باری ته‌ندروستی سه‌رۆكی به‌ندكراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان خراپه
له هه‌شته‌مین ساڵرِۆژی دامه‌زراندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، په‌ریناز حوسێنی، هاوسه‌ری محه‌ممه‌د سه

دیق كه‌بوودوه‌ند، سه‌رۆكی به‌ندكراوی ئه‌و رێكخراوه، به (رووداو)ی راگه‌یاند "كه‌بوودوه‌ند له بارودۆخێكی جه‌سته‌یی ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌بات و گیرۆده‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك دڵ و پرۆستات بووه". په‌ریناز حوسێنی گوتیشی "بهرِێز كه‌بوودوه‌ند به‌هۆی نه‌خۆشی كوره‌كه‌مان، فشارێكی ده‌روونی زۆری له‌سه‌ره و له‌و لایه‌نه‌وه لهرِووی روحی تووشی كێشه بووه و سهرهرِای هه‌وڵ و ماندووبوونی زۆر، پاش ٥ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، تا ئێستا كه‌بوودوه‌ند بۆ یه‌ك جاریش ده‌رفه‌تی پێ نه‌دراوه بێته‌وه ناو ماڵ و خێزانی ببینێته‌وه". محمد سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانه كه له ساڵی ٢٠٠٧وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به تاوانی دامه‌زراندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شێواندنی بیرورای گشتی ، به ١١ ساڵ زیندان سزا درا.
خه‌ڵكى ٢٣
دێى شارستانى جوانرۆ ئاوى خواردنه‌وه‌ى خاوێنیان نییه خه‌باتمێدیا: فه‌رماندارى جوانرۆ رایگه‌یاند ٢٣ دێى ئه‌و شاره له بوونى ئاوى خواردنه‌وه‌ى خاوێن بێ به‌ش. به پێى راپۆرتى كرماشان پۆست مسته‌فا عه‌زیمى رۆژى دووشه‌ممه له ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى ئیرانا ووتى: له ١٠٣ دێى ئه‌و شاره، ٦١ دێ خزمهتگووزراى ئاو و ئاوه‌رۆیان هه‌یه،له ١٤ دێ ئه‌و خزمه‌تگوزاریه نیوانیوه، پێنج دێ ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى تێدا راوه‌ستاوه و ٢٣ دێش ئاوى خواردنه‌وه‌ى خاوێنیان نییه.
مانۆرى ئاسمانى ده‌وڵه‌تى به‌حره‌ین له كه‌نداوى فارس
به پێی راپۆ

رتى رادیۆ ئاڵمان، مانۆرێكى ئاسمانی،كه زیاتر له ١٠٠فرۆكهى نیزامى تێێدا به‌شدار بوون،له كه‌نداوى فارس ده‌ستى پێكرد.به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى ده‌وڵه‌تى به‌حره‌ین ،له‌و مانۆره‌دا،هێزه‌كانى ئه‌مریكا و ٨ وڵاتى دیكه،وه‌ك وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌نداوی فارس و تركیا و پاكستان تێیدا به‌شدار بوون.
وتووێژه‌كانى ئه‌تۆمى رۆژی شه‌ممه له ئیستانبوول به‌رێوه ده‌چێت
به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له برۆكسێڵ،وته‌بێژى خاتوو كاترین ئه‌شتۆن، به‌رپرسی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئورووپا ئه‌مرۆ وتى: وتووێژه‌كانى ناوه‌كى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران،رۆژی شه‌ممه‌ى داهاتوو ١٤ى مانگى ئاوریل له شاری ئیستانبووڵ به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌وه له حالێك دایه،كه سه‌رۆك وه‌زیری تركیا"ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان پێشتر ووتبووى: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له ئیستانبووڵ به‌رێوه ناچێت. خاتوو كاترین ئه‌شتۆن، به‌رپرسی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئورووپا ده‌ڵێ: ئێمه پێكه‌وه رێكه‌وتنمان هه‌بووه كهوتووێژهكان رۆژی شه‌ممه له ئیستانبوول به‌رێوه بچێت.
نێتانیا
هو خۆازیاری راگرتنى گشتى پاڵاوتهكردن له وڵاتى ئێران بوو به پێی راپۆرتى رۆێتێرز، بێنیامین نێتانیاهوو،سه‌رۆك وه‌زیری ده‌وڵه‌تى ئیسرائیڵ له‌چاوپێكه‌وتنێك دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیتاڵیا، خۆازیاری راگرتنى گشتى پاڵاوتهكردنى ئۆران‌یۆم و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م كهرهسهكانى پاڵاوتهكردن له ئێران ،بوو.
هه‌وڵ
ی ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا بۆ پچراندنى شاده‌ماری رژیم له ئه‌مریكاى لاتین به پێى رۆژنامه‌ى ئه‌مریكایی"بۆستۆن هێراڵد"،ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دا،ده‌ستى رژیمى ئاخووندى له ناوچه‌ى ئه‌مریكاى لاتین كه‌م بكاته‌وه. ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه له‌ساڵى ٢٠٠٥ى زائینیهوه،رژیمى ئێران له بۆڵیهوی وكوبا وئێكوادۆر ونیكاراگۆئێ و وێنۆزوئێلا ،٦ باڵوێزخانه و١٧ دامه‌زراوه‌ى فه‌رهه‌نگى ،درووست كردووه و رێژه‌ى كارمه‌ندانى خۆی به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌با.
ترسی خامنه‌یی له ووتووێژه‌كان
خام

نه‌یی ماوهیكى زۆره ده‌ڵێ كه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م ئامانجى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا،گۆرانى هه‌ڵسووكه‌وتى رژیمى تاران نییه ،به‌ڵكوو گۆرِانى حكومه‌تى رژیمى ئاخووندیه و هه‌روه‌ها وابیر ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر پاشه‌كشه له سیاسه‌ته‌كانى بكات ،هه‌ره‌شه‌ى ولاتانى رۆژئاوایی بۆسه‌ر وڵاتى ئێران زیاتر ده‌بێ. له لاێكى دیكه‌وه به‌رپرسی كۆگاى لێكدانه‌وه‌ى قازانجه‌كانى رژیمى تاران وتى: لهئێستاداهیچ نیشانه‌گه‌لێك له گۆرانكاری هه‌ڵسووكه‌وتى ئه‌مریكاییه‌كان نابیندرێ. موحسێنى رزایی وتى : به‌رنامه و تووێژهكان له‌لایه‌ن ئیمه‌وه ته‌نیا به مه‌به‌ستى پێبهندیمان به بایهخهكانمانه، به‌ڵام هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا بۆ ته‌سلیم كردنى ئیمه‌یه.
چالاكێكى كرێكارى، جارێكی‌تر گهرِاوه بۆ زیندان
عه‌لى نه‌جاتى ئه‌ندامى هه‌یئه‌تى به‌رێوه‌به‌رى سه‌ندیكاى كرێكارانى نهیشهكهرى حه‌وت ته‌په رۆژى شه‌مه ١٩ى خاكه‌لێوه

ى ١٣٩١ بۆ زیندان گه‌راوه. به پێى هه‌واڵى وب سایتى میللى- مه‌زهه‌بى، عه‌لى نه‌جاتى ئه‌ندامى هه‌یئه‌تى به‌رێوه‌به‌رى سه‌ندیكاى كرێكارانى نهیشهكهرى حه‌وت ته‌په كه به‌ده‌ست نه‌خۆشى دڵه‌وه ئازار ده‌كێشى دواى ته‌واو بوونى مرهخهسى به بۆنه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ى رۆژى شه‌مه ١٩ى خاكه‌لێوه بۆ زیندان گهرِایهوه. ئه‌مه له حالێكدایه كه دكتۆره‌كه‌ى كه ئه‌ندامى كۆمیسیونى پزیشكى قانونى ئه‌هواز و مامۆستاى زانكۆى جوندى شاپوورى ئه‌هوازه، له به‌روارى ١٥ تا ٢٥ى خاكه‌لێوه، ٩١ رۆژ ئیسراحه‌تى ته‌واوى بۆ نووسیوه، كه دادستانى شوش ئه‌حمه‌دى قبولى نه‌كردووه، بۆیه جارێ‌تر ناچار بوو بۆ زیندان بگه‌رێته‌وه.
قه‌رارى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى سه‌عید مورته‌زه‌وی
قازى دادگاى گشتى تاران حوكمى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى بۆ سه‌عید مرتهزهوى دادستانى پێشوى تاران ده‌ركردووه. دواى هه‌ڵوه

شانه‌وه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى دادستانى پێشۆى تاران له‌مه‌ر په‌روه‌نده‌ى ناسراو به گرتوخانه‌ى كه‌هریزه‌ك، زه‌ره‌رمه‌ندانى ئه‌م په‌روه‌نده‌یه ناره‌زایه‌تیان به‌و حوكمه پیشان داوه. كه په‌روه‌نده‌كه بۆ پێراگهیشتنى سه‌ر له‌نوێ راده‌ستى لقى ١٠٦٠ دادگاى گشتى تاران كرا. سه‌رۆكى ئه‌م دادگایه دواى پێداچوونووه به ناره‌زایه‌تى سكالاكاران له لایه‌ن دادسه‌راوه حۆكمى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ده‌ركرد. له دوایى دا، ئه‌م په‌روه‌نده بۆ پێداچوونه‌وه به لقى ١٥ ى دادسه‌راى تاران سپێردرا. مۆحسین روحولئهمینى یه‌كێك له زه‌ره‌رمه‌ندانى ئه‌م په‌روه‌نده له وتوویژ له‌گه‌ڵ مێهر وتى كه قه‌راره به زووترین كات له لایه‌ن لقى ١٥ى دادسه‌راى تارانه‌وه تاوانه‌كانى مورته‌زه‌وى پێى رابگه‌یندرێت كه به ده‌ركردنى قه‌رارى تاوان و به‌رگه‌ى لێكۆلینه‌وه بۆ دادستانى پێشوى تاران په‌روه‌نده‌كه بۆ روونبوونه‌وه بۆ دادگا ده‌نێردرێ.