه‌مه بووه به هۆى زیاد بوونى نرخى بلیته‌كان
داگان: پا
ڵپشتى لهئۆپۆزیسیون به جێگه‌ى هێرش كردنه‌سه‌ر ئێران مۆئیر داگان، سه‌رۆكى پێشوى موسادى ئیسرائیل، له كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى داواى كرد كه به جێگه‌ى بیرى هێرش كردنه سه‌ر ئێران، له فكرى پاڵپشتى كردن له ئۆپۆزسیونى ئێران له به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران‌دا بن. داگان ئه‌م قسانه‌ى له حالێكدا به‌یان كرد كه بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرى ئیسرائیل، له گهرِانهوه له سه‌فه‌رى كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا له وتووێژیكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێرانى ئیسرائیلى، دووپاتى كرده‌وه كه هێرش كردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه ئهتۆمیهكانى ئێران ئه‌گه‌ر له چه‌ند رۆژ و چه‌ند حه‌وتووى نزیكدا به‌رێوه نه‌چێ، ئه‌گه‌ر سه‌رانى ئێران هه‌ڵوێستى ناوكه‌یی خۆیان نه‌گۆرن، ئه‌م هێرشه چه‌ند ساڵی تر كات نابات. هه‌روه‌ها داگان رایگه‌یاند كه كاتێك پێویست بێت رۆژئاوا خۆى دژكرده‌وه له به‌رانبه‌ر ئێران پیشان ده‌دات.
ناره‌زایه‌تى تووندى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌رده‌وامى كۆشتارى خه‌ڵكى سوریه
بان كى مون، سكرتێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له په‌ره‌سه‌ندنى كوشتارى خه‌ڵكى سوریا به توندى ره‌خنه‌ى گرت و خوازی

ارى وه‌ستانى به‌په‌له‌ى هێرشى نیزامى بۆسه‌ر خه‌ڵك بوو. ناوبراو وتی: سووریا ده‌بێ به په‌یمانه‌كانى پێ به‌ند بێ و كوشتارى خه‌ڵك به زووترین كات راوستێنى. به پێى راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌رى هه‌واڵده‌رى، سكرتێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له‌وه‌یكه رۆژانه خه‌ڵكێكى زۆر به‌تاوان له سوریا گیانى خۆیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن به‌داخه و خوازیارى پاشه‌كشێى هێزه‌كانى حكومه‌تى و تانكه‌كان له شاره‌كان بووه. ناوبراو رایگه‌یاند كه دیارى كردنى ١٠ى ئاوریل بۆ ئاگربه‌ست نابێت ببێت به بیانوو بۆ كوشتارى خه‌ڵك. بان كى مۆن وتى كه ئه‌م كرده‌وه‌یه به پێچه‌وانه‌ى برِیارهكانى شۆرِاى ئه‌منیه‌ته بۆ كۆتایى هێنانى هێمنانه‌ى كێشه‌كه به پێى گهلالهى كوفى عه‌نان.