لاوێكی كوردی جوانرِۆ دوای لێدانێكی زۆر له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندانه‌وه، گیانی دا
موحسێن قازی زاده هاووڵاتیی خه‌ڵكی جوانرِۆ دوای لێدانێكی زۆر له‌لایه‌ن لێپرسراوانی زیندانی "دیزڵ ئاباد"ی كرماشانه‌وه گیانی دا.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا،" باوكی موحسێن قازی زاده رایگه‌یاند، كورِهكهم به‌هۆی لێدانی زۆر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیداری زیندانی "دیزڵ ئاباد"ی شاری كرماشانه‌وه رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ٢٥ی خاكه‌لێوه گیانی دا و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن پزیشك قانوونیه‌وه پشترِاست كراوه‌ته‌وه". بورهان قازی زاده وتیشی: موحسێن ته‌مه‌نی ٢٩ ساڵ بوو و ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به به‌رده‌وامی سه‌ردانمان ده‌كرد، به‌ڵام له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه كاتێك به مه‌به‌ستی ملاقاتی سه‌ردانی زیندانم كرد له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده پێیان راگه‌یاندنم كه ئیزنی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كورِهكهت نیه. باوكی ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵه‌یه كه خه‌ڵكی ئاوایی "یاری"ی سه‌ربه جۆانرِۆیه، له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئاژانسی كوردپا وتی، رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٢١ی خاكه‌لێوه ئیزنی مه‌ره‌خه‌سیم له لێپرسراونی زیندان بۆ موحسێن وه‌رگرت و دوای چوار رۆژ له ماڵه‌وه گیانی دا. باوكی موحسێن قازی زاده لێدانی كورِهكهی له‌ناو زیندان گهرِاندهوه بۆ ئه‌وه‌ی كه موحسێن ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی ناو زیندان تووشی كێشه ده‌بێت و ئه‌وانیش له په‌رچه‌كردار به‌و هه‌ڵویسته‌ی كورِهكهم ده‌یخه‌نه ژێر زه‌خت و فشاره‌وه.
خۆكوژى خو
ێندكارێك له پیرانشار به پێى هه‌واڵى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان سه‌ر له به‌یانى رۆژى شه‌ممه ٢٦ى خاكه‌لێوه خوێندكارێكى خه‌ڵكى كۆلیج سه‌ر به شارى پیرانشار به ناوى زاهێر-م، خوێنكارى زانكۆى په‌یام نوورى مه‌هاباد له ماڵه‌كه‌ى دا خۆى هه‌ڵواسى و له ئاكامدا گیانى دا، هۆى خۆكوشتنى زاهێر تا ئیستا روون نه‌بۆته‌وه به‌لام به پێى زانیارییه‌كان ده‌وترێ كه به هۆى كێشه‌ى نه‌داریه‌وه خۆى كوشتووه.
نزیك به ١٥
٠ كرێكاری كارگه‌ی سیمانی بۆكان له‌سه‌ر كار ده‌ركران له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی رابردوودا نزیك به ١٥٠ كرێكاری كورد له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كارگه‌ی سیمانی بۆكانه‌وه له كار بێبه‌ش كراون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا له بۆكان، له ماوه‌ی ٢ حه‌فته‌دا ١٥٠ كرێكاری لاوی كورد به‌بێ هۆ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كارگه‌ی سیمانی بۆكانه‌وه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. هه‌تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری ده‌ركرانی ئه‌و كرێكاره كوردانه رانه‌گه‌یه‌نراوه. له ماوه‌ی نزیك به یه‌ك مانگی رابردوودا له ناوچه كوردنشینه‌كان كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له كرێكارانی كورد له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون كه‌له كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد ٢١ كرێكار، كارگه‌ی پهرِریسی سنه ١٢ كرێكار. زۆرێك له‌و كرێكارانه‌ی كه ده‌ركراون زیاتر له ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌بوو و به‌شێكیشیان كرێكاری گرێبه‌ستی بوون.
خنكان
ى لاوێك له به‌نداوى گاوشان لاوێَكى كرماشانى له به‌نداوى گاوشان له باشوورى پارێزگاى كوردستان خنكا. به پێى هه‌واڵى ههوالدهرى موكریان، رۆژى هه‌ینى ٢٥ ى خاكه‌لێوه لاوێكى ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵى كرماشانى به ناوى سه‌عید ئه‌میرى، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ى بۆ سه‌یران رۆیشتبوونه نزیك سه‌دى گاوشانى كامیاران به هۆى خنكان له ئاو دا گیانى دا. نه‌زانینى مه‌له هۆى خنكانى ئه‌و لاوه كورده بووه.
روخان
ى ئه‌سه‌د ده‌ستپێكى به‌ره‌وروو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رژیم سه‌رۆكى سازمانى لێكۆلینه‌وه‌ى گشتى رژیم به ده‌ربرینى نیگه‌رانى له رووخانى دیكتاتۆرى خوێنرێژى سوریا وتى: رووخانى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ره‌تاى به‌ره‌وروو بوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نیزامى ئێرانه. ئاخوند پورمهحهمهدى وتى، ئه‌وان كۆتایی سوریه‌یان وه‌ك ده‌سپێكى ئیمه داناوه بۆیه هه‌موویان دژ به سوریا به‌سیج بوون، ئه‌وان به‌م ئاكامه گه‌یشتوون كه ئه‌بیت سه‌ره‌تا ئیمه له سنوره‌كان بوه‌ستینن، ئینجا راسته‌وخۆ به‌ره‌نگارمان ببنه‌وه.
هاتنه خو
ارهوهى ته‌مه‌نى ئێعتیاد بۆ ١٢ ساڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رهه‌نگ و ئیرشادى مازه‌نده‌ران رایگه‌یاند كه ته‌مه‌نى ئیعتیاد له ولات گه‌یشتووه‌ته ١٢ ساڵ و نابێت به ساكارى لێى برِوانین. به پێى هه‌واڵى سایتى تیك، ئاخوند عهباسعهلى ئیبراهیمى ئێواره‌ى شه‌ممه له كۆبونه‌وه‌ى ستادى رێكخستنى گه‌نجان له پارێزگاى مازه‌نده‌ران رایگه‌یاند، كه دوو دڵ نه‌بن كه كێشه‌ى ئیخلاقى و هێرشى فه‌رهه‌نگى، بابه‌تێكى گرینگه و ئه‌گه‌ر جیددى لێى نهرِوانین لهقافڵه دوا ده‌كه‌وین.
شارۆ
مهندێكى ئیرانى و كه‌نه‌دایى له‌ئه‌گه‌رى ئیعدام به پێى هه‌واڵى سایتى نه‌داى سه‌وز، حوكمى ئیعدامى حه‌مید قاسمى بۆ ئیداره‌ى ئیجراى ئه‌حكام نێردراوه، ئه‌مه له حالێكدایه كه به‌رپرسانى دادستانى پێشتر به بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌لێنى راگرتنى حوكمى ناوبراویان دابوو. حه‌مید قاسمى شارۆمه‌ندى ئیرانى كه‌نه‌دایى سالى ٨٧ بۆ سه‌ردانى بنه‌ماڵه‌كه‌ى گهرِابۆوه بۆ ئێران، كه براكه‌ى ئه‌لبۆرز قاسمى به تۆمه‌تى سیخۆرى ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌كرێت، كاتێك بۆ زانیارى له بارودۆخى براكه‌ى سه‌ردانى حیفازهتى ئیتلاعاتى ئه‌رته‌ش ده‌كات خۆیشى به‌و تۆمه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. دوایى له‌لایه‌ن دادگاى شۆرشه‌وه به ئیعدام مه‌حكوم كراوه.
چالاكێكى سه‌ندیكایى به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا
خه‌باتمێدیا: به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى هێرانا، رهزاشههابى، چالاكى كرێكارى و ئه‌ندامى سه‌ندیكاى كرێكارانى ئوتوبوسر

انى تاران له لایه‌ن لقى ١٥ى دادگاى شۆرِشى تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تى قازى سهلواتى به تۆمه‌تى چالاكى ته‌بلیغى دژبه نیزام به یه‌ك ساڵ زیندان و پروپاگه‌نده به مه‌به‌ستى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌منیه‌تى رژیم به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. هه‌روه‌ها له‌م حوكمه‌دا هاتووه كه بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ مافى چالاكى نییه. ئه‌م حوكمه له حالێكدا به‌سه‌ر ئه‌م چالاكه كرێكارییهدا سپاوه كه ماوه‌ى ٢٢ مانگه به شیوه‌ى غه‌یره قانونى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له زینداندایه.