ده‌ستبه‌سه‌ر ك
ردنى پێنج شارۆمه‌ندى كورد خه‌باتمێدیا: پێنج شارۆمه‌ندى سه‌قزى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانى ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، نامێق مه‌حمودى و سێ كورِى به ناوه‌كانى مه‌نوچێهر،بێهزاد و بێهنام مه‌حمودى له‌گه‌ڵ عوسمان قادرى له شارى سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به پێى هه‌واڵه‌كان رۆژى پێنجشه‌مه ١٧ خاكه‌لێوه دواى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى نامێق مه‌حمودى رۆیشتوونه‌ته ماڵه‌كه‌ى و كه‌ڵ وپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه، به پێى ئه‌م هه‌واڵه ئه‌م كه‌سانه خه‌ڵكى ئاوایى ئێرانشا( تیلهكۆ) سه‌ر به شارى سه‌قز له پارێزگاى كوردستانن. تا بلاو بوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریێك له شوین و هۆى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان له‌لایه‌ن ده‌زگاى دادوه‌رى رژیمه‌وه بلاو نه‌بوه‌ته‌وه.
خوێندكارێكی كورد له زانستگای كوردستان له سنه كوژرا
خوێندكار

ێكی كوردی خه‌ڵكی بانه له زانستگای كوردستان له سنه به‌هۆیه‌كی نارِوون كوژرا. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی كوردپا ، خوێندكارێكی كورد به‌ناوی "سارۆ میهری" كورِی عومه‌ر و خه‌ڵكی شاری بانه، خوێندكاری رشته‌ی عومران و قۆناغی دووه‌م رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٩ی خاكه‌لێوه به‌هۆیه‌كی نارِوون كوژراوه. ته‌رمی ئه‌و خوێندكاره كورده ئێستا له پزیشك قانوونیی شاری سنه له‌ژێر پشكنین و لێكۆڵینه‌وه دایه. هه‌تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لهمهرِ هۆكاری كوژرانی ئه‌و خوێندكاره كورده هه‌واڵ و زانیارییه‌كی ورد له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
دوو به‌ندكراوی كورد له سه‌رده‌شت پاش نزیك به ٣ مانگ گیران، چاره‌نووسیان نارِوونه
كوردپا: دوو هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ناوه‌كانی حه‌سه‌ن و مه‌سعوود عه‌بدوڵڵاهی كورِی قادر كه‌له دوو رێكه‌وتی جیادا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه گیراون، چاره‌نووسیان نادیاره. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵاهی كورِی قادر، خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه گیراوه و پاش دوو مانگی دیكه برایه‌كی دیكه‌ی به‌ناوی مه‌سعوود عه‌بدوڵڵاهی رێكه‌وتی ١٧ی خاكهل

ێوه‌ی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له‌ناو شاری سه‌رده‌شت قۆڵبه‌ست و روانه‌ی گرتنگه كراوه. هه‌واڵنێری كوردپا له درێژه‌دا له‌زاری شایه‌تحاڵانه‌وه رایگه‌یاندووه، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی مه‌سعوود عه‌بدوڵڵاهی له چواررِێیانی "خانێ" له سه‌رده‌شت چه‌ند كه‌سێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێش به گیرانی بگرن، به‌ڵام هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ته‌قه‌ی هه‌وایی ده‌كه‌ن و پاش بڵاوه پێكردنی خه‌ڵك، ناوبراویش قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ن. پاش تێپهرِینی زیاتر له دوو مانگ گیران، هه‌تا ئێستا لهمهرِ چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاووڵاتییه كورده هه‌واڵ و زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. هه‌تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری گیران و ئه‌و تاوانانه‌ی كه دراونه‌ته پاڵ ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه كورده، زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌ره‌ش
هى سهرلهشكرى به‌سیجى، ئیسرائیل دهكێلین سه‌رۆكى ستادى هێزه چه‌كداره‌كانى رژیم هه‌ره‌شه‌ى كرد كه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هه‌له بكات ئێمه ناوچه گرینگه داگیركراوه‌كان كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به تالان چووه، دهكێلین. پاسدار سه‌ید حه‌سه‌ن فیروزئابادى له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و به‌رێوه‌به‌رانى ستادى هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌ركى ئیمه‌یه له ده‌ستكه‌وته‌كانى ئینقلاب پاسدارى بكه‌ین، ئه‌م ئه‌ركه نه‌گۆره و هه‌روه‌ك سالى رابردوو هێزه‌كانمان به رێگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌ته‌وه‌یى وبه‌هێز كردنى بۆنیهى دیفاعى خۆیان دریژه ده‌ده‌ن. ئیمه وه‌ك سه‌ربازانى ئیمامى زه‌مان و وه‌لى ئه‌مرى مۆسلمانان به شهرِخوازان ده‌لێن هه‌ڵه مه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ده‌ست له ورِاوهكردنى خۆى هه‌ڵنه‌گرێ ئیمه ناوچه گرینگه‌كانى فه‌له‌ستینى داگیركراو كه مۆڵگاى گرینگى هیزه‌كانى ئیسرائیله له ناو ده‌به‌ین.
رژیم: لهه
هر بارودۆخێكدا پشتیوانى له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ین جێگرى عه‌ره‌بى و ئافریقایى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئێران له هه‌ر بارودۆخێكدا پاڵپشتى له به‌ره‌ى خۆراگرى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات. به پێى هه‌واڵى رایلكه‌ى ئێران، حسه‌ین ئه‌میر عهبدۆلاهیان، له كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێوان ئێران و عه‌ممان وتى كه ئامانجى ئێمه په‌ره‌پێدانى ئارامش و ئاسایشه له ناوچه‌كه و به‌رگرتن له توندوتیژى و رێفۆرمى قانونى بۆ هه‌موو خه‌ڵكى ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها سوریهشه. ناوبراو رایگه‌یاند به‌لام بێگانه‌كان به جێگه‌ى ده‌رفه‌ت دان به ده‌وڵه‌تى سوریه بۆ رێفۆرم، فشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د. عهبدۆلاهیان وتى كه سوریه له به‌ره‌ى خۆراگریه و ئێران په‌ره به هاوكارى نێوان دوو ولات ده‌دات و له‌هه‌ر بارودۆخێكدا له به‌ره‌ى خۆراگرى و به‌شار ئه‌سه‌د لایه‌نگرى ده‌كه‌ین.
وته‌كانى به‌رپرسێكى ده‌وڵه‌تى له‌مه‌ر ئه‌گه‌رى گران بوونى نان
به‌رێوه‌به‌رى

شیركه‌تى بازرگانى ده‌وڵه‌تى ئێران به وتنى ئه‌وه‌یكه نرخى گه‌نم له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو گرانتر بووه، له دانانى نرخ بۆ گه‌نم و نان له حه‌وتووى داهاتوو هه‌واڵیدا. ئه‌مه له حالێكدایه كه سه‌رۆكى ئامانجدار كردنى یارانه‌كان رۆژى چوارشه‌ممه رایگه‌یاندبوو كه به‌شى دووهه‌مى ئامانجدار كردنى یارانه‌كان ئه‌مساڵ به‌رێوه ده‌چێت و نرخى ئارد، نان و گه‌نم زیاد ناكرێ. عه‌باس قۆبادى له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى خۆراسان رایگه‌یاند كه نرخى گه‌نم بۆ ساڵى ٩١ به پێشنیارى وه‌زیرى كشت و كاڵ و بریارى ده‌وڵه‌ت له‌م حه‌وتوویه‌دا دیارى ده‌كرێ. قۆبادى وتى كه هه‌موو ساڵێ نرخى گه‌نم به پێى نرخى ساڵى رابردوو و رێژه‌ى هه‌لاوسان دیارى ده‌كرێ، كه له حالى حازر نرخى گه‌نم له جیهاندا هه‌ر تۆنێك ٢٨٠ دۆلاره كه به گواستنه‌وه ده‌بێت به ٣٣٠ دۆلار، نرخى نانیش به پێى نرخى گه‌نم دیارى ده‌كرێ، ناوبراو رایگه‌یاند كه پێ ده‌چێت گران بوونى نان دژكرده‌وه‌ى ره‌وانى ببێت بۆیه هیشتا برِیارمان نه‌داوه بۆ دیارى كردنى نرخى نان.
جینایه‌ت دژ به مرۆڤ له سوریه
له حالێكدا ته‌نیا سێ رۆژ به كاتى دیارى كرا‌و له‌لایه‌ن شۆراى ئه‌منیه‌تى سازمانى نێونه‌ته‌وه‌یى بۆ راوه‌ستانى كۆشتار له سوریه

ماوه، ریژه‌ى كۆژراوه‌كان تا ئێواره‌ى رۆژى شه‌مه له‌م ولاته به زیاتر له ١٥٠ كه‌س گه‌یشت. زیاتر له ٧٠ كه‌س له شارۆچكه‌ى: ئه‌لتامنه: كۆژراون. ١٢ كه‌س له كۆژراوه‌كان ئه‌ندامى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌فسه‌رێكى ئه‌رته‌شى ئازادى سوریه‌ن. ناوچه‌ى رهیفحهما له شه‌وى جۆمعهوه له‌ژیر تۆپبارانى هێزه‌كانى ئه‌سه‌ددایه. ٢٢ كه‌سیش له ره‌یف حه‌لب وئهدلهب كۆژراون، له ئه‌دله‌ب هێزه‌كانى به‌شارئه‌سه‌د ئاوریان له ماڵه‌كان به‌رداوه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانى چه‌كدارى سوریه ناوچه سنوورییه‌كانى تركیایان مین رێژ كردووه تا ئاواره‌كان نه‌توانن خۆیان به جێگه‌ى پارێزراو بگه‌ینن. له ناو كوژراوه‌كاندا لاشه‌ى ١٠ منداڵ و ١٠ ژن به‌رچاو ده‌كه‌وێت. له ناو لیباس شه‌خسیه‌كان كه له‌م هێرشه‌دا به‌شدار بوون، ئه‌ندامانى سپاى پاسداران و حیزبۆلاى لۆبنان بینراون، لیباس شه‌خسیه‌كان به شمشێر و چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ژنان و مندالان و له شه‌قامه‌كان هاوارى ژنان ده‌بیسرێت كه له كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى و عه‌ره‌به‌كان داواى یارمه‌تى ده‌كه‌ن